ئه‌مریكا: خاوه‌ن نازناوی ژنی ساڵ په‌یوه‌ندی خێزانه‌كه‌ی و سه‌دام ئاشكرا ده‌كات
وارڤین: خاوه‌ن نازناوی ژنی ساڵ له ئه‌مه‌ریكا (زه‌ینه‌ب سلبی) له گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانیدا چه‌ند یاده‌وه‌رییه‌كی خێزانه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵی سه‌دام حوسێن باس ده‌كات و ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه له كاتی له‌سێداره‌دانی سه‌دامدا گریاوه.
بۆ سه‌دام گریا
له گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (ئیندپێندت)ی بریتانی كه ماڵپه‌ری (عه‌ره‌بیه نێت) پوخته‌یه‌كی كردووه به عه‌ره‌بی، ئه‌و ژنه چالاكوانه عێراقییه‌ی له ئه‌مه‌ریكا ده‌ژیت ده‌ڵێ: "كاتێك سه‌دام حوسێن له سێداره درا، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ژنی عێراقی له وڵاتی ئه‌رده‌ن بووم، وه‌ك ژنانی دیكه ئاهه‌نگم نه‌گێڕا، به‌ڵكو جار جار ده‌گریان و جار به جاریش پێده‌كه‌نیم".
سه‌دام دوو رووی هه‌بوو
به گوێره‌ی گوته‌كانی ئه‌و ژنه چالاكوانه، سه‌دام حوسێن لای ئه‌و دوو رووی هه‌بوو، روویهكیان ئه‌و پیاوه به سۆزه‌ی كه به "مامه سه‌دام" بانگی ده‌كرد و ئه‌ویش له كاتی پشووه‌كاندا كلیلی ماڵه‌كانی خۆی ده‌دایه خێزانه‌كه‌یان بچن تێیاندا كات به‌سه‌ر به‌رن، و رووی دووه‌میشی ئه‌و مرۆڤه دیكتاتۆره بوو كه سڵی له هیچ سته‌مێك نه‌ده‌كرده‌وه، هه‌ر كات رووی یه‌كه‌می بیر ده‌هاته‌وه ده‌گریا و بۆ رووی دووه‌ی سه‌دامیش پێكه‌نینی ده‌هات كه له‌سێداره درا.
(زه‌ینه‌ب سلبی) چالاكوانی بواری مافه‌كانی ژنان و نووسه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی به‌ره‌چه‌ڵه‌ك عێراقییه و به سه‌رسه‌ختی داكۆكی له مافه‌كانی ژنان ده‌كات و ئه‌و ئێستا ته‌مه‌نی (43 ساڵ)ه، په‌یوه‌ندی خێزانه‌كه‌ی (زه‌ینه‌ب) و بنه‌ماڵه‌ی (سه‌دام حوسێن) ئه‌و كاته ده‌ستی پێكرد كه ئه‌م ته‌مه‌نی (11 ساڵ) بوو، باوكی ده‌ستنیشانكرا بۆ ئه‌وه‌ی ببێته فڕۆكه‌وانی تایبه‌تی (سه‌دام) و بووه یه‌كێك له یاریده‌ده‌ره متمانه‌پێكراوه‌كانی (سه‌دام).
وه‌ك غازی ژه‌هراوی بوو
ئه‌و چالاكوانه‌ی مافه‌كانی ژن باس له رابردووی پر له ترسی خێزانه‌كه‌یان له نزیك بنه‌ماڵه‌ی سه‌دام ده‌كات و ده‌ڵێ: ترس له (سه‌دام) وه‌ك غازی ژه‌هراوی بوو، له هه‌موو شوێنێك به‌دوایانه‌وه بوو ته‌نانه‌ت له‌ناو ژووره‌كانی خۆشیاندا، ترسه‌كه به شێوه‌یه‌ك بوو كه ده‌بوایه ئه‌گه‌ر ئه‌و پێكه‌نی بوایه، ئێمه‌ش پێبكهنیین و ئه‌گه‌ر ئه‌و گریابا ده‌بوایه بگریین.
هه‌رچه‌نده زه‌ینه‌ب ئه‌و یاده‌وه‌رییه ناخۆشانه‌ی له كتێبێكدا كه پێش (7 ساڵ) به‌ناوی (له‌نێوان دوو جیهاندا) بڵاوكرایه‌وه، تۆماركردووه، به‌ڵام هێشتا دیمه‌نه‌كانی رابردووی له خه‌یاڵدا ماوه هه‌ر له زوڵم و بێده‌نگبوون و ترس ته‌نانه‌ت دایكی هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و بارودۆخه ناخۆشه رزگاری بێت.
هه‌موویان سه‌دام بوون
هێنانه‌وه یادی دیمه‌نێكی ئازاربه‌خشی رابردوو، كه تائێستا له هه‌ست و بیریدا ماوه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بخاته گریان، زه‌ینه‌ب باسی به‌سه‌رهاتێكی سه‌رده‌می منداڵییان ده‌كات و ده‌ڵێت: "من ودایكم و برابچوكهكهم له‌گه‌ڵ ساجیده‌ی هاوسه‌ری سه‌دام و حه‌لای كچی له‌سه‌ر مێزێك دانیشتبووین، ئه‌و كاته براكه‌م ته‌نیا (10 ساڵ) بوو، دوو ساڵ له (حه‌لا) گه‌وره‌تر بوو، به‌ڵام كچه‌كه‌ی سه‌دام وا فێربووبوو داوای له پاسه‌وانه‌كانی ده‌كرد، براكه‌م بخه‌نه ناو قوڕه‌وه، ئه‌وانیش به قسه‌یان ده‌كرد و چه‌ندین جار له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌و برایهمیان ده‌خسته ناو قوڕه‌وه و ده‌ریان ده‌هێنایه‌وه. براكه‌شم ده‌گریا، كه‌چی حه‌لای كچی سه‌دام به‌و دیمه‌نه پێده‌كه‌نی.
گوتیشی:"باش له‌بیرمه هه‌موومان وه‌ستابووین و له دیمه‌نه‌كه ورد ده‌بووینه‌وه، له ترسان قسه‌مان نه‌ده‌كرد، چونكه بۆمان نه‌بوو بێتاقه‌تی ده‌رببڕین".
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی خۆیان و ماڵی سه‌دام گوتیشی: "سه‌دام حوسێن فه‌رمانی به‌سه‌ر باوكمدا ده‌كرد و ساجیده‌ی خێزانیشی به‌سه‌ر دایكمدا و منداڵه‌كانی سه‌دامیش فه‌رمانیان به‌سه‌ر ئێمه‌دا ده‌كرد، به‌و جۆره هه‌موویان بۆ گیانی ئێمه سه‌دام بوون".
چنگی ترس
به وته‌ی ناوبراو ترس و نیگه‌رانی له سوچ و قوژبنه‌كانی ماڵه‌كه‌یاندا جێگیربوون، ته‌نانه‌ت دایكی هۆشداری داوه‌تێ كه راسته‌وخۆ سه‌یری چاوه‌كانی سه‌دام نه‌كات، نه‌وه‌ك بزانێت بیر له چی ده‌كاته‌وه، وتیشی: "ترسه‌كه به‌جۆرێك بوو دایكم نه‌یده‌هێشت پوورم باسی كاره‌كانی سه‌دام حوسێن بكات. زۆر جارههردوو گوێچكه‌م ده‌گرت، چونكه ته‌نها گوێگرتن مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بوو".
ره‌نگه هه‌ر به هۆی ئه‌و ترسه‌وه بووبێت خێزانه‌كه‌ی زه‌ینه‌ب ناچاربووبن له ته‌مه‌نی نۆزده ساڵیدا بیده‌ن به شوو به هاوڵاتییه‌كی عیراقی ئه‌مریكیی، به‌ڵام ئه‌و كچه هه‌رچه‌نده دووریش بوو له عیراق، نه‌یتوانی مه‌ینه‌تییه‌كانی بشارێته‌وه و ترس بیركردنه‌وه‌شی داگیركردبوو، چونكه به وته‌ی خۆی: ته‌نانه‌ت بۆیان نه‌بووه بیر بكه‌نه‌وه.
دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه و بڵاوبوونه‌وه‌ی دوو كتێبی كه باس له ژیانی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی (سه‌دام حسێن)دا ده‌كه‌ن و ئاماده‌كاری بۆ كتێبی سێیه‌م، تا راده‌یه‌ك ترس و نیگه‌رانییه‌كانی كه‌میكردووه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا (بیل كلینتۆن)ه‌وه به هۆی كاره مرۆییه‌كانی رێزی لێنراوه و له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی (باركلیز) خه‌ڵاتی ژنی ساڵی پێبه‌خشراوه.
سه‌رچاوه: عه‌ره‌بیه نێت
و: وارڤین
-------------------------
ژنه چالاكوانێكی سوریا له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا ژیانی له‌ده‌ست دا
وارڤین – شام: ژنه چالاكوان و به‌رهه‌ڵستكاری رژێمی سوریا (فاتیمه خالد سه‌عد) له ناو یه‌كێك له زیندانه‌كانی رژێم و له ژێر ئه‌شكه‌نجه و ئازاردا له ته‌مه‌نی (22 ساڵ)ی ژیانی له‌ده‌ست دا.
رابیته‌ی سوریا بۆ به‌رگریكردن له مافه‌كانی مرۆڤ، له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، له ژێر ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌رپرسانی رژێمی سوریادا، كچه چالاكوان و به‌رهه‌ڵستكاری رژێمی به‌عس له سوریا (فاتمه خالد سه‌عد) رۆژی (23 / تشرینی یه‌كه‌م – ئۆكتۆبه‌ر / 2012) ژیانی له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌و رێكخراوه، (فاتیمه) له رۆژی (28 / حوزه‌یران –یۆنیۆ / 2012) له لایه‌ن لقێكی سه‌ر به هه‌واڵگری گشتی شاری (دیمه‌شق – شام) ده‌ستگیركراوه و رووبه‌ڕووی جۆره‌ها ئه‌شكه‌نجه‌ی نامرۆڤانه بووه‌ته‌وه و ناوی ئه‌ویش چووه‌ته ریزی ئه‌و قوربانیانه‌ی له زیندانی رژێم گیانیان له‌ده‌ستداوه و تا ئێستا ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته (1) هه‌زار و (125) كه‌س.
رێكخراوه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، به‌ره‌به‌یانی رۆژی (28ی حوزه‌یران) له (لازقییه) مه‌فره‌زه‌یه‌كی هه‌واڵگری هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵیان و خۆ و باوكی و خوشكێكیان ده‌ستگیر كردووه و دوای لێكۆلینه‌وه باوكی و خوشه‌كه‌ی به‌ر دراوون، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی (فاتیمه) ئاڵای نه‌یاره‌كانی رژێمی پێ بووه و له مۆبایله‌كه‌یدا گرته‌یه‌كی تێدابووه كه خۆی و چه‌ند هاوڕێیه‌كی گۆرانییه‌كی چه‌كداره به‌رهه‌ڵستكاره‌كان ده‌ڵێنه‌وه، له زیندان هێڵدراوه‌ته‌وه و خراوه‌ته ژێر ئه‌شكه‌نجه و ئازار دانه‌وه.
به گوێره‌ی زانیاری رێكخراوه‌كه‌ی مافی مرۆڤ، ئه‌و چالاكوانه له ژێر ئه‌شكه‌نجه و ئازاردا ره‌وشی ته‌ندروستی تێكچووه و گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازیی له (لازقییه) و دواتر له (17 / تهمموز – یۆلیۆ / 2012) گواستراوه‌ته‌وه بۆ ئیداره‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری گشتی له شام و له‌وێ زیاتر ئه‌شكه‌نجه دراوه بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری له باره‌ی هاوڕێكانییه‌وه بدركێنێت و به‌هۆی سه‌ختی ئهشكهنجهدانهكهوه، دواجار له (23 / تشرینی یه‌كه‌م – ئۆكتۆبه‌ر / 2012) ژیانی له‌ده‌ستداوه.
و: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
-------------------
دەربەندیخان: دوو كچ ژیانیان لەدەستدا
وارڤین – دەربەندیخان: لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆدا، دوو كچی تەمەن (9 و 11) ساڵ ژیانیان لەدەستدا.
شەوی رابردوو، پێنجشەم – هەینی (25- 26/ تشرینی یەكەم – ئۆكتۆبەر / 2012) لە لە سەر رێگای دەربەندیخان - سلێمانی لە نزك گوندی (چنارە)ی سه‌ر رێگه‌ی (ده‌ربه‌ندیخان - وارماوه) ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان وەرگەڕا و لە ئەنجامدا، دوو كچی تەمەن (9 و 11) ساڵ، ژیانیان لەدەستدا و خۆشبه‌ختانه دوو منداڵی دیكه و دایك و باوكیان به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆیان به‌ستووه‌ته‌وه سه‌لامه‌ت بوون.
لەو بارەیەوە سەرچاوەیەكی نزیك لە رووداوەكە بۆ (وارڤین) رایگەیاند، "ئەو قوربانیانە ئەندامی یەك خێزان بوون و دایكی منداڵه‌كان خه‌ڵكی ده‌ربه‌ندیخانه و خۆیان لە هەولێر نیشتەجێبوونە و ویستوویانە بگەڕێنەوە بۆ دەربەندیخان و لە ماڵی باوانی دایكی منداڵه‌كان، جەژن بكەن، لە رێگە تووشی ئەو كارەساتە بوونە".
گوتیشی: "دوای رووداوەكە توانراوه دایك و باوكه‌كه و دوو منداڵه بچوكه‌كه‌ی دیكه رزگار بكرێن و ته‌رمی قوربانیه‌كانیش به‌ره‌و هه‌ولێر بهرێخراون".
جێی ئاماژه‌یه، رۆژانه به هۆی رووداوه‌كانی هاتوچۆوه له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین كه‌س ده‌بنه قوربانی و زۆرترین رووداوی هاتوچۆش له‌و رێگایانه رووده‌ده‌ن كه قه‌ره‌باڵغن و شه‌قامه‌كان به‌رته‌نگن و نه‌كراونه‌ته جووت ساید.
ئا: سۆز دەربەندیخانی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر