پانۆراما: کێ پیرۆزییه ئاینیه‌کان ده‌پارێزێت؟
نه‌ک هه‌ر له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ، به‌ڵکو له نێو ڕای گشتی هه‌رێمه‌که‌شدا، هێشتاش مشت و مڕ گه‌رم و گوڕه له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنوسی یاسایه‌ی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینی له په‌رله‌مان ئاماده‌ی کردووه.
له سه‌ره‌تادا ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به ئیسلامی و سیکیولاره‌وه ئه‌م به‌رنوسه‌یان مۆرکرد و خرایه به‌رده‌م سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و دواتریش دابه‌شکرا به‌سه‌ر لیژنه‌کانی تری په‌رله‌ماندا.
له ناو په‌رله‌ماندا دوو به‌ره پێکهاتن ، لایه‌کیان داکۆکی ده‌کات و لایه‌که‌ی تریش ڕه‌تی ده‌کاته‌وه.
زۆرێکیش له چالاکوانان و ڕۆشنبیران و نوسه‌ران و ڕۆژنامه‌وانان به‌گژ ئه‌و به‌رنوسه‌دا چوونه‌وه و داوایان ده‌کرد ته‌نانه‌ت خوێندنه‌وه‌شی بۆ نه‌کرێت.
وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌ی فشار‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی دژی ئه‌و به‌رنوسه، ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتاران واژۆ کردنه‌کانی خۆیان له‌و به‌رنوسی یاسایه کێشایه‌وه.
زۆرێک له ڕه‌خنه‌گران له‌م به‌رنوسه ده‌ڵێن به‌رنوسێکه بۆ به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادیه‌کانی تاکه که‌س له هه‌رێمه‌که‌دا و ده‌شڵێن له‌م قۆناغه‌دا پێویسته قسه له‌سه‌ر فه‌راهه‌مکردنی ئازادیه‌کان بکرێت نه‌ک ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی یاسایی بدۆزرێته‌وه بۆ کۆتکردنی ئازادیه‌کان.
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی داکۆکی له یاسایه‌کی هاوشێوه ده‌که‌ن له‌و بڕوایه‌دان په‌سه‌ندکردنی ئه‌م به‌رنوسه ده‌بێته متمانه تا چیی دی سوکایه‌تی به ئاینه‌کان نه‌کرێت.
به‌ڵام ئایا لایه‌نه ئیسلامیه‌کان خۆیان له ده‌مێکدا داوای پاراستنی پیرۆزیه ئاینیه‌کان ده‌که‌ن له ڕێی یاساییه‌وه ئه‌و ئاماده‌ییه‌یان تێدایه پیرۆزیه‌کانی ئاینه‌کانی تر بپارێزن؟
له نێو هه‌موو ئاینه‌کاندا پیرۆزی هه‌یه، که ده‌شێت لای ئاینێکی تر ئه‌و پیرۆزیه فۆرمێکی تر وه‌ربگرێت، یانیش به‌کارهێنانی هه‌ندێک زاراوه له ئاینێکدا قه‌ده‌غه‌یه و به جۆرێک له جۆره‌کانی سوکایه‌تیکردن داده‌نرێت، به‌ڵام له ئاینێکی تردا به پێچه‌وانه‌وه به‌کارهێنانی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه به کارێکی ئاسایی ده‌زانرێت. جا بۆیه جێی خۆیه‌تی بپرسین ئایا له‌و به‌رنوسه‌دا ڕێک و ڕه‌وان مافی ته‌واوی ئاینه‌کانی تر پارێزراون؟
سه‌رگوڵ ڕه‌زا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت به‌رنوسی یاسای پاراستنی پیرۆزیه ئاینیه‌کان تایبه‌ته به ئاینه ئاسمانیه‌کان.
یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌رنوسی یاسایه‌دا نییه، وه‌ک ناسک تۆفیق ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتوو به به‌رنامه‌ی پانۆرامای گووت هۆکار زۆرن تا وه‌ک لایه‌نێکی ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رنوسه‌دا نه‌بێت.
ناسک تۆفیق ده‌شڵێت پێی وانییه ئه‌م به‌رنوسی پاراستنی پیرۆزیه ئاینیه‌کان له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا په‌سه‌ند بکرێت و ئاماژه‌ش به ناڕه‌زایی گشتی خه‌ڵکیش ده‌کات له‌سه‌ر به‌رنوسه‌که.
هه‌ر له په‌رله‌مانی هه‌رێم، سالار مه‌حمود، سه‌رۆکی کۆمیته‌ی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت هه‌ر ته‌نها به سه‌یرکردنی ناوی به‌رنوسه‌که و به‌رواردکردنی له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆکه‌که‌یدا ڕێک هه‌ست به ناکۆکیه‌ک ده‌کرێت که وه‌ک هه‌وڵێکه بۆ به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادیه‌کان به ناوی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌کانه‌وه.
له سه‌روبه‌ندی باسکردنی ئه‌م به‌رنوسه‌دا ئۆفیسی داواکاری گشتی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق فرمانێکی فه‌رمی به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌کان و دامه‌زراوه حکومه‌تیه‌کاندا گشتاند و تیایدا داوای گرتنه به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی ده‌کات دژ به‌وانه‌ی سوکایه‌تی به ئاینی ئیسلام و به سیمبۆله نیشتیمانیه‌کانی هه‌رێمه‌که ده‌که‌ن.
سالار مه‌حمود، سه‌رۆکی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌ڵێت ئه‌وه ئه‌رکی ئۆفیسی داواکاری گشتی نییه ، به‌ڵکو ئه‌رکی تری له ئه‌ستۆیه تا بیکات.
بۆ ڕێگه‌گرتن له تێپه‌ڕاندنی ئه‌و به‌رنوسه مشت ومڕ له‌سه‌ره که‌مپینێک ده‌ستی پێ‌کرد، وه‌ک چالاکوان گۆنا سه‌عید به به‌رنامه‌ی پانۆرامای گوت که‌مپینه‌که‌یان سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
چالاکوان گۆنا سه‌عید ده‌شڵێت به‌شێکی که‌مپینه‌که‌شیان (که‌مپینی ڕێگه‌گرتن له به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادیه‌کان) ته‌رخانه بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر ئه‌و نامه‌یه‌ی داواکاری گشتی ناردویه‌تی بۆ دامه‌زراوه حکومه‌تیه‌کان.
زۆرێک له ڕوناکبیران کۆکن له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی پاراستن و ڕێزگرتن له پیرۆزیه ئاینیه‌کان له‌ڕێی هۆشیاری تاکه که‌سه‌وه ده‌بێت نه‌ک له‌ڕێی سه‌پاندنی یاساوه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆرامادایه:
http://www.dengiamerika.com/content/article/1534050.html
-------------
هه‌له‌و واشنتن: ئاگربه‌ستی سوریا و هیواکان بۆ چاره‌سه‌رییه‌کی هه‌میشه‌یی
پێنجشه‌ممه، له‌شکری حکومه‌تی سوریا و هێزی چه‌کداری ئۆپۆزسیۆن قایل بوون به ڕاگرتنی شه‌ڕ له ماوه‌ی چوار ڕۆژی جه‌ژنی قورباندا( له هه‌ینی تا دووشه‌ممه) له هه‌مان کاتدا، ڕاسپێردراوی ناونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئاشتی له سوریا له‌خزه‌ر براهیمی گوتی هیواداره ئه‌م ئاگربه‌سته کاتییه ببێت به بنه‌مای ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی.
میوانه‌کان: نوسه‌ر و پسپۆڕی کاروباری سیاسی سوریا مسته‌فا ڕه‌شید و شه‌ڤگه‌ڕ هۆڤاک ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموکراتی کورد له سوریا.
هه‌ردوو له میوانه‌کان گه‌شبین نین به ئاگربه‌سه‌که.
هه‌ردوکیان بۆچونه‌کانیان ده‌خه‌نه ڕوو سه‌باره‌ت به‌وی چۆن ئه‌م شۆڕشه له ڕێگای خۆی ده‌رکه‌وت، ئاینده‌ی کورد چۆن ده‌بینن و مه‌ترسی له‌وه‌ی که کۆمه‌ڵانی توندڕێ ده‌سته‌ڵاتیان بکه‌وێته ده‌ست له سوریا.
میوانداری به‌رنامه: موعته‌به‌ر شێروانی
http://www.dengiamerika.com/content/article/1534228.html
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر