نا بۆ زەواجی مۆتعە لە کوردستان زەواجی مۆتعە وەک قەحبەخانی ئیسلامی واییە قەحبە خانی شەریعەت
له خانه‌قین"سيغه" گه‌را داده‌نێت
وارڤین – خانه‌قین:
لیژنەی ئاشتی و هیوا بۆ (ئەنانا) لە خانەقین، رایدەگەیەنێت، هاوسەرگیری
موتعە "سیغە" لە سنوورەكە سەریهەڵداوە و لیژنه‌كه‌ش داوا لە مامۆستایانی
ئاینی دەكات ئاسانكاری بۆ ئەو جۆرە هاوسەرگیریە نەكەن.
له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (وارڤین)
گوتەبێژی لیژنەی ئاشتی و هیوا بۆ (ئەنانا) لە خانەقین (زەینەب ئەركەوازی)
رایگەیاند؛ لیژنه‌كه‌یان به‌ڵگه‌ی له‌به‌ر ده‌سته كه هاوسه‌رگیری كاتیی
(سیغه، موتعه) له خانه‌قین ده‌ركه‌وتووه، بەڵام تا ئێستا ئەو شێوازەی
هاوسەرگیرییە حاڵەتە و نەبۆتە دیاردە.
(زەینەب) ئاماژەشیدا، ئەو جۆرەی
هاوسەرگیری لە بەهای ژنان كەمدەكاتەوە و زیانیانیان پێ دەگەیەنێت، چونكە
هیچ مافێكی ژنانی تێدا نییە، بە تایبەتی لە كاتێكدا ببێتە خاوەنی منداڵ،
بۆیە پێویستە رێكخراوەكان و چالاكوانان و بە تایبەتی مامۆستایانی ئاینی، كە
ئاسانكاری بۆ ئەو كەسانە نەكەن، كه ئه‌و جۆرە هاوسەرگیرییە ئه‌نجام
ده‌ده‌ن و پێویسته له رێگه‌ی مینبەرەكانیانەوە هاووڵاتیان وشیاربكەنەوە
بۆ ئەوەی رێگە لە حاڵەتەكە بگیرێت و تەشەنەكات.
گوتەبێژی لیژنەی (ئەنانا) راشیگەیاند؛
چەند هۆكارێك هەیە، كە پاڵپشتە بۆ ئەو جۆرە هاوسەرگیرییە، لەوانە: لایەنی
مادی و كرێچێتی و گرانی و خراپی باری بژێوی، كە وادەكات گەنجان هیچ
هەنگاوێك نەنێن بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری بە شێوەیەكی فەرمی و مەدەنیانە،
هاوكات هەندێك پیاو له پێناو تێركردنی حه‌زه‌كانی خۆیان روو له‌و جۆره
هاوسه‌رگیرییه ده‌كه‌ن.
هاوسه‌رگیری كاتیی، مه‌به‌ست لێی ئه‌و
جۆره هاوسهرگیریهیه، كه بۆ واده‌یه‌كی دیاریكراو ئه‌نجامده‌درێت و
له‌ناو به‌شێك له شیعه ئاینزاكانی جیهانی ئیسلامدا به تایبه‌تی شیعه‌ی
دوانزه ئیمامی په‌یڕه‌وی لێده‌كرێت و له‌ناو ئاینزا سوننیهكاندا
هاوسه‌رگیرییه‌كی قه‌ده‌غه كراوه.
له‌و پرۆسه‌یه‌دا له ژێر په‌رده‌ی
ئایندا بازرگانی به جه‌سته‌ی ژنه‌وه ده‌كرێت و پیاوانی ئاینی له رێگه‌ی
گرێبه‌ستێكه‌وه شه‌رعیه‌ت به‌و جۆره بازرگانییه ده‌ده‌ن.
ئhttp://warvin.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=1516&Jor=9
ا: س.ح
//////////////////////////////////
فه‌رمانده‌ی زێره‌ڤانی: به‌هۆی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ژنێك چوار زێره‌ڤانی ده‌ستبه‌سه‌رن
وارڤین – مەخموور:
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێكی سه‌ر به زێڕه‌ڤانی تۆمه‌تباركران به
ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ژنێكی حه‌ڤده ساڵ، چوار ئه‌ندامی زێڕه‌ڤانی
ده‌ستبه‌سه‌ركراون و له لێدوانێكدا بۆ (وارڤین) فه‌رمانده‌ی ئه‌و هێزه
رایگه‌یاند، تا ئێستا كه‌س سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه تۆمارنه‌كردووه.
له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی رابردوودا، له
ناوچه‌ی ده‌شتی (قه‌راج)ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی مه‌خموور، ژنێكی ته‌مه‌ن (17
ساڵ) به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌ب، له سكاڵایهكیدا به پۆلیسی راگه‌یاند،
ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی هێزی زێره‌ڤانی ده‌ستدرێژی سێكسییان كردووه‌ته
سه‌ر.
لە لێدوانێکی تایبەت بۆ (وارڤین)
قایمقامی قەزای مەخموور (ئیبراهیم شێخه‌ڵڵا) رایگه‌یاند، "ئەو ژنەی گوایە
دەست درێژی سێکسی کراوەتە سەری لە لایەن چەند زێرەڤانیەوەکە، ژنەکە لە
ئیفادەکەیدا دەڵێت، کاتێک لە دەرگایانداوە، دەرگاکەی کردوەتەوە، لەناکاو
(٢) کەس هێرشیان کردووەتە سەری کە لە هێزی زێرەڤانی بوونە، ئەویان رفاندوە و
دەستدرێژی سێکسیان کردووەتە سەری".
گوتیشی: "ژنەکە پێشتر تەڵاق دراوە،
کەسوکارەکەشی لە ئیفادەکەدا دەڵێن، ئەوانەی دەستدرێژیان کردووەتە سەری (٩)
کەس بوونە، بەڵام ئەوە دوورە لە راستی، ئێمە به‌رده‌وامین له
لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بگه‌ینه راستی
رووداوه‌كه".
قایمقامی قەزای مەخموور گوتیشی:
"سه‌ره‌ڕای سكاڵای ئه‌و ژنه، به‌ڵام گومان دەکرێت ئەو هەواڵە راست نەبێت،
تەنها سیناریۆی خاوەن ماڵ بێت".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، (وارڤین)
په‌یوه‌ندیكرد، به به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر عه‌مید (عه‌بدولخالق
ته‌ڵعه‌ت)، به‌ڵام ناوبراو ره‌تیكرده‌وه، رووداوی تاوانكاری له‌و شێوه‌یه
روویدابێت و گوتی: "ئه‌و هه‌واڵه راست نییه".
هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی
زێره‌ڤانی (عه‌زیز وه‌یسی)، له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (وارڤین)
رایگه‌یاند، له فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی زێره‌ڤانییه‌وه، فه‌رمانی
ده‌ستبه‌سه‌ركردن بۆ چوار كه‌س ده‌رچووه و ئێستا به تۆمه‌تی هه‌بوونی
په‌یوه‌ندیی به رووداوه‌كه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رن.
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر دادگا داوای ئه‌و چوار
ئه‌ندامه‌ی زێره‌ڤانی بكات، ئه‌وان هێزه‌كه‌یان راده‌ستی دادگایان
ده‌كات"، به‌ڵام وه‌ك خۆی گوتی: "تا ئێستا كه‌س سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌و چوار
ئه‌ندامه‌ی هێزه‌كه‌یان تۆمار نه‌كردووه".
(عه‌زیز وه‌یسی) ره‌تیشیكرده‌وه، (9)
یان (14) ئه‌ندامی هێزه‌كانییان تۆمه‌تباركرابن به هه‌بوونی په‌یوه‌ندی
به‌و تاوانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه، كه به‌و هۆیه‌وه چوار
ئه‌ندامی خۆیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادوه‌ر ده‌كه‌ن و
هه‌ر كاتێك دادگا داوایان بكات ئه‌وان راده‌ستیان ده‌كه‌ن.
ئا: ژاڵە عه‌زیز
http://warvin.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=1513&Jor=9
/////////////////////////
كه‌لار: هیچ ژنێك ئامادە نییه ببێتە بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵبوون
وارڤین – گه‌رمیان:
دوای ئەوەی لە شارۆچكه‌ی كەلار، پزیشكێكی پیاو وەكو بەڕێوبەری نەخۆشخانەی
(شێرەی نەقیب) بۆ ژنان و منداڵبوون دانرا، نیگەرانی هەندێك رێكخراو و
چالاكوانی لێكەوتۆتەوە و لە بەرامبەریشدا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان
رایدەگەیەنێت، هیچ پزیشكێكی ژن ئامادە نەبووە پۆستەكە وەربگرێت.
دوێنێ سێشەممە (16 / تشرینی یه‌كه‌م –
ئۆكتۆبه‌ر / 2012)، بەشێوەیەكی فەرمی، دكتۆر (محەممەد ئازاد)، وەكو
بەڕێوبەری نەخۆشخانەی (شێرەی نەقیب) بۆ ژنان و مناڵبوون دەستبەكاربوو،
ئەمەش پاش داواكاری دكتۆر (پەیمان ئەحمەد) بۆ بەخشینی لەو پۆستە.
دوای پێدانی ئەو پۆستە بە پزیشكێكی
پیاو، نیگەرانی لای هەندێك لە رێكخراوەكانی ژنان و چالاكوانانی مەدەنی
كەوتەوە و دانانی پزیشكێكی پیاو د. ئازاد محەمەد لە جێگای دكتۆر (په‌یمان)
بەكارێكی نەشیاو دەزانن و لەمبارەیەشەوە لە هەندێك دەزگای راگەیاندن
نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە.
هەر لەو بارەیەوە له لێدوانێكی تایبه‌ت
بۆ (وارڤین) بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان دكتۆر (حەسەن رەمەزان)
راگەیاند؛ زۆر هەوڵیانداوە لە گەڵ (د. پەیمان) بۆ ئەوەی لە پۆستەكەی
بمێنێتەوە و چەندجارێك داواكارییەكەی رەتكراوەتەوە، بەڵام ئەو سووربووە
دەستبەرداری پۆستەكەی ببێت ئەمەش بەهۆی خۆ تەرخانكردنیەوە بۆ خوێندنی
باڵا.
ئاماژەشیدا، سێ پزشكی دیكه‌ی ژن لە
ناوچەكەدا هەیە، كە پسپۆڕن لە بوارەكە، چەندینجار قسەیان لە گەڵدا كراوە بۆ
ئەوەی ببنە بەڕێوبەری ئەو نەخۆشخانەیە، بەڵام هیچ كامیان رازی نەبوون و
بەمهۆیەوە ناچاربوون (د.محەمەد ئازاد) بەو ئەركە راسپێرن.
رونیشیكردەوە، (د. محەممەد) بە هەمان
شێوەی پزیشكە ژنه‌كان رازی نەبووە، بەڵام لە بەر داواكاری ئەوان بە
شێوەیەكی كاتی پۆستەكەی وه‌رگرتووه و كارەكان بەڕێوەده‌بات.
نیگەرانی ئەم رێكخراو و چالاكوانانە لە كاتێكدایە لە بواری پزیشكیدا هیچ پێوەرێك بۆ ژن و پیاو دانانرێت.
ئا:س.ح
///////////////////////////
.
گه‌رمیان: له سێ مانگدا 10 ژن ژیانیان له‌ده‌ستداوه
وارڤین – گه‌رمیان: له
كۆنگرەیه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوته‌بێژی پۆلیسی گەرمیان رائید (حەسەن
محەممەد) رایگه‌یاند، له مانگه‌كانی تهمموز و ئاب و ئه‌یلولدا 6 ژن
كوژراون و 4 ژنیش به‌هۆی سووتانه‌وه ژیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (17 / تشرینی یه‌كه‌م – ئۆكتۆبه‌ر / 2012) به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ساز كرد.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، گوته‌بێژی پۆلیسی گەرمیان رائید
(حەسەن محەممەد) رایگه‌یاند، لە ماوەی مانگەكانی (تەممووز، ئاب، ئەیلوول)ی
ئەمساڵدا لە سنووری گەرمیان (6) ژن كوژراون و (10) ژن سووتاون كه (4)یان
ژیانیان له‌ده‌ستداوه و ژنێكیش به‌هۆی خۆسووتاندنه‌وه گیانی
له‌ده‌ستداوه.
گوتیشی: "لەو سێ مانگەدا (30) ژن ئەشكەنجەدراون و لێیاندراوە و
هەروەها (60) حاڵەتی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیش تۆماركراون".
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی دیكه گوتی: "هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، (5) پیاو كوژراون و پیاوێكیش خۆی كوشتووە".
ئا:س.ح
دا: ژاڵه عه‌زیز
////////////////////////////
كۆنفرانسی "ژنۆلۆژی بەیەكگەیشتنی ژنە لەگەڵ حەقیقەتدا " ساز ده‌كرێت
وارڤین – هه‌ولێر:
بەدروشمی (ژنۆلۆژی بەیەكگەیشتنی ژنە لەگەڵ حەقیقەتدا)، رێكخراوی ژنانی
ئازادیخوازی كوردستان كۆنفرانسێك دەربارەی ژنۆلۆژی، كە یەكێكە لە تێزە
هزرییه‌كانی (عەبدوڵڵا ئۆجەلان) بۆ ئازادی ژن ساز ده‌كات.
لەكۆنفرانسەكەدا لەگەڵ گفتوگۆكردن لەسەر
تێزەكانی (ئۆجەلان) باس لە ئاستی توندوتیژییەكانی سەر ژنان و رێگا
چارەسەری بۆ پرسی ئازادی ژنان دەكرێت.
كۆنفرانسەكە لە كاتژمێر ( 9:30 ) سەرلەبەیانی دەستپێدەكات و هەتا كاتژمێر ( 4 )ی پاش نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت.
كارنامه‌ی كۆنفرانسه:كه
1- وتاری كردنەوەی كۆنفرانس لەلایەن (بێریڤان موحەممەد) پێشكەش دەكرێت.
2 - ژنۆلۆژی لە لایەن (نەجیبە عومەر) پێشكەش دەكرێت.
3 - فیلمی دۆكیۆمێنتاری دەربارەی مێژووی ژن و پرسی ئازادی.
4 - ئایدۆلۆژی رزگاری ژن لەلایەن (پەروین حەسەن ) پێشكەش دەكرێت.
5 - توندوتیژی سەر ژنان و رێگا چارەسەری لە لایەن (د. رابیعە عه‌باس).
شوێن: لەشاری هەولێر لەهۆڵی (هوتێل چراخان).
رۆژی شەممە رێكەوتی ( 20 / تشرینی یه‌كه‌م – ئۆكتۆبه‌ر / 2012).
ئا: ژاڵه عه‌زیز
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر