Pages

۱۳۹۱ آذر ۲۸, سه‌شنبه

سزای تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر دەگۆڕدرێت

سزای تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر دەگۆڕدرێت

ئەو لێکدانەوە یاسایی و سزایانەی دەکەونە ژێر ناونیشانی تاوانی گەورەی ماددەی هۆشبەر، چیتر بەرفراوانتر دەبێت و هەڵسەنگاندنی تاوانەکانیش فرەڕەنگ دەبێت. ئەمە لەم ڕۆژانەی دواییدا دادگای باڵای سوی بڕیاری لەسەردا. بیۆرێیە ئولسۆن لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی کۆمەڵایەتی زانستیانە لە ماددەی هۆشبەر و مەی لە زانکۆی ستۆکهۆلمەوە سەرسوڕماو نییە و دەڵێت ئەو بڕیارە لەجێی خۆیدا بوو.



-  ئەو پرسە زۆر ئاشکرایە و لەم چەند ساڵەی دواییدا سیاسەتی تایبەت بە پرسی ماددەیهۆشبەر  پرسیاری لەسەر بووە بۆ نموونە ئەوەی کە سزای توند لەسەر تاوانی بچوک دادەنرێت وەک فرۆشتنی بڕێکی کەم لە ماددەی هۆشبەر یاخود ئەو کەسەی کە بڕێکی لەو ماددەیە لابێت. بیۆرییە ئولسۆن دەڵێت لە سویددا خشتەیەکی پێشتر ئاماددەکراو لە تاوان و سزا هەیە بەپێی ئەو خشتەیە سزا دراوە بێ ئەوەی لەوە بکۆڵرێتەوە کێ ئەو تاوانەی ئەنجام داوە و لەچ هەلومەرجێکدا ئەنجام دراوە.
ئێستا ئیتر دادگاکانی سوید ئەو خشتەی سزایە وەلا دەنێن کە بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر، ئەو کەسانەی قاچاخچێتییان بەو ماددەیەوە دەکرد و فرۆشیاران هەروەها ئەو کەسەی کە برێکی لەو ماددەیە هەبوا وەک یەک سزا دەدا. بەپێی ئەو ڕێسا نوێیە لە سیاسەتی ماددەی هۆشبەردا چیتر ئەو کەسەی کە ماددەکە دەفرۆشێت سزاکەی دیاری کراو نییە بەڵکە بەپێی کەسەکە و هەلومەرجی تایبەت بەو فرۆشیارییە. ئەم فرەڕەنگییە لە سزادا لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپیدا دەمێکە پەیڕەو دەکرێت، ئەوەی کە یاسای سویدیی سەبارەت بە تاوانی ماددەی هۆشبەر لە وڵاتانی دیکە جیا دەکاتەوە پێوانی ئاستی سزاکەیە لە سویددا تا ئێستا لە سویددا تاوانی بچوکی ماددەی هۆشبەر سزای گەورەی لەسەرە و جیاوازییەکی دیکە ئەوەیە کە پۆلیسی سوید چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسە دەکات لە سویدا بیۆرییە دەڵێت سەرچاوەیەکی زۆری پۆلیس بۆ بەرگرتن لە بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر تەرخانکراوە واتە کەسی بەکارهێنەر لە فوکوسدایە ئەوەیش بەهۆی ئەوەی کە لە یاسای سویددا بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر تاوانە.   
جا ئەوەشی کە وای کردووە لە سویددا بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر  بەراورد بە وڵاتانی دیکە وەک تاوان چاوی لێ بکرێت ئەوەیە کە لە وڵاتانی دیکە ئەورووپا ماددەی هۆشبەر کەسانێکی نەخۆش و ئەو کەسانەی کێشەی دەروونیان هەبوو بۆ چارەسەر پەنایان بۆ ماددەی هۆشبەری وەک هیرۆیین دەبرد بەڵام لە سویددا بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر هەر وەک مەی بۆ سەرگەرمی و لەکاتی ئاهەنگکردن بەکار دەهێنرێت بۆ نموونە ماددەی ئامفێتامین جا ئەوە وای کرد کە لە سویددا بەو هۆیەوە کێشەی کۆمەڵایەتی دروست بوو کە وای کرد سوید هەڵوێستێکی جیاوازی لە بەرامبەر بەکارهێنەران هەیە کە هەڵوێستێکی ڕەوشتییانەیە پێش ئەوەی تاوان بێت.
لە ئەوروپادا پرسی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر وەک پرسێکی پزیشکی چاوی لێ دەکرێ کە تاکەکەسەکان پێویستیان بە چارەسەرە بەڵام لە سویددا وەک پرسێکی یاسایی، ڕەوشتی و تاوان چاوی لێ دەکرێ بەتایبەت لە سەردەمی 60 و 70 کانی سەدەی ڕابوردوو کاتێک مۆدێلی سیستێمی خۆشگوزەرانی بەگوڕ بوو سیاسەتی ماددەی هۆشبەر ئاوها داڕێژرا کە گەر بەر لەو کەسانە بگرین کە ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنن چیتر داوا لەسەر ئەو ماددەیە لە بازاڕدا کەم دەبێتەوە و بازرگانان و فرۆشیارانی ئەو ماددەیەش ناچار بازاڕ جێدێلن.
بەڵام ئێستا و بە ئاوڕادنەوەیەک لەو پاشخانە میژووییەی سیاسەتی تایبەت بە ماددەی هۆشبەر ئەو مۆدێلی بەرگرتنە لە تاوانی ماددەی هۆشبەر سەرکەوتوو نەبووە بەتایبەت کە ئەو کێشەیە لە چاو سویدد خۆیدا بەرفراوانە و ڕێژەی مردنیش بەوهۆیەوە بەرزە، جا سویدیش ئەو توانا ئابوورییەی شەست و حەفتاکانی نەماوە تا بەو گوڕە کار لەسەر پرسی ماددەی هۆشبەر بکات. بەڵام کە ئێستاش دادگای باڵای سوید گەشوتنەتە بڕیاری گۆرینی یاسای تایبەت بە سزای ماددەی هۆشبەر مانای بەلیبرالی کردنی ماددەی هۆشبەر یاخود نەرمکردنەوەی سزاکان نییە بەڵکە خۆ گونجاندنە لەگەڵ هەلومەرجی نوێ. واتا بنەماکانی سزا و هەڵوێست لە ماددەی هۆشبەر وەک خۆیەتی بەڵگە ئەوەیە کە تا ئێستا هیچ جۆرە گفتوگۆیەکی گشتی سەبارەت بە لیبرالکردنی ماددەی هۆشبەر لە ئارادا نییە وەک ئەوەی لە ئەمریکا و دانمارک هەیە بۆ نموونە ماریووانا و کانابیس تا ئێستا لە سویددا وەک ماددەهۆشبەرەکانی دیکە چاوی لێ دەکرێت، هەموو وەک یەک زەرەرمەندن و دەبێت هەوڵی کۆنترۆڵکردنیان بدەین. بیۆرێیە ئولسۆن دەڵێت لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی کۆمەڵایەتی زانستیانە لە ماددەی هۆشبەر و مەی لە زانکۆی ستۆکهۆلمەوە سەبارەت بە هەڵسەنگاندنە یاساییە نوێکان تایبەت بە  تاوانی ماددەی هۆشبەر.
http://sverigesradio.se/sida/artikel.aspx?programid=2200&artikel=5385213

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر