Pages

۱۳۹۱ آذر ۱۳, دوشنبه

هێزەکانی مالیکی لە خالە نزیکەکان لەگەل پێشمەرگە دەکشێنەوە


هێزەکانی مالیکی لە خالە نزیکەکان لەگەل پێشمەرگە دەکشێنەوە و چەند یەکەیەک بە چەکی سووک لە ناوجەکانی هێلی تەماس لەگەل پێشمەرگە ماونەتەوە و ئەو هێزانەی کە ماوەیەک لەمەو پێش هاتبوونە نزیک گوندی مامە لە خۆرئاوای دبس کە ژمارەیان ٣ تانک بوو کشانەوە بۆ بارەگای سەرەکیەکەیان لە تل الورد 


شایەنی باسە ماوەی هەفتەیەکە سەربازگەی کەیوان دەرگایەکی لە پشتەوە کراوەتەوە و گومان دەکرێت فەرماندە و ئەفسەرە پلە بەرزەکان نوسینگەکانیان گواستبیتەوە بۆ مقر لیوای ٤٧ لە تل الورد و کۆبوونەوەکانیان لەوێ بکەن و ئەم ماوەیە سەربازگەی کەیوان جم و جۆلی کەم بوۆتەوە و وەکو پێشوو نیە

ئەمەش وەک ئامادەکاریەکە بۆ هەلاتن و بە لێکدانەوەی سەربازی بێت ئەوا مقر فق جوال دروستکراوە و وەک مەضوعی بەدیل بەکار دێت و ترسیان لەوە هەیە کە کەیوان لە کاتێکی زۆر زوو بکەوێتە دەست پیشمەرگە

///////////////////

بەپەلە - هەواڵیکی گرنگ - سەرجاوەیەکی تایبەت..


هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد فەرمانی بە سوپای گاردی کۆماری ( پاسەوانە کوردەکانی تالەبانی ) کردووە لە ئامادەباشیدابن بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو ، هێرۆ ئیبراهیم فەرمانی کردووە ئەو هێزەی کە دەبوو رۆژی هەینی بگەڕێنەوە جاری نەگەڕێنەوە هەرێم ، لەوێ بمیننەوە و هێزێکی تر بۆهاواری و ئەمنیەتی تالەبانی و سەرکردایەتی کورد بگەنە بەغداد .

ئەوەبوو هەمان هێزی تاڵەبانی لە سلیمانی بە 28 ئۆتۆمبێل بەڕێکەوتن بەرەو بەغداد تا دواتر لە نێوان کەرکوک و بەغداد بە فەرمانی مالیکی ڕیگریان لێکراوە و تا ئێستا دیار نیە ئایا تاڵەبانی دەچێتەوە بەغداد یان نا ، ئەوەی زانیاریە و لەبەردەستماندایە سوپای گاردی کۆماری بەشێکی لە بەغدادە لە ماڵی تاڵەبانی و بە چەکی قورسەوە لە ئینزاردان و بەشێکی تا ئێستا نەگەیشتوونەتە بەغداد و داوایان لێکراوە بە هێزەوە نەیەن و بە تەکی داخڵی بەغداد بن ...

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر