دوو خوێندکاری کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دروست دەکەن
دوو خوێندکاری کورد فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان دروست دەکەن کە دەتوانێت تا دووری 70 کیلۆمەتر بفڕێت.
دوو خوێندکاری زانکۆی رازی کرماشان بەناوەکانی رامتین سەلیمی و سەعید سەلیمی توانیویانە لەماوەی 9 مانگدا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان دروست بکەن.
دوو خوێندکاری زانکۆی رازی کرماشان بەناوەکانی رامتین سەلیمی و سەعید سەلیمی توانیویانە لەماوەی 9 مانگدا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان دروست بکەن.
ئەو فڕۆکەیە بە کارەبا کار دەکات و دەتوانێت تا دووری 70 کیلۆمەتر بفڕێت و لەرێگەی کامێراوە توانای هەڵگرتنی وێنەی شوێنەکانی هەیە.
هەروەها کێشی ئەو فڕۆکەیە 1 کیلۆ و 200 کیلۆگرامە و توانای هەڵگرتنی کەرەستەی جەنگی تایبەتی هەیە و دەتوانێت تا بەرزی 500 مەتر ئامانجەکەی بپێکێت.د. موحسین حەیاتی، مامۆستای چاودێری ئەو پڕۆژەیە، لەبارەی ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە دەڵێت "یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەو فڕۆکەیە ئەوەیە کە کێشی سوکە و توانای هەڵگرتنی بار (بۆمب و موشەک)ی هەیە و ئەگەر باری پێبێت دەتوانێ تا دووری 50 کیلۆمەتر بفڕێت".
ser chawe beyan
-------------------------
واز له‌و وشه سواوانه‌ی هاورێیانی پێشوو بێنن و راسته‌وخۆ یه‌کتر وه‌ک دوو باڵی حیزب یا دوو لایه‌نی دێموکرات بناسن
شەقام. لەندەن : ئەحمەد سەفا
سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی ئەمرۆی رۆژهەلاتی کوردستان راوسەرەنجی جەلیل گادانی سیاسەتمەداری دێرین گرنگە، بەتایبەتیش كە ئەو کەسێکە تەمەنی ئەندامێتی لە ناو حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەهەموان زیاترەو ئەزمونی پتر لە نیو سەدەی لا کۆبۆتەوە. گادانی خۆی بەمجۆرە سەردێرەکانی ژیانی خۆی بۆ (شەقام) دەنوسیت:
جەلیل گادانی لەبارەی بزوتنەوەی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان دەڵێت: به داخه‌وه له رۆژهه‌ڵات سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی خه‌باتی هێزه سیاسییه‌کان زۆر له مێژه به‌رده‌وامه، به‌ڵام به باوه‌ری من خه‌ڵکه‌که‌مان له‌به‌ر پەڕش و بڵاوی و له‌ت و کوت بوونی حیزبه‌کان تا راده‌یه‌ک ناهومێدن و ده‌رمانی ئه‌و ده‌رده‌ش به‌خۆدا چوونه‌وه‌ی حیزبهکانەو لێک نیزێک بوونه‌وه و هاوخهباتیانه تا بتوانن له کاتی پێویستدا پشت به جه‌ماوه‌ر ببه‌ستن و بتوانن هه‌ر ده‌رفه‌تێک هاته پێش بیقۆزنه‌وه. به‌ڵام شتێک که له رۆژهه‌ڵات له گۆرێ دایه وریایی گه‌له‌که‌مانه و درێژه‌ی خه‌باتی به‌رده‌وام که له‌سه‌ریه‌ک ئاسۆکه روون ده‌بینم.
لەبارەی کۆنگرەی ١٥ی حدکا کە نزیکی وکار بۆ یەکریزی لەگەل حدک دیارە لە بەلگەنامەکانیدا حدکا بە هاورییانی پێش‌و ناویان دەبات، ئەمەخۆی بەرەو پیشچونیکی ئەرێنییە، چونکە لەبەڵگەنامەکانی پێشوتردا بە لادەرناویان بردرابو" بۆتە بریار، لەمبارەیەوە گادانی پێیوایە کە "له کۆنگره‌ی 15ی حدکا دا باسی یه‌کریزی و یه‌کگرتنه‌وه هاتۆته گۆرێ. ئه‌وه داخوازی جه‌ماوه‌ری رۆژهه‌ڵاته و هیچ لایه‌ک نابێ و ناتوانن خۆی لێ بدزنه‌وه. به‌ڵام پێویسته عه‌قلی وردتر به‌کار بێ و ژیرانه ده‌گه‌ڵ یه‌کتر هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن و واز له‌و وشه سواوانه‌ی -هاورێیانی پێشوو- بێنن و راسته‌وخۆ یه‌کتر وه‌ک دوو باڵی حیزب یا دوو لایه‌نی حیزبی دێموکرات بناسن و له‌سه‌ر پاراستنی پره‌نسیپه‌کانی دێموکراتیک زۆر شۆرشگێڕانه ته‌وافوق بکه‌ن و هه‌تا زووتر رێک که‌ون باشتره".
هەروەها ناوبراو دەڵێ "دانیشتنه‌کانی ئه‌و دوایانه هیوای نیزێکبوونهوهو یه‌کگرتنه‌وه‌ی به خه‌ڵک به‌خشیوه و نابێ له‌وه زیاتر بۆ چوون و داخوازی خه‌ڵک پشتگوێ بخه‌ن، هه‌ر دانیشتنێک ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای حورمه‌ت و رێزی به‌رانبه‌ر بێ".
جەلیل گادانی کە کتێبێکی هەیە بەناوی "بانەبێتە قسەی پاش مردو" و تێیدا هێندێک بیرەوەری خۆی باس دەکات، لەبارەی نوسینی ئەو بیرەوەریانەی کەسایەتیەکان بەتایبەت دیموکراتەکان کە زۆرترین بیرەوەری نوسراوە لەسەر مێژوی کورد بەتایبەت مێژوی سیاسی هاوچەرخ لە رۆژهەلاتی کوردستان لەلایەن وانەوە نوسراوە دەڵێت:
ئه‌و بیره‌وه‌ری نوسینه ئه‌گه‌ر نووسه‌ر ته‌نیا خۆی تێدا ئه‌بینێته‌وه و نه‌بێته ته‌وه‌ره‌ی عهرزوعاسمان شتێکی باشه و زۆر شتی تێدا روون ده‌بێته‌وه و له راستیدا هه‌ر کامێک له‌وانه به‌شێک له مێژووی خه‌بات و به‌رخودانن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتی ناراست و ناواقعیان تێدابێ زیانی زیاتره له قازانجی.
ره‌نگه مه‌به‌ستی سیاسیشیان له پشت بێ به‌ڵام ئه‌وه خه‌ڵکن له ئاخری دا قه‌زاوه‌ت ده‌که‌ن و کار و کرده‌وه‌کان لێک ده‌ده‌نه‌وه، وه‌ک فارس دەڵێ "به عمل کار برێید به سخن دانی نیست..
جەلیل گادانی کە خۆی لەگەل پۆلێک هاورێی سەرکردایەتی ناو حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دوای کۆنگرەی ٦ لە دەورانی سکرتیری شەهید د . قاسملولیی جیابونەوەو حزبی دیموکراتی کوردستان رێبەرایەتی شۆرشگێریان پێکهیناو دوایی پێش کۆنگرەی ١٣ و لەدەورانی سکرتێری عەبدوللا حەسەنزادە گەرانەوە ناو حزب لەسەر دابران و ئینشیقاق رای خۆی هەیەو رەتیناکاتەوە، هەروەک ئاماژە دەکات کە: هه‌ر لێک‌دابڕان و جیابوونه‌وه‌یه‌ک دوو هۆی سه‌ره‌کی هه‌یه. یه‌که‌میان نه‌بوونی دێموکراسی به‌و شێوه‌ی به قسه ده‌یلێن و به کرده‌وه پیاده‌ی ناکه‌ن. دووهه‌میان خۆبه‌زلزانی و یه‌کتر قه‌بووڵ نه‌کردنه. کورد ئه‌وه‌نده‌ی غه‌در و زۆر له دوژمنی قبووڵ کردوه و خۆی بۆ تێشکاندوه، ئه‌گه‌ر نیو ئه‌وه‌نده بۆ هاورێ و هاوخه‌باته‌کانی خۆی حیساب بکا ئه‌و له‌ت و کوت بوونه نایه‌ته پێش.
جەلیل گادانی سەربەخۆیی کوردستان بۆ کورد بە نیعمەتیکی گەوەرە وەسف دەکات "سه‌ربه‌خۆیی نیعمه‌تێکی گه‌وره‌یه و ئه‌گه‌ر بۆ کوردی بهشخوراوو و کوردستانی دابه‌شکراویش بگونجێ زۆر باشه" پیی وایە ئەو داوا گەورەیە ئامادەکاری دەوێت"
به‌ڵام سه‌ربه‌خۆیی و راگه‌یاندنی پێویستی به هێندێک هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی هه‌یه که ده‌بێ رێکخرێن و ئاماده‌کاریان بۆ بکرێ، ئه‌ویش به ئیحساسات جێبه‌جێ نابێ "جەلیل گادانی رای وایە کە ئەو داواکاریە گەورەیە زۆر جارلەلایەن هیزی بچوک یان وەک ئەو پێیان دەڵێ حزبی بچوک و تازە دەرکەوتو زیاتر بۆ خۆدەرخستن دەیکەنە دروشمی تەبلیغاتی، وەک خۆی دەڵێ: هێندێک جاریش ئه‌و داوایه ده‌بێته مزایه‌ده‌و بێ ئه‌وه‌ی فکری ئاماده کردنی ئیمکاناته‌که‌ی بۆ بکرێته‌وه لەلایەن گه‌لێک حیزبێکی زۆر بچووک کە داوایه‌کی ئاوا گه‌وره ده‌کا.
له‌باره‌ی داواکارییه‌وه ده‌گونجێ به‌ڵام چه‌ند هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌داو چی له ده‌ست دێ ئه‌وه دیار نییه. ده‌نا کورد کوته‌نی، " کوێره چت ده‌وێ؟ دوو چاوی ساغ " ئه‌وه‌ی هێزی واقعیه‌و به کرده‌وه له مه‌یدانی دیپلوماسی و پێوه‌ندییه ده‌ره‌کییه‌کان دایه به‌گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی وه‌زع و هه‌لومه‌رجی تایبه‌ت و به‌ر چاوروونی زیاتر ئه‌وه‌ش بڵێ و داوای بکا جێگه‌ی خۆیه‌تی. به‌ڵام هێندێک وه‌خت مرۆڤ هه‌ر دروشمی زۆر زل و نه‌گونجاو له هێندێک هێزی بچووک و تازه ده‌بیستێ که ئه‌و داوایه ده‌گه‌ڵ توانای ئه‌و و ئه‌مرۆی واقع رێک ناکه‌وێ.
جەلیل گادانی کە ساردی وگەرمی ژیانی زۆر دیوەو بە پێچەوانەی زۆر سەرکردەی تری کورد هەموو شێوەکانی خەبات لە کاری نهێنی و ژیانی بەخۆشاردنەوە تا زیندان و خەباتی شاخ و پێشمەرگایەتی و ژیانی ئاوارەیی و کەمپنشینی، تەجرەبە کردوەو دیسانیش بە پێچەوانەی هێندێک سەرکردەی حزبی پلەی زیانی حزبی لە لایەنگری و بون لە پلەکانی زۆر خوارورا تا ئاستی سکرتێری بە خۆیەوە دیوە، لەجوابی ئەو پرسیارەدا کە کام شێوەی خەبات بۆ ئەمرۆی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان بە گونجاو دەزانێت، وتی :
من هه‌روه‌ک حیزبه‌که‌م باوه‌رم به هه‌موو شێوه‌کانی خه‌بات هه‌یه. دیاره کورد که‌م وا هه‌بووه هێرشکه‌ر بێ، هه‌موو کات به‌رگری له خۆی کردوه و دوژمنان په‌لاماریان داوه. من پێموایه سه‌ره‌ڕای واجب بوونی خه‌باتی سیاسی بۆ هه‌ر کوردێک و هه‌روه‌ها خه‌باتی مه‌ده‌نی و کاری دیپلوماتیکی زۆر به هێز و به به‌رنامه و کارکردن بۆ پێکهێنانی لۆبی به‌هێز له وڵاتانی ده‌ره‌وه، هه‌تا دوژمنه‌کان و داگیرکه‌رانی کوردستان ئاوا دیکتاتۆرانه و دوور له عه‌قڵ و مه‌نتق سه‌باره‌ت به گه‌لی کورد له پارچه‌کان و نه‌ته‌وه‌ی کورد به تێکڕایی بیر بکه‌نه‌وه ئێمه ده‌بێ بروامان به کاری چه‌کداریش هه‌بێ و ئاماده‌ی دیفاع بین. هه‌روه‌ک له‌وکات و زه‌مانه‌دا ئه‌گه‌ر له باشوور هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بۆ به‌رگری له نیشتیمان له‌و به‌شه له به‌رانبه‌ر " دیجله " و وارسانی بەعس ئاماده نه‌بێ ئه‌و ته‌جروبه بیست ساڵه‌شمان لێ تێکده‌چێ ئاخر ئه‌وان به لای خۆیانه‌وه ده‌گه‌ڵ کورد حکومه‌تی هاوبه‌شیان هه‌یه و زۆریش به کورد قه‌رزدارن و بی گومان ئه‌گه‌ر له باشوور کورد ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ی نهقۆستباوه ورانهپهریبا و سپای دوژمنی له به‌شێک له خاکی کوردستان وهدهرنهناباو به کرده‌وه رێنوێنی عه‌ره‌بان بۆ ئازادی نه‌بن، عه‌ره‌بی عێراق هه‌تا ئێستاش له ژێر حوکمی سه‌دام دادهماوه. کورد له قه‌دیمه‌وه کوتویه‌تی " مشت له درێشه ده‌گه‌رێته‌وه ".
هەورەها گادانی دەڵێ : دیاره ئێمه‌ی کوردیش ئه‌گه‌ر ده‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تگه‌لێک سه‌روکارمان هه‌بایه که باوه‌ریان به دێموکراسی و ده‌نگ و بۆچوونی خه‌لکه‌که‌یان هه‌یه پێویست به چه‌ک هه‌ڵگرتن نه‌بوو به هاسانی ده‌گه‌ڵمان رێکده‌که‌وتن و وه‌ک حوکمدارهکانی ئێستای ناوه‌ندی له پارچه‌کانی کوردستان کوشت و بڕو سه‌رکوت و زۆر داریان نه‌ده‌کرده ئه‌رکی رۆژانه‌ی خۆیان. کەسیت لە خەباتی کوردایەتی کە لەحەیات دای، چ نەتیجەیەکت وەرگرتوە کە بیدەی بە گەنجی کورد کە بیکاتە وانەیەک بۆ سەرفرازی نەتەوەکەی.
جەلیل گادانی بەو رابردوەوەو بەو تەمەنە پر ئەزمونەی کە نمونەیە لە ئاست پێوانەی کەمی و کەیفی لەژیانی حزبیدا بۆ کەسێکی کە ئێستاش لەو مەیدانەدا بەجۆش وخروشەو بەکورتی کەسێکە کە تەمەنی ئەندامێتی ئەو لە حزبەکەی دا لەگەل تەمەنی حزبەکەی زۆر لێک دورنین، ئاوەها رێنمونی دەدات بە لاوەکان کە:
گه‌نجی کورد ده‌بێ ئه‌وه بزانێ تاکێکه له نه‌ته‌وه‌یه‌کی بهشخوراوو خاکێکی لێک دابراو. هه‌ر گه‌نجێک پێویسته خه‌بات به هه‌رشێوه‌یه‌ک بۆی بلوێ له پێناو ئازادی و رزگاری نه‌ته‌وه‌که‌یدا بکا. ده‌گه‌ڵ پاراستنی ئه‌و هه‌سته خاوێنه نیشتیمانپه‌روه‌رانه خه‌ریکی خوێندن و بردنه سه‌ری راده‌ی زانیاری و زانست بێ. چونکه داهاتووی ئه‌و کوردستانه وێران و په‌رێشانه هی ئه‌وانه‌و ده‌بێ بۆخۆیان له داهاتوودا خزمه‌تی بکه‌ن و ئاوه‌دانی بکه‌نه‌وه. ئه‌وه‌ش جگه له سیاسه‌تی دروست پێویستی به پسپۆڕ له هه‌موو بواره‌کاندا هه‌یه.
جەلیل گادانی پێیوایە : بەداخەوە رووحی دێموکراسیخوازی و هه‌ستکردن به به‌رپرسایه‌تی به‌ره وپێش نه‌چوون و به‌و نیسبه‌ته‌ی شۆرشه‌که درێژخایه‌ن بووه رووحی ته‌فاهوم و هاوکاری گه‌لێک لاواز بووه. به کوردی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵات ئاڵۆز و بڵاون.
دەربارەی ئاستەنگ لەبەردەم کورد بەگشتی بۆ بەدەستخستنی سەربەخۆییش دەڵێت: هه‌تا ئێستا له ناکۆکی و ناته‌بایی خودی کوردان دایه به ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌م و به ده‌ره‌جه‌ی دووهه‌میش بێ پشتیوانی و کۆکبوونی دوژمنه‌کانمان له‌سه‌ر دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ کوردان و پێش‌گرتن له گه‌یشتن به مافی ره‌وایان.
هەربۆیەشە کەباوەری وایە کە: شه‌رخوازی به‌رانبه‌ر به یه‌کتر قبووڵ نه‌کردنی یه‌کتر بایەخ نه‌دان به گرنگی و پێویستی هاوکاری و یه‌کریزی و شهرکردنمان له‌گه‌ڵ یه‌کتر زیانی یه‌کجار گه‌وره‌ی پێگه‌یاندوین. هه‌روه‌ها گه‌لێکجار خوشباوهری سه‌رکرده‌کان به دوژمنان و فریو خواردنیان نه ته‌نیا بۆته هۆی تێکچوونی شۆرشه‌کان به‌ڵکوو سه‌ری خۆشیان له‌سه‌ر داناوه.
لەگەل ئەوی دەشلێ کەلەرابردود هه‌ر کام له سه‌رکرده‌کانیش فیداکاری خۆیان کردوه و ئه‌وه‌نده‌ی عه‌قڵیان بڕیویه‌تی به گوێره‌ی هه‌لومه‌رجی خۆیان خه‌باتیان کردووه و جێگه‌ی ته‌قدیرن. هه‌ر له شۆرشی شێخ عوبه‌یدوللای نه‌هری هه‌تا ئه‌ورۆ، ئه‌و سه‌رکردانه و تێکۆشانیان بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که تا ئێستا کورد بمێنێ و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی رۆژ ده‌گه‌ڵ رۆژ به هێزتربێ و دوژمن نه‌یتوانیوه بیفه‌وتێنێ. . جەلیل گادانی سەبارەت بە خەباتی کوردانی رۆژئاوا رای وایە کە: ئه‌گه‌ر کورده‌کانی رۆژئاوا یه‌کبگرن و ئه‌وه‌ی هێزی له هه‌موان زیاتره ده‌گه‌ڵ هێزه‌کانی دیکه نیزێک بێته‌وه و واز له هێژموونی خوازی بێنێ و به هێندیان بگرێ و به روحی برایانه به یه‌که‌وه کار بکه‌ن شانسیان زۆرتره.
هەرچەندە لەسەر باکوریش دەڵێ : کوردی باکوور به زۆر ده‌لیل نیزێک تر له سه‌رکه‌وتنن. چونکو توانیویانه له روانگه‌ی وڵاتانی ئه‌مەریکا و ئورووپا زیاتر له‌وانی دیکه دیار و مه‌تره‌ح بن، که ئه‌وه یارمه‌تیده‌ره .
جەلیل گادانی لەکۆتایی دیمانەکەی (شەقام) دا دەڵێت :
عه‌یبی هه‌ره گه‌وره‌شمان ئه‌وه‌یه که له رووداوه‌کانی پێشوو. مێژووی پڕ کاره‌ساتی خۆمان ته‌جروبه وه‌رناگرین و ئه‌و هه‌ڵانه‌ی کراون زۆرجار دووپات ده‌بنه‌وه. له حالێک‌دا مێژوو بۆ ته‌جروبه وه‌رگرتن و دووباره و چه‌ند باره نه‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانه.
كە لێی دەپرسم چی بکرێ باشە، ئەو راستەخۆ ئاماژە بە یەکگرتن دەکات : یه‌کگرتوویی کوردان به تێکڕایی و به تایبه‌تی له رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له هه‌ڵومه‌رجی ئیستادا به گه‌وره‌ترین هۆی سه‌رکه‌وتن و وەڵامدانه‌وه به دوارۆژ و داخوازی خه‌ڵک ده‌زانم و لام وایه ئه‌گه‌ر له هه‌رکام له‌م دووبه‌شه‌دا هێزه‌کان یه‌کنه‌گرن، نه‌ته‌نیا ناتوانین وەڵامدهری ویستی خه‌ڵک بین به‌ڵکوو له به‌رانبه‌ر مێژوو دا شه‌رمه‌زار ده‌بین و باشترین هه‌لمان له ده‌ستده‌چێ.
جه‌لیلی گادانی له دایکبووی ١٩٣٤
له ساڵی ١٩٤٨ به شێوه‌ی ره‌سمی بوومه ئه‌ندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان. له‌و کاته‌وه تا ئێستا به‌رده‌وام به هه‌ر شێوه‌یه‌ک لوابێ له خه‌بات دژی حاکمه‌یتی شا و شێخ دا بووم.
له‌و پێناوه دا ١٣ ساڵ له به‌ندیخانه‌ی شا دا بووم و سه‌رجه‌م ٦ جار گیراوم.
٩ ساڵیش له ته‌بعید دابووم له تاران و له‌وێ له شۆرشی گه‌لانی ئێران دا له تاران و کوردستان زۆر چالاک بووم.
دوایی زیندان چوومه خوێندنی باڵا و له به‌شی زمانی فه‌رانسه‌وی خوێندوومه.
دوایه بووم به ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێمواکراتی کوردستان. چوار ده‌وره ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حدکا و زیاتر له هه‌شت ساڵ سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستان رێبه‌رایه‌تی شۆرشگێر بووم.
له ئه‌ندامه‌تی ساده‌ی حیزبی دێموکرات را بگره تا سکرتێری هه‌موو پله و پایه‌کانم بریوه. ئه‌وه نیزێکه‌ی ٢٦ ساڵیشه له کوردستانی باشوور و به گوێره‌ی توانا تێکۆشانم هه‌یه.
تا ئیستا نیزێک به ده کتێبم وه‌ک وه‌رگێڕان و نوووسین و کۆ کردنه‌وه هه‌یه و کتێبێکیشم له به‌ر ده‌ست دایه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر