به‌غدا (24) فرۆکه‌ی جه‌نگی له کۆماری چیک ده‌کرێت
پێنوسەکان..
ڕاوێژکاری سه‌رۆک وه‌زیری ئێراق ڕایگه‌یاند: به‌غدا بۆ کڕینی 24 فڕۆکه‌ی جه‌نگی له‌گه‌ڵ کۆماری چیک ڕێککه‌وتووه..به‌پێی ڕۆژنامه‌ی میسری یومولسابیع: عه‌لی موسه‌وی، ڕاوێژکاری نوری مالیکی، سه‌رۆک وه‌زیری ئێراق له ڕێککه‌وتنێکی ده‌وڵه‌تی مالیکی و کۆماری چێک بۆ کڕینی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان هه‌واڵیدا.
مووسه‌وی ڕاشیگه‌یاندوه: ئه‌م مامەڵه‌یه به نرخی میلیارێک دۆلاره و له چوارچێوه‌ی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی پێکهاته‌ی هێزی ئاسمانی ئێراق ئه‌نجام ده‌درێت.
مووسه‌وی ئاشکرایکرد: ئه‌و فڕۆکانه‌ی له جۆری F-159 ن و له‌لایه‌ن سوپایی چیکه‌وه به‌رهه‌مهێنراون و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا گرووپی یه‌که‌می فڕۆکه‌کان له ماوه‌ی 7 مانگی داهاتوودا ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی به‌غدا ده‌کرێن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر