Pages

۱۳۹۱ مهر ۱۰, دوشنبه

هێڵی گەرمی "قوربانیانی خەتەنەكردنی مێیینە" راگەیەندرا


هێڵی گەرمی "قوربانیانی خەتەنەكردنی مێیینە" راگەیەندرا



وارڤین – سلێمانی: بە مەبەستی بەهاناوەچوونی قوربانیانی خەتەنەكردنی مێینە و هاریكاریكردنیان لە رووی دەروونییەوە و چارەسەركردنی كێشەكانیان و زانیاری گەیاندن لە بارەی خەتەنەكردنی مێینەوە رێكخراوی وادی هێڵێكی گەرم و ئیمیڵێكی تایبەتی بۆ پەیوەندیكردن تەرخانكرد.

لە راگەیەندراوێكی رێكخراوی (وادی) ئەڵمانی كە وێنەیەكی تایبەت بۆ (وارڤین) نێردراوە هاتووە: "وەك بەشێك لە زەمینە خۆشكردن  بۆ جێبەجێكردنی یاسای ژمارە (8) ساڵی (2011) بۆ بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی، كە خەتەنەكردنی مێینەی تێدا قەدەغەكراوە و لە بەرواری (11-8-2011) چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و دوای (7) ساڵ كاركردنی رێكخراوی (WADI) و بەردەوام بوون لە بەڕێوبردنی گەورەترین هەڵمەت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی خەتەنەكردنی مێینە لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا،  بەگرنگمان زانی خزمەتگوزاریەكی نوێ بۆ قوربانیانی خەتەنەكردنی مێینە فەراهەم بكەین".

هەروەها هاتووە: "پسپۆری تایبەتی ئەو بوارەوە لە رێگەی هێڵی تەلەفۆنی گەرم و خزمەتگوزاری ئینتەرنێتەوە رێنمایی  دەروونی و كۆمەڵایەتی پێشكەش بەو كەسانە دەكەن، كە پەیوەندیمان پێوە دەكەن".

رێكخراوەكە رایگەیاندووە، كە ئەوان لە هەوڵی ئەوەدان لە ئاستی ناوخۆی هەرێم و دەرەوە پشتیوانی بۆ ئەو پڕۆژەیە دابینبكەن و لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: "ئەم خزمەتگوزاریەش هاوشانی بەردەوامبوونی تیمەكانی هۆشیاری و هەڵمەتی راگەیاندن و بەردەوامبوون لە بڵاوكردنەوەی سەرچاوە زانستیەكان دێت و هەوڵ دەدەین لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودوڵەتی پاڵپشتی بۆ پەیدا بكەین و پەرەی پێ بدرێت".

سەبارەت بە ئامانجی دابینكردنی ئەو هێڵە گەرمە، لە راگەیەندراوەكەی رێكخراوی وادیدا لە كۆی چەند خاڵێكدا ئامانجی پڕۆژەكە روونكراوەتەوەو تێیدا هاتووە:
  
ئامانجەكانی هێڵی گەرمی قوربانیانی خەتەنەكردنی مێیینە بریتین لە:

یەكەم: وەرگرتنی پەیوەندی بۆ پێدانی رێنمایی و زانیاری دەروونی و كۆمەڵایەتی بۆ ئەو ژن و كچانەی كە رووبەڕووی خەتەنەكردن بوونەتەوە و پرسیاریان هەیە لەسەر چۆنیەتی مامەڵكردن لەگەڵ ئەم حاڵەتەدا.

دووەم: وەرگرتنی پەیوەندی لەو كەسانەی كە پێویستیان بە هاوكاری و رێنمایی هەیە و نایانەوێت پێناسیان ئاشكرا بێت.

سێیەم: وەرگرتنی پەیوەندی هەواڵدان (أخبار) لەسەر خەتەنەكردنی مێیینە، هەر كەس و لایەنێك، كە بیەوێت لە رێگەی ئێمەوە بەڕێوبەرایەتی بەدواداچونی توندوتیژی و پۆلیس لە حاڵەتی نوێی ئەنجامدانی خەتەنەكردنی كچان، یان رێگرتن لە ئەنجامدانی ئاگادار بكاتەوە .

چوارەم: وەرگرتنی پەیوەندی هەر كەس و لایەنێك پێویستی بە زانیاری و سەرچاوە هەبێت لەسەر خەتەنەكردنی مێینە لە هەرێمی كوردستان، یان داواكاری پێشكەش بكات بۆ ئەنجامدانی سیمینار و بەرنامە لەسەر ئەم بابەتە .

پێنجەم: هەر  بوارێكی دیكە، كە خزمەت بە رێگرتن بكات لە ئەنجامدانی خەتەنەكردنی مێینە و رووبەڕووبونەوەی  بكات 

رۆژانە لە كاتژمێر (9)ی سەر لە بەیانی تاوەكو (2)ی دوای نیوەڕۆ، تەرخانكراوە بۆ پەیوەندیكردن و لە چوارچێوەی ئەو ئامانجانەی پڕۆژەكەی لە پێناودا ئەنجامدەدرێت، قوربانیانی خەتەنەی مێینە و هەر هاووڵاتییەك دەتوانێت پەیوەندی بكات بە ژمارە (3030)، هەروەها لە رێگەی پۆستی ئەلیكترۆنیەوە، ئەم ئیمەیڵە تەرخانكراوە بۆ پەیوەندی: (fgmhotline@yahoo.com).


http://warvin.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=1426&Jor=25
///////////////////////////
كەركووك: دوای دە رۆژ لە كوژرانی ژنێك بكوژەكە ئازاد كرا

وارڤین – كەركووك: دوای تەنیا (10) رۆژ لە كوژرانی (فاتیمە محیەدین)، ئەمڕۆ دادگای كەركووك بكوژەكەی ئازادكرد و رایگەیاند، كوژرانی فاتیمە قەزاو قەدەر بووە.

رووداوی كوژرانی (فاتیمە محیەدین) تەمەن (65 ساڵ)، دایكی شەش منداڵ، كاتژمێر (8)ی شەوی پێنجشەممە (20 – 21 / ئەیلوول   -  سێپتێمبەر / 2012) لە گەڕەكی (شۆڕیجە)ی كوردنشین، روویدا.

بە گوێرەی لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس، هاوسەری ژنەكە بە ناوی (ع.غ)ەو تەمەنی (60 ساڵ)، نكۆڵی لەوە كردووە، هاوسەرەكەی بە ئەنقەست كوشتبێت و رایگەیاندووە فیشەكی لەدەست دەرچووە.

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (وارڤین) بەڕێوبەری بنكەی پۆلیسی ئازادی  عەقید (یاسین حەسەن) رایگەیاند، "دوای لیكۆڵینەوە لە كوژرانی (فاتمە محیەدین) و ناردنی دۆسیەكەی بۆ دادگا بە گوێرەی گوتەی شاهێدەكان و دوای لێكۆڵینەوە دەركەوت ئەو پیاوە مەبەستی كوشتنی ژنەكەی نەبووە، تەنها  بەهەڵە فیشەك لەدەستی دەرچووە و بە گوێرەی وتەی شاهێدحاڵەكانیش لە دادگا ئەو ژن وپیاوە هیچ كێشەیەكی كۆمەڵایەتیان نەبووە، بۆیە دادگا بڕیاری ئازاد كردنی دەركرد".

دوای گیرانی، لە زینداندا تۆمەتبارەكە (ع.غ) لە لێدوانیدا بۆ (وارڤین) چۆنیەتی رووداوەكەی بەم شێوەیە گێڕایەوە: "ئێوارەی پێنجشەممە دوای ئەوەی نەمزانی منداڵەكان دەسكاری كڵاشنكۆفیان كردووە، بەبێ ئەوەی مەغزەنی لەسەر بێت، فیشك لەناویدا گیربوو، كاتێك من مەغزەنەكەم لێكردەوە، چەكەكەم سواركردەوە و تەقاندم، هەرئەوەندەم گوێ لێبوو بە دەنگی بەرز هاوسەرەكەم هاواری كرد، سەیرمكرد گولەكە بەرسینگی ژنەكەم كەوتووە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە، گیانی لەدەستدا، ئامادەشم بۆهەرسزایەك چونكە من مەبەستم كوشتنی نەبووە".

لە شارەكانی هەرێمی كوردستان و كەركووك چەك بە شێوەی بەربڵاوو لە ناو ماڵاندا هەیە و لە كاتی بوونی ناكۆكی و كێشەی خێزانی پیاوان بۆ كوشتنی هاوسەر و خوشك و ژنان بە گشتی پەنای بۆ دەبەن. بەشێكی دیكەی تاوانەكانی ژن كوشتن دەخرێنە ئەستۆی لەدەستدەرچوون و بێ ئاگایی.

بەگوێرەی راپرسیەك، كە ساڵی رابردوو دەزگای (وارڤین بۆ پرسەكانی ژن) لەبارەی دیاردەی چەكهەڵگرتن لەلایەن هاووڵاتیانەوە لە هەر سێ پارێزگاكەی هەرێم و شارەدێ و قەزاكان ئەنجامیدا، دەركەوتووە كە لە (%79)ی هاووڵاتیان چەك بە هۆكاری سەرەكی بەرزبوونەوەی كوشتن بە پاساوی شەرەف دەزانن، تەنیا لە (%8) پێیان وایە هەڵگرتنی چەك لەلایەن هاووڵاتیانی مەدەنییەوە هۆكار نییە بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی كوشتن، لە (%13) وەڵامەكەیان بە نازانم داوەتەوە.

ئا: نێرگز قادر



///////////////////////////////////
دوستان و خوانندگان عزیز آژانس خبری کردستان  میخواهم یک چیز خیلی مهم در رابطه با تفکر پاسداران سیاسی که ادعای 
حقوق بشری و برابری میکنند  اگر قدرتی بدستشان به افتد   البته اینها به هیچ عنوان دستشان به هیچ جای نخواهند رسید و اینها همان پاسدارا ن خشونت پیشه ولایت فقیه خواهند بود که امروز در ایران با خشونت جواب انتقادها میدهند 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر