جەلادی داگیرکر دەروات بەلام جەلادی جۆمالی دێت کە هەر ئەو رەفتارمان لەگەلدا دەکات کە جەلادە داگیرکەرکانی کوردستان دەیان کرد
ئەگر دەستەلات دارانی کورد وەک داگیرکەران
هەلسۆکەوتمان لە گەلدا بەکەن بەو واتای ئەوییە کە هیچ ئالۆگۆریەک نەهاتوەتە ئاراوە
داگیر کەری دۆژمن کوردستانی بە جی هیشتوە بەلام داگیرکەری خۆمالی هەر ئەو رەفتارەمان
لە گەلدا دەکات کە داگیریکی تۆرک لە گەل کوردیکدا دەیکات یان داگیر کەریکی فارەس
یان داگیر کەریکی عەرب
ڕفاندن وزیندانی کردن ودانی هاووڵاتیان به‌دادگا، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه چ په‌یامێکی سیاسی له‌پشته‌وه‌یه!
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا هێرشێکی
سیستماتیک له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌کانه‌وه بۆسه‌ر ههڵسواراوان وخه‌ڵکانی
ناڕازی به‌رچاو ده‌که‌وێت. دۆسێی ڕفاندن وله زهینداندا هێشتنه‌وه
وداواکاری بۆ ئاماده‌بوون له‌به‌رده‌م دادگادا، به‌ڕۆشنی بابه‌ته‌کانی ئه‌م
هێرشه داخاته ڕوو: له‌شاری هەولێر بەپێی بەرنامەیهک بۆ چاوترساندنی
خەڵک ودەنگە ئازادیخوازەکانی، ئێوارەی دووشەممە، 3ی ئەم مانگە، هێزێكی
چەكدار كەلەشەش كەس پێکهاتبوو، دوانیان به‌به‌رگی مه‌ده‌نیه‌وه وئه‌وانیتر
بەجلوبەرگی سەربازیی‌و كڵاوی سووره‌وه له‌ئۆتۆمبێلێکی بێ ژمارەوه
هەڵدەكوتنە سەر كۆمپانیایەكی دەرمان، لەشەقامی پزیشكانی شاری هەولێرو
كارمەندێكی كۆمپانیاكە بەناوی(عەبدلقادر نەجمەدین -27 ساڵ) دەڕفێنن كە
خوێندكاری قۆناغی شەشەمە لەكۆلێژی پزیشكی هەولێر.
هه‌ر له‌هه‌ولێر ماوه‌یه‌کی زۆره
که رۆژنامەنوس و هاولاتی کارزان کەریم به‌تۆمه‌تی ئه‌منی، زیندانی
کراوه. کارزان دوای ئه‌وه‌ی ڕاپۆرتێک له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌کانی
فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر بڵاوده‌کاته‌وه له‌لایه‌ن هێزێکی ئه‌منی پارتیه‌وه
بێسهرو شوێن ده‌کرێ وله‌ژێر فشاری ڕای گشتیدا ده‌سه‌ڵات ناچار ده‌بێت
که‌ئاشکرای بکات. ئه‌مه ویرای ئه‌وه‌ی که‌سه‌نته‌ری میترۆ له‌زمانی
به‌رپرسه‌که‌یه‌وه ڕه‌حمان غه‌ریب ئه‌وه‌ی ئاشکرا کردووه که" تائێستا
ئاسایشی گشتی هەرێم ته‌نها له‌شاری هه‌ولێر 14 كەسی بەپێی یاسای تیرۆر
دەستگیركردووە، ئەندامێكی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانیش بە”ڕفاندن” ناوی
دەبات، ئەو هەڵمەتی دەستگیر كردنەش دوای پێكهێنانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم
دێت.
پێشتر بەڕێوەبەرێتی گشتی ئاسایش-
هەولێر لەڕوون كردنەوەیەكدا كە 29ی تەموزی ئەمساڵ بڵاوكرایەوە،
رایگەیاندبوو “13 كەس لەلایەن بەڕێوبەرایەتییەكەیانەوەو لەسەر فەرمانی
بەڕێز دادوەرو بەپێی یاسای بەرەنگار بوونەوەی تیرۆر دەستگیركراون”، ئەو
روونكردنەوەیەش دوای پێكهێنانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم هات لەسەرەتای
مانگی تەمموزی ئەمساڵدا دێت.
هه‌ر له‌مباره‌وه دۆسێی سه‌ید ئه‌کره‌م
که‌یه‌کێک له‌کارمه‌ندانی گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل بووه، له‌سه‌ر
ئاشکراکردنی گه‌نده‌ڵیه‌کانی ئه‌م ده‌زگایه ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه
به‌نهینی بردویانه‌و تائیستاش له‌زینداندا ڕایان گرتووه.
له‌که‌نار ئه‌م حاڵه‌تانه‌وه،
که‌یسی بانگ کردنی هه‌ڵسوراوانی سیاسی، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که‌له
خۆپیشاندانه‌کانی 17 شوبات‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی دواتردا به‌شداربوون،
ده‌ستی پێکردووه. نزار محه‌مد یه‌کێک له‌ئه‌ندامانی گروپی به‌رگری
له‌مافه‌کانی خه‌ڵک له‌مانگی ڕابردوودا داواکرا بوو که‌له‌به‌رده‌م دادگای
سلێمانی ئاماده بێت..
له‌لایه‌کیتریشه‌وه ڕێکخراوی خاچی سوور، له ڕاپۆرتێکیدا بارخراپی ره‌وشی زیندانه‌كانی هه‌ریمی ئاشکراکردووه.
رێكخه‌ری كاروباری كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور له عێراق،
رایگه‌یاند به‌گوێره‌ی به‌دواداچوون و روون كارییه‌كان، له هه‌رێمی
كوردستان "4000" چوار هه‌زار زیندانی كرا‌و له زیندانه جیاجیاكاندا
هه‌ن"،.. هه‌موو ئه‌م حاڵه‌تانه هێرشێکی سیستماتیک ده‌خه‌نه پێشچاو
که‌ده‌سه‌ڵاتداران به‌مه‌به‌ستی چاوترساندن وسه‌رکوتی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی،
وه‌ک سیاسه‌تێک په‌نای بۆ بردووه. به‌تایبه‌تیش ئه‌م سیاسه‌ته به‌دوای
پێکهاتنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا ڕوو لهپهرهگرتنه وپێده‌چێت حاڵه‌تی
زیاتر، له‌نمونه‌کانی ئه‌م دۆسێیانه‌ی بهواوهبێت.
بێگومان هه‌رده‌سه‌ڵاتێک
بۆڕاگرتنی پایه‌کانی مانه‌وه‌ی خۆی دوو ڕێگا ودووسیاسهت ده‌گرێته‌به‌ر:
یه‌که‌میان سیاسه‌تی بلاو کردنه‌وه‌ی پڕوثاگهنده وبهڵیندان به‌چاکسازی
ودرۆ به‌خشینه‌وه ودانی زانیاری ناڕاست به‌ڕای گشتی... تاله‌م ڕیگایه‌وه
جه‌ماوه‌ر له‌چاوه‌ڕوانیدا ڕابگرێ‌و له‌ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر
به‌هه‌لومه‌رجی ژیان‌و نابه‌رابه‌ریه‌کانی کۆمه‌ڵگا هه‌ڵگرن. ڕیگای دووه‌م:
سه‌رکوتی بێپه‌رده وپه‌لاماری هێزه ئهمنیو چه‌کداره‌کانی ده‌سه‌ڵاته
بۆسه‌ر هاوڵاتیان، بۆ ئه‌مه‌ش دادگا‌و یاسا که‌ناڵی داتاشینی به‌هانه
ومادهکانی یاسان. له‌هه‌لومه‌رجی ئێستای کوردستاندا، که‌ده‌سه‌ڵات
ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ره، به‌تایبه‌تی به‌دوای
جوڵانه‌وه‌ی 17ی شوبات‌و له‌دۆخی گۆڕانکاری ناوچه‌که‌دا، ده‌سه‌ڵاتداران
هوشیارن به‌وه‌ی که‌ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له‌بچوکترین مه‌سه‌له‌وه،
دۆخه‌که بته‌قێته‌وه وسه‌رتاپای دهسهڵاتو مهوجودیهتیان بکه‌وێته ژێر
پرسیاره‌وه، هه‌ربۆیه به‌سازدانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش وخستنهگهڕی
ده‌زگای ئاسایش‌و گروپه نه‌هێنیه چه‌کداره‌کانیه‌وه نه‌خشه‌ی چاودێری‌و
ترساندن‌و سه‌رکوتی خێرای هه‌ر ده‌نگێکی ناڕازی بگرنه به‌ر، دیاره
له‌ئێستادا ئه‌م سیاسهتو نه‌خشه‌یه له‌ڕیگای ڕفاندن وزیندان کردن
وبانگکردنی ههڵوسوراوان بۆ به‌رده‌م دادگاوه ده‌چیته پێشه‌وه. و
له‌ڕه‌وتی دواتردا، په‌لاماره‌کان فراوانتر‌و خوێناوتر ده‌بن.
ئه‌مه ئه‌و په‌یامه‌یه که‌له
دۆسێکانی ئه‌م ماوه‌یه‌دا خۆی ده‌رده‌خات. به‌ڵام نابێت له‌وه گومان
بکرێت کهدۆخهکه له‌م ئاسته‌یدا بمێنێته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ فراوان
بونه‌وه‌ی ناڕهزایهتیهکانو گۆرانی هاکێشهی نێوان خهڵکو ده‌سه‌ڵات،
به‌دڵنیاییه‌وه په‌لاماره‌کان ڕاستهوخۆترو خوێناویتر ده‌بن. خه‌ڵكی
نارازی کوردستان‌و هه‌ڵسووراوان، بۆئه‌وه‌ی هه‌رله ئێستاوه به‌ر
به‌داهاتووی ئه‌م سیاسه‌ته سه‌رکوتگه‌ریه‌ی ده‌سه‌ڵات بگرن، ده‌بێ
مه‌سه‌له‌ی ئازادکردنی ئه‌م که‌سانه وهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
به‌گۆشه‌یه‌کی سه‌ره‌کی خه‌باتی خۆیانی بزانن. بێگومان خه‌باتی
یه‌کگرتوانه وهاتنه‌مه‌یدانی فراوانی جه‌ماوه‌ری به‌دژی هه‌ر جۆره کارێکی
سه‌رکوتگه‌رانه ودژی ئازادی، یه‌که‌م مه‌رجی پاشه‌کشه پێکردنی
په‌لاماره‌کانی ده‌سه‌لاته بۆسه‌ر ئازادیهکانو هه‌ڵسورانی سیاسی
له‌کۆمه‌ڵگادا...
بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر
http://www.penusakan.com/gshty/bayan-namaw-ragayandn/8461-2012-10-02-01-27-26.html
///////////////////
سه‌باره‌ت به ده‌رچوونی رێکخراوی موجاهیدینی خه‌لق له لیستی تێرۆریستیی ئه‌مریکا
پاش ئه‌وه‌ی دادگای فێدڕاڵی
واشینگتۆن داوای له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا
کرد که پێداچوونه‌وه به بڕیاری خۆی سه‌باره‌ت به دانانی رێکخراوی
موجاهیدینی خه‌لقی ئێران له‌نێو لیستی رێکخراوه تێرۆریستییه‌کاندا بکا،
رۆژی 28 ی سێپتامبری 2012 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا لابردنی ئه‌و
رێکخراوه‌ی له لیسته‌که‌یدا به‌ڕه‌سمی راگه‌یاند. پێشتریش یه‌كیه‌تیی
ئورووپا به هه‌مان شێوه ئه‌و رێکخراوه‌ی له لیستی ره‌شی خۆی هێنابووه ده‌ر
که کاتی خۆی حیزبی ئێمه له هه‌ڵوێستێکی ره‌سمی دا پێشوازیی له‌م
هه‌نگاوه کرد.
گومانی تێدا نیه که کاتێک پازده
ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌مریکا موجاهیدینی خسته نێو لیستی رێکخراوه
تێرۆریستییه‌کانه‌وه، ئه‌م بڕیاره زۆرتر وه‌ك ئیمتیاز به‌خشینێک به
ده‌وڵه‌تی ئه‌و کاتی سه‌ید محه‌ممه‌دی خاته‌می و به‌گشتی رێژیمی ئێران له
قه‌ڵه‌م ده‌درا. ئێستاش، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکا
بڕیاری لابردنی موجاهیدین له‌نێو لیسته‌كه‌دا وه‌ک به‌رهه‌می پرۆسه‌یه‌کی
قه‌زایی نیشان ده‌ده‌ن و به "په‌نا نه‌بردنی ئه‌و رێکخراوه بۆ کاری
تێرۆریستی" له ساڵانی رابردوودا و دهروهستییشی بۆ داهاتوو له‌م
پێوه‌ندییه‌دا و هه‌روه‌ها هاوکاریی موجاهیدین له ره‌وتی چۆڵکردنی که‌مپی
ئه‌شره‌فدا ده‌به‌ستنه‌وه، حاشای لێ ناکرێ که بڕیاری هێنانه‌ده‌ری
موجاهیدین له لیستی تێرۆریستیی ئه‌مریکا ئه‌نگیزه‌ی سیاسیشی له پشته و
ناکرێ له کۆنتێکستی گه‌شه‌سه‌ندنه‌کانی پێوه‌ندیدار به مشت و مڕی نێوان
ئه‌مریکا و ئێران که له سه‌رده‌می ئێستادا له خراپترین باری خۆیدایه، جیا
بکرێته‌وه.
دانانی رێکخراوی موجاهیدین له‌نێو
لیستی تێرۆریستیی ئه‌مریکا و ئورووپایییه‌کاندا به هه‌موو ئه‌و مانا
سیاسی و ئاکامه حقووقییانه‌ی له بڕیارێکی ئه‌وتۆ که‌وتبۆوه، کادۆیهکی
دیپڵۆماسی بۆ کۆماری ئیسلامی بوو که هاوکات ببووه مایه‌ی دڵخۆشی و زمانی
درێژیی زیاتری ئه‌و رێژیمه له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه تاوان و
ده‌ستدرێژی له دژی هێزێک که سه‌ره‌رای تێبینیمان له‌سه‌ر سیاسه‌ت و
هه‌ڵویسته‌کانیان یه‌کیک له جیددیترین هێزه‌کانی ئۆپزیوسیۆنی رێژیمی
کۆماری ئیسلامییه. هه‌ربۆیه هه‌موو ئه‌وانه‌ی وا خوازیاری له‌نێوچوونی
رێژیمی کۆماری ئیسلامیین ناتوانن ئه‌م بریاره‌ی وهزهارتی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریکایان پێ ناخۆش بێ.
هه‌ر له‌و کاته‌دا جێی خۆیه‌تی
ئه‌م بڕیاره‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا موجاهیدین هان بدا هه‌تا
به‌له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخێکی نوێ که ئه‌م رێکخراوه تێی که‌وتوه و
پێوێستییهکانی سه‌رده‌می ئه‌مڕۆ، چ له‌بواری پێوه‌ندییه نێوخۆییه‌کانیدا و
چ له مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌کته‌ره‌کانی دیکه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی‌دا
به‌خۆیدا بچێته‌وه و به ئه‌قڵییه‌تێکی کراوه و دێموکڕاتیکه‌وه بۆ داهاتووی
سیاسیی خۆی بڕوانێ و ئه‌و داهاتوویه له چوارچێوه‌ی ئایندهی هاوبه‌شی
ئازادیخوازانی ئێران‌دا پێناسه بکا. دروست وایه که هه‌ر چه‌شنه
خوێندنه‌وه‌یه‌کی سه‌رله‌نوێی جێگه و پێگه‌ی موجاهیدین له‌لایه‌ن
ئه‌مریکا و رۆژئاواییهکانیشهوه هه‌ر به‌و تێبینییه‌وه بێ.
سکرتاریای
حیزبی دیموکراتی کوردستان
1/10/2012
10/7/1391
////////////////////
نووسراوەیەکی سەر ئاواڵا بۆ بەڕێز کاک عەبدوولا مووهتەدی " سکرتێری گشتی حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران
سڵاوێکی گەرمتان پێشکەش
چەندێکە ئەمانەوێت لە سەرت بدوێن ، هەم مەجال نەبووە و هەم گەیشتن بە بڕێزتان گوزەر بە حەوت خانی رۆستەمە!.
ئێمە کۆمەڵیک لە پێشمەرگەکانی پەیڕەوی فواد و دووکتور جەعفەری/ن:
ئەگەربە حەوت پشت وەک حەوت
خانەکەی رۆستەم بە کاک سدیق دەگەین، هەر ئەوەندە خزمی کاک سدیقین وا
دووکتور جەعفەر بەلامانەوە خۆشەویست و ئازیزە، کاک عەبدوولا؟؟؟؟
نەنووسراوەکانمان لەبەینی سەترەکاندا بخوێنەرەوە، ئێمە تەمەنمان زۆر نییە،
بەڵام لە خوێندنگە و کۆڕ و کۆمەڵەی جۆراوجۆرەکان لەگەڵ ناوە بەناوبانگەکانی
کۆمەڵە وێرای جەنابت ئاشنا بووین، کە بووین بە پێشمەرگەی کۆمەڵە، یەکێک لە
شانازییەکانمان ئەوە بووکەلەپشتی ئێوە و پێشی ئێوە ، قەڕاوڵ و پارێزەرەت
بین.
ماوەی یەک ساڵ بەسەر یەکگرتنەوەی
ریزەکانی کۆمەڵە تێدەپەری،کەهەستی ئێمە بەرامبەر بە یەکگرتنەوە چەند
دڵخۆشکەر و خەیاڵاوی بوو، بوو بە یەئەس و ناهۆمێدی، بابەگەورەمان باسی
رژیمی پاشایەتی بۆم دەکردین، ئەیوت رۆڵەکانم شا خۆی باش بوو دەور و بەری
خراپ بوون، بۆ چی؟
ئێمە پێش ئەوی بێنە ناو ریزەکانی
کۆمەڵە لاوێکی خوێندکار بووین و هەموو هەست و جەوانیمان لە رێگای کۆمەڵە
بەخت کردوو لە خوێندنگا‌و سەفەر و سەیاحەت و چاو پێکەوتنی تێکۆشەرانی کۆمەڵە
واتێگەیشتووین کە سۆما و برا دۆست بە تەقەڵی هەنگاو بەسراوەتەوە بە ئیلام
وکرماشان،واتێگەیشتووین وا مووکری و ئەردەڵان و بابان و جاف و قەڵخانی و
مەنگووڕ و مووسڵمان و مەسیحی و کوردی دینەوەر هەورامی و زازا، لەلای کۆمەڵە
یەک بایەخی هەیە، کە گەیشتینە خزمەت ئێوە دەرسێکی تاڵ، تاڵتر لە نا سۆر
هەموو گیانمانی هەژاند،تۆ! تۆ کاک عەبدووڵا بێژی ئەم کۆمەڵە تایبەت بێت بە
تاک و بنەماڵەیەک، ناوچەیەک،چەند کەسێک.
دەرسێکی خراپمان وەرگرت، هەر وەها
وا ئێوە پێناسە ئەو دەرس و مەشقە ئەکەن، راستی کاک عەبدووڵا، کاک فواد و
کاک خانە، مەریوانی و مهابادی بووون ، بەراست کاک حەمەحسێن و دووکتوور
جەعفەر سەقزی و بۆکانی بوون؟
ئێمە پێموایە ئەوان ئەوە نەبوون،
ئەوان دونیایی بوون، کوردستانی بوون، هەژارو فەقیر لە کوێ بوون ئەوان لە وێ
بوون، دەی ئێمە و ئێوە وا سەرکردایەتی شۆڕش دوای مەرگی ئەوان لە
ئەستۆمانە وەک ئەوانین؟
سکرتێر و جێگرە نەوتراوەکەی تۆ
وەک دوکتور جەعفەر و کاک سدیق و سەید ئەسعەد و خەسرەو و ئەیوب یاخۆ وەک
ئەوانەی وا زیندوون ، وەک جەعفەری ئەمین زادە و ، رەئووفی پەرستار و کەماڵ
وەک بەهمەن و وەک.........................هتد عەمەڵ دەکەن؟
ئێمە کۆمەڵێک گەنجی تازە
پێگەیشتووین، بە کڵاشینکۆف و مەخزەنەکانمانەوە،بە دوو پەتووی شڕەوە، چاومان
لە هەڵسووکەوتی ئێوە و کومیتەی ناوەندیتانە، ئێوە بێدەنگییەکی ژاراویتان
هەڵبژاردووە،جێگرە نەناسراوەکەتان قووڵ و باڵی هەڵماڵیوە بۆ هەر چی زیاتر
مووکریانیزە کردنی کۆمەڵە،ئەمە نەک لە بەرژەوەندی کۆمەڵە،بەڵکوو لە
بەرژەوەندی خۆی و تاقمەکەیەتی، کاک عەبدووڵا ئێوە پێتوانییە رئیس ودەفتەر و
دەسکدارت، بە جێی" ع" ش" هێ"باشترە خەڵکانێک بن لە هەموو رەنگە جۆرەکان و
ناوچەکانی کوردستان، بە زمانی دایکی ئەیڵێم، " پادار بگرە بێ پا ماڵی وێ
مانە" ئەگەر بێ پایین لەسەر بەرژەوەندی کۆمەڵە واین، ئەگەر بێ دەسەڵاتین
دەزگی کۆمەڵە لە لووتمانە،ئەگەر بێ ناو و نیشانین، نیشان و بێ دەنگین،
لەسەر مەسڵەحەتی باڵای کۆمەڵەیە.
کاک عەبدووڵا ئێوە ئەزانن لە
کۆمەڵە فەساد هەیە، ئێوە ئەزانن مافی ژن پێشێل دەکردرێت، ئێوە ئەزانن
رۆژانە راپۆرتی پێچەوانە و دوور لە راستیت پێدرێت، راستی راستی ئێوە ئەزانن
دوو کچی لێقەوماوتان بە بڕیاری جەنات دەر کرد و ئێستاکەش پیاو خراپ و دەست
درێژی کەر و ژنی لەو نەوعە رۆژ بە رۆژ لە ناو ئەو ریزەی کە ئێوە
سەرکردایەتی دەکەن زیاتر ئەبێت.
بەشی یەکەم
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر