Pages

۱۳۹۱ آبان ۲۸, یکشنبه

ئازاد کوردی: پشتێوانی بۆ 27 زیندانی کورد له‌ ئێران که‌ چاوه‌ڕوانی مردنن



ئازاد کوردی: پشتێوانی بۆ 27 زیندانی کورد له‌ ئێران که‌ چاوه‌ڕوانی مردنن

کۆمه‌ڵێک بۆ به‌رگری له‌ زیندانیانی کورد که‌ له‌ لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی دادگایی ئێرانیه‌وه‌ بریاری مردنیان به‌سه‌ر دراوه له‌ پارت ورێکخراوه‌کان داوا ده‌که‌ن بۆ به‌ هانا گه‌یشتنیان و پشتگێری کردنیان. 



‌ڕۆژنامه‌وان ئازاد کوردی له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " له‌ ڕاستیدا یاکو وه‌ک بانگه‌وازه‌ک ژ ئالیی کومه‌کی به‌رفره‌ها چالاکوانی سیاسی و مه‌دنی بۆ رۆژا به‌رخۆدان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی هاته‌ کرن دی کارێ ببه‌ ده‌ستپێکا خه‌باتێکی فرهترا نه‌ته‌وه‌یی کو هه‌موو هێز و ئالیی و که‌سایه‌تی و رێکخراو و رێکخستن سازی مه‌ده‌نی و سیاسی و جڤاکی بکارا خۆتێدا ببینن  له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی هه‌ستیار به‌رامبه‌ر چاره‌نویسا  27 گرتین سیاسیا کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی کو ل به‌ندا ئیعدامینه‌ و قه‌راره‌ ئیرو بێنه‌ داروه‌کرن.کاک هه‌ر وه‌سا دبێژێت ئه‌گه‌ر هه‌موو ئالیه‌ک دوور له‌ ئایدیولوژی سیاسی خۆیان چ وه‌ک تاکه‌ که‌س و چ وه‌کو گروپ پێشوازی لێ بکه‌ن و ئالیکاری بکه‌ ئه‌ز باوه‌رم پڕپڕ باندۆره‌کی مه‌زن له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکه‌ن که‌ ئیمرو بێ ده‌نگیه‌کی مه‌زن تێدا تێ پێ هه‌ست کرن.

ئازاد کوردی

http://www.dengiamerika.com/content/article/1548186.html

ئێران 27 چالاكوانی كورد لەسێدارەدەدات
17/11/2012 
رووداو- ئاژانسەكان 
بڕیارە ئەمرۆ حكومەتی ئێران 27 چالاكوانی سیاسی كورد بەتومەتی جۆراوجۆر لەسێدارەی بدات، سیاسەتمەدارێكی كورد لەبارەی ئەو پرۆسەیەوە ئاماژەی بەوەداوە " دەبێت ئەو تاوانە شەرمەزار بكرێت ء پێویستە هەموو پارچەكانی كوردستان پشتگیری لەكوردی رۆژهەڵات بكەن".
دكتۆر مەحمود عوسمان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر لیستی هاوپەیمانی كوردستان، لەپەیامێكیدا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە كە " رژێمی تاران بریاری داوە لە رۆژی 17/11/2012 دا 27 چالاکەوانی سیاسی کورد بەتاوانی جۆراوجۆر لە سێدارە بدات بێ دادگایی کردنی یاسایی و کراوە".

لەلایەن خۆیشیەوە ئاژانسی هەواڵی فارس لەسەر زاری وەزارەتی ناوخۆی ئێران بڵاویكردووەتەوە كە چەندین "سیخورو تومەتبار"یان دەستگیركردووە، بەنیاز بوونە كاری " تێكدەرانە بكەن ء سەر بەدەزگایەكی هەواڵگری رۆژئاوایین". ئەو ئاژانسە ئەوەشی باسكردووە كە " تیرۆریستەكان ویستوویانە لەپارێزگای خوزستان ئاسایشء ئارامی هاووڵاتیان تێكبدەنء كار لەسەر وزەی ئەو شارە بكەن".

ئەو پەرلەمانتارە كوردە ئاماژەی بەوەشداوە " ئێمە لە کاتێکدا کە بەتوندی ئەم تاوانە شەرمەزار ئەکەین داوا لە رۆڵەکانی نەتەوەکەمان لەهەموو پارچەکانی کوردستان و دەرەوەش دەکەین کە شەرمەزاری بکەن و پشتگیری کوردی رۆژهەلات بکەن".

مەحمود عوسمان ئەوەشی گوتوە " داوا لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەکەین کە فشار بخاتە سەر رژێمی ئێران بۆ ئەوەی ئەم لەسێدارەدانانە ئەنجامنەدرێن وە دان بەمافەکانی گەلی کورد لە رۆژهەڵات بنێت".
--
http://www.dengiamerika.com/content/article/1548196.html

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر