ڕەخنەی گەنجانی یۆتێبۆری لە بڵاوبوونەوەی وێنە و ناوەکانیان بە شێوەیەکی سووک لە سەر فەیسبووک
نزیکەی چەند سەد گەنجێک ئەم بەیانییە لە بەر بینای فێرگەی ناوندیی پلووس لە
شاری یۆتێبۆری کۆبوونەوە تا ڕەخنەی خۆیان دژی ئەوەی ناو و وێنەی سەدان کچی
گەنجی ئەم شارە لەسەر فەیسبووک و بەڕێی پرۆگرامی ئینستاگرامەوە بڵاو
بۆتەوە و تێیدا بە وشەی ناشیرنی 'لەشفرۆش' بەناویان کردوون، ڕاگەیێنن.
رادیۆی یۆتێبۆری باس لەوە دەکات کە زیاتر لە سی ئوتومبێلی پۆلیس لەم شوێنە
کۆبوونەتەوە و هەوڵ دەدەن گەنجەکان لەوێ دوورخەنەوە بەڵام گەنجانی
خوێندکاری قوتابخانەکانیتریش پەیوەیست بەم گەنجانە بوون و ئەمە کاری
پۆلیسی تووشی دژواری کردۆتەوە. دەگوترێ چەند خوێندکاری فێرگەی پلووس،
دەستیان لەم بڵاوکردنەوەیەدا هەبووە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر