هه‌له‌و واشنتۆن : ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستانی عێراق
سەرچاوە دەنگی کوردی ئەمەریکا
با سه‌ره‌تا ئه‌و پرسیاره له خۆمان بکه‌م ، ئایا پێویستمان به ده‌قێکی یاسایی هه‌یه ناوی لێبنێین ده‌ستور، هه‌موو ، گه‌وره له‌پێش بچوکه‌وه وابه‌سته‌ی بێت و ده‌رفه‌ت نه‌هێڵێته‌وه بۆ هیچ که‌سێک بتوانێت هه‌نگاو هه‌ڵبێنێت به پێچه‌وانه‌ی به‌نده‌کانی ئه‌و ده‌ستوره چاوه‌ڕوانکراوه‌وه.
ئه‌گه‌ر وایه و وه‌ڵام ئه‌رێنی ده‌بێت بۆ ئه‌و پرسیارۆکهی پێشتر، ده‌بێت پرسیاریکی تریش بکرێت، له کاتێکدا زۆرێک له خه‌ڵکی هه‌رێمه‌که و لایه‌نه سیاسیه‌کانی ناو پرۆسه‌ی سیاسی گله و گازه‌نده‌یه‌کی زۆریان له نه‌بوونی سه‌روه‌ری یاسا هه‌یه، ئه‌گه‌ر وایه ئیدی بوونی ئه‌و ده‌ستوره چ مانایه‌کی ده‌بێت که یاسا بچوکه‌کان سه‌روه‌ری خۆیانیان له‌ده‌ستدابێت؟
باوه‌ڕ ناکه‌م هیچ که‌سێک هه‌بێت له گرنگییه‌کانی ئه‌م یاسا بنچینه‌ییه نه‌زانێت بۆ دیاریکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کان و په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کدی و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیشدا هه‌روه‌هاش له دیاریکردنی ئه‌رک و مافه‌کاندا.
به‌لانی که‌م لایه‌نه ئۆپزسیۆنه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق باس له که‌م و کوڕیه‌کانی ئه‌و به‌رنوسه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم ده‌که‌ن و به‌رده‌وام ئه‌و مه‌ترسیه ده‌خه‌نه ڕوو که ده‌شێت ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ستوره بخرێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه ئه‌وا سیسته‌می سیاسی هه‌رێمه‌که به‌ره‌و تاکڕه‌وی ده‌بات.
ئا لێره‌وه به‌رنوسی ده‌ستوری هه‌رێم دکه‌وێته ناو شه‌ڕێکی سیاسیه‌وه و به‌هۆی ئه‌و ئاڵۆزیه سیاسیه‌شه‌وه خه‌ریکه به‌رنوسی ده‌ستوره‌که به‌ها یاساییه‌کانی خۆی له‌ده‌ست بدات و بکه‌وێته داوی به سیاسیکردنهوه.
بۆیه لێره‌دا جێی خۆیه‌تی بپرسین ئایا مه‌رجی سیاسی ده‌ستور ده‌باته‌وه ناو په‌رله‌مان یان پێداویستی یاساییه ده‌بێت کاری خۆی بکات؟
هه‌ردوو ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، ئاسۆ که‌ریم له‌سه‌ر لیستی فراکسیۆنی کوردستانی و عه‌دنان عوسمان له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن بوون.
به‌ڵێن ساڵح میوانداری به‌رنامه‌که‌یه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه:
به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن
http://www.dengiamerika.com/content/article/1529923.html
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر