د. جه‌زا چنگیانی پژاک و(PKK) باشوری گه‌وره(سلیمانی و حه‌له‌ب) به ته‌نیا چێمههێڵن.
ئێوه پێویستان به فیزه نییه.چونکه کوردستان نیشتمانی کوردانه.
ئێوه پێویستان به فیزه نییه.چونکه کوردستان نیشتمانی کوردانه.
شه‌ڕی ئێمه و مالکی، شه‌ڕی ئێمه و ئه‌وانی تر
قه‌یران ئیدیا دروست ده‌کات
ئیدیا ئایدیۆلۆژی دێنێته به‌رهه‌م
ئایدیۆلۆژی ئیستراتیج ده‌خه‌مڵێنێت.
ئه‌مانه بنه‌ما زانستییه ڕه‌سه‌نه‌کانی میکانیزمی کاری سیاسین.
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه نه‌خشه‌یه‌کی نۆی بۆ ئیستراتیجێتێکی نۆێ، پێشکه‌ش به‌یادی سلیمانی. شاری شێخی نه‌مر و قوتابخانه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی.
1: شه‌ڕی ئێمه و مالکی
هیچ کێشه‌یه‌ک له میژوودا بێ تووند و تیژی نه‌گۆردراوه. مارکس
پڕۆسێسی(دجله) بۆ هوشیاری میدیاوانی کورد پیوه‌ره. پڕێنسیبی میدیای
ڕادیکاڵ لێبڕاڵ یانی ده‌ق وه‌رنه‌گرتنه له شێوه‌ی ووتار و تۆژینه‌وه و
ههڵۆێستهوه. پێویسته ڕۆژنامه‌نووسێکی چه‌پی ڕادیکاڵ پڕۆفیشیناڵ
ستایشی ڕژێمێکی که پیتالیست له‌مه‌ڕ کارێکی باش بکات.
پێویسته ئاشتیخوازیکی سه‌رتاپا سپی داکۆکی له جه‌نگێک بکات که ئامانجی ئاشتی بێ.
له ته‌ک هه‌موو به‌کارهێنانی هێزێکم بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادییه‌کی بێ سنوور (دهستویفسکی).
ئێمه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌کان که ڕاڤه یان داکۆکی له شهر ده‌که‌ین داکۆکیکڕدنێکی کوێرانه نییه له شه‌ڕ، شه‌ڕدۆستی نییه).
چه‌ند جۆرشهڕ هه‌یه.ئه‌وه‌نده‌ش جۆر به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یه
میلله‌تێک
وڵاتێک نیه له‌سه‌رگۆی زه‌وی له مێژوودا شه‌ڕی تۆمار نه‌کردبێ. چ ووڵات و
کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراس هه‌یه؟ له پێناوی پاراستنی نیشتمان و ماڤ و
به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیدا په‌نا نه‌باته به‌ر شه‌ڕ و چه‌ک و
هێز و ڕاپه‌ڕین؟
تونی بلیر سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌مه‌ر داگیرکردنی عیراق
(militärische Gewalt Sichere den Triumph des Guten)
توندوتیژی سه‌ربازی بۆ سه‌رکه‌وتنی چاکه‌و خیره.
ئا لێڕه‌دا شێوه‌ی شه‌ره‌کان ده‌گۆردرێ شه‌ری جوان و شه‌ری ناشیرین.
هه‌موو شه‌ره‌کانی جیهان به‌م دوو ڕه‌نگه ڕه‌نگکراون. ئه‌وێش جیاوازی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانه. شه‌ڕی کۆلۆنیالیست جیاوازه له‌ته‌ک شه‌ڕی به‌رگری
نیشتمانیدا.
سترۆکتۆری شه‌ڕ
سترۆکتۆری شه‌ڕی نێوان دوو مێرووله وشه‌ڕی نێوان دوو فیل یه‌ک سترۆکتۆڕیان هه‌یه.ئه‌ویش به‌رژه‌وه‌ندییه.
ڕی کورد و مالێکێش هه‌مان ستروکتۆری هه‌یه سترۆکتۆری شه‌ڕی مالکی
کۆلۆنیالیسته (به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ومه‌زهه‌بی شیعه و
نیشتمانی عیراق) شه‌ڕی به‌رگری کوردی شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی نییه، شه‌ری
به‌رژه‌وه‌ندی ته‌نیا دوو خێزان (جه‌لالی و مه‌لایی) له‌نیوان ئه‌م
بڵانسهدا بۆشاییه‌ک هه‌یه که تێیدا به‌رژه‌وه‌ندییه‌ک (وونه.غائبه)
ئه‌ویش به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردی باشوره. ئێمه شه‌ڕ له سه‌ر ئه‌و
بۆشاییه ده‌که‌ین. که‌واته ئێمه به‌ره‌و ڕووی دوو هیزی نه‌یاری
نابارامبهر بووینه‌ته‌وه که هیچیان تینۆێتی نه‌ته‌وه‌یه‌کان ناشکێنێ.
به ڕوونتر بڵێین هه‌ردووکیان دووژمنی ویسته مرۆیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی
کوردن. ئالێره‌دا هوشیاری ئێمه‌ی(نه‌ته‌وه‌یی) ده‌چێته ژێر
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پڕسیارێک که له‌م حاڵه‌ته‌دا ئێمه لایه‌نگیری کامیان
بین؟ له‌وه‌ڵامی ئه‌م پڕسیارهدا هوشیاری تاکتیک ڕۆڵ ده‌بینێ. بوونی هه‌ر
هێزێکی چه‌کدار (کوردی . ئه‌مه‌ریکا یان UN) وه‌ک له‌مپه‌ر له‌به‌ر هێرشی
سوپای عه‌ره‌بی کۆلۆنیالیست کارێکی باشه. ئه‌وساته ده‌سه‌ڵاتێکی نیمچه
کوردی دروست ببێ . شه‌ڕی ئێمه و ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌ستپێده‌کات.
شه
2: شه‌ڕی ئێمه و ده‌سه‌ڵاتی کوردی
بزووتنه‌وه‌ی کوردی له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان بێ بزووتنه‌وه‌یه‌کی
نه‌ته‌وه‌ییه. ئێستاله باشوری کوردستاندا کۆمه‌ڵی پارتی سیاسی هه‌یه لێ
شوناسنامه‌ی سیاسیان(نه‌ته‌وه‌ی) نیه.
نه‌ک ڕێکخڕاوی سیاسی تیپی
شانۆیه‌ک . تۆپی پێی ده‌بێت ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی و ئیستراتیجێتی نه‌ته‌وه‌ی
سترۆکتۆڕی بێ. باسی پارته ووردییلهکان(ئیسلام و کۆمۆنیست) ناکه‌م هه‌م
ڕۆڵیان نییه. نه ئازادانه نه به‌پێ فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلام ، کۆمۆنیست و
لۆژیکانه زانستایانه مامه‌ڵه له ته‌ک کێشه‌ی کورد وه‌ک گه‌لێکی
کۆلۆنیالیکراو مامڵه ناکه‌ن (جه‌لالی و مالایی) دووڕێکخراوی بێ
که‌ساییه‌تی و پڕێنسیبی شه‌ره‌فی نه‌ته‌وه‌ین.
تا ئێستاگۆڕان
له‌هه‌ردوو رێکخڕوه گه‌وره‌که باشتره، چونکه کۆمه‌ڵێک که‌سی دڵسۆز و
ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌یان له ئامێزگرتووه، به‌ڵام .سیسته‌می سیاسی گۆڕان
(ڕیفۆڕمه) نه‌ک شۆڕش. گۆڕینی سیسته‌می سیاسی(نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ی
کۆلۆنیالیکراو) بهڕیفۆڕم ناکرێت (ڕیفۆڕم ئاڕایشت(مکیاج) به‌لکوو به شۆڕش
ده‌کڕی. شوڕش ته‌نیا به‌چه‌ک ناکرێ.
مه‌سعود سه‌رکرده‌یه‌کی
(ده‌ماخسزه) له سایکۆلۆجیتی شهر ناگات. سه‌رکرده‌ی هوشیار ئه‌گه‌ر
نیوه‌ی هێزی سه‌ربازیشی فهوتابی هه‌وڵده‌دا دوژمنه‌که‌ی نه‌زانی. له
چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌ته‌ک ڕۆژنامه‌ی(میلله‌ت)ی تورکی ووتی(منیش سه‌رم
لێشیواوه) که‌سێکیش سه‌ری لێبشێوابێت و مێشکی جام ده‌بێت بۆیه مه‌سعود
شایه‌نی سه‌رکردایه‌تی ئه‌م جه‌نگی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی فاشی مالکی نییه.،
چونکه مێشکی جام بووه، هه‌ر دوای ئه‌م هه‌واڵه مالکی هێزی زۆرتری بۆ
کوردستان نارد.
بار و دۆخی باشور ڕۆژ به رۆژ به‌ره‌و ترسناکتر
ده‌ڕوات.سه‌رکردایه‌تی کوردیش زۆر بێده‌سه‌ڵاتن زۆر ناسیاسیانه و نا
لۆژیکانه مامه‌ڵه له‌ته‌ک دۆزه‌که‌دا ده‌که‌ن. به‌دڵنیایه‌وه ئه‌گه‌ر
سه‌ردانه‌که‌ی نه‌وشیروان بۆ که‌رکوک نه‌بوایه تا ئێستا جه‌لال له بدغداد
ده‌بوو.
شه‌ڕی ئێمه‌و و چاره‌نووس
باڵاترین به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه بوونی(ده‌وڵه‌ته).
ئیسلام به‌و کرۆکه فه‌لسه‌فیه تورت و توڕه‌یه‌ی بوو به قوربانی(ده‌وڵه‌ت)
(ده‌وڵه‌تی عه‌باسی.ئه‌مه‌وی.هتد).
با له هه‌ڵه‌کانه‌وه خۆمان ببینین میژوو هاوار ده‌کات سیسته‌می کاری
سیاسی ئیستراتیجی بزوتنه‌وه‌ی کوردی به‌م شێوه کلاسیکییه ئیکسپایه‌ر
بووه. ئه‌م قۆناغه و ئه‌م ئهدمووسفیره سیاسیه‌ی ناوچه‌که‌ی ته‌نیوه
پێویستی بهئیسترایجیتیکی تر هه‌یه. ئێستا له هه‌ر چۆار پارچه‌ی کوردستان
ڕۆحی کوردایه‌تی ده‌کوڵی ئه‌وه‌ی که بوونی نییه (ئۆڕگانێکی سه‌ربازی و
سیاسی نه‌ته‌وه‌ییه) تاهێزی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان له ئامێز بگڕێت.
به‌پڕاکتیک ئێستا سنوره ده‌ستکرده‌کان ئاواڵه‌ن له به‌ر هه‌نگاوی
شه‌پۆلێکی نه‌ته‌وه‌یدا. ده‌بێ ئه‌و ترسه له ڕۆحمان ده‌رکه‌ین
كۆلۆنیالیستهکان گه‌وره و ئێمه پچوک.ئه‌وان ئاغا و ئێمه کۆیله.
هێزی قه‌ندیل و سه‌رۆکی ئاپۆ
له ووتارێکدا نووسیم
(به‌قوربانی چاوی ڕه‌شی بێ ماسک کاری خوشکان و ڕێشی چه‌ند ڕۆژ نهتاشاراوهی برایانی قه‌ندیل بم) .
شکاندنی مانگرتووه‌کان به ووته‌یه‌کی سه‌رۆک ئاپۆ. فاشسته تورکه‌کانی
ساکان په‌یامێک بوو بۆیان سه‌رکرده‌و پهیاماکهمان یه‌که.
به‌دڵنیاییه‌وه. ئه‌و سامانه زابهلاحه ئه‌و ماوه زۆره‌ی کورد
ده‌سه‌لاتی له باشوردا هه‌یه. ئه‌و هه‌موو مرۆڤه تینوه باشور ئه‌گه‌ر
له‌سه‌رده‌می شێخی نه‌مر و سه‌رۆک ئاپۆدا بوایه زۆرده‌مێک بوو ده‌وڵه‌تی
کوردی دروست ببوو.
سه‌رکرده‌ی نموونه:
شێخی نه‌مر تا دوا چرکه‌ی ژیانی ووتی نا بۆ عیراقبوونی کوردستان.
سه‌رکرده‌یی شۆڕشی لیبیا عمر مختار ته‌مه‌نی 72 ساڵ بوو. له 1931.09.16له سێداره درا.
ماندیلا دوای 27 ساڵ زیندانی سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.
عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له زیندانێکی چه‌ند مه‌تریدا سهرکهدایهتی خه‌باتی
شاخ و شه‌قام و زیندانی و په‌رله‌مان ده‌کات . نه‌ک سه‌ری لێ شێواوه
چه‌ند په‌رتووکی نووسیوه.
مه‌سعود به ملیارد دۆلاری هه‌یه و هه‌رێمێکی له‌به‌رده‌ستایه.بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی مالکی مێشکی جام بوو.
ئامانج
گۆڕان
ئه‌گه‌ر هیوای زۆر که‌س بووبێت، نه‌وشیروانیش ئه‌زمونێکی زۆری هه‌یه له
شه‌ڕی نێوان کورد و به‌غدا، ئه‌رکی نه‌وشیروان له‌م قۆناغه‌دا جوودایه،
ئه‌ویش کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگی توره‌بوونی شه‌قامه، نه‌ک له سلیمانی به‌ڵکو
له هه‌موو شاره‌کانی باشوور.
پژاک و(PKK) باشوری گه‌وره(سلیمانی و حه‌له‌ب) به ته‌نیا چێمههێڵن.
ئێوه پێویستان به فیزه نییه.چونکه کوردستان نیشتمانی کوردانه.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=eb8b081f
------------------
"پیاوەكەم بە ناوی پیاسەوە منی بۆ هاوڕێكانی دەبرد"
وارڤین – هەولێر: "ئافرەتی
دەهێنایەوە بۆ ماڵ و سێكسی لەگەڵ دەكردن و هیچ حسابی بۆ من نەدەكرد، یان
شەوان درەنگ بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ئەو ژنانە دەكرد، جوێنی بە خۆم و دایك و
باوكم دەدا و دەیوت ئەگەر قسە بكەیت دەتكوژم و بە ناوی پیاسە كردنەوە منی
دەبردە دەرەوە و دەیدامە دەست هاوڕێكانی و دەیویست لەشفرۆشیم پێ بكات".
ئەمە بەسەر هاتی (شنۆ)ی تەمەن (28 ساڵ)ە.
چوار ساڵ لە دۆزەخدا
(شنۆ) لەدایكبووی (1984)ە و ماوەی چوار
ساڵە وەك خۆی گوتی: "كەوتووەتە گێژاوی دۆزەخەوە" چونكە هاوسەرگیری لەگەڵ
(شوان)دا كردووە، سەرەتا بەیەكەوە لەگەڵ ماڵی دایك و باوكی خۆی ژیاون،
چونكە دایك و باوكی بێ كەس بوونە و حەزیانكردووە كچەكەیان لە نزیكی خۆیان
بێت.
لە ماوەی ئەو چوار ساڵەدا، ئەو جگە لە
ناخۆشی و ئازار و گریان و خەم و ناسۆر هیچ یادەوەرییەكی خۆشی لەگەڵ
هاوسەرەكەیدا واتە (شوان) نییه تا بیانگێڕێتەوە.
ئەو گوتی: "شوانی مێردم شەوان دەوری كات
دوو یان سێی دوای نیوەی شەو دەگەڕایەوە، كاتێك دەهاتەوە مەست بوو، هیچ
ئاگای لە خۆی نەبوو، هەرچیم وتبا هەر لێی دەدام، ئازاری دەدام، جوێنی زۆر
ناشیرینی پێ دەدام".
ئەو بەردەوام لەگەڵ چەند هاوڕێیەكی بوو، سەرەتا نەمدەزانی چی دەكەن، بەڵام دەمزانی كە (شوان) ئیش ناكات.
هەڕەشە و ئازار و سووكایەتی پێكردنەكانی
(شوان)، (شنۆ) ناچار دەكات لە (3 / حوزەیران - یۆنیۆ / 2012) سكاڵای
لەسەر تۆمار بكات و بە تاوانی ناپاكی هاوسەرگیری و دنەدانی بۆ كاری
لەشفرۆشی.
باندێك بوون
بە گوێرەی زانیارییەكانی (شنۆ)، هەریەك
لە (شوان) و هاوڕێیەكی دیكەی بەناوی (سەركار) بەیەكەوە كاری لەشفرۆشی و
بازرگانیكردن بە ژنانیان كردووە و (سەركار) لە شارەكانی ناوەڕاستی عێراق و
كەركوك و موسڵەوە ژنی هێناوە و (شوان)یش لە بەرامبەر بڕێك پارە بردوونی بۆ
موشتەرییەكانی و وەك خۆی گوتی "دابەشی كردوون".
ئەو باندە لە لای پۆلیس پێشینەی هەبووە و
پێشتر بۆ ماوەی یەك ساڵ و نیو، (سەركار) خراوەتە زیندانەوە، بەڵام دوای
بەردرانی گەڕاوەتەوە سەر كارەكەی خۆی و درێژەی بەو بازرگانییە داوە كە لە
ئێستادا وەك دیاردەیەكی بەرچاو لە شەوانی هەولێردا دەردەكەوێت و تا ئێستا
رێككاری توند لە بەرامبەری نەگیراوەتە بەر.
منی برد بۆ هاوڕێیەكی
(شنۆ) لە بەردەم پۆلیسدا ئەوەی پشتڕاست
كردووەتەوە، كە ئەو لە لایەن (شوان)ی هاوسەرییەوە بەكارهێنراوە بۆ كاری
لەشفرۆشی و گوتی: "ئەو كاتەی هێشتا لەگەڵ ماڵی دایك و باوك بووین، منی بە
فێڵ لەماڵەوە دەبردە دەرەوە، دەیگووت دەچین بۆ پیاسە بە ئۆتۆمبێلی خۆی،
دوای ماوەیەك لە شوێنێك دەوەستا و پیاوێك دەهاتە ناو سەیارەكە و پێمی
دەگووت دەبێت لەگەڵ ئەو پیاوە كاری سێكس بكەی بۆ ئەوەی پارەم دەستكەوێ".
گوتیشی: "بەڵام من بە هەموو شێوەیەك
رەتمدەكردەوە و لە سەیارەكە دەهاتمە خوارەوە، دواتر هەڕەشەی لێدەكردم، كە
ئەگەر لەلای كەس باسی بكەم ئەوا دەمكوژێت".
زوو زوو ماڵمان دەگواستەوە
لەبەر ئەوەی ئاشكرا نەبێت و
موشتەرییەكانی كێشەی بۆ دروست نەكەن و نەكەوێتە بەر چاوی پۆلیس، (شوان) زوو
زوو ماڵەكەی دەگوازێتەوە و لە گەڕەكێكەوە دەچێت بۆ گەڕەكێكی دیكە و
تەنانەت زوو زوو ژمارەی مۆبایلەكەشی دەگۆڕێت.
(شنۆ) گوتی: "زوو زوو خانوەكەی دەگۆڕی،
چەندینجار هاوڕێكانی دەهێنایە ماڵەوە لەماڵەوە ئارەقیان دەخواردەوە و حەبی
سەرخۆشیان دەخوارد، زۆربەی شەو لەدەرەوە كاتژمێر (2) یان (3) دەهاتەوە
ماڵەوە، چەندینجار تەقەی لێدەكردم، هەروەها لە باوكمی دەدا، قسەی ناشیرن و
جنێوی بەدایك و باوكم دەدا".
گووتیشی: "مێردەكەم كاری بەدڕەوشتی
دەكرد، بەبەر چاوی منەوە ئافرەتی دەهێنایەوە بۆ ماڵەوە و سێكسی لەگەڵ
دەكردن و هیچ حسابی بۆ من نەدەكرد، یان شەوان درەنگ بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ
ئەو ژنانە دەكرد بۆ ماوەیەكی زۆر و بەردەوام هەڕەشەی دەكرد و دەیوت
دەتكوژم".
ئەو ژنە، كە ئێستا منداڵێكی لەو پیاوە هەیە، ئەوەشی گوت :"مێردەكەم ژنی بە پارە بۆ خەڵك دەبرد، ئیشی نەدەكرد و دز بوو".
دان بە تاوانەكانیدا دەنێت
دوای ئەو چوار ساڵە، (شنۆ) رێگەی پۆلیس
دەگرێتە بەر و سكاڵا لە دژی هاوسەرەكەی تۆمار دەكات و تۆمەتی بازرگانیكردن
بە ژنان و ناپاكی هاوسەرگیری هاوسەرەكەی بۆ پۆلیس ئاشكرا دەكات و لە لایەن
دادوەرەوە بڕیاری دەستگیركردنی ئەو باندە دەردەكرێت كە بازرگانی بە ژنانەوە
دەكەن.
(شنۆ) گوتی: "چەندینجار داوام لێدەكرد
واز لەو كارانە بهێنێ، بەڵام بە قسەی منی نەدەكرد و هەڕەشەی لێدەكردم و
دەیگووت من حساب بۆتۆ ناكەم، پارەی پێنەدەدام چونكە كاری نەدەكرد".
دوای ئەوەی سكاڵا تۆمار دەكات بە بڕیاری
دادوەر (شوان) دەگیرێت و لە بەردەم دادوەری لێكۆڵەردا دان بە ئەنجامدانی
تاوانەكانی دەنێت و دەڵێ: "ماوەی چوار ساڵە هاوسەرگیریم كردووە و
منداڵێكمان هەیە، من كەسێكی خراپ بووم هەمووكات دایك و باوكی هاوسەرەكەم،
هەروەها هاوسەرەكەشم ئامۆژگاریان دەكردم، كە واز لەو كارە بهێنم، بەڵام من
نەمدەتوانی واز لە كارەكەم بهێنم".
ئەو گوتیشی: "ماوەی ساڵێكە (سەركار)
هاوڕێمە، كاری بازرگانی بە ژنانەوە دەكرد، ژنانی شەوانە بەكرێ دەدا بە
پیاوان و بۆ هەر یەكێكیان (200 تا 300$) وەردەگرت، من لەگەڵ (سەركار) دەستم
بەكار كرد، ئەو ژنەكانی دەهێنا، منیش دەمبردن بۆ لای ئەو پیاوانەی، كە
داوایان دەكرد، هەر جارێك كە ئەو كارەمان دەكرد (200 – 300$) پێدەدام".
هەروەها گووتی: "ئەو هاوڕێیانەم كەكارم
لەگەڵیان دەكرد چەندینجار دەمبردنەوە بۆ ماڵی خۆمان، چەند جارێكیش دەچووین
بۆ (كەركووك) لەوێ ژنەكانمان دەهێنا بۆ هەولێر و كاری لەشفرۆشیمان
پێدەكردن".
"پەشیمانم"
لە درێژەی قسەكانیدا ئەو كە شەرمگرتوو
بوو بوو، لەبەردەم پۆلیسدا گوتی: "من ئێستا زۆر پەشیمانم لەو كارە، تا
ئێستا (2) جار سزا دراوم. (سەركار) ئەو كارەی دەكرد لە كەركووك و بەغداوە
ژنی دەهێنا ئێمەش دابەشمان دەكردن، هەر من نەبووم چەند كەسی دیكەمان
لەگەڵبوو ئەوانیش هەمان كاریان دەكرد".
وەك بڵێی ئەمە ئەو رۆژە بێت، كە (شوان) هەستی بە مەترسیداری كارەكەی كردبێت و گوتی: "سەركار ماڵی منی وێران كرد، ژیانی لە من تێكدا".
لە بەغداوە بۆ هەولێر
لە دوای رووخاندنی رژێمی بەعسەوە لە
عێراق (1963 - 2003) شەڕی تیرۆر لە گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا ماڵوێرانییەكی
گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و بە گوێرەی ئامارە ناڕەسمییەكان زیاتر لە (2)
ملیۆن ژن هاوسەریان لەدەستداوە و بژێوی خێزانە عێراقییەكان بە گشتی دابەزی
بۆ خوار هێڵی هەژاری و ئەمەش ژمارەیەكی زۆر لە خێزانە عێراقییەكانی ناچار
بە پەرتەوازەیی كرد و لەو نێوەندەشدا بازرگانی "كۆیلەی سپی" یان "گۆشتی
سپی" لە عێراق سەریهەڵدا.
بە گوێرەی زانیاری راپۆرتە
رۆژنامەوانییەكان، بازرگانانی "كۆیلەی سپی" لە شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی
عێراقەوە نێچیرەكانیان دەگوازنەوە بۆ كەركووك و لەوێشەوە هەناردەی
شارەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن.
(سەركار) یەكێكە لەو بازرگانانە و ئەو
لە كەركووكەوە نێچیرەكانی گواستووەتەوە بۆ هەولێر، (سەركار) لە دایكبووی
ساڵی (1979)یە، ژیانی هاوسەری پێكهێناوە و (4) منداڵی هەیە، دانیشتووی شاری
هەولێرە، بە هەمان شێوەی (شوان) دان بە تاوانەكەیدا دەنێت، دەڵێت: "ماوەی
(3) ساڵە من كاری بە كرێدانی ژنان دەكەم بۆ كاری سێكسی، جارێك دەستگیركرام
ماوەی ساڵ و نیوێك بەندكرام، دوای ئازادبوونم دووبارە دەستم بە كارەكەی خۆم
كردەوە".
ئەو گوتی: "كەسێكم دەناسی بە ناوی
(بەشار) كە بە رەچەڵەك عەرەب بوو، بەڵام بە كوردی قسەی دەكرد، ئەو ئەم
ژنانەی دەهێنا بۆ من منیش لە هەولێر دابەشم دەكردن ئەوەی داوای كردبا من
بڕی (30) هەزار دیناری عێراقیم لێوەردەگرت، ئافرەتەكەش (100 یان 200$)
وەردەگرت".
(سەركار) دەڵێت: "ماوەی كاركردنی (شوان)
لەگەڵ من (5) مانگ بوو، ئێمە هاوڕێ نەبووین، بەڵام ئەویش هەمان كاریدەكرد،
هەندێكجار پیاوی دەهێنا بۆ ژنەكان منیش لە بەرامبەر ئەو كارەیدا پارەم
پێیدەدا، هەندێك جاریش ژنەكانمان دەبردن بۆ ماڵی هاوڕێیەكی (شوان) بەڵام
نازانم هاوڕێیەكەی ناوی چی‌بوو".
"جنێوی پێدا و ئیهانەی كرد"
یەكێك لەو كەسانەی كە لەگەڵیان
كاریكردووە ناوی (زاگرۆس) لەدایكبووی ساڵی (1983)یە، و خێزاندارە دەڵێت:
(6) مانگ پێش ئێستا من لە سەمونخانەیەك كارمدەكرد، لەوێ (شوان)م ناسی.
گوتیشی: "رۆژێكیان لە سەر ئیشەكەم بووم و
(شوان)یش لە لام بوو، (شنۆ) هاتە لامان و پێیگووت: منداڵەكەمان شیری
نەماوە، شیری بۆ بكڕە، بەڵام (شوان) زۆر قسەو جنێوی نەشیاوی پێدا و ئیهانەی
كرد، دوای رۆیشتنی هاوسەرەكەی بە (شوان)م گووت ئەگەر دەمارێكی پیاوەتیت
هەبێت وا مامەڵە لەگەڵ ژنەكەت ناكەی و ئەو قسانەی پێناڵێیت، لە دوای ئەم
قسانە (شوان) لەگەڵ من بەشەڕهات".
هەروەها دەڵێت، شەوێك (شوان) لەگەڵ (4)
كەس هاتە بە دەرگای ماڵمان و هەڕەشەی لێكردم، بەڵام ئێستا (شوان) بوختانم
پێدەكات من هیچ كارم نەكردووە لەگەڵ كەس، ئەوەی (شوان)، كە منی پێ تاوانبار
كردووە دوورە لە راستی و من هەرگیز كاری وامنەكردووە، من ئەگەر خۆشم بمەوێ
ناتوانم ژن بهێنمە ماڵەوە چونكە من دراوسێی ماڵی باوكمم".
ئێستا ئەندامانی ئەو باندە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیركراوون و چاوەڕوانی بڕیاری دادگا دەكەن، بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكەیان.
تێبینی: ناوەكان خوازراون.
ئا: زیلان عەلی.
ئەرسەلان رەحمان.
http://warvin.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=1651&Jor=22
----------------------------
كەركووك: لەماوەی 10 مانگی رابردوو 40 ژن خۆیان سوتاندووە
وارڤین – كەركووك: بە
گوێرەی ئامارێكی فەرمانگەی تەندروستی كەركووك، حاڵەتەكانی سووتان و خۆ
سووتاندنی ژنان پەرەی سەندووە و لە ماوەی (10) مانگی رابردوودا (40) ژن
خۆیان سووتاندووە.
لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (وارڤین)
بەرپرسی بەشی رێنماییەكان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەوقافی كەركووك (كامەران
خەلیفە) رایگەیاند، لە ماوەی (10) مانگی رابردوودا، (40) ژن خۆیان
سوتاندووە.
ئەو گوتیشی: "ئامارەكە فەرمانگەی تەندروستی كه‌ركووك
ناردویەتی بۆ ئەوقاف بۆ ئەوەی رێنماییەك بگشتێنین و داوا لە مامۆستایانی
ئاینی بكەین، لە وتاری رۆژانی هەینیدا، لەمینبەری مزگەوتەكانەوە, رێنمایی
هاووڵاتیان بكرێت بۆ ئەوەی لە كاتی بوونی كێشی خێزانی‌دا پەنا نەبەنە بەر
خۆسووتاندن.
هەروەها گوتی: "لەسەر بنەمای ئەو ئامارە
و داواكارییەكەی فەرمانگەی تەندروستی، رێنماییمان گشتاندووە بۆ هەموو
مزگەوتەكان و داوامان لێكردوون، لە وتاری رۆژانی هەینیدا باسی شوێنەوار و
كاریگەرییە خراپەكانی دیاردەی خۆسووتاندن بكەن و هۆشیاری پێویست بدەنە
هاووڵاتیان بە تایبەتی ژنان بۆ ئەوەی لە كاتی بوونی كێشەی خێزانی‌دا پەنا
نەبەنە بەر سووتان".
ئەوەشی خستەڕوو، كە ئەوان لە رێگەی
رێنماییەكانییانەوە پیاوان لە مەترسییەكانی توندوتیژی دژ بە ژنان و ناچار
كردنیان بە خۆ سووتاندن ئاگادار دەكەنەوە.
هەواڵی پەیوەست:
ئا: نێرگز قادر
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر