Pages

۱۳۹۱ آذر ۱۸, شنبه

کوردەکان لە سەر دو رێیانی خەباتی چەکداری و مەدەنی


کوردەکان لە سەر دو رێیانی خەباتی چەکداری و مەدەنی
د.رۆئیا تلوعی 
و سۆران شێرزاد: حیزبە کوردییەکان هەر چوار کۆمەڵە و هەر دو دێموکرات جیا لە پژاک بانگەشەی ئەوە دەکەن کە چەکیان وەلاناوە، بەڵام ئە لاوانەی دینە ریزییان لە بواری نیزامی دا پەروەردە دەکرێن و دواتر لە کەمپەکانیان دا بە چەکەوە بۆ رۆژی مەبادا رایاندەگرن..



لێرەدا پرسیار ئەوەیە کە ئەو رۆژە مەبادایە چ کاتێکە؟ ئایا چاوەروانی ئێراقێکی تر و هێرشی ئامریکانە، یان چاوەروانی شۆرشێکی توندوتیژو خوێناوین کە ئەگەر پێویست بوو بە هێزی چەکدارەوە بگەرێنەوە ناو خۆی وڵات؟
نەم گەرەکە نوسراوەکەم بە گێرانەوەی مێژووی شۆرشەکانی کورد درێژ بکەمەوە تەنیا بەوەندە کورتی دەکەمەوە کە وڵاتێک بە نێوی کوردستان لە نێو پێنج وڵات دا دابەش کراوە(ئێران،عێراق،تورکییە،سوریەوئەرمەنستان* جگە لە ئەرمەنستان لەو چوار وڵاتەی ئاماژەم پێکرد کوردەکان لە شەرێکی خوێناویدان بۆ گەیشتن بە مافە سیاسی ومەدەنییەکانیان. شۆرشی کوردەکان مێژوویەکی دوور ودرێژی هەیە خالێ هەرە بە‌هێزی لە رۆژهەلاتی کوردستان دەگەرێتەوە بۆ نزیک بە شەست ساڵ لە مەوەبەرو هەوڵی رێبەری نەتەوەیی کورد قازی محەمەد بۆ گەیشتن بە خودموختاری کوردەکان لە چوارچێوەی کۆماری خودموختاری کوردستان..
کوردەکان بە پێی هەلومەرجی ئەوکات چەکیان بە دەستەوە گرت و ئەو رەسمە هەتا ئێستاش بە شێوەی جۆراوجۆر هەر ماوەتەوە . وشەی پێشمەرگەش داهێنانی هەمان کاتە کە بە کەسێکی شۆرشگێر کە لە گیانی خۆی دەگوزەرێ، پیرۆزییەکی تایبەتی پێ بەخشراوە تەنانەت ئەمرۆکە ئەم پیرۆزییە نکۆلی کردن لێی و خەسارناسی بزووتنەوەی چەکدارانەی توشی کێشە کردووە.
ئەمرۆکە لە بەرامبەر چەمکی خەباتی شاخ کە هەمان بزووتنەوەی چەکدارانەیە چەمکێک بە نێوی خەباتی مەدنی هاتۆتە ئاراوە کە واتایەکی هێمنانەی هەیە، لەو جێگایەوە بە پێی عادەتی کۆن هەر لە دێرزەمانەوە هەر شێوە سیاسی بوون لە چوارچێوەی بە دەستەوە گرتنی چەک و شەر لە کێوەکانی کوردسیتان لێک دراوەتەوە بزوتنەوەی مەدەنی لە لایەن کەسانێک، بە تایبەت لاوانی تازە کار بەرابەرە لە گەل نکۆڵی لە سیاسەت وداماڵین لە سیاسەت بە شێوەی موتڵەق لێک دەدرێتەوە کە بە باوەری من لێک دانەوەیەکی تەواو هەڵەیە.بزوتنەوە مەدەنییەکان بە شێوازی ئاشتیانەوە و خۆ بواردن لە چەک بەدوای مافی سیاسی و مەدەنییەوەن کە لە بەیاننامەی جیهانی مافی مرۆڤەوە ئاماژەی پێ کراوە.
ئەوانەی کە لە بیستنی وشەی سیاسی دەرەونەوە لە راستی دا خاوەنی ترسێکی جێ گرتوو وفێربوونێکە کە لە ٣٢سال دەسەلاتی کۆماری ئیسلامی دا کە باڵی بە سەر کۆمەڵگا دا کێشاوە.
لە هەقیقەتی خۆیدا سەرانی کۆماری ئسلامی بۆ سەپاندنی هێزی بێئەملاو ئەولای خۆیان ئەدەبیاتی داماوی بێچارەییان برەو پێدا کە تاک بۆ سەلماندنی ئەوەی کە چالاکییەکانی دژی شۆرش نییەو بە شەر لە گەڵ خوا سزای تووند نەدرێت بەردەوام دەبێ نکۆڵی لە سیاسی بوونی خۆی بکات وبەردەوام دەبێ خەریکی پاساوهێنانەوەی مەدەنی و یاسایی بوونی چالاکییەکانی بێت. .
هەر لە سەر ئەو بنەمایە حیزب ، ئەحزاب ،سیاسەت و سیاسی بوون بە وشەگەلێکی نامۆ، قەدەخەکراو پڕ لە ترس و خۆف بێت کە ئاسەوارەکەی نە تەنیا لە ناو ئیران دا بەڵکوو لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێرانیشدا دا برەوی پەیدا کردووە. گرینگییەکەی لەوەدایە کە خەباتی پاک و بێگەردخوازانەی چالاکان لە ئاستە جۆراوجۆرەکان دا لە کۆتایی خۆی هیچ جۆرە ئاکامێکی نابێت و نیزام و تازەدابراوان لە نیزامش لە چالاکانی کوورد بە گوومانن. .
هەروەک ئاماژەم پێ کرد ئەورۆکە لە کۆمەڵگای کوردی دا چەمکی بزووتنەوەی مەدەنی لە بەرامبەر بزووتنەوەی چەکدارانە دا خۆی دەرخستووە بۆتە باسێکی گرینگ بەڵام بێ وڵام لە سەر دوو رییانییەکدا ماوەتەوە.لە لایەکەوە مێژووی ٦٠ساڵەی بزووتنەوەی چەکداری هێرشی چریکی لە بەرامبەر رێژیمی تا سەران لێو موسەلەح کەڵکی خۆی لە بەدەست هێنانی هەر جۆرە پێشکەوتنێک لە گەیستن بە مافەکان دا خۆی نیشان داوە لە لایەکی تریشەوە هەتا ئێستا هیچ کەس بە دروستی نازانێ کە بزووتنەوەی مەدەنی بە چ شێوەیەک نوسراو پێناسەو چۆتە بواری کردارەوە، کێشەیەکی تریش ئەوەیە کە بە داخەوە هەتا ئێستاش لە جیهان دائەوە فیشەک سەرنجی خەڵک بۆ لای خۆی رادەکێشێ ، بۆ نموونە جیهان دەنگی یاقوبی مێهرنەهادی چالاکی مەدەنی بەلوچ کە مەحکووم بە ئیعدام بوونەبیست بەڵام عەبدوولمالکی ریگی کە دەستی بۆ چەک برد هەموو زانییان کە گۆیا بەلوچەکانیش گلەییو گازەندەیان هەیە هەمان مەسەلە بە شێوەیەک لە کوردستانیش دروستە.بەرپرسە دانراوەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە کووردییەکان زۆریان پێ خۆشە وا نیشان بدەن نەبوونی هیچ جۆرە چالاکییەک بە هۆکاری بوونی ئەمنییەت و رازیی بوونی تەواوی خەڵک لە خۆیان نیشان بدەن ئایا بە راستی شتێکی لە م چەشنە دروستە؟ ئەمن بە چاوی خۆم دیتوومە کە کەسانێک کە خەتی فکری و سیاسیشتان نەبووە بەڵام تا بیستوویانە کە هێرشێکی چەکداری روویداوە پێکەنین و شادی هەموو گیانی داگرتوونە و بە کووردیش وتوویانە با بیخۆن ئەو سەگبابانە لە لایەکی تریشەوە خەڵکانێک کە لە سنوورەکان کە خەریکی کاری بازرگانی ئال وگۆری کاڵا دەکەن خوازیاری هێمنی تەواو لە سنوورەکانن.ئەم پارادۆکسە نە تەنیا چالاکانی مەدەنی و حیزبەکان خەڵکیشی گرتۆتەوە.
لە لایەکی تریشەوە کۆماری ئیسلامی کە رابردوویەکی رەشی لە تیرۆری دژبەرانی خۆی و هەروەها لە زۆربەی شوێنەکانی جیهان دا هەیە با و قەرز کردنی وشەی ترۆریسم و کەڵک وەرگرتنی ئامرازی لێیی هەر شێوە جم و جۆڵی چەکداری بە دژی خۆی تەنانەت لە جوارچیوەی بەرگری رەواش دا بە ترۆریسم دەناسێنێ و لە لایەکی ترەوە دەرگای هەرشێوە چالاکی هیمنانە دەبەستێ..
ژمارەیەکی کەمیش لە چالاکانی مەدەنی یەک لایەنە لەم ئەدەبیاتە کەڵک وەردەگرن بەڵام هیچ جۆرە پێناسەیەکیان بۆ چالاکی مەدەنی و شێوە بە ئەنجام گەیاندن وشێوەی گەیشتنی کوردەکان لەو رێگایەوە ناخەنە بەرچاو.
ئەوانیش لەوە دەترسن کە بە تاوانی سیاسی بوون تاوانبار بکرێن و لە هەمان کاتدا وڵامی ئەو پرسیارە نادەنەوە کە لە هەلومەرجێک دا کە چالاکانی مەدەنی و رۆژنامەنووسان بە سێدارە، بە زیندانی درێژ ماوە مەحکووم دەکرێن لە هەل ومەرجێک دا کە هەموو خەریکی هەڵاتن وخۆدەربازبوونن کە واتە بە چ شێوەیەک دەکرێت چالاکی مەدەنی بکرێت؟ بە چ شێوەیەک دەکرێت ئەم بێدەنگییە بشکێندرێت و ئەم گلەیی و گازەندانە بکەین بە نارەزاییەتی؟ ئەگەرچی لە کوردستان دا رابردووی نارەزاییەتی مەدەنی جۆراوجۆرب هەیە کە لە ٣ رەشەممە ی ١٣٧٧ی هەتاوی و گەلاوێژی ١٣٨٤کە بە درندانە ترین شێوە سەرکووت کرا و هێندێک جاریش مانگرتنی سەراسەری لە نارەزایەتی بە حوکمی سێدارەی فەرزادی کەمانگەروهاورێیانی بە سەرکەوتوویی بەرێوە چوو بەڵام لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئایا ئەو مانگرتنە دووپات دەبێتەوە؟ پوتانسیەلی کوردەکانی ئێران بە لە بەرچاوگرتنی کەشی داخراوی ئێران بۆ دووبارەکردنەوەی نارەزایەتییەکی لەم چەشنە تا چ رادەیەکە؟ ئەگەر بروانینە بەستێنی شۆرشی مەدەنی لە نێو کوردەکانی تورکیا دەزانیی کە لە ماوەیەک لە مەو بەر شاهیدی لێ ئەستاندنەوەی حەسانەی پەرلەمانتاران لەیلا زانا و هاورێیانی بووین بۆ خۆ پاڵاوتن لە هەڵبژاردنی پارڵمانی تورکیا بەڵام بە هۆی ئەوەیکە بزووتنەوەی مەدەنی لە لە نێو کوردەکانی تورکیا زۆر بە هێزترو جێ کەوتووتر لە ئێمەیە و تورکییاش تا رادەیەک دێموکراتییە لە گەڵ ئێران جیاوازە خەڵک خۆپێساندانیان کردو سێ کەسیش گیانیان لە دەست دا بەڵام هیچ حیزبێک دەستی نەبردە بۆ چەک و فیشەکێکیان نەتەقاند لە ئاکامیش دا هەر خەڵک سەرکەوتنیان بە دەست هێنا و رەدکردنەوەی سەلاحییەتەکان لاچوون.
بە داخەوە پارادۆکس ودورێینانی بزووتنەوەی چەکدارانەو هێمنانە کە دەگاتە حیزبە سیاسییەکانی کوردستان ئاڵۆزتر دەبێ.لە لایەکی ترەوە هەموو هێزە کۆن ونوێیەکان لە تاراوگە دەژین و دورکەوتنەوەی سی ساڵەی ئەوان بۆتە هۆی دوورکەوتنەوەی کردەیی ئەوان لە کۆمەڵگا کە کۆمەڵگای ئەوانە لە سی ساڵی دوایی دا ئەو هەوراز ونشیوەانەی کە بە خۆیەوە دیوێتی بێ بەهرە یان بە کەمی کاریگەرییان لێ وەرگرتووە. لە لایەکی ترەوە ژیان لە عێراق و فەرهەنگی جیاوااز کە تەنانەی لە گەڵ ئێران یەکیش ناگرێتەوە کاریگەرییەکی بێ ئەملاو ئەملای لە سەر ئەوان داناوە کە جاروبارەررێبەرانی ئەو حیزبانەی لە خوێندنەوەو لە کۆمەڵگا توشی پاسیفیسم یان هەڵەی ژمێریاری گەورە کردووە .
لە بواری ماڵییەوە پشت بەستن بە ئەحزابی باشووری کوردستان زیانێکی گەورەی بە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وجەستەی بزوتنەوەی سیاسی ئەو بەشە گەیاندووە. هێندیک دەنگۆی نەسەلمێندراو لە نێو کوردەکان دا بوونی هەیە کە گوایا وەلانانی بزووتنەوەی چەکدارانە لە لایەن ئەو حیزبانەوە کۆمەڵەو دێموکرات بەر لە لەت بوون بە هۆکاریی رێککەوتنی ئەحزابی کوردستانی ئێراق لە گەڵ کۆماری ئێسلامی روویداوە.ئەگەر ئەو حیزبانە بە رەسمی هەواڵی ئەو رێککەوتنەیان پشت راست نەکردۆتەوە بەڵام وەلانانی کاتی چەک لە لایەن ئەو حیزبانەوە بە مەبەستی پاراستنی دەسکەوتەکانی کوردستانی عێراق دەکرێ راستی ئەو دەنگۆیانە بسەلمێنی.
هەرجوار کۆمەلەو هەردوو دێموکرات جگە لە پژاک باس لە وەلانانی کاتی چەک دەکەن بەڵام ئەو لاوانەی دەچنە ریزیان پەروەردەیان دەکەن و وبە شێوەی موسەلەح لە کەمپەکان دا دوای سازمان دانیان بۆ رۆژی مەبادا رایان دەگرن. پرسیار لێرەدا ئەوەیە ئەو رۆژە مەبادایە کەنگێیە؟ ئایا چاوەروانی عێراقیکی ترو هێرشی ئامریکانە یان چاوەروانی شۆرشیکی توندوتیژ و خوێناوین کە لەکاتی پێویست دا بگەرێنەوە ناوخۆی وڵات؟ ئایا وەلانانی شەری چەکداری و رێزوباوەر بە خەباتی مەدەنی کە بۆخۆشیان لەو شەرایەتە داخراوە بەبەراوەرد لە گەڵ پێشتر کەمتر داخراو، کە هیچ پێناسەیەکیان بۆی نییە بە پەروەردەکردنی هێزی پیشمەرگە کە لە کەمپەکان خەریکە ئەتوێنەوە لە دژایەتی دانییە؟ کار دەگاتە شۆنێک کە هاورێی خۆشەویستم عەبدوللا موهتەدی سکرتێری مادام العمری باوەرمەند بە دێمکراسی لە وتووێژ لە گەڵ محمد رەزا یزدان پناه دا لە وڵامی ئەو پرسیارەدا دەڵێ کە لەگەڵ ئەویکە شەری چەکداریتان وەلاناوە هۆکاری چێ کە هێزی پێشمەرگەتان پاراستووە ئایا ئەمە پارادۆکسی گوتاری و کرداری ناهێنێتە پێش تا ئەو رادەیە دەچێتە پێش کە هەموو پیرۆزی پێشمەرگە لە تا ئاستی بادیگارد دێنێتە خوارێ و دەڵێ کە ‌هێزی پێشمەرگە لە پلە یەکەم دا بۆ پاراستنی گیانی ئەندامانی حیزب و بارەگاکانی چالاکی دەکا.
ئایا بەراستی لاوێکی کورد کە لە ژێر زوڵمی داگیرکەر پشتی چەماوە وگیانی لە بەری دەستی دادەنێ داوای مافی میلەتەکەی دەکات لە روانگەی ریبەرانی ئەوحیزبانە بادیگاردە و تەواو؟ئایا سەرانی ئەحزابی تریش بەم شێوەیە بیروبۆچونەوە دەجوڵێنەوە و بوێری ئاغای موهتەدییان نییە؟

کۆی ئەو پرسیارانەو هەروەها نەبوونی پێناسە بۆ چۆنیەتی بزوتنەوەی مەدەنی و بەستێنی بە ئاکام گەیشتنی ، هەم لە ناڵ وهەم لە بزمار دانی ئەو حیزبانە لە خەباتی چەکداری کردنی یان نە کردنی،پرش وبڵاوی حیزبە کوردییەکان بە پێچەوانەی ویستی کۆمەڵانی خەڵک بۆ هاوکاری ئەوان لە بەرەیەکی هاوبەش دا و یەکخستنی تواناو هێزی لایەنگرانیان، وڵامدەر نەبوونی شەری چەکداری بۆ گەیشتن بە مافی کوردەکان دوای دەیان ساڵ شۆرشی خوێناوی، داخراوبوونی هەرجۆرە چالاکی هێمنانەی سیاسی ومەدەنی لە ناوخۆو وێڵ بوونی چالاکانی مەدەنی کورد سەبارەت بە چۆنیەتی کار وچالاکی کە هەم بتوانێ خاوەندارێتی لە ویستە نەتەوەییەکانی بکات وهەم ئەوەیکە ئەوان تووشی زیندان و ئێعدام نەکات، کوردەکانی خستۆتە سەر دوو رێیانی بزوتنەوەی چەکدارانەو پێچەوانەکەی تا ئێستا هیچیان نە رەدکراوەنەتەوە نە رێکارێکی وڵامدەریان بۆو پرسانە هەبووە. 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر