Pages

۱۳۹۱ آذر ۱۵, چهارشنبه

په‌رله‌مانی سوید به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ تاوانی ئه‌نفالی وه‌ك جینۆساید ناساند


په‌رله‌مانی سوید به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ تاوانی ئه‌نفالی وه‌ك جینۆساید ناساند 

له‌ دانیشتنی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی سویددا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران تاوانی ئه‌نفالی وه‌ك جینۆساید ناساند.



ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ دانیشتنێكی تایبه‌تدا په‌رله‌مانی سوید ده‌نگی له‌سه‌ر به‌ جینۆساید ناساندنی تاوانی ئه‌نفال دژ به‌ گه‌لی كورد دا (277) په‌رله‌مانتار دةنطيان بة جينؤسايد ناساندني ئةنفال و (22) په‌رله‌مانتاریش ده‌نگیان پێنه‌دا.
پێشتریش له‌مانگی تشرینی دوه‌م و له‌ دو دانیشتندا كه‌ یه‌كه‌میان له (‌15)ی‌ مانگ و له‌ سه‌ر ئاستی‌ لیژنه‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ پارته‌كانی‌ ناو په‌رله‌مانی‌ سوید و له‌ دانیشتنی‌ دوه‌میش له (‌28) ی‌ مانگ و له‌ دانیشتنی‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌و وڵاته‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی‌ به‌ جینۆساید ناساندنی‌ ئه‌نفالی‌ كورد له‌ باشوری‌ كوردستان كرا و هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا بڕیاردرا له‌ رۆژی‌ (5/12/ 2012) دا ده‌نگ له‌سه‌ر به‌ جینۆساید ناساندنی‌ ئه‌نفال بدرێت.

ئه‌مڕۆش دوای چاوه‌ڕوانییه‌كه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یی، بڕیاره‌ مێژوییه‌كه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ سوید ده‌رچو.
بڕیاره‌كه‌ش به‌ هه‌وڵی‌ چالاكانی‌ مه‌ده‌نی‌ و ره‌وه‌ندی‌ كوردی‌ و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری‌ ئه‌و وڵاته‌ بوه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هیچ هه‌وڵێكی‌ نه‌داوه‌ بۆ به‌ جینۆساید ناساندنی‌ ئه‌نفال.
له‌وباره‌یه‌وه‌ جه‌بار ئه‌مین، په‌رله‌مانتاری‌ پارتی‌ ژینگه‌ی سوید رایگه‌یاند: له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ تا ئێستا وه‌زاره‌تی شه‌هیدان‌ و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییان پێوه‌ نه‌كردون‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ به‌رهه‌می‌ هه‌وڵی ره‌وه‌ندی كوردیی و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی‌ و ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی سویده‌.
وڵاتی‌ سوید دوای‌ كه‌نه‌دا دوه‌م وڵاتی‌ خۆرئاوا ده‌بێت كه‌ ئه‌نفال به‌ جینۆساید بناسێنێت، هاوكات له‌ وڵاتانی‌ نه‌رویج و به‌ریتانیا و سویسرا و فینله‌ندا له‌سه‌ر ئاستی‌ جیا جیا كار له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ تاوانی‌ ئه‌نفال ده‌كرێت و ره‌وه‌ندی‌ كوردی‌ و چالاكانی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌و وڵاتانه‌ش ئه‌و دۆسیه‌یه‌یان به‌ره‌وپێشبردوه‌.
////////////

په‌رله‌مانی سوید تاوانی ئه‌نفالی كوردی به‌ جینۆساید ناساند
ئەو تاوانەی کە بە ناوی ئایەتێکی قورئانی ئەنجام درا دژ بە کورد ! بەلام نەک یەک ولات بەلکوو یەک مەلای عەرەبی ئیسلامی و تورکی ئیسلامی نەهاتنە گۆ ! ئەمەش ئیستفادەی عەرەب و تورک !
Idag , Onsdagen den 5 december 2012 kommer Sveriges Riksdag att formellt fatta beslut och erkänna anfall och Halabja som folkmord. Ni som vill bevittna denna historiska händelsen på plats, kan ni komma till riksdagen den 5 deceember kl 16:00-17.00. Kom och delta i det historiska händelse med oss. Vi ser fram emot ett starkt deltagande.
Kurdocide watch CHAK- Sverige

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر