تۆمه‌تباری كوشتنی سێ ژنه سیاسه‌تمه‌داره‌كه 19 رۆژ پێش رووداوه‌كه چووه‌ته ئه‌نقه‌ره
رۆژنامه‌ی "حوریه‌ت" ی توركی بڵاویكرده‌وه عومه‌ر گیونه‌ی كه به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلانی له كوشتنی سێ ژنه سیاسه‌تمه‌داره‌كه‌ی په‌كه‌كه له‌پاریس ده‌ستگیركراوه، 19 رۆژ پێش روداوه‌كه سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ی كردووه.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كه، عومه‌ر له 18 كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو به نهێنی له‌فه‌ڕه‌نساوه چووه‌ته ئه‌سته‌نبوڵ و دواتر چووه‌ته ئه‌نقه‌ره به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوی به كه‌سوكاری بكه‌وێت.
به‌پێی رۆژنامه‌كه، دوای سێ رۆژ له‌مانه‌وه‌ی عومه‌ر به‌هه‌مان رێگه گه‌ڕاوه‌ته‌وه پاریس، پێش 19 رۆژ له روداوی كوشتنی سێ ژنه سیاسه‌تمه‌داره‌كه له‌پاریس كه كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێكهوتهوه.
هه‌ر به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كه له‌ئێستادا پۆلیسی ئه‌نته‌رپول و تیمێكی تایبه‌تی توركیا لێكۆڵینه‌وه له‌هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی عومه‌ر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نقه‌ره.
سەر چاوە ئین ئار تیڤی
////////////////////
شه‌ش هه‌زا په‌نابه‌ری كورد ئاگادارده‌كرێنه‌وه كه به‌ریتانیا جێبهێڵن
بەرپرسی مەڵبەندی پەنابەرانی كورد رایگه‌یاند نزیكەی شەش هەزار په‌نابه‌ری خه‌ڵكی هەرێمی كوردستان له‌به‌ریتانیا كەیسەكانیان داخراوە و لەلایەن حكومەتی ئەو وڵاتەوە ئاگاداركراونەتەوە كە دەبێت ئه‌و وڵاته بەجێ بهێڵن.
ئەحمەد ساڵح بەرپرسی مەڵبەندی پەنابەرانی كورد له لێدوانێكی رۆژنامه‌نوسیدا وتی " هۆكاری ڕەتكردنەوەی كەیسی ئەو ژمارە زۆرەی په‌نابه‌ران ئەو بارودۆخە سەقامگیرەیه لە هەرێمی كوردستاندا بوونی هەیە و بەوەش پەنابەرانی كورد ئاستەنگیان بۆ دروست دەبێت تا بتوانن بیسەلمێنن پەنابەری ڕاستەقینەن و پێویستیان بە پارێزگاری كردنە".
ئەحمەد ساڵح لەزاری نوێنەری ئاژانسی سنوری بەریتانیا كەبە( UKBA) ناسراوە، رایگه‌یاند نزیكەی شەش هەزار كەیسی پەنابەرانی كوردستانی عێراق كەیسەكانیان داخراوە و دەبێت لە داهاتوودا بەریتانیا بەجێ بهێڵن.
هه‌روه‌ها وتی چەند ڕێكخراوێكی بیانی لە بەریتانیا بوونیان هەیە كە كاردەكەن بەمەبەستی هاوكاریكردنی ئەو كوردانەی كە كەیسەكانیان داخراوە و دەیانەوێت خۆبەخشانە بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان جگەلەوەش ئەو پەناخوازانە هاوكاری مادیش دەكرێن.
رونیشیكرده‌وه "ئەو كەیسانە كۆمەڵێك ڕێكاری یاساییان بڕیوە و كۆتایان پێهاتووە و بەو جۆرەش ئەو كەسانە ئاگاداركراونەتەوە بۆ ئەوەی بەزووترین كات بەریتانیا بەجێ بهێڵن. بەمەش بێبەشكراون لە هەموو سەرچاوەیەكی ژیان و لەلایەن حكومەتی بەریتانیاوە هیچ هاوكاریەكی مادی و مەعنەویان بۆ دابینناكرێت. بەوەش زۆرێك لەو پەنابەرانە ناچارن لە ماڵی هاوڕێی و كەسوكاریان بژین و لە دۆخێكی نالەباردان".
مەڵبەندی پەنابەرانی كورد رێكخراوێكی ناحكومی كوردیە لە بەریتانیا و لە ساڵی 2002 ەوە دەستی كردووە بە چالاكیەكانی بە ئامانجی ناساندنی كەلتورو زمانی كوردی و ئەو كارەساتانەی كەبەسەر كوردستاندا هاتوون لەوانە ئەنفال و كیمیاباران و دروستكردنی پەیوەندی لە نێوان كوردانی دانیشتووی بەریتانیا بەگشتی و كۆمەڵگای بەریتانی لەڕێگەی ڕێكخستنی سیمینار‌و پێشنگای هونەری و چەندین چالاكی كەلتووری ترەوە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر