Pages

۱۳۹۱ آبان ۱۳, شنبه

53 ڕۆژ به‌سه‌ر مانگرتنی زیندانیانی کورد له‌ تورکیا تێده‌په‌ڕێت.


53

 ڕۆژ به‌سه‌ر مانگرتنی زیندانیانی کورد له‌ تورکیا تێده‌په‌ڕێت.

مۆعته‌به‌ر شێروانی

مۆسادی ئیسرائیلی: لەبارەی مانەوەی حکومەتی سوریاوە بەنهێنی ئەمریکا و 

ڕوسیا و بەریتانیا ڕێککەوتن

هەرسێ حکومەتی ئەمریکا و ڕوسیا و بەریتانیا، لەمەڕ مانەوەی بۆ ماوەیەکی نادیاری حکومەتی سوریای ئێستا بەسەرۆکایەتیی بەشار ئەسەد، لەکۆبوونەوەیەکی نهێنی هەرسێ وەزیری دەرەوەی ئەو ووڵاتانە، لە تەلئەبیب، ڕێککەوتن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بەردەستی پێنوسەکان کەوتووە، دەزگای هەواڵگری مۆساد ی ئیسرائیلی، تەواوی گرێ نهێنیەکانی مانەوەی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدی لەسوریا، ئاشکرا کردووە و هاتووە" هەرسێ ووڵات( ڕوسیا، ئەمریکا، بەریتانیا) لەمەڕ پرسی مانەوەی بەشار ئەسەد بۆ کاتێکی نادیار ڕێککەوتن".
لەئاشکراکردنەکەی مۆساددا هاتووە" لەبەرامبەر دڵنیایی بوونیدا، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، داوای لەئەمریکا کردووە، تەواوی هاوکاریەکانی بۆ ئەنجومەنی سەرۆکایەتی سوپای ئازادی سوریا ببڕێت". لەبەرامبەریشدا، ئەمریکا و بەریتانیا، داوایان لە وەزیری دەرەوەی ڕوسیا کردووە" حکومەتەکەی دەست لەپێشخستنی بنکە ژێرئاویە ئەتۆمیەکەی لەسوریا هەڵبگرێت".
ئاشکراکردنەکەی مۆساد، لەکاتێکدایە، بەشار ئەسەد، مەیلی لەئاڵ و وێڵی دەسەڵاتیدا زیادی کردووە و بڕیاریداوە لەساڵی ئایندەدا، حکومەتێکی سەربەخۆی دوور لەخۆی دەستنیشان بکات و ئایندەی سوریا بگرێتە ئەستۆ.
---------------------

عەبدوڵا ئۆجەلان داوا لە سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکات سوپایەکی ٥٠ هەزار کەسی دروست کەن بۆ شەڕێکی یەکلایی کەرەوە

ێنوسەکان...
ڕۆژنامەی سەفیری لوبنانی بڵاوی کردۆتەوە" عەبدوڵا ئۆجەلانی ڕابەری کوردەکانی باکوور، لەزیندانی ئیمرالیەوە، لەنامەیەکیدا بەدەستی محەمەد ئۆجەلانی برایدا، بەسەلاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆکی گشتی بەتەپەی ڕاگەیاندووە، سوپایەکی ٥٠ هەزار کەسی دروست کەن بۆ شەڕێکی یەکلای کەرەوە لەگەڵ تورکیادا".
ئەمە یەکەم جارە، ئۆجەلان پەیامێکی لەو شیوەیە بنێرێت و پێدەچێت، ئەو سوپایە، لەزووترین کاتدا ئامادە و ساز بکرێت.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر