فەرەیدون پێنجوێنی
جەنابی سەرۆك كۆمار! ئەوەی بڕوای بە سەربەخۆیی کوردستان نەبێ کورد نییە!
ئیمە نابێت چی تر باوەرمان بە سەرۆک تالەبانی هە بێت چونکە ئەو بەریزە پیر بووە ئیستا تەنها لە بیری بەرژەوەندی شەخسی خۆیدایە
سەرۆككۆماری عێراق لە دانیشتنێكی دا لەگەڵ چەند ڕۆژنامەنووسێكیكوێتی كەوتە موجامەلەكردنی سیستەمە پڕكێشەكەی ئێستای عێراق وهەوڵیدا مافی چارەی خۆنووسینی كورد كەمبایەخ پێشان بدات و تەنانەتهیچ ئاماژەیەكیشی بەو نەهامەتییە نەكرد كە لە تووشی گەلی كوردهاتووە. سەرۆككۆماری عێراق خۆی لەو ڕاستییە بوارد كە دۆزی كورد ڕەوایەو داواكارییەكانی بنچینە سەرەتاییەكانی هەر گەلێكن. بەداخەوەبۆچوونەكانی سەرۆككۆمار هێمایەك بوو بۆ و بەڕەوانەدیتنی مافی چارەیخۆنووسین و، بەردەوامیی هەناسەی خۆبەبچووكزانینی نەتەوەیی ئەوسیاسەتمەدارە كوردە كە هەردەم هۆكارێك بووە بۆ پاشەكشەپێكردنیكورد لە لە سەركەوتنەكانیدا.
بەر لە هەموو شتێك مەسەلەی بڕوابوون بە مافی چارەنووس پەیوەندی بە پێگەییشتوویی ئینسانیكوردەوە نییە كە سەرۆككۆمار جەختی لێ دەكاتەوە بەڵكو مافێكی ڕەوایە كە هەم لە كتێبەئاسمانییەكان و هەم لە جاڕنامەكانی مافی مرۆڤ و هەمیش لە میساقی نەتەوە یەكگرتووەكاندائاماژەی پێدراوە. ئەو مافەی كە پەیوەندی بە ڕاستییە جیوگرافی و مێژووییەكانەوە هەیەو كەس ناتوانێنكۆڵی لێ بكات.
هەر پێوەند بەو بابەتەوە ڕای گشتیی كوردی لەگەڵ مافی چارەی خۆنووسینە و بچووككردنەوەی ئەومافە لە فیدڕالییەتدا زوڵمێكی ئاشكرایە لە نەوەی دواڕۆژ دەكرێ. پێویستە سەركردە سیاسییەكانڕێزی ئیرادە خەڵكەكەیان بگرن.
داواكردنی سەربەخۆیی توندڕۆیی نییە كە جەنابی سەرۆككۆمار ئاماژەی پێدەكات بەڵكو خەونێكیڕەوای هەر كوردێكە لەسەر گۆی زەوی. بەو قسەیەی سەرۆككۆمار بێت سەربەخۆیی سوودانیباشوور و كۆسۆڤۆ و داواكاریی فەڵەستینییەكان بۆ دەوڵەتی سەربەخۆ دەچێتە خانەی توندڕۆیی ودەمارگیریی نەتەوەییەوە.
لە لایەكی دیكەوە ئەو نەهامەتییەی لە لایەن دەوڵەتی عێراقەوە بەسەر كورددا هاتووە كافییە بۆ ئەوەیویژدانی جیهان بهەژێنێ و سەر بۆ داواكارییەكانی بنوێنێ. سەرۆككۆمار وەك كوردێك دەبوایە لەدانیشتنەكەدا ئاماژەی بەو زوڵم و چەوساندنەوەیە كردبا كە لە دژی گەلەكەی كراوە.
سەرباری ئەوەیش ئەوە حكوومەتی عێراقییە بەرەو دروستكردنی قەیران و پێشێلكردنی دەستوورهەنگاوی ناوە. ئەوە حكوومەتی عێراقییە سەرچاوەی كێشەكانە نەك ئەوەی كورد سەرچاوەیگرفتەكان بێ. سیستەمی تازەی عێراقی هیچ گەرەنتیی ئەوەی تێدا نییە كە هەڕەشە لەسەر كورددووبارە نەبێتەوە. دیكتاتۆرییەتی مالیكی پێشانمان دەدا كە فیدڕالیەت و دیموكراسیی تەوافوقییش ئەوگەرەنتییە بە كورد نادات بە ئاسوودەیی لەگەڵ عێراقدا بژییت.
سەرۆككۆمار دەیتوانی لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا دەورێكی باشی هەبێ و ڕێگە لە دەركەوتنەوەیدیكتاتۆرییەت بگرێ كە نەیكرد. سەرۆك كۆمار لە قسەكانیدا بچووكترین ئاماژەی بەو پێشێلكاریانەنەكرد كە مالیكی لەو چەند ساڵەدا ئەنجامی داوە بە پێشێلكردنی سەلاحییاتی سەرۆككۆمارییشەوە.
تاڵەبانی هەر بەوەیش نەوەستاوە و ئابووریی كوردستانی داوەتە بەر پەلامار و بە "بێهێز"ی ناوزەدكردووە. كوردستان خاوەنی سامانی سرووشتی و مرۆیی مەزنە كە دەكرێ بەهۆیەوە لاوازییەژیۆپۆلیتیكییەكانیشی قەرەبوو بكات. كوردستان دەتوانێ بەهۆی ئابوورییەكەیەوە ببێتە فاكتەریبووژانەوە لە ناوچەكەدا هەروەكچۆن ئێستاكە ئاسۆكانیشی بەدەر كەوتووە. كە واتە كوردستان گشتبنچینە ئابوورییەكانی دەوڵەتێكی سەربەخۆی هەیە. دەوڵەتێكی وەك كوێت تەنیا نەوتی هەیە و بووەتەفاكتەرێكی ئیجابیی ئابووریی جیهانی.
ئێستاكە ڕای گشتیی هەرێمی كوردستان گەییشتووەتە ئەو قۆناغەی كە بە ئاسانی بتوانێ لەئەخلاقی نەتەوەیی و سیاسیی تاڵەبانی بگات و دژی بوەستێتەوە. تاڵەبانی بەشێكە لە پیلانێك بۆسنوورداركردنی داواكانی گەلی كورد و بووەتە فاكتەرێكی سەرەكیش بۆ بەرگریكردن لەسەرەڕۆییەكانی مالیكی.
كورد پێیوابوو پۆستی سەرۆككۆمار دەبێتە گەرەنتییەك بۆ پاراستنی دەستوور و داواكارییەكانی گەلیكورد بەڵام وا دەرنەچوو. شەقامی كوردی ئەو هیوایەی هەبوو گەڕانەوەی مام جەلال بۆ بەغدا بۆپتەوتركردنی سەنگەری كوردستانە لەبەرانبەر دیكتاتۆرە نوێیەكەی عێراقدا كەچی دەركەوت لەوەداهەڵەیە و مێژوو خۆی دووبارە كردووە.
http://nnsroj.com
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر