تورکیا ده‌ڵێت وتووێژ له‌گه‌ڵ عه‌بدولڵا ئۆجه‌لاندا ده‌کات
کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا ده‌ڵێن ئه‌وان وتووێژ له‌گه‌ڵ عه‌بدولڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری پارتی کرێـکارانی کوردسـتان ده‌که‌ن به مه‌به‌سـتی چاره‌سه‌کردنی مه‌سه‌له‌ی کورد له وڵاته‌که‌یاندا.
به‌شیر ئه‌ته‌لای جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا گوتوویه‌تی کاربه‌ده‌سـتانی هه‌واڵگری به‌ر له کۆنگره‌که‌ی ئاکه‌په له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لاندا گفتوگۆیان کردووه.
هاوکات سه‌عدولڵا ئه‌رگین وه‌زیری دادی تورکیا ئه‌ویش سـازدانی ئه‌و وتووێژانه‌ی پشـتڕاستکردووه و له ئانکه‌ره به په‌یامنێرانی گوت ئه‌و وتووێژانه که‌ی له ڕابردوودا پـێویستی کردووه کراون و له داهاتووشـدا ده‌کرێن.
له‌و باره‌یه‌وه سـاڵح تۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ئسته‌نبوڵ ڕاپـۆرتی ناردووه.
----------------------------
بایک: ئه‌وانه‌ی داوای هاوکاریان له PKK ده‌کرد؛ ئێستا پێی
ده‌ڵێن چه‌ک دابنێ
ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کان -
ئه‌ندامى کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى KCK جه‌میل بایک رایگه‌یاند که له تورکیادا یاسای بوون به ده‌سه‌ڵات و جێگهبینین له ده‌وڵه‌تدا له چوارچێوه‌ی راگیرکردنی کورددایه له‌ژێر حکومڕانیدا و ده‌ڵێت: "له‌م سیاسه‌تانه‌ی AKP ده‌گه‌ین، به‌ڵام مانا ناده‌ین به خزمه‌تکردنی هه‌ندێک کوردی به‌کرێگیراو به سیاسه‌ته‌کانی AKP. مانا ناده‌ین به‌وانه‌ی ده‌ڵێن ( AKP باشتره له PKK) له کاتێکدا ئه‌مه به‌لای هه‌ندێک که‌س و لایه‌نه‌وه غه‌فڵه‌ته، به‌لای هه‌ندێک لایه‌نی سیاسییه‌وه به‌کرێگیراوییه. به‌لای به‌شێک له هێزه سیاسییه‌کانی باشوری کوردستانیشه‌وه سیاسه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رزان و ساکاره ." و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو که له کوردستاندا بهکرێگیراوییهکی تر هه‌یه و ده‌ڵێت:" بهکرێگیراوێتییهکه سوێندی دوژمنایه‌تی کردنی ئاپۆ و PKK ی خواردووه. هه‌موو خه‌یاڵێکیان بینینی شکستی ئاپۆ و PKK یه. ئه‌مانه هه‌ندێک که‌سی نه‌خۆشی ده‌روونی و سیاسه‌تمه‌داری موفلیسن که ده‌ڵێن (با ئاپۆ و PKK شکست بخۆن، ئیتر چی له کوردستان و کورد بێت با ببێت.!) ".
ئه‌ندامى کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى KCK جه‌میل بایک له گۆشه‌که‌ى خۆى له رۆژنامه‌ى ئازادى وڵات که به‌سه‌ر دێڕى " به‌کرێگیراوێتی کوردی نه‌خۆش" بڵاو کراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌و هه‌ڵوێست و خواسته تهسلیمکاریانهی لایه‌نه به‌رژه‌وه‌ندی په‌رسته‌کانی کورد ده‌کات و ره‌خنه‌ی توندیان ئاراسته ده‌کات. بایک ده‌ستنیشانی ده‌کات که سیاسه‌تی ئێستای تورکیا بۆ سوریا له‌سه‌ر بناخه‌ی رێگه نه‌دانه به ده‌ستبه‌رکردنی مافه‌کانی کورده له رۆژئاوای کوردستاندا و ده‌ڵێت:" به‌لای هه‌ر کوردێکه‌وه تۆزێک ئه‌قڵی هه‌بێت ئاشکرابووه که تورکیا له‌دژی ده‌ستکه‌وته‌کانی کورده و به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وته له سه‌رجه‌م پارچه‌کانی کوردستاندا. له‌ساڵی 2007یشدا گه‌یشتن به ئاستی داننان به فیدراسیۆنی باشووری کوردستان له‌لایه‌ن AKP ه‌وه، له‌به‌رامبه‌ر هاوکاریکردن بووه له دژی PKK. یه‌کێک له بازرگانییه‌کانی نێوان جۆرج بۆش و ئه‌ردۆغان له ساڵی 2007 دا ئه‌مه بوو، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش ده‌زانێت.. تێنگه‌یشتن له‌م سیاسه‌ته‌ی AKP یان غه‌فڵه‌ته یاخود به‌کرێگیراوییه ."
ده‌قی بابه‌ته‌که‌ی جه‌میل بایک به‌م شێوه‌یه یه : "
حکومه‌تی AKP وا بیر ده‌کاته‌وه که ده‌توانێ له‌وه‌دا سه‌ربکه‌وێت که ئیتحادگهرهکان و ئه‌رگه‌نه‌کۆنچییه‌کان نه‌یانتوانی بیکه‌ن. وا ده‌زانێ به سه‌رکوتکردنی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی کورد ده‌توانێ ئاواتی ئازادی و دیموکراسی گه‌لی کورد بخنکێنێ. به‌لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت (ئه‌وانه‌ی رابردوو سه‌ره‌ڕۆ هه‌ڵسوکه‌وتیان کرد، گه‌لی کوردیان نه‌خه‌ڵه‌تاند، من گه‌لی کورد هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنم و PKK بێ کاریگه‌ر ده‌که‌م، ته‌نیا به سیاسه‌تی کوته‌ک نابێت، پێویسته هه‌م چه‌وه‌نه‌ر و هه‌م کوته‌ک پێکه‌وه به‌کاربهێنرێت.) ئه‌مه له‌کاتێکدایه که گه‌لی کورد سیاسه‌تی (هه‌م چه‌وه‌نه‌ر و هه‌م کوته‌ک)یان ره‌تکردۆته‌وه و حکومه‌تی AKP ش به‌رده‌وامه له‌سه‌ر پێداگیرکردن له‌و سیاسه‌ته.
له سیاسه‌تی AKP بۆ خنکاندنی ئاواته‌کانی ئازادی و دیموکراسی گه‌لی کورد ئاشناین و تێده‌گه‌ین، مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌نده به‌مه‌وه، تا ئێستا زیهنییه‌ت له تورکیادا نه‌گۆڕاوه، ده‌وڵه‌ت ده‌ست ده‌گۆڕێت به‌ڵام سیاسه‌تی راگیرکردنی کورد له‌ژێر حوکمڕانیدا ناگۆڕێت. چونکه گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تی له زیهنیه‌تدا نه‌هاتۆته ئاراوه. زیهنییه‌تی AKP نه‌ک گۆڕان، به‌ڵکو ده‌ستگۆڕکێی ده‌سه‌ڵات و بوون به خاوه‌نی نوێی ده‌وڵه‌تی کردۆته ئامانج. له تورکیادا یاسای بوون به ده‌سه‌ڵات و جێگهبینین له ده‌وڵه‌تدا له چوارچێوه‌ی راگیرکردنی کورددایه له‌ژێر حکومڕانیدا. AKP ده‌ڵێت (من به‌هره‌دارم ) و ته‌نانه‌ت ده‌ڵێت (هیچ که‌سێک په‌یدا ناکه‌ن له‌من باشتر ئه‌م کاره به‌ڕێوه ببات .) به‌مشێوه‌یه درێژه به ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌دات و له ده‌وڵه‌تدا جێگه بۆ خۆی ده‌کاته‌وه.
له‌م سیاسه‌تانه‌ی AKP ده‌گه‌ین، به‌ڵام مانا ناده‌ین به خزمه‌تکردنی هه‌ندێک کورد و به‌کرێگیراو به سیاسه‌ته‌کانی AKP. مانا ناده‌ین به‌وانه‌ی ده‌ڵێن ( AKP له PKK باشتره ) ئه‌مه له کاتێکدا به‌لای هه‌ندێک که‌س و لایه‌نه‌وه غه‌فڵه‌ته، به‌لای هه‌ندێک لایه‌نی سیاسییه‌وه به‌کرێگیراوییه. به‌لای به‌شێک له هێزه سیاسییه‌کانی باشوری کوردستانیشه‌وه سیاسه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رزان و ساکاره. به‌ڵام به‌هه‌ر لایه‌کدا بێت با ببێت، ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی هه‌ڵوێست له‌به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تی AKP وه‌رناگرێت، به‌رده‌وامه له زیان گه‌یاندن به کورد له سه‌رجه‌م پارچه‌کاندا.
به‌لای هه‌ر کوردێکه‌وه تۆزێک ئه‌قڵی هه‌بێت ئاشکرابووه که تورکیا له‌دژی ده‌ستکه‌وته‌کانی کورده و به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وته له سه‌رجه‌م پارچه‌کانی کوردستاندا. له‌ساڵی 2007یشدا گه‌یشتن به ئاستی داننان به فیدراسیۆنی باشووری کوردستان له‌لایه‌ن AKP ه‌وه، له‌به‌رامبه‌ر هاوکاریکردن بووه له دژی PKK. یه‌کێک له بازرگانییه‌کانی نێوان جۆرج بۆش و ئه‌ردۆغان له ساڵی 2007 دا ئه‌مه بوو، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش ده‌زانێت.
تورکیا و ئێران ماوه‌یه‌کی درێژ بۆ لاوازکردنی پێگه‌ی کورد له‌هه‌موو پارچه‌کانی کوردستاندا سیاسه‌تێکی هاوبه‌شیان هه‌بوو. سیاسه‌تی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ سوریاشدا له‌سه‌ر بناغه‌ی دژایه‌تی کورد بوو. ئێستاش سیاسه‌تی ئێستای تورکیا بۆ سوریا له‌سه‌ر بناخه‌ی رێگه نه‌دانه به ده‌ستبه‌رکردنی مافه‌کانی کورده له رۆژئاوای کوردستاندا. ئه‌مه جگه له هه‌ندێک لایه‌ن، هه‌موو کوردێک ده‌زانێت، جگه له‌و کوردانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌رژه‌وه‌ندیان له‌گه‌ڵ AKPدا هه‌یه یاخود ئه‌و کوردانه‌ی که به‌هۆی هه‌ندێک هۆکاری جیاجیاوه له به‌رامبه‌ر به AKP هه‌ڵوێستی سیاسی‌یان نییه، هه‌موو کوردێک ده‌زانێت که تورکیا له‌دژی ده‌ستکه‌وته‌کانی کورده له رۆژئاوای کوردستاندا. چونکه ده‌زانێت هه‌ر چاره‌سه‌ری و ده‌ستکه‌وتێکی کورد له رۆژئاوای کوردستان، گوشاره بۆ سیاسه‌تی بێ چاره‌سه‌ری تورکیا له‌به‌رامبه‌ر به پرسی کورد دا. به‌و هۆیه‌شه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کورد له رۆژئاوادا مافه‌کانی به‌ده‌ستنه‌هێنێت، په‌نا بۆ هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه‌کی چه‌په‌ڵ ده‌بات.
له باکوریش ئاشکرابوو که AKP سیاسه‌تی چاره‌سه‌رکردنی پرسی کوردی نییه، ئه‌و هه‌نده نهرمبوونهوهیهی له بواری زمان و کلتووریشدا دروست بووه ته‌نیا بۆ راوه‌ستاندنی په‌ره‌سه‌ندن و پێشکه‌وتنی تێکۆشانی ئازادی گه‌لی کورد و بۆ راگیرکردنی کورده له‌ناو سیسته‌می قڕکردنی کولتووریدا له که‌ش و هه‌وای ئێستاکه‌دا کردوێتی به‌ڕۆژه‌ڤ. چیتر رێ و رێبازه کۆنه‌کان ناتوانێت کورد له‌ژێر حوکمڕانی ئه‌واندا رابگرێت. ده‌یانه‌وێ به‌هه‌ندێک وردهکارێک بێ ئه‌وه‌ی کۆتایی به قڕکردنی کلتووری بهێنرێت، کورد له‌ناو سیسته‌می قڕکردنی کلتووردا رابگرن. تێنگه‌یشتن له‌م سیاسه‌ته‌ی AKP یان غه‌فڵه‌ته یاخود به‌کرێگیراوییه.
له تورکیایه‌کدا که سه‌رمایه‌داری تێیدا باڵای کردووه و سه‌رجه‌م توانست و ده‌رفه‌ته‌کانی به زۆرێک رێ و رێبازی جیاواز له ده‌ستی حکومه‌ت و ده‌وڵه‌تدایه، بێگومان چاوه‌ڕوانی هیچ شتێکی راست له بازرگاکه کورده‌کان ناکرێت. هیچ بازرگانێکی کورد و گه‌وره ئه‌ربابه بازرگانه‌کان به ئاشکرا هه‌ڵوێست له‌به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تی AKP وه‌رناگرێت. ته‌نانه‌ت هاوکاری و پشتیوانی سیاسه‌تی حکومه‌ت ده‌کات. جارێک ره‌خنه‌ی ده‌کات سێ جار پیایدا هه‌ڵده‌دات. هه‌ر بازرگانێک ئه‌مه نه‌کات له‌سه‌رپێ نامێنێت. دوای سه‌رکوتکردنی هه‌ندێک بازرگانی کورد، چاوه‌ڕوانی له‌وه ناکرێت بازرگان و سێکتۆری بازرگانی کوردی له‌به‌رامبه‌ر به AKP هه‌ڵوێست وه‌بگرێت.
به‌ڵام له‌ڕووی کوردایه‌تی و سیاسیه‌تی کوردییه‌وه هه‌ڵوێست وه‌رنه‌گرتن له‌به‌رامبه‌ر به سیاسه‌ته‌کانی AKP جێگای گومانه. ئه‌مه ته‌نیا هه‌ڵسه‌نگاندنێکی بۆ ده‌کرێت که ئه‌ویش به‌کرێگیراوی و هاوکاریکردنه به AKP. به‌کرێگیراویش ده‌ربڕی یان به‌هێزی یاخود هه‌ندێک به‌رژه‌وه‌ندییه. بێ گومان له کوردستاندا بهکرێگیراوییهکی تر هه‌یه که ئه‌ویش بهکرێگیراوێتییهکه سوێندی دوژمنایه‌تی کردنی ئاپۆ و PKK ی خواردووه. هه‌موو خه‌یاڵێکیان بینینی شکستی ئاپۆ و PKK یه. هه‌ندێک که‌سی نه‌خۆشی ده‌روونی و سیاسه‌تمه‌داری موفلیسن که ده‌ڵێن (با ئاپۆ و PKK شکست بخۆن، ئیتر چی له کوردستان و کورد بێت با ببێت.!) .
سیاسه‌تمه‌داریی موفلیس له هه‌مانکاتدا نهخۆشییهکیشه. ئه‌و نه‌خۆشییه تا خیانه‌تیان ده‌بات، ئێستاکه کاریگه‌ری سیاسه‌تمه‌دارێک که ته‌نیا ده‌کرێت له مهزاتخانهدا جێگه بگرێت، خانهنشینبووێکی سیاسه‌تمه‌داری که به‌هره‌ی په‌رته‌وازه کردنی رێکخستن و شکاندنی هیوای مرۆڤه به‌ره‌و مه‌یدان پاڵده‌نرێت. ئه‌و که‌سایه‌تییه جگه له ناوزڕاندنی ته‌ڤگه‌ڕی ئازادی کورد، خواستی په‌روه‌رده‌کردن و رێکخستنی چه‌ند که‌سێک و جوڵه‌پێکردنی لێ به‌دی نه‌کراوه. کار و باری ئه‌وه به ئه‌ندازه‌ی مهمنونکردنی ده‌وڵه‌ت هێرشکردنه سه‌ر ته‌ڤگه‌ڕی ئازادی کورده. له‌کاتێکدا که هیوای ئازادی و دیموکراسی کوردان له په‌ره‌سه‌ندندایه، ده‌یانه‌وێت ببن به پایده‌ری حکومه‌تی AKP که له‌به‌رامبه‌ر به تێکۆشانی گه‌لی کورددا له‌ناو زه‌حمه‌تییه‌کی ئێجگار گه‌وره‌دایه. له‌جیاتی بینینی بێچاره‌یی ده‌وڵه‌تی نکۆڵیکار و حکومه‌ته پهیڕهوکارهکهی له ئاست کێشه‌ی کورد دا، داده‌نیشێت و هه‌ڵده‌سێت PKK تاوانبار ده‌کات. ئه‌و که‌سایه‌تییه رۆح وشکبووانه که سه‌رده‌مانێک بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ریلا بنێرێت بۆ شاخه‌کان داوای هاوکاریان له PKK ده‌کرد، هه‌ڵده‌سێت و داده‌نیشێت ده‌ڵێت با گه‌ریلا ده‌ست له چه‌ک به‌ربدات. حکومه‌تی AKP به‌مشێوه‌یه هه‌وڵده‌دات به سیاسه‌ته‌کانی قڕکردنی کلتووری، بناغه‌ی بێ چارهییبوونی له به‌رامبه‌ر به کێشه‌ی کورد دا له‌خۆی دوور بخاته‌وه و کوردی تێکۆشه‌ر و به‌رخۆدێر تاوانبار بکات.
بێ گومان ئه‌و کورده‌ی له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی قڕکردنی کلتووری به‌رخۆدانی ده‌کات، گه‌مه و ته‌ڵه‌که‌بازییه نوێیه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیش پوچه‌ڵ ده‌کاته‌وه و چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر