کورد دەبێت زۆر ئاگادار
بێت بۆ داهاتووەی خۆیی کە ئیمە چەند ریکخراوەی
خۆدیمان هییە کە لە دۆژمنانی کورد
بۆ سەر بەرژەوەندی نەتەوایەتی کوردستان مەترسیدارترەن
بەریزان هەر لە ئیستاوە
دەبێت میەلەتی کورد لە پاسدارە خۆدیەکانی خۆیی مەترسیی هەبێت بەراستی
٢ ریکخراوەیکوردستانی دەتوانن جیگای پاسدارەکانی رژیمی ئاخۆندەکان لە
رۆژهەلاتی کوردستاندا لە داهاتوەدا پر بەکەنەوە ئەویش ئەو ٢ ریکخراوەن
وا هەر لە ئیستادا هەرشە لە نۆسران ورەخنەگران دەکەن جا هەر ئەم ٢ ریکخراوە ئەگر
سەردانی مەقرەکانیان بەکەێت لە مریشک و جۆجکە کەرویشک نەوێت هیچی تر نابێنێت
یان بەر چاو ناکەوێت ئەمیش دەکەویتە چۆارچیۆەیی خەباتی رەزگاری خۆزانی گەلی کورد
پاریزگاری کردن لە کەرویشکەکان یان مریشکەکان. و ئەگر سەیریکی میژۆەی ئەم ٢
ریکختراوە بەگەێن دەستیان لە هەلگیرسانی شەری براکۆژیدا لە رۆژهەلاتی کوردستاندا
هەبووە کە نیزیکی ١٠٠٠ پیشمەرگەیان لە یەکتر بۆ بەرژەوەدنی شەخسی
ریبەرکانیان پیشمەرگەکانیان دا کۆشت لە نیۆان خۆیاندا دیارە ئەو ١٠٠٠
پیشمەرگە رۆلی نیشتمان بووەن کەس و کاریان هییە بنەمالەیان هییە بۆ
ئازادی نیشتمانەکەیان دەستیان دابوو بە تەفەنگ . بەراستی هەر لە ئیستادا ئەو
ریکخراوانە بۆگەلی کورد ئاشکرا نەکەێن و ئەگر بێت و ئاشکرایان نەکەێن
بۆ گەلی کورد دەست بە رۆنکرنەوە نەکەێن دەبێت لە دوارۆژدا باجی ئەو کیشیە
بەدێن و بە چاوەی خۆمان بی بێنێن کە چوون جیگای پاسدارەکانی رژیمی داگیر کری ئیران
بەگرنەوە لە رۆژهەلاتی کوردستاندا چونکە بێرۆکەکەیان بێرۆکەیکی نەخۆشە وەک
بێرۆکەکی مەعەمەر قەزافیە ئیمەی کوردیش چی تر نامانەوێت ئەو نەوعە بێرۆکە نەخۆشانە
لە ناو کومەلگاکەماندا وەجۆدی هەبێت جا چاوەروان بن چوون هەر ئەو ریکخراوانە دەست
بە شەری براکۆژی بەکەن لە رۆژهەلاتی کوردستاندا لە داهاتوودا و بە بروایی من
ئەو ٢ ریکخراوە بێرۆکەکەیان بە هیچ شیۆەیەک لە بەرژەوەندی نەتەوەی کوردا
نییە جونکە سەرکردەکانی ئەو ٢ ریکخراوە دەستبڕن بازەرگانی بە میەلەتی
کوردەوە دەکەن رۆژیەک برۆ پەراگ رۆژیەکی دیکە برۆ واشنگتون بۆ لای کوری شا و
جا تاجە گۆل پیشکەش بە کوری شا دەکەن بە بروایی من دەبێت هەر لە
ئیستادا سیاستی ئەو ٢ ریکخراوە بۆ گەلی کورد ئاشکرا بەکەێن بە گەلی
کورد رابەگەێنین کە ئەو ٢ ریکخراوە مەترسیان هییە بۆ دوا رۆژی کوردستان و
دەتوانن بە ئاسانی کورد بە فرۆشن بە بیگانەکان هەر لە ئیستادا سیاسەتی ئەو ٢
ریکخراوە رۆن و ئاشکرایە ئەگر بە وردەی چاوەدێری هەلسۆکەوتەکانیان بەکەێن بە باشی
بوومان دەردەکەوێت کە بە هیچ شیۆەیەک لە بەرژەوەندی نەتەوکەیاندا هەلسۆکەوت ناکەن.
حەتا بەدەزیەوە لە گەل رژیمی ئیراندا دانیشتن دەکەن بە هیچ شیۆەیەک هیچ
حەسابێک بۆ گەلی کورد ناکەن خۆیان بە شوانەکە دەزانن خەلکی کوردیش بە مەر ومالات .
یەکیک لە ریبەرەکانی ئەو ٢ ریکخراوە لە رۆژانی رابەردودا داوا لە لایەنگرانی
دەکات کە ئەو کەسانی وا رەخنەیان لی دەگرن سۆکەیان بەکەن وەلامیان بەدەنەوە
دژیان دەست بەکار بن دیارە ئەو کەسانە دەست بە هەموو چەتیک
دەکەن دژ بە رەخنەگران بەگرە نامە بۆ بەرپرسانی ئەو وەلاتانە دەنۆسن دژ بە
رەخنە گران کە رەخنەگر لی ژیان بە سەر دەبات ئەگر لایەنگرانی ئەو ٢ ریکخراوە
کەلاسیکەیانە دەست بە کاری وەها بەدن دژ بە رەخنەگران دیارە لایەنگرانی جەنابیان
ئیشی خراپیان زۆر کردوە دەتوانین لە داهاتوودا خۆیان زەرەرمند بووەن لە ئەو کاری
وا ئەنجامی دەدن چونکە ئیمە ناو ناونیشانیانمان هییە کە خەریکی چێن چی کاریک دەکەن
چی دەفرۆشن چوون دژی یاسایی ئەم وەلاتانە هەلسۆکەوت دەکەن و چوون یاسی ئەم
وەلاتانە ژیر پی دەنین لایەنگرانی ئەو کاک خانزادە کەباب بوونی خۆشە...
بە هیوایی رۆژەیک کە کورد
یەک دەنگ بێت ریز لە یەکتری بەگرێت و پشتوپەنایی یەکتر بێت ودژ بە داگیر کرانی
کوردستان یەک هەلویست بێت. پیم وابێت لە رۆژانی رابردودا نۆسینیەکم لە ژیر ناوەی
کاتیک ریکخراوە کانی وەلاتە پیشکەوتەوەکانی دۆنیا دەکەونە ژیر رخنە لە لای تاکی
کومەلگاکەیان لە سەر هەلەکانی خۆییان بەدواداچوونەوە دەکەن لە سەر ئەو خالە
لاوازانی وا لە لای تاکی کومەلگادا رەخنە درۆست دەکات جا ئەو خالانە راست
دەکەنەوە جا هەول و کۆشش دەکەن کە تەواوەی هەلسۆکەوتەکانیان لە بەرژەوەندی
نەتەوەکەیاندا بێت کە هەلسۆکەوتەکانیان جیگای رەزامندی تاکی کومەلگاکەیان بێت
بەلام بەداخەوە ریکخراوەکانی کوردستان پیچەوانە هەلسۆکەوت دەکەن ئەگر تاکی کومەلگا
رەخنەیان لی بەگرێت رەخنەگران بە خائین دۆژمنی گەل و نیشتمان دەزانن وهێرەش
دەکەن سەر رەخنەگران و ئەگر ریگایان هەبێت رەخنەگران دەکۆژن . لە گەل
ریز وسۆپاسمدا سامۆئیل کرماشانی ٢٦/١٢/٢٠١٢
//////////////////////
ژنکوژی لە کوردستان بەردەوامە/ تەنیا لە مانگی نۆڤامبردا ٢٧ ژن گیانیان لەدەست داوە
NNS ROJ: زانرا کە لە مانگی نۆڤامبری ٢٠١٢ی" زایینی دا، ٢٧ ژن لە باشووری کوردستان بە هۆی کوژران، خۆسووتاندن یا خۆهەڵواسین گیانیان لەدەست داوە و ١٦ ژنیش دەستدرێژیی سێکسیان کراوەتە سەر.
بە گوێرەی نوێترین ئاماری "بەرێوەبەرایەتی گشتی بەدواداچوونی توندوتیژی دژ بەئافرەتان"، کوشتن، ئازار و دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنان لە باشووری کوردستان، درێژەی هەیە و تەنیا لە مانگی نۆڤامبردا، ٣٥٦ سکاڵا سەبارەت بە پێشێلکاری مافەکانیان، لە لایەن ژنانەوە تۆمار کراوە.
بە گوێرەی بەرێوەبەرایەتییەکە، لەو ماوەیەدا، ٢٧ ژن بە شێوازی جۆربەجۆر، کوژراون، سووتاون و یا کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە و ١٦ ژنیش، دەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر.
شاری هەولێر، لەو ماوەیەدا، زۆرترین رێژەی خۆسووتاندنی ژنان، دهۆک زۆرترین رێژەی کوشتنی ژنان و سلێمانی زۆرترین رێژەی تۆمارکردنی سکاڵا لە لایەن ژنانی بەخۆوە بینیوە و لەو مانگەدا، لە گەرمیان حاڵەتێک لە خۆکوشتن، کوشتن یا خۆسووتاندنی ژنان تۆمار نەکراوە.
وردەکاری ئاماری بڵاوکراوە لە لایەن بەرێوەبەرایەتی توندوتیژی دژ بە ژنان بەم شێوەیە:
- ههولێر: ۲ حاڵهتى کوشتن، یهک خۆکوشتن، ۵ سوتان، ۳ خۆسوتان، ۱۱۰ سکاڵا
- دهۆک: ۳ حاڵهتى کوشتن، ۶ خۆکوشتن، یهک سووتان، ۶۲ سکاڵا، ۵ دهستدرێژى سێکسى
- سلێمانى: ۲ خۆکوشتن، ۲ سووتان، یهک خۆسوتان، ۱۵۴ سکاڵا، ۱۰ دهستدرێژى سێکسى
- گهرمیان: ۰ حاڵهتى کوشتن، ۰ خۆکوشتن، ۰ سوتان، یهک خۆسوتان، ۰ ئهشکهنجه، ۳۰ سکاڵا و ۱ دهستدرێژى سێکسى.
لە راپۆرتی پێشووتری بەرێوەبەرایەتییەکەدا، باس لە کوژرانی ٥ ژن، خۆکوشتن و خۆسووتاندنی ٢٧ی تر، ئازار و ئەشکەنجەی ٩ ژن، تۆمارکرانی ٣٨٧ سکاڵا و ١٥ حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنانی هەرێمی کوردستان لە مانگی ئۆکتۆبردا کرابوو.
"بەرێوەبەرایەتی گشتی بەدواداچوونی توندوتیژی دژ بەئافرەتان"، دامەزراوەیەکی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و لە كۆتایی ساڵی ۲۰۰۷ەوە، بەدواداچوونی دۆسیەكانی كوشتن، سووتان، خۆكوشتن، ئەشكەنجەدان، تووندوتیژی سێكسی و تاوانەکانی دژ بە ژنان دەكات مانگانە، دوا ئاماری پێشێلکارییەکانی ئەو بوارە بڵاودەکاتەوە.
شایانی باسە کە ئاماری ئاماژەپێکراو، تەنیا ئەو حاڵەتانە دەگرێتەوە، کە بە فەرمی لە لایەن دام و دەزگاکانی حکوومەت یا ناوەندەکانی داکۆکیکاری مافی ژنان لە باشوور تۆمار کراون و بە گوێرەی چالاکانی مافی ژنان، رێژەی راستەقینەی کوشتن، خۆسووتاندن و ئازار و ئەشکەنجەی ژنان لە باشوور لەوەی کە لە ئامارەکاندا دێت، قات بە قات زیاترە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر