Pages

۱۳۹۱ آذر ۳, جمعه

هه‌له‌و واشنتۆن: ئایا کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ شه‌ڕ چاره‌سه‌ر ده‌کرێن؟


به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن 23-11-12

هه‌له‌و واشنتۆن: ئایا کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ شه‌ڕ چاره‌سه‌ر ده‌کرێن؟

لە ئیرەدا گۆی بیشتی دەنگی کوردی ئەمەریکا بن کە ٤٨ خۆلەکە
له‌و ده‌مه‌وه‌ی دیکتاتۆره‌که‌ی عێراق له‌ ده‌سه‌ڵات لادرا، مێژوویه‌کی نوێ له‌ وڵاته‌که‌دا ده‌ستیپێکردووه‌، به‌ڵام خاڵی هاوبه‌ش له‌ نێوان سه‌روه‌خته‌کانی پێش و پاش دیکتاتۆریی، ناکۆکی و دژایه‌تیکردنه‌کانی نێوه‌نده‌ له‌گه‌ڵ خواسته‌کانی کورد له‌ عێراقدا.


که‌ڵه‌که‌ بوونی ساڵ له‌ دوای ساڵی  گرفت و ئاڵۆزیه‌کان که‌لێنه‌کانی نێوان هه‌رێم و نێوه‌ندی فراوان کردووه‌.
ئه‌گه‌ر چی دۆسێکه‌ی جێگره‌ سوننه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق هۆکاری گه‌یاندنه‌ لوتکه‌ی قه‌یرانه‌که‌ بوو، به‌ڵام په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی به‌ دوایدا هاتن و بڕیاره‌کان و هێدی هێدی نه‌مانی زه‌مینه‌ی دیالۆگ وه‌های کرد ڕه‌وشه‌که‌ به‌ره‌و لێکدابران بڕوات و ڕاگه‌یاندنه‌ دژ به‌ یه‌که‌کانیش بوونه‌ ئاماژه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا که‌ هه‌روادێ و کێشه‌کان ڕوو له‌ بنبه‌ستن.
به‌غدا چه‌ک ده‌کڕێت، هێزی سه‌ربازی پیکده‌هێنێت، مالیکی بێباکانه‌ له‌ هه‌ڵوێست و ڕای گشتی بڕیار له‌ دوی بڕیار ده‌دات.
​​
پێکهێنانی هێزی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله‌ وه‌ک مه‌ترسیه‌کی تری پاوانخوازیه‌کانی مالیکی لێیده‌ڕوانرێت، کورد له‌ عێراقدا زۆر زۆر به‌ هه‌ستیاری و به‌ وریاییه‌وه‌ سه‌ر و سه‌ودای له‌گه‌ڵدا ده‌کات.
ڕووداوه‌کانی چه‌ند ڕۆژ و هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌کاندا  ترس و نیگه‌رانی هه‌ڵایسانی شه‌ڕیان دروستکردووه.
به‌شێک له‌وبڕوایه‌دان  ئه‌گه‌ر ئێستاش نه‌بێت، دواتر ئه‌و شه‌ڕه‌ هه‌ر ده‌بێت ڕووبدات،  هه‌ندێکی تریش ده‌ڵێن ڕاسته‌ ڕه‌وشه‌که‌ گرژ بووه‌ به‌ڵام ناگاته‌ ئاستی پێکدادان.
ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه‌، ئایا ئاینده‌ چیی حه‌شار داوه‌؟ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌زمونه‌کانی پێشووه‌؟ بۆ ده‌بێت کێشه‌کان به‌ شه‌ڕ کۆتاییان بێت ؟ ئایا ئه‌گه‌ر شه‌ڕ ڕوویدا براوه‌ و دۆڕاوی تیادا ده‌بێت ؟ ئایا کورده‌کان توانایی به‌ڕێوه‌بردنی شه‌ڕێکی له‌م شێوه‌یه‌یان هه‌یه‌؟ له‌ ده‌مێکدا له‌ناو هه‌رێمی کوردستانی عیراقدا ناته‌بایی هه‌یه‌ ، خه‌ڵک به‌ ڕێژه‌ی جیا ناڕه‌زاییان هه‌یه‌، بۆیه‌ پرسیاره‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌کیه‌که‌ له‌وه‌دا ده‌بێت ئایا ئه‌گه‌ر خوانه‌کرده‌ و گوێی به‌دکار که‌ڕ بێت شه‌ڕ ڕوویدا خه‌ڵک چ جۆره‌ به‌شدارییه‌کیان ده‌بێت له‌و شه‌ڕه‌دا؟ 
​​
ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش، به‌ڵێن ساڵح له‌ به‌رنامه‌یئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆندا له‌گه‌ڵ میوانه‌کانیدا خستویه‌تیه‌ به‌رباسکردن.
میوانه‌کانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن:
عادل عه‌بدوڵا ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی.
شوان حه‌مه‌، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان.
زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه‌:

http://www.dengiamerika.com/content/article/1550187.html

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر