نەبوونی یەکێتی و یەک ریزی لاوازیی درۆست دەکات و لاواز بوونی ریکخراوەکانی رۆژهەلاتی کوردستان لە بەرژەوەندی گەلی کورد دا نییە بەلکۆ لە بەرژەوەندی دۆژمنانی گەلی کوردایە
ئیمە دۆپاتی دەکەینەوە کە ئیمە نەفرەت لە شەری براکۆژی دەکەێن و هەر حیزب یان ریکخراوەیک هەول بەدا کە شەری براکۆژی درۆست بەکات ئەوا پیان رادەگەینین کە جیگایان نابێتەوە لە کوردستاندا و بەرژەوەندی نەتەوایەتی لە بەر چاو دەگرەن ئەگینا نۆکی تیژی قەلەمەکانمان دەکەێنە ئەو لایەن ریکخراوانی وا بیرۆکەی براکۆژیان هییە پیم وابێت حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران لە گەل کومەلەدا دەستیان بە شەری براکۆژی کرد بە داخەوە هیشتا حازەر نێن داوایی لیبۆردەن لە دایکانی کورد بەکەن ئەمەیش خۆی بۆخۆیی مەترسی درۆست دەکات لە لای تاکی کورد کە ئەو شەرە دۆپات بەکردرێتەوە ههر لایهن یان ریکخراوهیک بیرۆکی براکۆژی ههبێت ئهوا نۆکی تیژی وقهلمهکانمان ئاراستهیان دهکهێن
حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران هەر دوو باڵەکەی، وە کۆمەڵەی شۆڕەشگێری کوردستانی ئێران، هەر وەک دیتۆمانە لە ڕابردودا حیزبێکی قەیراناوی وە کێشە خوڵقێن بۆ گەلی کورد بون، بە تایبەتی لەو چەند ساڵەی دوایی دا، کە نەک هەر بونە بە سەر ئێشە بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆنە بە مایەی سەر ئێشە بۆ خودی خۆشیان، هەر وەک شاهیدی لێکترازان و پارچە پارچە بونیان بوین لەو چەند ساڵەی ڕابردودا، بەڵام ئەوەی من مەبەستمە دەمهەوێت بیڵێم کە لە داهاتودا بەرەو پارچە بونێکی زیاتر دەچن، هەر وەک خۆشیان نیگەرانی ئەوەن، بۆیێش ئێستا کەوتونەتە دژایەتی کردنی پژاک، کە پێیان وایە بەو دژایەتیەی کە لە دژی پژاک دیکەن، ڕەنگە لە لەت بون وە پارچە بونی زیاتر خۆیان بپارێزن، کە دەیانهەوێت کادرو ئەندام و لاینگر وە پێشمەرگەکانیان بە شەڕ لە دژی پژاکەوە مەشغوڵ بکەن و کێشە ناوخۆیەکانیان لە بیر بەنەوە.
هەر وەک لە ڕابردوشدا دیتمان ئەو دوو حیزبە+ بەشە جیاکانی لە سەرەوە ئیشارەتم پێداوە، لە لایەن ئەندامەکانیانەوە نارەزایەتیێکی زۆریان ڕوبەڕو بۆتەوە، وە هەمو هەوڵەکانی یێکگرتنەوەشیان بێئاکام ماوەتەوە، کە بۆتە مایەی نیگەرانی زیاتر لاینگرو ئەندامانیان، وە ئیمکانی تەقینەوەیێکی تریان لێدەکرێت، بۆیێش بە هەر قیمەتێک بێت دەیانهەوێت ئاورێک خۆش بکەن کە ئەندام و لاینگرانیان تێوەگلێنن، وە کێشە ناوخۆیەکانیان لە بیر بەرنەوە.
ئەو ئاگر خۆش کردنەش، ئەوەیە کە ئێستا دەیبینن وە لە دژی پژاک دەستیان پێکردوە، کە دەتوانم بڵێم تا ئێستا ئامانجی خۆیان پێکاوە، وە تەواوی ئەندامانیان لەو شەڕە چەپەڵەوە گلاندوە.
حدکا (٢)وە کۆمەڵەی موعتەدی بە بەردێک دوو کێلان دەشکێنن، یێکەمیان تێوەگلاندنی ئەندامان وە لاینگرانی خۆیان لە شەڕ دژی پژاک، کە کێشە ناوخۆیەکانیان بیر بچێتەوە وە لە لەت بون خۆیان بپارێزن.
٢- ڕاگرتنی دڵی پان ئێرانیەکان کە پارەیێکی زۆر بۆ خەرجی حیزبەکەیان لەوان دابین دەکەن وە وەردەگرن، وە ڕاگرتن وە دڵ خۆش کردنی دەوڵەتی تورکیە کە، چاوەڕوانی ئاڵوگۆڕ لە ئێرانن وە هەر وەک ئاگادارن دەوڵەتی تورکیە داڕێژەری بەشێک لەو پلانانەیە، کە ئەو چەند حیزبە خۆیان شیرین دەکەن لە بەر چاوی تورکەکان، کە بەڵکو وەک عبدولباسد سیدا مقامێکی گرنگیان پێبدەن.
مەترسی هەرێ گەورەیان ئەوەیە کە لە ڕودانی هەر ئاڵ و گۆڕێک لە ئێران وە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پژاک ،هەر وەک چۆن پ ی د لە ڕۆژئاوای کوردستان قودرەتی یێکەمی گرتە دەست، ئاواش پژاک ببێتە یێکەم قودڕەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە خاوەنی جەماوەرێکی زۆرە، کە پێیان وایە ئەوە شکەستێکی گەورە دەبێت بۆ ئەو چەند پارتە، بۆیێش پژاک خەتی سورە بۆ وان، وە بە هیچ شێوەیێک تەحەمولی ناکەن.
بەیانامەکی
پژاک پیم وایە دژ بە بەرژەوەندی کوماری سیداری ئیرانە لە بەیاننامەکدا هاتوە کە لە نیۆ ئەو کەسانی وا جیگا و ریگای ئەندامانی مەخفی
ناوخۆیی پژاک لە ناوخۆیی ئیراندا ئاشکرا دەکەن
بەریک
لە ئەوانە سەر بە حیزبەکانی دیکەی رۆژهەلاتی
کوردستانن و هیزەکانی رژیمی ئیران
ئاگادار دەکەنەوە جیگا و ریگای ئەندامانی پژاک بۆ هیزەکانی رژیمی ئیران ئاشکرا
دەکەن و لە نیۆ ئەو کەسانەدا ئەندامانی حیزبەکانی
دیکەیش هییە کە سەردانی سفارەتی ئیران دەکەن یان بۆ بەرژەوەندی حیزبی خۆیان یان
بۆ بە دەست هینانی زەوەی یان خانۆ ەکانیان
لە ئیران بۆ دەزگاکانی هەوالگری رژیمی
ئیران ئیتلاعاتی ئیران کار دەکەن.
کە زۆربی ئەو کەسانە ئاشکرا بووەن کە ئەندامی
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران و
ئەندامی عەبدۆلای مۆهتەدین ئەلبەتە چەند کەسەیکەن.
بۆ هەموو
کەسەیک ئاشکرایە کە زۆربی ئەندامانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران سەردانی
سفارەتی ئیران دەکەن و لە ئیران خانۆ و زەوەیان کریۆە یانی بەرژەوەندیان هییە لە ئیران دیارە بۆ
پاراستنی بەرژەوەندیەکانیان یان مەجبۆر دەکرێن کە ئەو کارە بەکەن یان خۆیان بۆ دوارۆژ دەست بە ئەو کارە دەکەن بۆ
رادەست کردنەوەی ئەندامانی ناوخۆیی پژاک بە هیزە هەوالگرەکانی ئیران ،و لە ئەم ریگایەدا هاوکاری هیزە ئەمنیەتیکانی
ئیران دەکەن دژ بە پژاک.
واتە بە
داخەوە حیزبەکان بوونەتە بەشیک لە ئیتلاعاتی ئیران.
لە لای کەس شاراوە نییە کە حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی
ئیران بۆ بەرژەوەندی حیزبی خۆیی دەست بە هەموو ئیشەیک دەبات و نابێت ئەوندەیش ئینتەزارمان لە ئەو حیزبە هەبێت
چونکە بەشیک بووە لە حیزبی تودەی ئیران و میژۆەی ئەم حیزبە بە
باشی بۆ هەمووان ناسراوە .
ئەلبەتە لە نیۆ حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی
ئیراندا کەسایەتی باشی تیدایە بەلام دەستەلاتی ئەوتۆەیان نییە لە ناوە حیزبدا.
من ریزم
هییە بۆ شەهیدانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران بەلام ئەو حیزبە دوای لە ناو
چوونی بەریز مەلا ئاوارە بە ریگایەکی
لاوازیەدا چوو لاواز بوونی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران بە سبەبی تیکەل بوونی
ئەندامانی پیشۆەی حیزبی تودەی ئیران بە
ناو ئەو حیزبە برۆ لاوازی و قەیران خۆلقێن رۆیشت.
سەبارەت
بە کومەلەیش دوای شەهید بوونی کاک فئۆاد
ئەو ریکخراوە برۆ لاوازیی رۆیشت بە سبەبی چەند کەسیایەتی فەرسەت تەلەبی وەک
مۆهتەدی چەند کەسیکی دیکە ریبازی کومەلەیان برۆ لاوازی برد.
//////////////////////////////
باوکی گیراوێکی سیاسی کورد لە لایەن ئیتلاعاتی سەڵماسەوە هەڕەشەی لێکرا
NNSROJ: ئیتلاعاتی شاری سەڵماس، باوکی گیراوێکی سیاسی کوردی خستۆتە ژێر گووشار و هەڕەشەی لێکردووە کە نابێ بەدواداچوونی چارەنووسی کوڕە گیراوەکەی بکات.
"ئەحمەد مەلازادە"، هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی "ئاشناک"ی سەڵماس، هەفتەی رابردوو، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەکە کراوە و لەوێ، هەڕەشەی لێکراوە کە چیتر بەدواداچوونی چارەنووسی "رەزا"ی کوڕی نەکات.
بە گوێرەی هەواڵێک کە ماڵپەڕی "چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران" بڵاوی کردۆتەوە، گەنجێکی کورد بە ناوی "رەزا مەلازاده" زیاتر لە یەک ساڵە، لە لایەن سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە قۆڵبەست کراوە و تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی لەدەست دانییە.
بە گوێرەی سەرچاوەکە، ئەو چالاکە کوردە، تەمەنی ٢٥ ساڵە و لە کۆتاییەکانی هاوینی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی، لە پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان قۆڵبەست کراوە و دواتر رەوانەی گرتووخانەیەکی سپای پاسداران لە شاری کرماشان کراوە.
بنەماڵەی ناوبراو، سەرەڕای بەدواداچوونی زۆر، هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە چارەنووسی کوڕەکەیان دەست نەکەوتووە و ئێستاش، لە لایەن ئیتلاعاتی سەڵماسەوە هەڕەشەیان لێکراوە کە بەدواداچوونی چارەنووسی کوڕەکەیان "ئاکامی مەترسیدار"ی لێدەکەوێتەوە.
هەروەها دەگووترێ کە "رەزا مەلازاده"، لە کاتی قۆڵبەستکرانی بریندارو لە دۆخێکی تەندرووستی ناجێگیردا بووە و هەر بۆیە بێدەنگی بەرپرسان لەمەڕ چارەنووسی و هەڕەشەی ئیتلاعات، گومانی ئەگەری گیانلەدەستدانی ناوبراو لە ژێر ئەشکەنجەی، لای کەس و کاری درووست کردووە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر