لە نێو بەشێک لە پارتە کلاسیکە ڕۆژهەڵاتیەکاندا وەک دیارە شیعە بون خەتی سورەو نیشانەی دواکەوتویی و نزیکی لە جەمهوری ئیسلامییە، بۆیێش شیعە کوردەکان هەمیشە دوریان لەو پارتانە گرتوەو، دەوڵەتی سەردەستیان پێباشتر بوون و خۆیان لەو سیستەمە نیوە سونی‌و دێموکراتە پاراستوە.
بەشێکی زۆر لە ئەندامانی حدک و حدکا و کۆمەڵەی شۆڕەشگێری، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێکە کەوتونەتە هێرش بردن بۆ سەر پژاک، کە گوایە پژاک بەیاننامەی، بە بۆنەی تاسوعا و عاشورا بۆ برا شیعە کوردەکان ناردوە.
من پێم وایە ئەو حیزبانە تەواو لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان هەڵبراون و نازانن کە خەڵکی کوردستان زۆربەیان ئەو دینە دەپەرستن کە هەمو ساڵێک لەو کاتانەدا ئەکەونە هێرش بۆ سەری و هەزاران بوختانی بۆ دەبەشنەوە.
هەتا چەند ساڵ لێرەوەپێش، پێش پێشکێش کردنی هەر بەرنامەیێکی ڕادوێیی حدک یان حدکا ، بە قورئان خوێندنەوە دەستیان بە کار دەکردو، جەژنی ڕەمەزان و قوربان‌و هەمو جەژنە سونیەکانیان بە جێ دەگەیاند، بەڵان تەنیا بۆ خاوەنداریەتی پژاک لە شیعەکان، دژی پژاک کەوتونەتە تەبلیغاتی بێجێو بێڕێو ناپەسەند کە گاوانێکیش لە مەبەستەکەیان تێدەگات و دژی هەمو یاساکانی دەوڵەتی و ئینسانین، ئەگینا هەمو کەسێک بۆی هەیە شیعە بێت و هەمو حیزبێکیش بۆی هەیە بەیاننامەی خۆی بە هەر بۆنەیێکەوە بڵاو کاتەوە.
دیارە پژاک هێزێکی تازەیەو خەباتێکی سەردەمیانەیە، بۆیێش هەزم کردن وە لێتێگیشتنی بۆ ئەو پارتە کلاسیکانە دژوارە.
بەڵام بە دڵنیایەوە باجی ئەو هێرشە ناڕەوایانە بۆ سەر ئاینی پیرۆزی شیعە، ئەو دژبەرو هێرشبەرانە ئیدەن کە هەمو سنورێکی ئێخلاقیان تێپەڕاندوە، کەوتونەتە هەر جورە هێرش و دژایەتیێک.
------
" نهێنیه‌كه ئاشكرابوو"
سه‌رۆكه به ره‌چه‌ڵه‌ك كورده‌كه‌ی توركیا
به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد ژه‌هر خوارد كراوه
رۆژنامه‌ی (زه‌مان) بڵاوی كردووه‌ته‌وه تۆركۆت ئۆزاڵ سه‌رۆكی پێشووتری توركیا به ره‌چه‌ڵه‌ك كورد بووه‌و كاتێ هه‌وڵی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كوردداوه به ده‌رخواردانی ژه‌هر كوژراوه.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی كه راپۆرته پزیشكیه‌كان له‌سه‌ر ته‌رمی ئۆزاڵ ده‌ریخستووه كه ئه‌و به هۆی ده‌رخوارددانی ژه‌هره‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر بانگه‌شی ئه‌وه ده‌كرا به جه‌ڵته‌ی دڵ مردبێت.
رۆژنامه‌که ئه‌وه‌ی ئاشکراکردووه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بۆته‌وه که ئۆزال له‌لایه‌ن ناوه‌نده سه‌ربازییه توندڕه‌وه‌کانی تورکیاوه به‌هۆی هه‌وڵه‌کانی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له‌و وڵاته کوژرابێت، ئه‌مه‌ش دوای ئاشکرابوونی ژماره‌یه‌ک نامه‌ی نهێنی له نێوان توركۆت ئۆزال وعهبدوڵلا ئۆجه‌لان دێت .
توركۆت ئۆزال له ساڵی 1989 تا 1993 سه‌رۆك كۆماری توركیا بووه‌و له‌كاتی گیانله‌ده‌ستدانیدا، وا راگه‌یه‌نرا گوایه تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه، به‌ڵام به‌م دواییانه له‌سه‌ر داوای بنه‌ماڵه‌ی توركۆت ئۆزال عه‌بدوڵا گویل-ی سه‌رۆك كۆمار فه‌رمانی لێكۆڵینه‌وه‌ی له گیانله‌ده‌ستدانی ئۆزال ده‌رکرد.
توركۆت ئۆزال به ره‌چه‌ڵه‌ك كورده و له سه‌رده‌می حوكمڕانییدا هه‌وڵه‌کانی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد و کۆتایی هێنان به ململانێ سه‌ربازییه‌کانی تورکیا له گه‌ڵ پارتی کرێکارانی کوردستان خستبوویه گه‌ڕ به‌ڵام به پێی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان نه‌یاره‌کانی ژه‌هر خواردیان کردووه و کۆتای‌یان به ژیانی هێناوه، چاوه‌رێ ده‌کرێت ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی سه‌ربازی ئه‌و کاته رووبه‌روی دادگایکردن بکرێنه‌وه.
په‌یمانگه‌ی (ئه‌ی تی كه‌ی) تایبه‌ت به پزیشكی دادوه‌ری، له لێکۆڵینه‌وه‌کانیدا له سه‌ر ته‌رمی توركۆت ئۆزال سه‌رۆکی پێشوتری تورکیا ، چوار جۆر ژه‌هری له جۆره‌كانی (كادمیۆمو پۆلۆنیۆم و ئهمریكیۆم و دی دی تی) له پاشماوه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی ئۆزالدا دۆزیوه‌ته‌وه، که ئه‌و ژه‌هرانه هۆکاری سه‌ره‌کی گیان له ده‌ستدانی ئۆزال بوون.
------------------------------ ----------------------------
هانا تیڤی
------------------------
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر