مانگرتنی زیندانیـیانی کورد له باکوری کوردستان لە سەر داوای سەرۆک ئاپۆ کۆتایی‌پـێهات
ئه‌و مانگرتنه‌ی 68 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر زیندانیـیانی کورد له په‌ندیخانه‌کانی تورکیا ده‌سـتیان‌دایه، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه کۆتایی‌پـێهات.
مانگرتنه‌که پاش ئه‌وه کۆتایی‌هات که وه‌ک ده‌ڵێن برایه‌کی عه‌بدولڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردسـتان سه‌ردانی ناوبراوی کردووه له زیندانی ئیمرالی و پـێی گوتووه با ئه‌وانه‌ی له زینداندان کۆتایی به مانگرتنه‌که بهێنن.

ده‌شڵێن گوتوویه‌تی با ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ن ئه‌رکی سه‌ر شـانی خۆیان نه‌خه‌نه ئه‌ستۆی زیندانیـیان که له ڕه‌وشێـکی سه‌ختدا ده‌ژین.
شایه‌نی باسه مانگرتنه‌که سه‌ره‌تا به ژماره‌یه‌کی که‌می زیندانیـیان ده‌ستیپـێکرد، هه‌تا ژماره‌یان گه‌یشته سه‌دان که‌س. هاوکات به ده‌یان خۆپـیشـاندان و چالاکی له کوردسـتان و سه‌رانسه‌ری جیهاندا سـازکران بۆ پشـتیوانیکردن له مانگرتنه‌که‌یان که بۆ باشکردنی ڕه‌وشی زیندانیـیانی کورد و به‌دیهێنانی مافی زیاتر بۆ گه‌له‌که‌یان ده‌سـتیانپـێکردبوو.
به‌ر له‌م داوایه‌ی ئۆجه‌لان مانگرتووان ده‌یانگوت ده‌سـتبه‌رداری مانگرتنه‌که‌یان نابن هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی حکومه‌ت داواکانیان جێبه‌جێ ده‌کات. حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌ردۆگانیش لای خۆیه‌وه گوشارێـکی زۆری به ئاڕاسته‌ی کۆتایی‌هێنان به مانگرتنه‌که کرد.
خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ئامه‌د ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه.
ڕاپـۆرتی خه‌جیجان فارقین
http://www.dengiamerika.com/content/article/1548418.html
ئەمڕٶکە بە خۆشێیەوە گەلی کورد لە قۆناغێکی فیکری ئەوتۆدایە کە نەیارانی کورد چی دیکە ناتووانن بە گەمژەیان بزانن و هەرچۆنێک کە پێیان خۆش بێت کایەیان پێ بکەن، زندانییە سیاسییەکانی نەتەوەکەمان لە باکوری کوردستان دا دووای پترلە ٦٠ رۆژ مانگرتن لە خواردن تووانیان حکومەتی رەگەزپەرستیی تورکیا بەچۆکدا بێنن و سەرکەوتووانە کۆتایی بە مانگرتنەکەیان هێنا، سەرکەوێت یەکگرتوویی نەتەوەیی گەلەکەمان

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر