پەرلەمانتارە کوردەکان داوایان لە سوید کرد ئەنفال بە جینۆساید بناسێنێت
لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا لە سەردانێکیاندا بۆ سوید ئەندامانی لیژنەی
مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی سوید
کۆبوونەوە ، یەکێک لەو تەوەرانەی خراونەتەوە بەر باس پرسی بە جینۆساید
ناساندنی ئەنفالە کە هەفتەی ڕابوردوو لیژنەی سیاسەتی دەروەی سوید بەکۆی
دەنگ پیشنیازەکەیان پەسەند کرد و 28 ی ئەم مانگە لە پەرلەمانی سوید دەنگی
لەسەر دەدرێت.
ڤیان عەبدولڕەحیم عەبدوڵا ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر
فراکسیۆنی گۆڕان و ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ و لیژنەی کاروباری پێشمەرگە و
شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید لەو بارەیەوە بۆ زایەڵە دوا.
http://sverigesradio.se/sida/artikel.aspx?programid=2200&artikel=5356995
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر