Pages

۱۳۹۱ آبان ۲۱, یکشنبه

هیزیدیجلە هات و خەریکە کوردستان داگیر دەکات


هیزیدیجلە هات   و خەریکە کوردستان داگیر دەکات 

*تەنیا كوردی
بەپێی ئامارە نافەرمییەكان سوپای عێراق 276 هەزارو 600 سەرباز دەگرێتەوەو لە 17 فرقە پێكدێت و هەر فرقەیەكیش 4 لیوایەو ژمارەی سەربازەكانی هەر فرقەیەكیش 14 هەزار كەسە. لە ئێستادا دیجلە سەرپەرشتی 3 فرقەی پێدراوە، وێڕای ژمارەیەك لە سەربازی تایبەت كە ژمارەی ئەو هێزە نزیكەی 50 هەزار سەرباز دەبێت و بە یەكێك لە هێزە دیارەكانی سوپای عێراق دادەنرێت. ئەو هێزە وەك ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەسێ ئامانج بۆ ناوچە كێشەلەسەردارەكان هاتۆتە پێشەوە:

ئامانجی یەكەم: كۆنتڕۆڵكردنی جموجۆڵی ئەمنی و بەرزكردنەوەی ورەی عەرەب نشینەكانی ئەو ناوچانەو ئامادەكارییەكیش بۆ هێزی كوردی لەو ناوچەیە كە بە شەقامی عێراق بڵێن ئێمە ئامادەی هەر جوڵەیەكی ئەمنین بۆ كۆنتڕۆڵی ناوچە كێشەلەسەرەكان.
ئامانجی دووەم: وەك كارێكی خزمەتگوزاری بۆ ناوچەكە تا كێشەو گرفتەكان بۆ سەرۆكوەزیران بنێرن و پێگەی مالكی لەو ناوچانە بەرزبكەنەوە.
ئامانجی سێیەم: بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی هەڵبژاردن و چاودێریكردنی جموجۆڵی سەربازی هەرێم و رێگریكردن لە یەكلابوونەوەی سنووری هەرێمی كوردستان لەناوچە كێشەلەسەركاندا.
هاتنی ئەو هێزە وێڕای ئەوەی پرسیاری جدی بۆبەرپرسانی هەرێم و سوننیەكانی عێراق دروستكردووە، هاوكات دروستكردنی شورایەكی ئەمنی حزبی دەعویە بەدەوری سنوورەكانی هەرێمەوە. جاران دەگوترا كە كورد پێشمەرگەی هەیەو سەدر جەیشی مەهدی و سوننەكان هێزی تایبەتی و شتی تر، بەڵام حزبی دەعوە هیچ سوپایەكی سەربازی نییە، بەڵام ئەمڕۆ وەك دەبینرێ مالكی گشت هێزەكانی سەربازی عێراقی خستووەتە خزمەت دەعوەو بەرێگەی حكومەتەوە كردویەتی بە كارێكی دەستووری و یاساییەوە! ئەمە چەند نا یاساییە پێویستە پەرلەمانی عێراق وەڵامی هەبێ.
مالكی وەك یەكەم هەنگاوی ئەمنی هەر بەوە ناوەستێت بەڵكو ئێستا 700 دەبابەو 2695 ناقیلەو 266 هیلیكۆپتەری لەبەردەستەو بە گرێبەستەكانیشی بەو نزیكانە دەبێتە خاوەن چەكی قورسیش و چاوەڕێی هاتنی یەكەم كاروانی فرۆكەی 16ـكانیشە ئەو كاتە دەبێ چی لێ بخوێندرێتەوەو هەنگاوەكانی داهاتووی چی بێت!
من پێم وایە مالكی هەنگاوی داهاتووی دەست دەكات بە فراوانكردنی حزبی دەعوە لەرووی هاوڵاتییانیشەوە كە تەنیا شیعەنشین نەگرێتەوەو بەڵكو چەند لقێك لە دەعوە دەكاتەوە كە لەنێو سوننەكانیش پێگەی بەرز بكاتەوە. لەبەرامبەر ئەوەی ئەیاد عەلاوی و بەرپرسە سوننەكانی دیكەی نێو عێراق لەرووی پێگەی جەماوەرییەوە لە پاشەكشەی سیاسیی دان، پێدەچێ مالكی ببێتە شوێنگرەوەی ئەوانیش، چونكە ئێستا بەهۆی ئەو دژایەتییەی لەگەڵ توركیاو هەرێمی كوردستان دەستی پێكردووە لەنێو شەقامی عەرەبی عێراقی پێگەی لە هەڵكشانە.
بەڵام ئەوەی كە جێگەی مەترسییە سەیركردنی بەرپرسانی كوردە لەو جموجۆڵەی مالكی و هیچ چارەسەرێكی كاتییان نییە، رەنگە ئەمەش لەبەر دوو هۆكار بێ:
یەكەم: مالكی بە ئاشكرا دژایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات و هیچ لێدوانێكی ئاگرینی بەرامبەر تاڵەبانی و پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانی كوردستان نییە، لە كاتێكدا یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەپێی هەندێ زانیاری دیالۆگی لەگەڵ دیجلە هەیە.
دووەم: بەپێی هەندێ زانیاری كوردەكان بەنیازن سنووری داهاتووی هەرێم واتە ناوچە كێشەلەسەرەكان رادەستی ئەمریكا بكەن كە ئەمەش رەنگە یاریكردن بە ئاگر بێ، چونكە هەركاتێ ئەمریكا خۆی بەخاوەنی سنوورەكان بزانێ و بۆ بچوكترین بەرژەوەندی كە مالكی ئامانجێكی بەرامبەر ئێران بۆ بپێكی یان هەر سەركردەیەكی عەرەبی لای ئاسانە كە ئەو ناوچانە پڕ لە عەرەبنشین و سوپای عێراقی بكرێ.

كورد چی بكات؟
كورد كارتی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوكی بەدەستەوەیە كە داوای رەتكردنەوەی ئەو هێزانە دەكات، بەڵام بەداخەوەسەركردایەتی كورد لە دۆخە دژوارەكاندا پشت لەكەركوك دەكات و هەمو كات بەهانای بڕیارەكانی ئەو ئەنجوومەنە نایە كە زۆرینەی كوردەكانن وەك بینیمان لە رابردوو كە ئەو ئەنجوومەنە بڕیاری گەڕانەوەی كەركوكی بۆسەر هەرێمدا، بەڵام بەرپرسانی كورد پێشوازیان لەو بڕیارە نەكرد. كورد ناتوانێ بە كارتی جیابوونەوە لە عێراق گوشار بخاتە سەر بەرپرسانی عێراق، چونكە رەنگە لە بنەڕەتدا عەرەبەكان ئەوەیان لا خۆش بێ كە كورد بەبێ گەڕانەوەی ناوچە كێشەلەسەرەكان بۆ كوردستان لە عێراق جیاببێتەوە. ئێستا دیجلە بۆتە ئەمری واقیع لە ناوچە كێشە لەسەرەكان و هەمو ئەگەرێكیش بۆ كورد كراوەیە كە بتوانێ بە دیالۆگ كێشەكە چارەسەر بكات.

* سەرنوسەری رۆژنامەی بانگ

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر