Pages

۱۳۹۱ آبان ۹, سه‌شنبه

سه‌لاح بایه‌زیدی:ئه‌سپه‌کان ته‌نها که‌ره‌سته‌یه‌کن بۆ بژینی ژیانی ڕۆژانه‌ی‌ کۆڵبه‌ره‌کان


سه‌لاح بایه‌زیدی:ئه‌سپه‌کان ته‌نها که‌ره‌سته‌یه‌کن بۆ بژینی ژیانی ڕۆژانه‌ی‌ کۆڵبه‌ره‌کان

ساله‌هایه‌ له‌ سه‌ر سنوره‌کانی ئێران به‌ تاێبه‌تی له‌ ناوچه‌ کورد نشینه‌کان هێزه‌کانی ئێرانی ده‌ستیان نه‌پاراستوون چ له‌ کوشتنی هاوڵاتیه‌ کۆڵبه‌ره‌کان وه‌ یاخود وڵاخ و چارواکانیان، له‌ هه‌ندێ له‌ میدیاکاندا واهاتووه‌ له‌ ماوه‌ی 7 مانگی ڕابووردا 800 ئه‌سپ کوژراوون.!!!



ڕۆژنامه‌وان سه‌لاح بایه‌زیدی له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکی ڕاسته‌وخۆدا له‌سه‌ر ڕادیۆ/ ته‌لڤزیۆنی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هه‌ر وه‌کو هه‌مومان ده‌زانین له‌سه‌ر ئه‌و سنورانه‌ دیارده‌ی کاسبکاری  کۆڵبه‌ری  له‌ مێژه‌ هه‌یه‌ و کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌یه‌وێ وه‌ک به‌ربه‌ره‌کانیه‌تی له‌گه‌ڵ قاچاغچیه‌تی  یان به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ نه‌هاتنی کاڵای قاچاغ له‌ وڵاتانێکی دیکه‌وه‌ بۆڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بناوی بکات، به‌ڵام وه‌ک هه‌مومان ده‌زانین دیارده‌یه‌کی ئابوری و سیاسیه‌ که‌ له‌ بێکاری و هه‌ڵ ئه‌واتنی ئابوری له‌و ناوچانه‌و نه‌بوونی ژێر خانی ئابوری و نه‌بوونی سه‌رمایه‌گوزاری له‌ به‌شه‌ جیاجیاکانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێ.کاک سه‌لاح ده‌شڵێت ئه‌وه‌ ڕێگا چاره‌ نییه‌ بۆ بنبڕکردنی ئه‌و دیارده‌یه‌.  

وتو وێژ له‌گه‌ڵ سه‌لاح بایه‌زیدی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر