کۆمه‌ڵکوژی مه‌ڕه‌ش و مێژووییه‌کی ره‌شی تری ده‌وڵه‌تی تورک
ANF08:06 / 23 کانوونی یەکەم 2012
ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کان -
(34) ساڵ به‌سه‌ر کۆمه‌لکوژى شاری مه‌ڕه‌شی باکوری کوردستاندا تێپه‌ر ده‌بێ به‌ڵام تاوانبارانى ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه تا له جێى ئه‌وه‌ى سزا بدرێن ، له‌لایه‌ن خودی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی AKP ه‌وه له‌و کۆمه‌ڵکوژییه بێ به‌رى کران، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ش مه‌راسیمى یادکردنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ش قه‌ده‌غه کرا.
له رۆژى 19 بۆ 26 کانونى یه‌که‌مى ساڵى 1978 ده‌وله‌تى تورک کۆمه‌ڵکوژییه‌کى دیکه‌ى له دژى کوردان له شاری مه‌ره‌ش ئه‌نجامدا و سه‌دان که‌س بوونه قوربانی. هه‌ندێک له‌و باوه‌ره‌دان که ده‌وڵه‌تی تورک له‌و کاته‌دا ئه‌و کۆمه‌لکوژییه‌ى بۆ ئاماده‌کارى کوده‌تاى 12ى ئه‌یلول ئه‌نجام داوه.
به پێى ئه‌و به‌لگانه‌ى که له ئه‌رشیفى (بوله‌ند ئه‌جه‌وید)ی سه‌رۆک وه‌زیری پێشووی تورکیا هه‌یه، کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌دا له‌لایه‌ن میت و سه‌رۆکى نه‌ژادپه‌رستانى تورک (ئالپارسلان تورکێش)ه‌وه به‌رێوه‌براون و له لایه‌ن میت و MHP و فه‌رماندارى گشتى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى جه‌نگیه‌وه پلانى بۆ دارێژراو له رۆژى 19ى کانونى یه‌که‌مى سالى 1978دا ده‌ست به جێبه‌جێ کردنى کرا .
له مه‌ره‌ش له کاتى نیشاندانى فیلمى (که‌نگێ هیلێ) سینه‌ماى چیچه‌ک بۆردومان کرا، پاشان گروپه راستره‌وه نه‌ژادپه‌رسته‌کانى تورک به سه‌رپه‌رشتى (ئۆکه‌ش که‌نگه‌ر) بۆمبایان هه‌ڵدایه ناو جه‌ماوه‌ر و پاشان تاوانه‌که‌یان خسته ئه‌ستۆى عه‌له‌وییه‌کان و چه‌پگه‌رانه‌وه .
هه‌مان گروپ هێرشیان کرده سه‌ر باره‌گاکان CHP و چه‌ند پارتێکى دیکه. له رۆژى 21ی کانونى یه‌که‌میش دا (2) مامۆستاى چه‌پگه‌ر به‌ناوه‌کانى (هاجى چۆلاک) و (مسته‌فا یه‌زباش ئۆغڵو) تیرۆر کران.
له رۆژى 22 کانونیشدا له کاتى به‌رێوه‌چوونى مه‌راسیمى به‌خاکسپاردنى هه‌ردوو مامۆستاکه‌دا گروپه نه‌ژادپه‌رسته‌کان جارێکى دیکه هێرشیان کرده‌وه و ئاگریان به‌ردایه ئه‌و مزگه‌وته‌ى که‌ته‌رمه‌کانى تێدابوو.
هه‌ر دوابه‌دواى ئه‌مه‌ش نه‌ژادپه‌رستان هێرشیان کرده سه‌ر گه‌ڕه‌کى عه‌له‌وییه‌کان له شارى مه‌ره‌ش و به شێوه‌یه‌کى دڕندانه سه‌دان که‌سیان کۆمه‌ڵکوژ کرد.به‌م شێوه‌یه کۆمه‌ڵکوژى ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک به‌رده‌وامبوو. به پێى ئاماره فه‌رمیه‌کان له کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌دا (105) که‌س کوژران و (176) که‌سى دیکه‌ش برینداربوون، (210) مال و کارگه‌ش وێران کران. به‌ڵام به پێى ئاماره نافه‌رمییه‌کان له کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌دا زیاتر له (500) که‌س کوژراون .
له‌و که‌سانه‌ى که له‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌دا به‌کارهێنران (29) که‌س سزاى سێداره‌یان بۆ بڕرایه‌وه ، له‌و (7) که‌سه‌ى که گیران سزاى هه‌تاهه‌تایى و، (321) که‌س له سالێکه‌وه بۆ (24) ساڵ سزایان بۆ بڕرایه‌وه. له سالانى 1991 دا دواى ئه‌وه‌ى که دادگایى کردنه‌وه‌یان سه‌رله‌نوێ ده‌ستى پێکرده‌وه سه‌رجه‌میان ئازاد کران.
تاوانبارى یه‌که‌مى ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه (ئۆکه‌ش که‌نگه‌ر) بوو که ئه‌وسا له‌سه‌ر کار بوو. سه‌رۆکى گروپه چه‌ته فاسیسته‌کان (ئۆکه‌ش شه‌ندیله‌ر) که له کاتى کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌دا بانگى ئه‌ڵاهوئه‌کبه‌رى به‌رز ده‌بووه‌وه، له په‌نجه‌ره‌ى ئۆفیسه‌که‌یدا به واقوڕماویه‌وه سه‌یرى ده‌کرد. که‌نگه‌ر دواى ئه‌وه‌ى که ناوى خۆى گۆڕى و کردى به شه‌ندیله‌ر و پاشان دوو جار وه‌ک په‌رله‌مانتار هه‌ڵبژێدرا و، له لایه‌ن ده‌وڵه‌تى تورکه‌وه خه‌ڵات کرا.
چالاکى و مه‌راسیمه‌کانى یاکردنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵکوژى مه‌ڕه‌ش چه‌ندین ساڵه‌وه له‌لایه‌ن حکومه‌ت و ، پارته‌کانى تر‌ى سیسته‌مه‌وه ئاسه‌نگ ده‌کرێ.
به‌ڵام پار ویراى هه‌موو ئاسته‌نگییه‌کان مه‌راسیمى یاکردنه‌وه‌یان به‌رێوه‌چوو، به‌ڵام سه‌رباز و ، پۆلیس به‌شێوه‌یه‌کى درندانه په‌لاماری گه‌لیان دا.
ئه‌مساڵیش عه‌له‌وییه‌کان بۆ یاد کردنه‌وه‌ى ئه‌و کۆمه‌لکوژییه بڕیاره ئه‌مڕۆ کۆببنه‌وه و هه‌وڵده‌ده‌ن له شاری مه‌ڕه‌ش یاده‌که بکه‌نه‌وه، به‌ڵام ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌که پارێزگارى شاره‌که یادکردنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ى قه‌ده‌غه کردووه و له‌به‌رامبه‌ر به‌مه‌شدا ده‌زگاکانى مه‌ده‌نى و عه‌له‌وییه‌کان له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ى په‌رله‌مانی تورکیا لیدوانێکیاندا ئه‌و هه‌لویستیان شه‌مه‌زار کرد.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر