Pages

۱۳۹۱ آذر ۱۹, یکشنبه

ئۆردوگانشینى بۆ خەباتی رۆژهەڵاتى کوردستان قسەی زەل مەل کردن هیچی دیکە هیچ خێرێکى نەدایەوە و پەرتەوازەبوون،


ئەلبەتە مرۆڤ دەتوانێت ئیستا بە خەباتی قەلمەیش خەبات بەکات بەلام  ئەم خەباتە دەبێت بەرنامەی خاس و تایبەتی هەبێت
ئۆردوگانشینى بۆ خەباتی  رۆژهەڵاتى کوردستان  قسەی زەل مەل کردن  هیچی دیکە هیچ خێرێکى نەدایەوە و پەرتەوازەبوون، پارچەبوون، نائۆمێدى بەدواى خۆیدا هێنا. زۆربەى ئەندامانى ئەو حزبە هەر ئۆردوگایان پەسەند نەکرد و وازیان لە حزب هێنا، ژمارەیەکیان چوونە دەرەوە، ژمارەیەکیان چوونە ناو شارەکانى باشورەوە و کاریان کرد، ژمارەیەکیان تەسلیم بوونەوە، ژمارەیەکیان ژنیان هێنا و ئەو گەنجانەش کە حزبەکانیان بە مێژوى رابردو و قارەمانى و فیداکارى دەناسى بێ ئاگا لە رووداوەکانى دواتر بۆ بەرەنگارى دژمن هاتنە ئۆردوگاکان و دواتر پاش ماوەیەک توشى ئائۆمێدى بوون و یەکێک لە رێگاکانى سەرەوە دەگرنە بەر، خۆکۆشتنیش وەک دەئەنجامى ئەو قەیرانە جار جار دەرکەوێت.


خاوەندارى لە رێبازى شەهیدان بە گشتى ئەرکى هە تاکێکە و درێژەدانى رێبازى شەهیدانى لە ئۆردۆگا و بەم شێوازە ناکرێت، بێگومان ئەوانە شەهیدى گەلى کوردن و حەرەکى ئاپۆچى لە رۆژهەڵات ئەوانە وەک نرخى شۆڕش سەیر دەکات و سەیرى کردوون و خاوەنداریشیان لێدەکات و هیچ کات لە چوارچێوەى حزبێکدا ناهێڵێت تەسک ببنەوە و بەرامبەر بەم رەشکردنەى کە باسکرا پارتى ژیانى ئازادى کوردستان قسەى خۆى دەکات و ئەو کەسانەش لەو دژایەتیە بەردەوامە لە گۆشە و کەنارەکاندا ئاگادار دەکاتەوە، ئالتەرناتیڤى ژمارە (۹)ى چاپەمەنى ئەم پارتە نمونەى پوچەڵکردنەوەى ئەم هەوڵانەیە، هەروەها بەیاننامەى هێزى رۆژهەڵاتى کوردستان دووبارە بیرهێنانەوەى ئەو کەسانەیە.

کێشە لەوە لەباتى روونکردنەوە چاو لە ئەدەبیاتەکە دەکەن بزانن هەڵەى رێنووسى تێدایە و دەبنە مامۆستاى رێنووسى کوردى و یا ئایا نەکا وشەیەک کە بە ئەدەبیاتى ئەوان نائاشنا بێت تێیدا بێت، بێ ئاگا لە شێوازى خەباتى ئەم حزبە. هیچ کاتێک جیاوازیان لە نێوان دەوڵەت و سیستمى کۆنفدرالیزمى دیموکراتیکدا نەکرد. هیچ کاتێک جیاوازیان لە نێوان ئۆتۆنۆمى و خۆسەرى دیموکراتیکدا نەکرد و نەیانخوێندەوە. هیچ کاتێک بیریان لەوە نەکردەوە کە ئایا چ سیستمێک جێگر بێت تا بەیەکەوە ژیان لە ورمێ و سلماس و نەقەدە بەردەوام و مافى گەلان پارێزراو بێت. هیچ کاتێک بیریان لەوە نەکردەوە کە ئایا دەبێ کوردەکانى خوراسان هەر بێ ماف دەبێ بمڕن، ئایا سیستمێکى تر نیە بۆ ژیان؟ ئایا هەر دەبێ دەوڵەتێک برۆخێ و یەکێک بێ و ئێمەش هیچ؟ ئایا ژیان هەر لە چوارچێوەى قەفەسدا دەبێت؟ هیچ کاتێک دەرسیان لە زهنییەتى مالکى و شارى کەرکوک و عەبدولباست سیدا لە رۆژئاوا و کۆبوونەوەکانى ئەستەمبول وەرنەگرت و چوون بۆ لاى ئەمریکا و ئینگلیس و داردەست و دەهۆڵەکانیان و ئەنجامیش هەر سفر و ئینکار... ئێستاش لە سایەى ئەم سیاسەتە نەک خەڵک هیواى پێ مان و نە پێشمەرگەیان بۆ مایەوە تا وەک جاران بیکەن بە چایچى و پاسەوانى کۆشکە بچوکەکانتان بە خەیاڵى گەورەبوون. ئەوەى مایەوە ئەوە دژایەتى پژاک بوو و ئەو کڵاوەى (سیستمى کارتۆن) لە ئەوروپاش خەریکنى نە دروست دەبێ و نە بۆ سەرى خەڵکیش دەبێ و خەڵک سیستمى خۆى بە دەستى خۆى دروست دەکات.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر