نامه‌یه‌کی سه‌رئاوه‌ڵا بۆ پارته سیاسییه کورده‌کانی به‌شداربوو له کۆنفڕانسی پڕاگ
کۆنفرانسی پراگ بە هیچ شیۆیەک لە بەرژەوەندی کوردا نییە چونکە بە دەسیسی دۆژمنانی کورد درۆست کراوە و کورد دەبێت لە پیش هەمووچەتیکدا یەکێتی خۆیی بەتۆ بەکاتەوە ریزەوکانی خۆیی ریکبەخات
هه‌روه‌ک ده‌زانن له رۆژانی رابردوودا کۆنفڕانسێک سه‌باره‌ت به دیموکڕاسی
و پرسی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران له وڵاتی چیک و له شاری پڕاگ به‌ڕێوه چوو.
له‌م کۆنفڕانسه‌دا ژماره‌یه‌ک پارتی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش به‌شدار
بوون. ئامانجی ئه‌و حیزبانه‌ی به‌شداریی کۆنفڕانسه‌که‌یان کردبوو باس و
گفتوگۆ سه‌باره‌ت به پرسی یه‌که نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ناو ئێران و
دۆزینه‌وه رێگه‌چاره‌یه‌کی گونجاو بۆ ئه‌م پرسه بوو.
به چاوخشاندنێک به‌سه‌ر ئه‌و باسانه‌ی له کۆنفڕانسه‌که‌دا هاتنه ئاراوه
و به تایبه‌ت به سه‌رنجدان به به‌یاننامەی کۆتایی، ده‌رده‌که‌وێ که
به پێچه‌وانه‌ی ناوی کۆنفڕانسه‌که باس و خواس له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌کان
که‌مترین جێگه‌ی بۆ کراوه‌ته‌وه، به جۆرێ که ده‌توانین بڵێین ئه‌و باسه
تا ڕاده‌یه‌ک په‌راوێز خراوه و هه‌وڵ دراوه به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان
وه‌لا بنرێ. قسه‌کردن له‌سه‌ر و به بنه‌ما گرتنی"نه‌ته‌وه‌ی ئێران" و
پێداگریی له‌سه‌ر پاراستنی یه‌کپارچه‌یی خاک له هه‌مبه‌ر ئێرانی فره
نه‌ته‌وه‌دا، خۆ گێل کردن و ره‌ت کردنه‌وه‌ی واقعه و هیچ تر. تاڵی ئه‌م
به‌زمه له‌وه‌دایه که پارته سیاسییه کورده‌کانی به‌شداربووی ئه‌و
کۆنفڕانسه له باتی ئه‌وه‌ی جه‌خت له پرسی نه‌ته‌وایه‌تی و داکۆکی له
شه‌رعیه‌تی ئه‌م گوتاره بکه‌ن، زانایانه یان نه‌زانانه، له دا‌و
که‌وتوونه و شه‌رعیه‌تیان به ڕوانینی سهنتهرخوازانهی ئه‌و لایه‌نانه
داوه که قه‌ت ئاماده نین دان به بوونی ئه‌م نه‌ته‌وانه‌دا بنێن و به
فه‌رمی بیانناسن.
به سه‌رنجدان به ناوه‌ڕۆکی به‌یانی کۆتایی، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که
جه‌ختی چه‌ند جاره‌یان له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک به ناوی نه‌ته‌وه‌ی ئێران و
ره‌ت کردنه‌وه‌ی ماهیه‌تی نه‌ته‌وه‌کانی کورد و تورک و به‌لوچ و.... و
بچوک کردنه‌وه‌یان وه‌ک چه‌ند کیانێکی فه‌رهه‌نگیی داماڵڕاو له واتای
نه‌ته‌وه، به‌ده‌ر نییه له هه‌مان روانینی فاشیستیانه و روانگه‌ی
پووکاو و دواکه‌وتوانه‌ی "یه‌ک نه‌ته‌وه و یه‌ک ده‌وڵه‌ت". روانگه‌یه‌ک
که ته‌نیا له‌م سه‌رده‌مه‌دا و بێجگه له سه‌رده‌مانی پێشووتر کۆمه‌ڵی
خه‌ساری مرۆیی و ئابووریی له قه‌ره‌بوو نه‌هاتووی لێ که‌وتۆته‌وه.
باسی مافی دیاری کردنی چاره‌نووس و به فه‌رمی ناسینی یه‌که
نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئێران تاکه گوزارهیهکه که ده‌توانێ رێگای دیمۆکراسی و
گه‌شه‌ی دیموکراتیک له داهاتوودا به‌رهه‌م بهێنێت. له‌م ڕووه‌وه
بانگه‌شه‌ی دیموکراسیه‌ت و مافی مرۆڤ له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه که
ئاماده نین دان به‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا بنێن و به سڕینه‌وه‌ی پرسیاره‌کان و
به شێوه‌یه‌کی خه‌یاڵپڵاوانه هه‌وڵی سه‌پاندنی ئیدیعاکانی خۆیان ده‌ده‌ن
زۆر جێگه‌ی شک و گومانه.
ئه‌م هێزانه به زه‌ق کردنه‌وه‌ی چه‌مکێکی خه‌یاڵیی وه‌ک "نه‌ته‌وه‌ی
ئێران" و قودسیه‌ت دان به یه‌کپارچه‌یی خاکی ئێران و دانانی وه‌ک پێش
مه‌رجی دیالۆگ و گفتوگۆ، راشکاوانه دژایه‌تیی چه‌مکه‌کانی مافی مرۆڤ و
پێناسه‌کانی دیمۆکراسی ده‌که‌ن و پێداگریشی له‌سه‌ر ده‌که‌ن.
باسی شوناسی ئێرانی وقایل بوون به بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ک که ته‌واو له
نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ستدا خۆی ده‌نوێنێ و گشتاندنی ئه‌م شوناسه بۆ
نه‌ته‌وه‌کانی دیکه جیا له سوکایه‌تی کردن و ئینکاری یه‌که
نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی دیکه هیچی دیکه‌ی لێ ناخوێندرێته‌وه.
ئێستا چۆنه که لایه‌نه سیاسییه کورده‌کان ئه‌م پێشمهرجانهیان قبوڵ
کردووه و پرسی نه‌ته‌وایه‌تیی خۆیان وه‌لا ناوه و ده‌نگیان خستۆته پاڵ
ئه‌م جۆره که‌س و لایه‌نانه‌وه؟
ئه‌گه‌ر بڕیار له‌سه‌ر کاری هاوبه‌ش و لێکنزیکبوونه‌وه‌ی لایه‌نه
سیاسییه‌کان بێت، ئه‌وا نابێ هیچ چه‌شنه پێشمه‌رجێک له ئارادا بێت،
ئه‌گه‌رێش بڕیار بێت پێشمه‌رج دابنرێت ئه‌وا ده‌بێ یه‌که نه‌ته‌وه‌ییه‌کان
و لایه‌ن سیاسییه‌کانی سه‌ر به نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان دیاریی بکه‌ن.
له‌سه‌ر لایه‌نه سیاسییه کورده‌کان فه‌ڕزه که مافی دیاری کردنی
چاره‌نووس و قبوڵ کردن و داننان به یه‌که نه‌ته‌وه‌ییه‌کان وه‌ک پێش
مه‌رجی هه‌ر چه‌شنه گفتوگۆ و دیالۆگێگ دابنێن. له‌م حاڵه‌ته‌دایه که
دیالۆگ و کاری هاوبه‌ش و هه‌نگاونان به‌ره‌و دیمۆکراسیه‌ت واتای هه‌یه.
داخۆ ئه‌و هێزانه‌ی که حاڵی حازر که‌مترین ده‌سه‌ڵات و باندۆریان له
سه‌ر کۆمه‌ڵگا نییه و قبوڵ کردنمان و دیالۆگ له گه‌ڵ ئێمه به‌وه
ده‌به‌ستنه‌وه که خۆمان ره‌ت بکه‌ینه‌وه و پێناسه سه‌قه‌ت و
خه‌یاڵییه‌کانی ئه‌وان قبوڵ بکه‌ین، دوارۆژ کاتێ گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات به چ
زمانێک له‌گه‌ڵمان دێنه گۆ؟ بێ گومان به هه‌مان زمانی مشتی پۆڵایین و
فیشه‌ک که شاره‌زاییه‌کی باشیشیان تێیدا هه‌یه.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌دا داوا له‌و لایه‌نه سیاسییه کوردانه‌ی به‌شداریی
له‌م کۆنفڕانسه‌دا بوونه ده‌که‌ین که سه‌باره‌ت به‌و باسانه‌ی راوه‌سته
له‌سه‌ر ره‌تکردنه‌وه‌ی فره نه‌ته‌وه‌یی ئێران و جه‌خت له هه‌بوونی یه‌ک
نه‌ته‌وه واته نه‌ته‌وه‌ی ئێران ده‌که‌ن و کاری هاوبه‌شی سیاسی به
داکۆکی کردن له یه‌کپارچه‌یی خاکی ئه‌م وڵاته‌وه گرێ ده‌ده‌ن و لایه‌نه
سیاسییه کورده‌کان به شه‌ڕخواز له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، وڵامده‌ر بن و به
زووترین کات روونکردنه‌وه‌ی پێویست له‌مباره‌یه‌وه بۆ رای گشتی بده‌ن.
که‌مپه‌ینی به‌رگری له شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و مافی دیاری کردنی چاره‌نووس
سازمان حقوق بشر کوردستان_ اروپا
ھیوا پناھی
کمال حاج محمدی
جھانگیر عبداللھی
آسو پیروتی
امید حسینی
فواد فتاحی
میدیا بایزیدپور
محمود شریفی
توران زندی
محمد محمدی
شلێر شبلی
ھیمن آژند
علی قادری
شھین بایزیدپور
گلاوێژ ماوارانی
شورش بھروزی
سمکو عثمانی
عمار گلی
یاسر گلی
عامر گلی
امیر بابکری
محمد رشیدی
مراد احمدی
سورکێو زکی
سوران شیرزاد
داود آزادفر
آوات مولانی
عارف سلیمی
مجید عبداللە پور
شاھو حسینی
ھیوا محمد رش
علی شھدی
سیاوش گودرزی
محمد امین حمزە
پرویز محمدی
رحمان ونوس
جمال نجاری
سعید ساعدی
محمد خسروی
فرشید محمدی
فھیم حبیبی
عزیز جمیپور
علی ندازر
کمال افرین
جنشید بھرامی
بھرام مراددی
جمال نجاری
محمد فروتن
شاخوان عزیزی
شورش سلطانی
آلان کاموس
آسو بوکانی
رحمان ونوس
کامبیز مصطفی زادە
سلطان دایمە
آسو خباط
قادر محمد گل
نچیروان خسروی
بھزاد نقیب
امین خوالە
امیر سجادی
آرش پناھجو
عارف نادری
آریتما محمدی
آیدین گلێ
آزاد رضایی
شاھو بیگیزادە
بھزاد خوشحالی
گارسیا نور بوزا
ھادی فرجی
ھیمن الانی
جمیل احمدی
کاروان مھابادی
محسن کریم زادە
مرتضی ناصرزادە
نوید محمدی
پیشوا علی پور
ربین رحمانی
سیروان صالح زادە
وێرونیکا گومز
وریا تاسە
وریا صالح زادە
محمد الیاسی
دیلان سیدی
اوین امیری
ھیما بیشەای
آرام ماد
مجید علی پور
فواد رضویی
انصار صالحی
ادریس امینی
ھلو جانانی
ناصر احمدپور
ھیوا آذری
ھلگورد ایلامی
سامان جیان
علی ایلامی
سیامک وکیلی
یادگار یونسی
ھیوا کوردستانی
سامان فقێ نەبی
شیرکو جھانی اصل
مزدک فتحی
مسعود فتحی
مھدی قرەداغی
دلیر اسکندری
شاخوان عبدی پور
رسول رسولزادە
فخردین آمدیان
صباح سعدی
ژیان صادقی
شھرام کمانگر
عبداللە حسن زادە
طاھر قاسمی
مریوان کوردستانی
محمد چاوشین
محمد ویسی
جعفر بابلی
محمد احمدپور
فراز فرزین
کاوە روژھلات
فرزاد بختیاری
وریا صالح زادە
مھدی سربازی
علی بالکی
ھیوا زکریایی
ھلالە قاضی
دیلان سعیدی
احمد صفا
فرشاد نوری
ناھید رشیدیان
محمد خسروی
آرام شوانی
حکیم تمیل
حامد میلی
جعفر نصرالدین
حسن صالحی
یوسف رحمانی
محمد احمدی
اسماعیل امین عشایری
خالق شریفی
یوسف رحمانی
سرکوت بھرامی
سلطان دیمە کویە
آرام محمدیان
امید ساجدی
کبیر مرادخان
شورش ھلگورد
آزاد مکری
جمشید آریانا
آزاد محمدزادە
کاوە محمدیان
صابر عبداللە زادە
آزاد کوردی
نژاد صلاحی
فرزاد بختیاری
مصطفی مصطفی زادە
محمد خادمیانی
فرشاد ابراھیمی
ساکار عبداللە زادە
کاوە سور
ژیلوان حسن پور
کریم شیخانی
قادر حسینی
کاردۆ کاوە
کاوە رۆژھەلات
آزاد حسین زادە
گلالە کمانگر
حامد اھورا
جواد حیدری
علی قادری
امید مصطفی پور
ھیرو مولودی
سامۆئیل کرماشانی
http://nnsroj.com/detiles.aspx?id=3505&ID_map=23
//////////////////////
جه‌لیل ئازادیخواز
کۆنفرانسی پراگ بە مردووی لە دایکبوو
//////////////////////
جه‌لیل ئازادیخواز
کۆنفرانسی پراگ بە مردووی لە دایکبوو
کۆنفرانسی پراگ دریژەی ئەو زنجیرە دانیشتنانە بوو کە دوای کارەساتی مرواریدی فریوو ڕیکخران. باس و بابەتەکانی پێش ئەم زنجیرە کۆبوونەوە وداستانی دامەزراندنی دەوڵەتی تاراو گەو، تەنانەت هەموو کۆبوونەوە وباسەکانی کۆبوونەوەی بە ناو پێکەوەبوون (همبستگی) کە لووتکەی دانیشتنەکانی ئەلمان و بەرلین بوو بە جیاوازی هەناو ئاراستەو پێکهێنەرانیەوەهەموو یەک ئەنجام ولێکەوتنەوەیان بەدەستەوەدا.
ئەم ئەنجاموو بەدەستەوە دانەدژایەتی زق و بەرجاویان لەگەڵ هەمووئەم راستیانە بوو کە رژێمی ئیران دووچاری قەیرانی بەزەبری پێکهاتەیی بووە و، لە سەر هەردوو ئاستی ناوەوە ودەرەوە زۆر بە دیاری کەلین ودرزی هەراو شیاوی ڕامانی تێکەوتووە، باری ئابووری وێرانە و هەموو بەها فکری وئایدولوژیەکانی هەرەسیان هێناوە، ریفۆرمخوازی ناو پیکهاتەی دەسەلات لە نووچی سەرەکیدایەوە لە شێوەو ناوەرۆکدا دواکەوتوویەکی بەرچاوی زەمانی وکلتوری پێوەیەو ناتوانی ولامی ویستەکانی جەماوەر بداتەوە. ئەم دۆخەی ئیستای رژیم لە ئیران‌دا راستەکە هەندێک لایەن و کەسایەتی وتەنانەت حیزبیشی جوڵاند تا هەولێک بوو داهاتوو بدەن ولە ئاستی گۆڕان کاریەکاندا خۆیان ئامادەو پرۆژە گڵالە بکەن، بەڵام ئاراستەی خۆ ئامادکردن وگەڵالەی هەندی بە ناو پرۆژە نەک هەر نەیان توانی خۆیان بگەیەننە ئاستی داخوازی و دۆخی خوازراوی جەماوەری گەلانی ئێران وکێشە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووریەکان لە ڕاستیدا بە دوادا کەوتنەوەیەکی یەکجار سەیر و نەزۆکیان پیوە دیاربوو.
لەسەر ئاستی ئێران بە گشتی و گوتاری باڵادە ستی مێژوویی کلتوریی زاڵ مەیلێکی یەکجار خەستی تەواویەتخوازیی وخۆبەزلزانانەو لە هەندێک کاتیش‌دا جۆرە شۆوینیزمێکی لە میژینەی زیندووکردەوە. بە پیچەوانەی ڕەووتی رووداوەکانی ناوخۆ‌و جیهان و گشتگیربوونی ڕێژەیی ئازادیخوازی ودیموکراسی ویستی کە وەک بەریان لە مێژە ناوخۆی ولات وناوچەکەی گرتووەتەوە. مەیلێکی هێرش بەرانی لێ هاتەدەرەوە کە زیاتر لەجاران و ئاشکراتر لە مێژووی ئەم گوتارە هەلیکوتایە سەرماف و داخوازی گەلانی ئیران وجەسورتر لە مێژووی ئەم رەوتە زاڵە پیداگری لەسەر بە پەراویزکردنی فرە چەشنی و زۆر ڕەهەندی داگرتوو بیروکە ی کۆن و لە بارچووی یەک نەتەوە ویەک کلتور و یەک وڵاتی نەک هەروەلا نەناوە بەڵکو پێداگریەکی سەیری هەیە لەسەر بەئیرانی کردنی کۆی ژیان و کلتوری گەلانی ئێران ئەویش بە پێی خوێندنەوە وئەوفامکردنە هەڵەیە لە ئیرانی کە تائێستا بەرێوەبەرایەتی ومودیریەتی ئێرانی کردوە. لە راستیدا ئەوەی کە پێی دەلێن ئۆپۆزیسوێنی سەراسەری لە هەموو خەسار وقەیران و لیک هەڵوەشانەوە وتەنگەژەکانی کۆمەڵگاکانی ئیران لە ژیر دەسەڵاتی ئەم جۆرە گوتارەدا نەک هەر پەندی نەگرتووە وتوانای و زەرفیت وئاستانەی هاوبەشی وهاوژینی نە چۆتە سەرەوە بەشیوەیەکی بەرچاو چاوتەنگترو خۆ بە زلزانانەتر هەڵسوکەوت لەگەل کۆی کێشەکان و مافی گەلی کورد دەکات.
لە ڕاستیدا ئەم بە ناوئۆپۆزیسوینە بۆ خۆی خاوەنی پێکهاتەو ورێکخستن و ناسنامەی دیاریکراو نیەو زۆرتر ناوێکە بۆ پڕکردنەوەی بۆشای ئۆپۆسزوێنی راستەقینە. ئەم ناوە لە راستیدا بەهۆی ئەوەی هەندی لەکەسانیان هاتووچۆیەکی زۆر کەم رەنگی کوریدۆرەکانی دەسەلاتی جیهانی دەکەن و لە برگەیە لە زەمەندا توانیان تا رادەیەک ببنە دەمڕاستی بەشی لە میدیا جیهانیەکان کە لە ئیران‌دا گرنگن، خولقان و بوونە بەردەنگی باس و گفتوگۆی هیزەکوردستانیەکان. ئەم ئۆپۆزیسوێنە لە راستیدا پێکهاتەیەکی دەسەڵاتدارانەی بارگاو بە هەمان گوتاری ئەزموونکراوی ئێرانیچێتی هەیە کە خۆی بەرپرسی کۆیە کی زۆری خەساروگرفتاریەکانە. هەندێ شاخوازی تاراوگە نشین وبەشێ لە رێفۆرمخوازانی ئەندێشە چەقبستووی ناوهەناوی دەسەلات وچەند کەسێکی ژۆرنالیست کە لە راستیدا نە بارستای و وەزنیکی فرە گرنگی سیاسی وکۆمەڵایەتین و نە هیچ ڕێکخستن وپرۆژەیەکی جدیان بۆ داهاتووی ئێران هەیە. هەردوو جەمسەری ئەم نەیارانەی رژێم لە راستیدا لە هەموو کایە دیموکاتیکەکاندا پێشینەیەکی شیاو گونجاویان نییە وخۆیان هێشتا لە قەفەسی تەواویت خوازی وکلتوری خۆسەپینیدا دەژین. ئەزموونی تاڵی هێزە کوردیەکان لە گەل ئەم نەیارانەی رژیم لە دیرزەمانەوە ئە وڕاستیەی سەلماندووە کە لە هەردوو ئاراستەدا هەلسوکەوت وهاوکاری لەگەل ئەم بە ناو ئۆپۆزیسوینە بی ئاکام وبەرئەنجامە. ئاراستەی یەکەم گوتار‌و هەناو میکانیزمەکانی کارکردنی ئەو نەیارانەی کە باسکرا، و ئاراستەی دووهەمیش چۆنیەتی جوڵانەوە مامەلەی هێزە کوردیەکانە هەم لە ناوخۆیاندا و هەم لە رووبەروو بوونەوە لەگەل ئەم رەوتەی بەناو ئۆپۆزیسوینی ئیرانی.
مخابن بەریانی ریفۆرمخوازی ناو هەناوی دەسەڵات ئەگەرچی هیچ کات نەیتوانی باوەری بە خەڵک و جەماوەر بیت وئاقلانەو بە پێی پێوەرە نوییەکانی جیهانی مۆدێڕن هەلسوکەوت لەگەل واقعی ئیران وکێشە ناوخۆی یەکانی بکات، بەڵام توانی بەهۆی دەسەڵات وتاڕادەیە پەسەندبوونی لە لایەن هیزە جیهانیەکانەوە جودای لە روانگەو هەلویستی هیزە کوردستانیەکاندا دروست بکات. دیارە هۆی دووفاقی هەلویست وهەڵخلیسکانی بەشێ لە هێزە کوردستانیەکان تەنیا هیزو پەسەندی ئەم ریفۆرمخوازانە نەبوو، هەل پەرستی وخۆ خوازی وشرۆڤەی هەڵە وفامکردنی کاڵی رەوت وڕووداوەکانی ناو چەکەو گیرای و کاریگەری میدیای جیهانیش هۆکاربوون. ڕاسە کە کاریگەری فەرهەنگی وکرانەوەی دۆخ و گەشانەوەی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان لە قۆناخێ لە ژیانی سیاسی ئەم ریفۆرمخوازانەدا نکولی لێ ناکریت، بەلام لە جا‌و رەوتی زەمەن و هۆشیاری جەماوەری وئاستی داخوازی خەڵک و گۆرانکاریەکانی ناوچەکەدا زۆر نین.
لە ئاراستەی دووهەمدا هەر لە کۆبوونەوەی سوئیدو تەنانەت زۆر پێش ئەویش هەوڵی یەک وەلانانی هێزەکوردستانەکان لە پێشبڕکێی ئامادەبوون لە کۆرو کۆبوونەوەی ئەم ئۆپۆزیسوێنەدا دەستی پێکردوو تائیستاش هەردرێژەی هەیە. ئەم وەلانانە تەنیا رکەبەرایەتیەکی سیاسی نەبووەو نیە. زۆرتر هەوڵ بوو بۆ شاردنەوەی هەلوێستێکی دیکە کەلە گەڵ کۆی هەڵ وێستەکانی تا ئێستای ئەوبەشدارانە جیاوابوو وە لە کۆنفرانسی واشنگتۆن بە هەڵدانی ئاڵای کوردستان وبانگی فیدرالیزم لە ساڵی ٢٠١١ خۆی نواند. پاش ئەم کۆنفرانسەو ئەم هەلویستە هەموو هەوڵەکان بەو ئاراستەدا چوون کە ئیتر ئەم بانگ و هەڵوێستە دەرنەکەوێت و مەودای خۆ بەرچەستەکردنەوەی نەبێت.
لە دانووسان وگفتوگۆلە گەل ئەم رەوتەدا بەداخەوە هیچ کات بەراشکاوی بابەتی ماڤی چارەی خۆ نوسین وتەنانەت فدرالیزمیش وەک خۆی نەهاتنە بەر باس و هەنگاو بە هەنگاو ئەم ئاراستەیە پاشەکشەی کرد تاوای لێهات کە لەبری ماڤی چارەی خۆنووسین وفدرالیزم ووشە و دەستە واژەکانی نا ناوەندی و (نا متمرکز ) مافی قەوم جێگیر بوون. بە هەڵە لە زۆر شوێن و جێگادا هەڵویست ودبلۆماسی جیاکرانەوە وهەڵویست کرایە قوربانی دبلۆماسی بێ ئەوەی ئەم راستیە زەقە رەچاوکەین کە دبلۆماسی درێژەی هەڵویست وهەلویست بەرئەنجامی سیاسەتە.
لە هەموو کۆبوونەوەکانی سوئیدو واشنگتۆن وپراگدا یەک ئەجندا بەرێوەبراوکوردو هیزەکانیشی بە داخەوە بە تەماعی دبلۆماسی رۆژ لە رۆژ پاشە کشەیان کرد. لە هەموو گرانتر و کارەسات ئامێزتر لە کۆی ئەم رەوتەدا کەم هەلوێست یا بێ هەلویستی گوتاری کلتوری ورووناکبیر ئیمەیە کە خۆ یابە بەرپرس نازانێ یا بابەتەکەی بە تەواوی داوەتە دەست سیاسیەکان وخۆی وەک پاشکۆ ماوەتەوە. گوتاری کلتوریی ورووناکبیری گەل وەزنی راستەقینەی جەماورو نەتەوەن و دەخوازی بەرزتر دەنگی خۆی هەڵینی و سنورەکانی داواوویستی جەماوەر پاریزگاری بکات و بە پاریزگاری داواگشتی وبەها نەتەوەیەکان ئەرکی رووناکبیرانەی خۆی ئەنجام بدات.
بۆ ئەوانەی چاودیری رەوتی کۆنفرانسەکانی سوئید وواسنگتۆنیان دەکرد لە بەرەبەیانەوە روون بوو کە کۆنفرانسی پراک بە مردووی لە دایکبووە.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر