مه‌لا به‌ختیار داوا له توركیا ده‌كات ئۆجه‌لان ئازاد بكات
14 تشرینی یەکەم, کوردستانی دیاربه‌كر - م ح -
مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان، داوای له توركیا كرد عه‌بدوڵلا
ئۆجه‌لانی سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان ئازاد بكات‌و وتیشی" په‌كه‌كه تیرۆریست نییه."
مه‌لا به‌ختیار له وته‌یه‌كیدا له‌به‌رده‌م كۆنگره‌ی پارتی ئاشتی‌و دیموكراتی(به‌ده‌به) له توركیا ئه‌مڕۆ، یه‌كشه‌ممه، وتی "سه‌رده‌می زۆرلێكردن‌و سته‌مكاریی به‌سه‌رچووه، گه‌لانیش به‌سه‌ر دیكتاتۆرییه‌تدا سه‌رده‌كه‌ون."
وتیشی "پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی توركیا ئۆجه‌لان ئازاد بكات‌و دان بنێت به مافه سیاسییه‌كانی گه‌لی كورد، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه سیاسییه‌كانی توركیا چاره‌سه‌ربكرێن."
هێماشی بۆ ئه‌وه كرد كه "پارتی كرێكارانی كوردستان تیرۆریست نییه."
هاوكات چه‌ند نموونه‌یه‌كی هێنایه‌وه به‌وه‌ی كه له مێژودا "چه‌ندین سه‌ركرده‌ی وه‌ك ماوتسی تونگ‌و نیلسۆن ماندیلا‌و فیدڵ كاسترۆ‌و یاسر عه‌ره‌فات‌و بارزانی‌و تاڵه‌بانی له‌سه‌ره‌تادا به تیرۆریست تۆمه‌تباركرابوون، به‌ڵام دواتر سه‌لمێنرا كه تیرۆریست نییه."
-------------------
هاووڵاتییه‌کی کورد، دوای یەک حەفتە گیران چاره‌نووسی نادیارە
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییه‌کی کورد پاش 7 رۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر کرانی، چارەنووسی نادیاره.
به پێی هەواڵی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، توفیق محه‌ممه‌د ئه‌مینی که ماوه‌ی حه‌فتەیه‌ک لەمه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه، هەتا ئێستا چارەنووسی ناروونە.
به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری کوردپا و سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار، له‌کاتی ده‌ستبه‌سه‌ر کرانی ئه‌و هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵکی گوندی " هانه گه‌رمه‌ڵه" ی سه‌ر به شاری نه‌وسوود، هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ک له‌مه‌ڕ شوێنی راگیران و تاوانی ئه‌و هاووڵاتییه کورده زانیاریه‌ک له به‌ر ده‌ستدا نیه.

کۆنگره‌ی BDP به دروشم بۆ (ئۆجالان) ده‌ستی پێ‌کرد
پێنوسەکان/ لە فورات نیوسەوە..
دووهه‌مین کۆنگره‌ی نائاسایی BDP بۆ جاری یه‌که‌م به پۆسته‌رێکی گه‌وره‌ی رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان و به دروشمی دڵسۆزی بۆ ئۆجالان ده‌ستی به به‌رنامه‌کانی کرد.
دووهه‌مین کۆنگره‌ی نائاسایی BDP له هۆڵی وه‌رزشی ئه‌حمه‌د تانه‌ر کشلالی ده‌ستی پێ‌کرد. به هه‌زاران که له هه‌ر چوار به‌شی کوردستان و تورکیا و له‌وڵاتانی ئه‌وروپاوه له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی هۆڵه‌که کۆبوونه‌ته‌وه. هۆڵه‌که به ره‌نگی سه‌وز و سور و زه‌رد رازێنراوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها پۆسته‌رێکی مه‌زنی ئۆجالان که به کوردی و تورکی له‌سه‌ری نوسراوه (ئازادی بۆ ئۆجالان) بۆ جاری یه‌که‌م به گه‌وره‌ییه‌کی وه‌ها، له کۆنگره‌ی BDP دا به‌رز ده‌کرێته‌وه.
له‌سه‌ر پلانکارته‌کانیش نوسراون (به به‌رخۆدانه‌وه به‌ره‌و ئازادی ده‌چین ــ رێبه‌رایه‌تی ژیانه، ده‌ست له ژیان به‌رناده‌ین ــ قڕکردنی ژن، قرکردنی کۆمه‌ڵگایه ــ با کۆتایی به ئۆپه‌راسیۆنه سیاسی و سه‌ربازییه‌کان بێت ــ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتی، پێگه‌مانه، ناتوانن ره‌تی بکه‌نه‌وه ــ ئیتر به‌سه بۆ گۆشه‌گیری و ئه‌شکه‌نجه‌ی زیندانه‌کان ــ تێکۆشانی ئازادی ژن بڵند ده‌که‌ین و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتی به ئازادی تاجدار ده‌که‌ین ــ ژن ژیان ئازادی ــ قاسیدی ئاشتی له ئیمراڵیه ــ سڵاو له شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان ــ کۆمه‌ڵکوژی رۆبۆسکیمان له‌بیر نه‌کرد و له‌بیری ناکه‌ین ــ تێکۆشانی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێز ده‌که‌ین.).
وێنه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی کورد حوسنی باڵبای و جیهان ده‌نیز، مه‌زڵوم دۆغان، که‌مال پیر، ئیبراهیم کایپاککایا، سه‌ما یوجه، ماهیر چایان، ده‌نیز گه‌زمیش و ئه‌و منداڵه کوردانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه کوژراون، به‌رزکراونه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی که‌سێک ویستی پۆسته‌ری ئۆجالان بکاته‌وه، له دیوانه‌وه راگه‌یه‌نرا:"ئه‌و هه‌ڤاڵه‌ی ده‌یه‌وێ پۆسته‌ی ئۆجالان بکاته‌وه، له هۆڵه‌که‌دا پۆسته‌رێکی مه‌زنی به‌ڕێز ئۆجالان هه‌یه و خاوه‌نداری له هۆڵه‌که‌دا ده‌کات." له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش سه‌رجه‌م میوان و به‌شداربووان به‌پێ وه و به چه‌پڵه پێشوازی و ده‌ستخۆشیان لێکرد و دروشمی (بژی سه‌رۆک ئاپۆ)یان وته‌وه.
له هه‌رچوار به‌شی کوردستانه‌وه، له تورکیا و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه ژماره‌یه‌کی زۆر نوێنه‌ری پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کان، په‌رله‌مانتارانی BDP، خوشک و برای ئۆجالان (حه‌وا ئۆجالان ــ فاتمه ئۆجالان ــ محه‌مه‌د ئۆجالان) و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی سه‌ندیکا و ژماره‌یه‌کی زۆر له رێکخراوه‌کان به‌شداربوون.
سینه‌ڤیزیۆنی رۆبۆسکی و قڕکردنی سیاسی کورد
دوای پێشوازییه‌کی گه‌رمی میوانه‌کان، هه‌ڵبژاردنی دیوان، خوله‌کێک رێزلێنان، له هۆڵه‌که‌دا ده‌نگی (قاتڵ ئه‌ردۆغان) به‌رزبووه‌وه. پاشان دیوان وته‌ی سه‌ره‌تای پێشکه‌ش کرد و سینه‌ڤیزیۆنێک له‌سه‌ر کۆمه‌ڵکوژی رۆبۆسکی و ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی قڕکردنی سیاسی نمایش کرا.
له‌کاتی نمایش‌کردنی سینه‌ڤیزیۆنه‌که‌دا به‌شداربوویه‌کی زۆری کۆنگره‌که خۆیان پێ رانه‌گیرا و فرمێسکیان باراند..

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر