Pages

۱۳۹۱ دی ۱۰, یکشنبه

یەکگرتنەوە یان تۆڵە سەندنەوە



یەکگرتنەوە یان تۆڵە سەندنەوە

ئه‌مجه‌د حوسین په‌ناهی
کۆمەڵەی دوای سەرکەوتنی شوڕشی گەلانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ئاشکرا دەستی بە خەباتی سیاسی و چەکداری کرد و لە ماوەیەکی کوردتدا توانی ببێتە خاوەن هێز لە ئاستی سیاسی و نێزامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. کۆمەڵە وەک هێزێکی چەپ و نوێخواز بۆ یەکەم جار لە بزووتنەوەی کوردستاندا لە لایەک لە خەباتی پێشمەرگانە لە بەرانبەر هێرشی کۆماری ئیسلامی ڕاوەستا و لە لایەکی دیکە بوو بە پاڵپشتی کرێکار و جوتیار و زەحمەتکێشانی کوردستان. کۆمەڵە وەک یەکەم حیزبی کوردستان توانی بچێتەوە بە گژ فەرهەنگی کۆنە پەرەستانەی پیاو سالاری و مەزهەبەوە و لە مافی ژنان دیفاع بکات و ژنان بهێنێتە نێو خەباتی سیاسی و پێشمەرگانەوە.



كۆمەڵە پاش هاتنەدەر لەحیزبى كۆمۆنیستى ئێران لەهاوینى 2000 بەخێرایەكى بەرچاو گەشەى كردو ئەمە نیشانیدا كۆمەڵگاى كوردستان تینووى هێزى چەپى كوردستانییە كەهەم لەبزووتنەوەى نەتەوایەتى ورزگاریخوازیى وهەم وەك هێزێكى عەداڵەتخواز بتوانێ رۆڵى خۆی بگێڕێ. بەڵام بەم حاڵەشەوە كۆمەڵە پێویستیى بەگۆڕان، بەریفۆرم، بەپێداچوونەوەى رەخنەگرانەو بەداڕشتنى سەرلەنوێى ستراتیژى سیاسیی خۆى لەكوردستان بوو. كۆمەڵە وەك حیزبێكى كوردستانى وبەشدار لەبزووتنەوەیەكى گەورە لەقەیراندا بوو وهەم وەك هێزێكى چەپ وسوسیالیست و وەک رێکخراوێکی چالاک و هەڵسوڕاو کاری دەکرد و بانگی بە گوێی هەموو خەڵکی کوردستاندا دەچپاند -یەعنی گەڕانەوەی بۆ سەرەتایی دروست بوونی ئەم رێکخراوە سیاسیە لە ساڵەکانی هەزار و سێسدو پەنجا حەوت و پەنجا و هەشت -هەر بۆیە لەو فەزا و بەستەرە توانی وەزن بە خۆی بدات و خەڵکێکی زۆر لە خۆی کۆ بکاتەوە و لە فەزایەدا وەک حێزبێکی سیاسی و بەهێز خۆی بچەسپێنێتەوە…
لەو پەڕی گەشەی ئەم حیزبەدا چ لە باری سیاسی و وەزنی تەشکیلاتی لە کۆمەڵگای کوردستان، لە ساڵی دووهەزار و حەوت ئوپۆزیسێۆنێک سەری هەڵدا کە ئاڵا هەڵگری چاکسازی و گەشەی هەرچی زیدەتری تەشکیلاتی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی دەکرد،بەڵام بە هۆی نەبوونی زەرفێکی سیاسی و سالم و درووست دوای چەن مانگ ئەم تەشکیلاتە تووشی قەیران و لە یەک هەڵپرژان بوو! هەر بۆیە رێگەی لەیەک دابڕانیان کرد بە پیشە و بە دەخاڵەتی حکومەتی هەرێم کوردستان(ی،ن،ک)بە یەک جاری لەیەک دابڕان و لە پەنای یەکدا دەستیان بە کاری سیاسی، بەڵام لە ژێر دوو ناوی جیاوازدا کرد؛ کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کوردستان کە لە ساڵی دووهەزار وحەوت لەدایک بوو،ئەم رێکخراوە - لە دوای کونگرەیەک کە ناویان نابوو کونگرەی رێفورم و چاکسازی تووشی قەیران هات، هۆکار و هەوێنی سەرهەڵدانی ئەم قەیرانە لە نامەیەکی حەوت کەسی کومیتەی ناوەندیدا بۆ یەکگرتنەوەی رێزەکانی کۆمەڵە و نامەیەکی چل و هەشت کەسی دیکە کە ئەوەیش ماتریاڵی ئەساسی لە سەر هەمان خاڵی پۆزۆتیفی یەکگرتنەوە بوو سەری هەڵدا و بە دوژمنایتی کردنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و بەدەرکردنی یەک یەک و دوو دوو، لە ناو رێزی ئەو تەشکیلاتەدا یان هەڵپەساردنیان لە ئەرکە تەشکیلاتێکاندا گەرای ئەم کێشەی لە ناو خۆیدا چاند و بەرەبەرە ئاگری کێشەکان تەشەنەی سەند…
کێشەکانی نێو کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی كوردستان کێشەی سیاسی نەبوو بەڵکو کێشە لە سەر یەکخستن و یەک ئاهەنگ بوونی ماڵی کۆمەڵەو و رەوتی کۆمەڵە بوو،زۆر جار دەمانگووت:بە سکرتێری ئەو حیزبە با جەنابت دەستپێشخەری یەکگرتنەوەی ماڵی کۆمەڵە بیت،با جەنابت ناوت لە مێژووی کۆمەڵەدا تۆمار بکرێت و لە سەر لاپەڕەی مێژوو بە شەرافەتمەند ناوت بگەشێتەوە -هەرچەندە دەمانزانی بەرێز عەبدوڵلای موهتەدی کەسێکی پاوانخوازە و هەر بەرێزی هۆکاری دروست بوون و سەرهەڵدانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بوو -بە تەکڕەوی و سەرەرۆیی…
بەرێز عومەر ئیلخانیزادە بە دەرس وەرگرتن لە سکرتێرە پێشوەکەی( كاك عەبدوڵلای موهتەدی)و بۆ خۆراگرتن و شەرعیەتدان بە خۆی و بە بیانووی لاوەکی و پڕ و پوچ دەمی حکومەتی هەرێمی هێنا کەلەبەر و هێزی نیزامی ئاسایشی تێکەڵ بە ناو رێزەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی كوردستان کرد، ئەو رەوتە رەواو و بەرحەقە کە ئاڵاهەڵگری یەکگرتنەو و هێزی سەرەکی بوو بۆ یەکگرتنەوی ماڵی کۆمەڵە و ئاڵترناتیفێک کە لە ناو هێزی بەدەنەی کۆمەڵەکان دروست ببوو کە دەیتوانی زۆر کاریگەر پۆزوتیف بێت بە ناچاری ئوردوگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی بە جێهیشت…
بەڵام بە هۆی هێزێکی زۆر و چەندین بنەماڵە حکومەتی هەرێم لەو پەڕی هەست بە مەسئولیت کردندا ئوردوگایەکی بۆمان سازدان و لە ئوردوگای "بازیان"نیشتەجێ بووێن و حکوومەتی هەرێم بە هەموو شێوەیەک یارمەتی ماڵی دان.
هەست بە مەسئولێت کردنی رەوتی زۆرینەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان...
١ـ فەزا و جەوی تەیار و ئامادە بۆ دروست بوونی کۆمەڵەیەکی تر بە چەن هۆکار:یەک ـ بوونی هێزێکی ئینسانی زۆر لە هەر دوو باڵەکانی کۆمەڵە،دووـ بوونی جێگە و رێگە ،سێ ـ نەبوونی هیچ گرفت و کێشەیەکی ماڵی ،چوارـ پێگەو جێگەی تەشکیلاتی لە ناوخۆی کوردستاندا ،پێنج ـ بوونی کادر و پێشمەرگەگەلێکی خۆشناو و کەسایتی باش و کارئامە ،کە ئەم نموونانە دەتوانێ هەوێنی درووست بوونی و سەرهەڵدانی حێزبێکی تر بێت…
٢ـ بەڵام ئەو شوعارەی کە ببوو بە هۆکاری جیابوونەو و لە یەکدابڕان؛ دیسانەوە سەری هەڵدایەوە و لە یەکەم راگەیاندندا داوایان لە هەموو لایەنەکانی کۆمەڵە کرد بە شەرتێک مافەکانی خەڵکی کوردستانی تیا پارێزراو بێت یان بە واتەیەکی دیکە کوردستانی بن، ئامادەیی خۆمان بۆ یەکگرتنەوە لە گەڵ لایەنەکانی کۆمەلەدا رادەگەینێن …
٣ـ لە راگەیاندێکیتردا رامانگەیاند بۆ رای گشتی کە ئێمە بە هیچ شێوەێک خوازیاری دروستکردنی کۆمەڵەیەکی دیکە نین…
٤ـ رۆحی هەست بە مسئولیت کردن و رۆحی یەکگرتنەوە لە نێو ئەو هێزدا گشتی و نیەت پاکانە بوو…
٥ـ ئامادەیی یەکگرتنەوەی بێ هیچ شەرت و مەرجێکی تاک و شەخسی ـواتە قازانج و بەرژەوەندی تەشکیلاتی…
٦ـ گرتنی کونگرەی پێش وەخت،و بەکار هێنانی هەموو راگەیاندنە حیزبیەکان بۆ مەسەلەی تاوتوی کردنی پرسی یەکگرتنەوە
٧ـ و ئەو هەموو دارایەو و ئەمۆاڵانەمان وەک ئوردوگا و ماشین بوودجە بێ ئەوەی کە کەسێک لە خۆمان بکەین بە مسئولی ئەوانە پێش چوونەوەی خۆمان تەسلیم و پێشکەشی بەرانبەرمان کرد…
بەم خاڵانەی سەرەوە کە ئاماژەم پێداوة دیار و روونە کە رەوتی زۆرینە چەن دەستێکی واڵا و دڵپاکانە و هەست بە ئەرک کردن لە هەمبەر نیشتمان و ماڵی یەکدەنگی کۆمەڵەدا بوو،هەر بۆیە لە راگەیەندێکدا رامانگەیاند لە بەر قازانج و بەرژەوەندی کۆمەڵە لە گەڵ کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران(عەبدوڵلای موهتەدی)بەم مەفادانەی خوارەوە یەکمان گرتەوە
١ـ نوێنەر لە هەر دوو لا پێکهات نوێنەرەکان لە کۆمەڵەی شۆرشگێر ١ـنەجمەدین گوڵپەروەر ٢ـئەنوەر مەحەمەدی ٣ـ تاهیر عەبد پەنا و لە زۆرینەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان ١ـبارام رەزایی ٢ـ رەفێق حوسین پەناهی ٣ـ ئەحمەد باب .
٢ـ داواکاری ئێمە لە پێشدا ئەوە بوو کە ئێمە وەک زۆرینەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بناسن ،نەک هەر ئێمەیان وەک زۆرینەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان ناسی بەڵکو وتاری سکرتێرەکەیان ئێمەی وەک زۆرینەی هەرە زۆری کۆمەڵەی زەحمەتکێشان پێناسە کرد
٣ـنوێنەرانی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشان کوردستانی ئێران داوایان کرد کە پۆستی تەشکیلاتی بۆ لایەنی زۆرینەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان دیاری بکەن،ئێمەیش لە وڵامی ئەو پێشنیارەدا گووتمان:ئێمە خوازیاری هیچ پۆستێکی تەشکیلاتی نین و با یەکجاریش وەک رچە شکاندن- بێ مامڵە لە پێناو بەرژەوەندی ماڵی کۆمەڵەو خەڵکی رەش و رووت یەک بگرین.
٤ـ ئێمە گووتمان،ئەمە داواکاری خەڵکی کوردستانە با لانیکەم شەوێک بەم هەواڵە سەرودڵخۆش بن با بەس بێ ئیتر لەیەک دابڕان و شەقار شەقار بوون…
٥ـ هەموو هێزەکانمان تێکەڵ بە یەک بێت و لە دوای راگەیاندی پێکەوە کارکردن ئێمە ناوی زۆرینەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانمان لە سەر خۆمان لا دەبین و لە ژێر ناوی کۆمەڵەی شورشگێر کار دەکەین…ئەوان گووتیان:با چەن پۆستێکی کلیدی بۆ ئێوە دیاری بکەین وتمان :پێشمەرگەی حیزبێکی گەورە بوون گرنگە یان ئەندامی کومیتەی ناوەندی حیزبێکی بچووک؟!
٦ـ ئەم کارەی ئێمە با بێت بە رێگە خۆشکەر لە بەردەم یەکگرتنەوەی کۆمەڵە و نەتەنها کۆمەڵە بەڵکو بەرەیەکی کوردستانی گەورە و پێکەوە چالاک ...
٧ـ لە مەراسمی یەکگرتنەوەدا ئێمە گووتاری خۆمان وەک زۆرینەی کە تێکڵ بە کۆمەڵەی شۆرشگێر دەبووین بخوێنینەوە
سەیری ئەم مەفادانە سەرەوە بکەن-کام یەک لەم خاڵانە لە بەرژەوەندی کۆمەڵەو و خەڵک کوردستاندا نەبوو؟
هەر لە یەکەم رۆژی یەکگرتنەوەدا نەیانهێشت ئێمە وتاری خۆمان پێشکەش بکەین و لە تیڤی رۆژهەڵاتیشەوە سیمای ئەو کەسانەی کە تێکەڵ بووبوونەوە سانسۆر کرا.
ئێمە هەر لە یەکەم رۆژدا هەستمان بە جیاوازی و بە چاوێکی تر سەیرکردن کرد!
هەر لە رۆژی یەکەم زۆرینەی بنەماڵەکان کە لە گەڵ ئێمەدا بوون لە دەرەوەی ئوردوگا سازمان دا و نەیانهێشت بە هێچ شێوەیەک تێکەڵ بە جەماعەت کۆمەڵەی شۆرشگێر بێت.
ناردنەوەی یەکەم کەسی ئەو رەوتە بە ناوی بارامی رەزایی و چەن کەسایتێکی دیکە بۆ دەرەوەی وڵات.
لە جۆری سازماندەهی ئۆرگانەکاندا جیاوازێکی یەکجار زۆر دەبینرا هەرچەن بۆ ئێمە خاڵی سەرەکی و گرنگ نەبوو…
پشتگوێ خستنی کەسی یەکەمی ئەو رەوتە"بارامی رەزایی"و بێ مەحەل کردنی، بوو بە زەمزەمەو چەڵەحانێو و دیالۆگ …
لە دوابەدوای ئەمە لە پلۆنۆمی کومیتەی ناوەندیدا بڕیاریاندا کە کونگرە دوا بخرێت! مەبەست لە دواخستنی کونگرە دەبێ چی بێت؟
ئەلف:پێلانێک بۆ دەرکردنی کەسایتی یەکەمی ئەم رەوتە کە پێگەیەکی گەورەی تەشکیلاتی لە ناو ئوردوگادا هەبوو.
ب:تەفروتونا کردنی ئەندامانی سەر بەو رەوتە
ج:ترس لە دروشم و شوعارە پێشووەکەیان - کە یەکگرتنەوەی کۆمەڵە بوو لە بەر ئەوەی رێبەری کۆمەڵە مل کەچ بکەن بۆ دانۆسان و دیالۆگی یەکگرتنەوەی ماڵی کۆمەڵە
د:خۆ شاردنەوە لە شوعاری یەکگرتنەوە
لە کۆی ئەم مەفاد و خاڵانە کە لە سەرەوە باسکرا:لێمان روون و ئاشکرایە کە مەبەستی سەرکردایتی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران(عەبدوڵلای موهتەدی)تەنیا و تەنیا بۆ دژایتی کردنی لە گەڵ کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کوردستاندا و شەخسی پر نفووزی ئەو رێکخراوە(بارامی رەزایی)بوو کە چەن جار بە وتەی كاك عەبدوڵلای موهتەدی دەیگووت:بارام ستونەکەی جوڵاند ئەگینا عومەر خۆی و چەن کەسێک بوون.
كاك عەبدوڵای موهتەدی ئەم رەوتەی وەک کارتێکی سیاسی بەکار هێنا بە چەن مەبەست بە واتایەکی تر بە یەک تیر نە دوو نیشان،بەڵکو چەن نیشان بپێکێ ١ـ بێبێت بە ئاڵاهەڵگری شوعاری یەکگرتنەوە ٢ـ دژایتی کردن کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و تواندنەوەی ئەو رێکخراوە ٣ـ رێکلام و تەبلیغ کردن بۆ خۆی و حیزبەکەی ٤ـ شەرعیەتدان بە خۆی وەک کەسی رێبەر و سەرکردەی کۆمەڵە و چەن وردە خاڵیتر …
شەخسی یەکەمی کۆمەڵەی شۆرشگێر نەتەنیا مەبەستی سیاسی خۆی نەپێکا بەڵکو بە پێچەوانە تووشی قەیران و دابڕانێکی تر هات
كاك عەبدوڵلای موهتەدی نە تەنیا نابێت بە ئاڵاهەڵگری یەکگرتنەوە بەڵکو یەکگرتنەوەی لە خشتە برد

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر