Pages

۱۳۹۱ آبان ۲۷, شنبه

رێگە بە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان نەدرا بەشداری کۆنفڕانسی پراگ بێ


رێگە بە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان نەدرا بەشداری کۆنفڕانسی پراگ بێ

NNSROJ: بەڕێوەبەرانی کۆنفڕانسی پراگ بە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانیان راگەیاندوە کە ئەو حزبە ناتوانێ بەشداری سێهەمین کۆبوونەوەی تاوتوێکردنی رێگە چارەکانی 'یەکگرتن بۆ دیموکراسی لە ئێران' ببێ. ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە شێوەیەکی رەسمی بۆ ئەم کۆنفڕانسە بانگهێشت کرابوو.


بە گوێرەی زانیارییەکانی NNSROJ، بەڕێوەبەرانی کۆنفڕانسی پراگ لە ئەنجامی پێداگری عەبدوڵا موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، رێگەیان بە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان نەداوە بەشداری ئەم کۆنفڕانسە بێ.

رەزا کەعبی، جێگری سکرتێری گشتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە لێدوانێک دا بۆ NNSROJ، ئەم هەواڵەی پشت راست کردەوە.

سێهەمین کۆبوونەوەی تاوتوێکردنی رێگەچارەکانی 'یەکگرتن بۆ دیموکراسی لە ئێران'، رۆژانی شەممە و یەکشەممە ٢٧ و ٢٨ی خەزەڵوەر (١٧ و ١٨ی نۆڤامبر) لە پایتەختی کۆماری چێک بەڕێوە دەچێ.

بەڕێوەبەرانی کۆنفرانسی ئاماژەپێکراو، رۆژی هەینی (١٦ی نۆڤامبر) بە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانیان راگەیاندوە کە عەبدوڵا موهتەدی تەئکیدی لە سەر بەشدارنەبوونی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەو کۆنفڕانسە دا کردۆتەوە و 'هەڕەشە'ی کردوە ئەگەر بێت و لە کۆبوونەوەی پراگ دا بەشدار بێ، ئەوا کۆنفڕانسەکە لە لایەن کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانەوە بایکۆت دەکرێ و بە پێی توانا داوا لە لایەن و حزبەکانی تریش دەکەن هەڵوێستی هاوشێوە بنوێنن.

زنجیرە کۆنفڕانسی یەکەم و دووهەمی 'پێشخستنی یەکێتی لە پێناو دیموکراسی' لە شارەکانی ستۆکهۆڵم و برۆکسێل بەڕێوە چوو.
----------------------
نۆروێژ: داگیرکرانی ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌وڵه‌تی NRK لە له‌لایه‌ن چالاکانی کورد

NNSROJ- ئۆسلۆ: کۆمهڵێک له‌ ژنان و گەنجانی کورد له‌ ئۆسلۆیپایتهختی نۆروێژ، بنهکهی سهرهکیی NRK، تهلهڤزیۆنی دهوڵهتیئهو وڵاتەیان داگیر کرد.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بە ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ گەیشتووە، ئەمڕۆ ههینی[16.11.2012]، کاتژمێر یهکی پاشنیوهڕۆبهکاتی ناوهندی ئوروپا، بهدهستپێشخهری گرووپێک لە ژنانیرۆژههڵاتی کوردستان، کۆمیتهی ژنانی کورد له نۆروێژ و جهوانانی کورد، تهلهڤزیۆنی دهوڵهتیی وڵاتینۆروێژ NRK لهپێتهختی ئهو وڵاته داگیرکرا

چالاکییهکه‌ بە مەبەستی پشتیوانی لهمانگرتووانی ناو زیندانهکانی تورکیا و راکێشێانی سهرنجیمێدیاکانی وڵاتی نۆروێژ و به تایبهتی تهلهڤزیۆنی دهوڵهتی ئهو وڵاته بەڕێوەچوو.

چالاکوانان دەڵێن کە مێدیاکانی نۆروێژ له ئاستی رووداوهکانی کوردستان، بێدهنگیان ههلبژاردووه وبۆیە بڕیاریان داوە کە ئەو چالاکییە ئەنجام بدەن.

ئەو گرووپە لە کاتی داگیرکردنی بینای NRKدا، درووشمگەلێک وەک "بێدهنگی ئێوهکوردان دهکوژێت،ئازادیی بۆ زیندانیانی سیاسی کورد، نا بۆ سانسۆڕ، ئێمهپشتیوانی مانگرتوانی کوردی نێوزیندانهکان دهکهین، ئازادیی بۆ ئۆجهلان"یان سەرداوە و لە ئاکامدا سەرەڕای ئاستەنگی پۆلیس، چالاکوانان، چاویان بە بهرپرسی بهشی نوچە کەوتووە و داواکارییەکانیان بە ناوبراو گەیاندووە.

لە رۆژانی رابردوودا، چەندین چالاکی هاوشێوە لە وڵاتانی سکاندیناڤیا و وڵاتانی تری ئەورووپایی بەرێوەچوو.
هاوکات لە باشوور و لە بەردەم پارلەمانی هەرێمی کوردستان، سترانبێژی ناوداری کورد "شڤان پەروەر"، بە مەبەستی پشتیوانی لە گیراوانی باکوور، مانی لە خواردن گرت و لە لێدوانێک دا بۆ رۆژنامەنووسان رەخنەی لە حکوومەتی ئاکەپە گرت کە سەرەڕای راگەیاندنی پڕۆژەی کرانەوە بەرووی کورد، هیچ هەنگاوێکی بە کردەوەی هەڵنەهێناوە.

شایانی باسە کە ئەمڕۆ هەینی، ٦٦ رۆژ بە سەر مانگرتن لە خواردنی گیراوانی کورد لە زیندانەکانی تورکیادا تێپەڕ بوو.

دوینێ پێنجشەممە، کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی پارلەمانی تورکیا، مافی خۆپاراستن بە زمانی کوردی، کە یەکێک لە سێ داواکاری مانگرتووانەی پەسەند کردبوو.

رۆژی شەممە،١٠ی نۆڤامبر، پێنج پارلەمانتاری بەدەپە و شارەداری ئامەد دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردبوو و رۆژی چوارشەممە ١٤ی نۆڤامبریش "لەیلا زانا لە ژوورەکەی خۆی لە پارلەمانی تورکیا دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردبوو.


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر