بایک: ئەردۆغان ڕاستگۆ نی یە لە باسکردنی دیداری ئۆسلۆ و ئیمیراڵی دا
ێنوسەکان ...
ئه‌ندامی
کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری KCK جه‌میل بایک لێدوانه‌کانی ئه‌ردۆغان که
ده‌ڵێت''له‌وانه‌ی دیدار له ئیمراڵی و ئۆسلۆ ئه‌نجام بدرێت''
هه‌ڵسه‌نگاند و سه‌رنجیراکێشایه‌سه‌ر لێدوانه‌کانی ئه‌ردۆغان له‌به‌رامبه‌ر
ته‌ڤگه‌ری ئازادی کوردان و وتی:'' هه‌ر وه‌کو که ده‌بینرێت، له
لێدوانه‌کانی ئه‌ردۆغاندا سه‌میمییه‌ت نییه، ته‌نیا کاراکتێرێکی شه‌ری
ده‌روونی هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌مه‌ش هه‌تا چه‌مکی خۆی نه‌گۆڕێت، دیداری ئۆسلۆ
و ئیمراڵی فایده‌ی نابێت''.
بایک وتی:''سه‌رۆک
وه‌زیری تورک ره‌جه‌ب تایب ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت ''له‌وانه‌ی دیدار له
ئیمراڵی و ئۆسلۆ ئه‌نجام بدرێت''. ئه‌ردۆغان ئه‌وه چه‌ندین مانگه که
به‌رده‌وام لێدوانی توند ده‌دات و له هه‌ر وته‌یه‌کیدا هێرش ده‌کاته سه‌ر
ته‌ڤگه‌ری ئازادی کوردان، له‌به‌ر چی ئێستا وه‌ها قسه ده‌کات؟ یا خود
هۆکاری ئه‌مه چییه که وه‌ها قسه ده‌کات؟ سه‌رۆک وه‌زیر که له ژێر
ناوی ''ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی KCK'' سیاسه‌تمه‌دارانی دیموکرات ده‌ستگیر ده‌کات
و به‌رده‌وام ده‌کات، هه‌ر رۆژ سووکایه‌تی له BDP ده‌کات، له‌به‌ر چی
ئه‌مڕۆ باس له دیداری ئیمراڵی و ئۆسلۆ ده‌کات؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که BDP
ییه‌کان گه‌ریلاکانی PKK یان له ئامێز گرت، ویستی جیهانیان لێ بکاته
زیندان، به‌ڵام ئێستا باس له دیداری ئۆسلۆ ده‌کات. به شێوازێکی تر شیوازی
سیاسه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌وه‌یه که هه‌ر کاتێک ته‌نگه‌تاو ده‌بێت،
رێبازی به‌مجۆره به‌کار ده‌بات. ئێستاش دیه‌وێت هیوا بخولقێنێت، خه‌ریک
بکات و کات بکوژێت و خۆی له ته‌نگه‌تاو بون رزگار بکات.
فه‌تحولڵاییه‌کان (جه‌ماعه‌تی فه‌تحولڵا گوله‌ن) دیداری ئۆسلۆیان ئاشکرا کرد
ئه‌ردۆغان باس له بێ
سه‌میمییه‌تی خۆی له قۆناخی ئۆسلۆ ناکات. باسی ره‌تکردنه‌وه‌ی
پرۆتۆکۆله‌کان ناکات که ئاماده کرابوون. هه‌ر چه‌نده ئێستا دان به‌وه
دا بنێن که ئه‌ووان خۆیان دیداره‌که‌ی ئۆسلۆیان پچڕاندوه، به‌ڵام
هۆکاره‌کانی ناڵێت. ده‌زاانرێت که فه‌تحولڵاییه‌کان به‌ڵگه‌کانی ئۆسلۆیان
ئاشکرا کرد، به‌ڵام تا ئێستاش ده‌ڵێن که PKK ئاشکرای کردوه و ده‌یانوێت
له‌م بابه‌ته‌دا PKK تاوانبار بکه‌ن. وه‌کو ناوی خۆی ده‌زانێت که ئه‌و
به‌ڵگه‌یه له‌لایه‌ن جه‌ماعه‌تی فه‌تحولڵا گوله‌نه‌وه ئاشکرا کرا، به‌ڵام
به‌رده‌وام کردنی ئه‌و بانگه‌شه‌یه نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که سه‌رۆک
وه‌زیر نه جددییه.
رۆژنامه‌ی ''زه‌مان'' له
لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌مدا، هه‌واڵی ''PKK دیداری ئۆسلۆی ئاشکرا کرد'' بلاو
ده‌کاته‌وه. ده‌یانوێت به‌م شێوازه ئه‌و گومانانه که فه‌تحولڵاییه‌کان
ئه‌و به‌ڵگانه‌یان ئاشکرا کردوه، مۆنۆپۆڵ و چه‌واشه بکات. به‌ڵام بێ
گومان ئه‌و راستییه ئاشکرا ببێت. فه‌تحولڵاییه‌کان به‌ڵگه‌کانیان دا به
CHP. ئه‌ویش ئاشکرا ده‌بێت. سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری KCK موراد
کارایلان گه‌لێک جار رایگه‌یاند که ئه‌وان به‌ڵگه‌کانی ئۆسلۆیان ئاشکرا
نه‌کردوه. له‌سه‌رتا وتمان که له‌وانه‌یه ئیسرائیل یا خود وڵاتێکی تر
ئاشکرای کردبێت. به‌ڵام دواتر بینیمان به‌ڵگه‌کان که‌وتونه‌ته ده‌ست
فه‌تحولڵاییه‌کان و هه‌واڵگری ئاسایش و به‌ڵگه‌کانیان ئاشکرا کرد. ویستیان
به‌مجۆره ده‌زگای هه‌واڵگری میللی تورک (MÎT) ته‌نگه‌تاو بکه‌ن و
به‌ده‌ستی بخه‌ن، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان سه‌رکه‌وتو نه‌بوون.
رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا
ئۆجالان له ماوه‌ی ساڵ و نیوێکدا، ته‌نیا (2) جار له‌گه‌ل بنه‌ماڵه‌که‌ی
دیداری ئه‌نجامداوه و ئه‌مه‌ش وه‌کو منه‌تێک ده‌بینن. ته‌نیا ئه‌و
نموونه‌یه نیشانده‌دات که سه‌رۆک وه‌زیر خاوه‌ه‌ن چ زیهنییه‌تێکی
ده‌سپۆته. به‌ڵام ئه‌مه ده‌زانرێت که ئه‌و دیدارانه‌ش ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی
که گومانه‌کانی گه‌لی کورد ده‌رباره‌ی ژیانی رێبه‌ری گه‌لی کورد
عه‌بدولڵا ئۆجالان نه‌مێنێت، ئه‌نجام دراون. له 12 ی ئه‌یلول له زیندانی
ئامه‌د بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان ته‌نیا 15 چڕکه دیداریان ئه‌نجام ده‌دا.
ته‌نیا بۆ ئه‌وه بوو که نیشان بده‌ن زیندانیان ده‌ژین. ئه‌وه‌ی که ئێستا
له ئیمراڵی په‌یڕه‌و ده‌کرێت، هه‌مان کرده‌وه‌ی 12 ی ئه‌یلوله و جیاوازی
نییه. له زیندانه‌کانی 12 ی ئه‌یلول هیچ کاتێک زیندانیان به مانگان
روبه‌روی گۆشه‌گیری نه‌مانه‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌وه چه‌ند رۆژه
بێ ناوبه‌ر ده‌ڵێت که ده‌توانن له‌گه‌ل ئیمراڵی و دیداری ئۆسلۆ ئه‌جام
بده‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌مه باس بکات، که‌نال به که‌نالی ته‌له‌فیزیۆن
ده‌گه‌ڕێت. بۆ ئه‌وه‌ی بڵێت که جیاوازی له نێوان فکری رێبه‌ری گه‌لی کورد
عه‌بدولڵا ئۆجالان و PKK داهه‌یه، قسه‌ی دیموکراتانه ده‌کات. ده‌یه‌وێت
بڵێت که ئایا ئیمراڵی ده‌توانێت وته‌کانی به PKK بداته گوێدارکردن و
ده‌یه‌وێت به‌مجۆره گومان دروست بکات. ئه‌مه‌ش نیشان ده‌دات که ئه‌ردۆغان
سه‌میمی نییه، ته‌نیا ده‌یه‌وێت هه‌ڵمه‌تێکی ته‌کتیکی و ده‌روونی ئه‌نجام
بدات. PKK هه‌ر رۆژ ده‌ڵێت''ته‌ندروستی، ئاسایش و ئازادی''. ئه‌ردۆغان له
جیاتی ئه‌وه‌ی که له ئۆتۆریته و متمانه‌ی رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا
ئۆجالان گومان بخولقێنێت، با ئه‌و هه‌لومه‌رجانه سه‌ره‌راست بکات. با
ببینێت که کاریگه‌ری ئیمراڵی چه‌نده له‌سه‌ر رێکخستن هه‌یه.
رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا
ئۆجالان وتبووی:''من ناتوانم به دیداره‌کانی ساڵ و مانگێ جارێک له‌گه‌ل
پارێزه‌ره‌کانم قۆناخی ئاشتی به‌رێوه ببه‌م''. به ئاشکرایی
ده‌ستنیشانیکردبوو که له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ناتوانێت هاوکاری بکات. وتبووی
که با له دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی پوشپه‌ڕی 2011 په‌رله‌مان بریار
بدات؛ بۆ ئه‌وه‌ی من له چاره‌سه‌ری و ئاشتیدا رۆڵم هه‌بێت، رێگریم نه‌که‌ن
و بانگه‌وازی کردبوو. سه‌رۆک وه‌زیر و AKP وه‌ڵامی نه‌رێنیان دایه‌وه
ئه‌و داخواز و بانگانه.
ته‌ندروستی؛ ئاسایش و ئازادی
رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا
ئۆجالان ده‌ڵێت بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی خۆی ئه‌نجام بدات، ده‌ڵێت'' ته‌ندروستی؛
ئاسایش و ئازادی''. گه‌لی کوردیش ده‌ڵێت مافی ته‌ندروستی، ئاسایش و ئازادی.
PKK ه‌ش ده‌ڵێت ته‌ندروستی؛ ئاسایش و ئازادی. ئه‌و لایه‌نانه‌ش که
ده‌یاوێت پرسی کورد چاره‌سه‌ر ببێت، ده‌ڵێن ته‌ندروستی؛ ئاسایش و ئازادی.
سه‌رۆک وزیر ده‌لێ له سه‌رده‌مئ ئه‌جه‌وید دا سێداره هه‌لگیرا ، ئه‌و
حکومه‌ته سێداره‌ی هه‌لگرت ئیمه نه‌منتوانی له سێداره‌ی بده‌ین و
مه‌حاله زیندانی ماڵ پێک بێ. به‌ڵام رێبه‌ری گه‌ل کورد، گه‌ل و PKK
ده‌لێن نه‌ک زیندانی ماڵ، ئازادیمان ده‌وێ.
ئه‌گه‌ر جارێکی تر ده‌یانه‌وێ
دیداری ئۆسلۆ ده‌ستپێبکاته‌وه، ده‌بێ داواکانی ته‌ندروستی، ئاسایش و
ئازادی به‌جێ بێنن، له‌وه به‌ده‌ر باس کردن له دیدارکانی ئۆسلۆ نادروستی
حکومه‌ت نیشان ده‌دات.
له‌به‌رئه‌وه‌ی که دیداره‌کانی
ئۆسلۆ و ناره‌زاییه‌کان له به‌رامبه‌ر رێبه‌ری گه‌لی کورد ناتوانرێ له
یه‌ک جیابکرێته‌وه، ده‌وڵه‌تی تورک سیاسه‌تی تورک و چاپه‌مه‌نی له
به‌رامبه‌ر رێبه‌ری گه‌لی کورد سیاسه‌تی هه‌ره‌شه، گۆشه‌گیری و،
په‌راوێزخستن به‌رێوه‌ده‌به‌ن. ده‌ڵێن رێبه‌ر ئاپۆ ره‌خنه له
رێکخستنه‌که‌ی ده‌گرێ. ده‌لێن سه‌رۆکایه‌تی له چالاکییه‌کانی گه‌ریلا
بێزاره. ئه‌وه درۆ و ناکۆکیه‌کی گه‌وره‌یه ، گه‌ر شتێکی وا هه‌بێ
سه‌رۆکایه‌تی ئازاد ببێ ئه‌وه ئاشکرا ده‌بێ.
رێبه‌ری گه‌لی کورد ده‌یه‌وێ پرسی
کورد به رێی ئاشتیانه چارسه‌ر ببێ، چه‌ندین ساڵه هه‌وڵ ده‌دات و گومانی
هیچ که‌سێک له‌وه‌نیه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورک ئه‌و هه‌وڵانه پووچه‌ڵ
ده‌کاته‌وه، هه‌ڵویستی باشی رێبه‌ری گه‌لی کورد پێچه‌وانه ده‌کاته‌وه.
رێبه‌ر ئاپۆ و رێکخستن جیاواز
نیشاندان، هه‌وڵێکی پووچه. ئه‌وه ته‌نیا شه‌ڕی سایکۆلۆژییه. سه‌رۆکایه‌تی
و بزوتنه‌وه‌ی ئازادی گه‌لی کورد یه‌کن، بۆ ئازادی رێبه‌رایه‌تییه‌که‌ی
به‌رخودانێکی گیانبازیانه ئه‌نجام ده‌دات. گه‌ل له‌گه‌ل سه‌رۆکایه‌تی خۆی
یه‌که، ئه‌گه‌ر دروستن و ده‌یانه‌وێ پرسه‌که چارسه‌ر بکه‌ن ده‌بێ
سه‌ره‌تا ده‌ست له سیاسه‌تی سه‌رکوتکاری به‌رده‌ن.
بۆ پاکتاو کردنی PKK رۆژانه به
BDP دهڵلێن ده‌بێ بڵێی PKK تیرۆریسته، پاشان ده‌ڵێن ده‌کرێ له‌گه‌ل
ئیمراڵی و PKK دیدار ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ل BDP دانانیشین،
ئیستاش ده‌ڵێن BDP له په‌رله‌مان وه‌ده‌رده‌نێن و ده‌ڵێن له‌به‌رئه‌وه‌ی
که بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌کان له BDP بێزارن و ئه‌وانیان ناوێ.
له قسه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیر
نادروستی هه‌یه و ته‌نیا شه‌ڕی سایکۆلۆژیه ، له‌به‌رئه‌وه تا
چه‌مکه‌که‌تان نه‌گۆڕن، دیدارکانی ئۆسلۆ و ئیمراڵی هیچ که‌لێکی نابێت.
------------------------
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر