Pages

۱۳۹۱ آذر ۱۳, دوشنبه

٤ هاووڵاتی لە کرماشان لە سێدارە دران


٤ هاووڵاتی لە کرماشان لە سێدارە دران

کوردپا: ئەمڕۆ دووشەممە حوکمی ئێعدامی٤ کەس لە شاری کرماشان بەڕێوە چوو کە حوکمی ١ کەسیان لەبەر چاوی گشتی بوو

هەواڵدەریی ئیسنا بڵاوی کردەوە سەر لەبەیانی دووشەمە ١ کەس لە مەیدانی ئازادی شاری کرماشان لەبەر چاوی خەڵک لە سێدارە دراوە.


دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامی ئێران تاوانی ئەو کەسەی دەستدرێژی جنسی راگەیاندووە.
“موجتەبا مەلەکی” بەرپرسی دادوەریی گشتیی کرماشان رایگەیاند: سەرلە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٣ کەسی دیکەش حوکمی ئێعدامەکەیان لە ناو زیندانی شاری کرماشان بەڕێوە چووە.

لەو ٣ کەسە ئێعدام کراوە ٢ کەسیان پیاو و یەکی دیکەشیان ژن بووە.

ناوەندە قەزاییەکان تاوانی ئەو ٣ کەسەیان کڕێن و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان راگەیاندووە.

------------------------------------





زیندانییەكی كورد لە گرتووخانەی شاهڕوود لە سێدارە درا.

سەرلە بەیانیی رۆژی دووشەممە، رێكەوتی 11‌ی بانەمەڕ هاووڵاتییەكی كوردی خەڵكی ورمێ‌ لە سێدارە درا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سەرلە بەیانیی رۆژی دووشەممە “چەنگیز مەجیدی” كوڕی حاجی محەممەد مەجیدی و خەڵكی ئاوایی” گلانیك”ی سەر بە ناوچەی ئەنزەلی ورمێ‌ لە زیندانی “شاهڕوود” سەر بە شاری سمنان بە تاوانی كڕین و فرۆشی مادە سڕكەرەكان لە سێدارە درا.
هەواڵنێری كوردپا لە ورمێ‌ وتیشی: چەنگیز مەجیدی خاوەنی ژن و منداڵە.
بە وتەی یەكێك لە خزمە نزیكەكانی بنەماڵەی مەجیدی، سەرلە بەیانیی رۆژی دووشەممە بە بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە كوردەیان راگەیاندووە كە بە مەبەستی وەرگرتنەوەی تەرمی چەنگیز سەردانی زیندانی شاهڕوود بكەن.
سرّ چاوه:کوردپا

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر