Pages

۱۳۹۱ آذر ۲۳, پنجشنبه

هێرشی ئیخۆانە تیرۆریستەکانی ئیسلامی سەر بە دەولەتی تورکیا بۆ سەر گەلی رۆژئاوایی کوردستان


هێرشی ئیخۆانە تیرۆریستەکانی ئیسلامی سەر بە دەولەتی تورکیا  بۆ سەر گەلی 
رۆژئاوایی کوردستان 

بیست کەتیبە و لیوای هێزەچەکدارەکانی سوریای ئازاد پەلاماری کوردستانی ڕۆژئاوایاندا( تائێستا جەنگ بەردەوامە)

شه‌ڕوپێکادانه‌کانی نێوان یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل(YPG) و گ
رووپه‌ چه‌ته‌کان که‌ ده‌وڵه‌تی تورک پشتیوانیان لێ ده‌کات، به‌رده‌وام ده‌کات. له‌ شه‌ڕوپیکادنه‌کاندا که‌ (20) گرووپی چه‌ته‌ به‌شدار بوونه‌دا، له‌ (2) ماڵی گرووپی چه‌ته‌کان که‌ وه‌کو ناوه‌ندی به‌ کاری ده‌به‌ن، ئاڵای ده‌وڵه‌تی تورک دۆزرایه‌وه‌.


له‌ سه‌رێکانی شه‌ڕوپێکادانه‌کان که‌ به‌ هێرشی گرووپی چه‌ته‌کان ده‌ستی پێکردبوو، به‌رده‌وام ده‌کات. راگه‌یه‌ندرا که‌ (20) گرووپی چه‌ته‌ به‌شداری له‌ شه‌ڕوپێکادانه‌کداندا ده‌که‌ن و هێرش ده‌که‌ن.

ناوی ئه‌و گرووپه‌ چه‌تانه‌ی بەشداریان لەپەلاماردانەکەدا کردووە ئەمانەی خوارەوەن:


1-که‌تیبه‌ی ئه‌نوار ئه‌لحه‌ق، 2- لیوای ئه‌حفاد ئه‌ل ره‌سول، 3- کۆنسه‌ی شۆڕشگێری سه‌ربازی ره‌قا، 4- که‌تیبه‌ی ئه‌لفاروق، 5- که‌تیبه‌ی درع ئه‌لجه‌زیره‌، 6- شیخ ئیسلام ئه‌لتومه‌یمه‌، 7- که‌تیبه‌ی عه‌لی بنی ئه‌بوتالیب، 8- که‌تیبه‌ی ئه‌لڵا و ئه‌کبه‌ر، 9- که‌تیبه‌ی مه‌رگه‌دا، 10- ئۆفیسی ئه‌منییه‌تی شۆڕش له‌ ره‌قا، 11- غرابا ئه‌لشام، 12- که‌تیبه‌ی ئه‌ل ئادیات، 13- که‌تیبه‌ی ئه‌ل ئه‌بڕار، 14- که‌تیبه‌ی شه‌دادی، 15- لیوای ئه‌حرار خۆێران، 16- فه‌وجی جوند ئه‌ل هه‌ره‌میان، 17- لیوای دڕ ئه‌لشه‌مال، 18- جوندولڵا، 19- قاره‌مانانیی مه‌ندیک و جه‌برالوس و لیوای ئه‌حرار ئه‌ل تواییف.

راگه‌یه‌ندرا که‌ شه‌ڕوپێکادانه‌کان زیاتر له‌ گه‌ره‌که‌کانی مه‌حت و ئه‌بڕای حه‌سه‌کێ دژوارتر بووه‌. هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانکرا که‌ ئه‌و گرووپه‌ چه‌تانه‌ی که‌ له‌ لای حه‌سه‌کێوه‌ هاتوونه‌، به‌ هاوکاری گوندی ''تل زیاب، ده‌ربازی گوندی ئه‌ڵۆکای رۆژهه‌ڵات و گوندی چاپا که‌ کوردانی ئێزیدی تیایدا ده‌ژین بوونه‌ و له‌وێشه‌وه‌ هێرشی سه‌ر بازگه‌ی YPG له‌ نزیکی گوندی ئه‌ڵۆکای رۆژهه‌ڵات ده‌که‌ن. راگه‌یه‌ندرا که‌ له‌وێش شه‌ڕوپێکادانه‌کان به‌رده‌وام ده‌کان.

ده‌ست به‌سه‌ر ئاڵای ده‌وڵه‌تی تورک و کۆمپیۆتر دا گیرا

له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ زانرا که‌ هێزه‌کانی YPG له‌ (2) ماڵ که‌ گروپه‌ چه‌ته‌کانی به‌ ناوی ''ئه‌حرار خۆێران و ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی گروپی دێرا زۆر وه‌کو ناوه‌ند به‌کاریان دهێنا، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌. راگه‌یه‌ندرا که‌ له‌ ناو ماڵه‌کاندا ده‌ست به‌سه‌ر ئاڵای ده‌وڵه‌تی تورک و (2) کۆمپیۆته‌ردا گیراوه‌. هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانکرا که‌ له‌لای تل خه‌له‌فه‌وه‌ ده‌وڵه‌تی تورک هاواری ئه‌و گرووپه‌ چه‌تانه‌ ده‌کات و هێندێ جاریش له‌لای تورکیا ده‌نگی چه‌ک ده‌بیسرێت.
پێنوسەکان/ سه‌رێکانی..

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر