Pages

۱۳۹۱ مهر ۳۰, یکشنبه

ئیسلامیەکانی کوردستان سەر با ئیرانن




هەرچەندە "كەناڵی سەحەر"ی كوردی لەگەڵ كۆمەڵێك كەناڵی تری ئێرانی لە بەشی هاتبێرد نەماون، بەڵام بەشێك لە كەناڵە كوردییەكانی وەك "سپێدە" و "پەیام" لە باشووری كوردستان ئەوەندەی بۆیان كراوە رێگەیان نەداوە ئەم كەناڵە پەكی بكەوێ!
"كەناڵی سەحەر" كە بەهۆیەوە پرسی كورد لە رۆژهەڵات چەواشە دەكرێ و زۆرجاریش پەیامنێرانی ئەو 2 كەناڵە وەك مێوانی بەرنامە یان سەرچاوی هەواڵی كاریان بۆ "سەحەر" كردووە!
//////////////////


گیرانی 30 ژنی "ئێران"ی لە سلێمانی بە تۆمەتی سواڵكردن و كاری نەشیاوی دیكە، یان ئەگەرەكانی گرتنى "ئێرانییەكان" لە كوردستان زیاتر دەكا و یان كۆماری ئیسلامی شەرمەزارتر! كە ژنانی ژێردەستەی سیستەمەكەی ناچاری سواڵكردنی دەرەوەی وڵات بن.
سلێمانی: 30 ژن دەستگیركران

وارڤین – سلێمانی: به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی دواكه‌وتووانه‌ی وه‌ك فاڵگرتنه‌وه و سواڵ‌، هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانی (30) ژنیان دەستگیركردووە و به‌ گوێره‌ی وته‌ی پۆلیس ئەو ژنانە خەڵكی دەرەوەی هەرێمی كوردستانن.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (وارڤین) گوته‌بێژی هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانی نەقیب (سەركەوت ئەحمەد) رایگەیاند، مەفرەزەكانی پۆلیسی ناوشاری سلێمانی لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا توانیویانە (30) ژن دەستگیربكەن.

گوتیشی: "مەبەست لە دەستگیركردنی ئەو ژنانە قەدەغەكردنی سواڵكردن و هەندێك دیاردەی دیكەی وەك فاڵگرتنەوەو كاری بەدرەوشتی".

روونیكرده‌وه‌، ئەو ژنانە تەمەنیان لەنێوان (20 – 40) ساڵییەو خەڵكی دەرەوەی هەرێمی كوردستانن و بەبڕیاری دادوەر بەندكراون.

له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و ژنانه‌ی هاوسه‌ریان له‌ده‌ستداوه‌ و خاوه‌نی موچه‌ و داهاتێكی تایبه‌ت نیین بۆ دابینكردنی بژێوی رۆژانه‌یان ناچارن له‌ سه‌ر شه‌قام و كۆڵانی شاره‌كاندا سواڵ بكه‌ن و به‌شێكیشیان منداڵی ساوا و چه‌ند ساڵییان له‌گه‌ڵدایه‌ و بۆ وروژاندنی هه‌ستی خه‌ڵك به‌كاریان ده‌هێنن.

ئا: ئ.ح
////////////////////////////////
كه‌ركووك: كۆرپه‌یه‌كی فڕێدراو دۆزرایه‌وه‌
وارڤین – كه‌ركووك: له‌ گه‌ڕه‌كی واستی عه‌ره‌بنشین، كۆرپه‌یه‌كی كچی ته‌مه‌ن سێ رۆژه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ دۆزرایه‌وه.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (وارڤین) سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركووك رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی دوێنێ هه‌ینی (19 / تشرینی یه‌كه‌م – ئۆكتۆبه‌ر / 2012) هێزه‌كانیان له‌ گه‌ڕه‌كی ‌ واستی عه‌ره‌بنشین، كۆرپه‌یه‌كی ته‌مه‌ن سێ رۆژه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌.

گوتیشی: "كۆرپه‌كه‌ كچه‌ و هێشتا زیندوو بووه‌ و به‌ مه‌به‌ستی فریاكه‌وتنی و به‌ته‌نگه‌وه‌چوونی ته‌ندروستیی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی كه‌ركووك كراوه‌".

سه‌باره‌ت به‌ ناسنامه‌ی ئه‌و كۆرپه‌یه‌، سه‌رچاوه‌كه‌ روونیكرده‌وه‌، تا ئێستا دیار نییه‌، كێ ئه‌و كۆرپه‌یه‌ی فڕێداوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و پۆلیس به‌ دوای ناسنامه‌ی دایك و كه‌سوكاره‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێت.
 
ئا: نێرگز قادر
///////////////////
له یادی گه ریلای گیان به خت کردوو،ره حمان مه حمو د پور ناسراو به مه تین له ناو چه ی شڕ ناخ ژیانی له ده ست دا،ته ر مه که ی به مه را سمیێکی جه ما وه ری له گوندی چه کوانی سه ر به قه ڵا دزێ به خاکسپێردرا،٢٠/١٠/٢٠١٢
دایه گیان ئه و کیژه وا ئه تویس به بووکی تۆ ببێت
خۆت بده پێشانی جارێ با به هیوای من نه بێت
تا کو و بت بینێ که ره ش پۆ شی له سه ر تا پاته وه
به ڵکوو بروا دڵنیا بێ و من له بیر خۆی باته وه
دایه گیان بگری له سه ر خاکم که وا شێنم ده وێ
زۆر بگریه دایه گیان فرمێسکی خوێنینم ده وی
"شه ریف حسێن پناهی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر