Pages

۱۳۹۱ آذر ۱۷, جمعه

به‌شداری کردنم له‌ کۆنفرانسی په‌یوه‌ندی کورد و تورکیا له‌ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌ ڕۆژانی 5 و 6 ی دیسێمبه‌ر.



به‌شداری کردنم له‌ کۆنفرانسی په‌یوه‌ندی کورد و تورکیا له‌ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌ ڕۆژانی 5 و 6 ی دیسێمبه‌ر. ئه‌م کۆنفرانسه‌ ده‌یان که‌سایه‌تی سیاسی، ئه‌ندام په‌رله‌مان، ئه‌کادیمی، ڕۆژنامه‌نوس، ژنانی چالاک وه‌ نوێنه‌رانی ڕێکخراوی مه‌ده‌نی به‌شدار بون تیایدا له‌ کورد و تورک و ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریکی.



من وه‌کوو که‌سێکی چالاک له‌ بواری پرسی ژنان دا له‌وێ بوم و چه‌ند موداخه‌له‌ و پرسیارێکم کرد ئه‌مه‌ کورته‌یه‌ک له‌ قسه‌کانی خۆمه‌ ئه‌وه‌ی له‌ بیرم مابێ:


ئایا ده‌کرێ متمانه‌ به‌و ده‌وڵه‌ته‌ نه‌ته‌وه‌ی یانه‌ بکه‌ین که‌ به‌ درێژایی ده‌یان ساڵه‌ له‌ کوشتن و جینۆسایدی کورددا ده‌ستیان هه‌یه‌ وکه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مانه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ دروست بون؟ یان ناسیۆنالیست، یان ئیسلامی سیاسی و فاشی، چۆن ده‌کرێ ئه‌م کێشانه‌ له‌به‌ر چاو نه‌گیرێ کاتێک مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پرسی کورد ده‌کرێ له‌ تورکیادا؟ هه‌روه‌ها باسم له‌ ته‌جروبه‌ی حکومه‌تی عێراق کرد که‌ وه‌کوو پرۆژه‌یه‌کی ئیمپریالیستی دوای شه‌رو وێرانکاری هاتۆته‌ سه‌رحوکم سه‌ره‌رای به‌شداری کورد له‌م حکومه‌ته‌دا به‌ڵام ئه‌وه‌تا ڕۆژانه‌ له‌ خه‌ته‌ری ئه‌وه‌داین جه‌نگی قه‌ومی یه‌خه‌مان پێ بگرێ.. 



وه‌کوو ڕه‌خنه‌ و پێشنیار ئه‌مه‌م ئاراسته‌ی ئه‌و که‌سانه‌ کرد که‌ وتاربێژی پانێلی رۆژی دوهه‌م بون: هه‌ستم کرد که‌ زۆر به‌ که‌می باس له‌ ئازادی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ده‌کرێ لێره‌دا. من خوازیاری ئه‌وه‌م که‌ به‌ ئاشکراتر و ڕاشکاوانه‌ تر باس له‌ ئازادکردنی ئۆجه‌لان بکرێ و داوا بکه‌ین که‌ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ئازاد بکرێ و پارتی کرێکارانی کوردستان له‌ لیستی تیرۆریستی بهێنرێته‌ ده‌ر. ئه‌گه‌ر باس له‌ تیرۆریزمه‌ با یه‌که‌م جار باس له‌ تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی تورکیا بکرێ به‌رامبه‌ر به‌ کورد. ئه‌وه‌ی که‌ خه‌ڵکی ئازادیخواز و مرۆڤ دۆستی کوردستانی باکور له‌م چه‌ند ساڵه‌ی پێشوو له‌ شاره‌کاندا کردویانه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافی خۆیان یه‌کێکه‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ هه‌ره‌ مه‌ده‌نی و ئینسانی یه‌کانی مێژووی هاوچه‌رخ.. په‌یامی ئه‌وان ئاشتی و هاوپشتی بوه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی تورکیادا. به‌ڵام هه‌رده‌م به‌ توندوتیژی و گرتن و کوشتن وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه‌..

هه‌روه‌ها هه‌ست ده‌که‌م کێشه‌ی کورد وه‌کوو کێشه‌ی که‌مایه‌تی و کۆمه‌ڵێک پرسی تری وه‌کوو زمان و مافی کولتوری باس ده‌کرێ لێره‌دا. دیسان ئه‌مه‌ به‌ هه‌ڵه‌ ده‌زانم، پرسی کورد پرسی خه‌ڵکێکه‌ که‌ به‌ ده‌یان ساڵه‌ دابه‌ش کراوه‌ و له‌ ژێر سایه‌ی چه‌ندین ڕژێمی چه‌وسێنه‌ر و فاشی و ناسیۆنالیستدا ده‌ژین. کورد که‌وتۆته‌ زۆنی جینۆسایده‌وه‌ و له‌دوای شه‌ڕو داگریکاری ئه‌وروپی و ئیمپریالیستی یه‌وه‌ ئه‌م وڵاتانه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌ دامه‌زروان و کورد به‌شکراوه‌ له‌ ناویاندا. بۆیه‌ش کورد که‌مایه‌تی نین و کێشه‌یان ته‌نها مافی کولتوری نی یه‌ به‌ڵکو پێویسته‌ وه‌کوو هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی تری ناوچه‌که‌ به‌ ڕه‌سمی بناسرێن و ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌ىیت.. من خۆم خوازیاری ده‌وڵه‌تێکی کوردیم که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی و یه‌کسانی هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ی که‌ له‌و خاکه‌دا ده‌ژین دامه‌زرێت.
هه‌روه‌ها پرسیارێکی ترم له‌ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش بوو که‌ ئایا ته‌نیا خواستی ئه‌وان کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاری یه‌و مانه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی مه‌رزی تورکیادایه‌ ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌وڵانه‌ سه‌رنه‌گرێ ئایا بیریان له‌ ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان کردۆته‌وه‌؟ ئایا پرسی دروستبونی ده‌وڵه‌تی کوردی تا چه‌ند له‌ باکور نزیکه‌ له‌ واقیعه‌وه‌.؟

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر