Pages

۱۳۹۱ دی ۲۶, سه‌شنبه

زوبێر ئایدار : ده‌ستی تاریکی ناو ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌ کرده‌ی کوشتنی سێ خانمه‌ کورده‌که‌دایه



زوبێر ئایدار : ده‌ستی تاریکی ناو ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌ کرده‌ی کوشتنی سێ خانمه‌ کورده‌که‌دایه

 زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:


بە بروایی ئێمە  ئەم تێرۆرە بە ئاگاداری  دەولەتی تورکیا ئەنجامدراوە   ئەگر سەیریکی بەڵگەنامەکانی  ویکیلیکس بکەێن  راستیەکان دەردەکەوەن  کە تورکیا  لە میژەوە پێلانی داریژاوە بۆ تێرۆری  ئەم سی چالاکوانە وا لە وەلاتی فەرنسا تێرۆر کران  تورکیا  بە تەماییە  سەرچاوەداراییەکانی پارتی کریکارانی کوردستان پەک بەخات  جا کار ئاسانی بکات بۆ لە ناو بردنی   ریکخراوەی ئازادیخوازی گەلی کورد  بە تایبەتی پارتی کریکارانی کوردستان .
  بەداخەوە  هیشتا برەیک لە ریکخراوەکانی کوردستانی  لە ناخی دلەوە خوازیاری لە ناو چوونی پارتی کریکارانی کوردستانن  هەر بۆ ئەوەیش بانگەشی ئەوە دەکەن کە گواییە  تورکیا ئەو تاوانی ئەنجام نەداوە   بۆ دولەتی تورکیا پاکانە دەکەن هەر هەموو ئەو کەسانی وا ئەو بانگەشیە دەکەن سەر بە ریکخراوەیکەن لە بشەکانی کوردستان   ئەو ریکخراوانیی وا ئەو کەسانە سەر بە ئەوانن دژی پارتی کریکارانی کوردستان  ، و حەز ئاواتیان ئەوییە کە پارتی کریکارانی کوردستان لاواز بێت جا بۆ ئەم مەبەستیش  حازەرن هەوالی چەواشە  وناراست بەلاو بکەنەوە درۆو دەلسەی ناراست بۆ گەلەکەیان باس بکەن
http://wikileaks.org/cable/2007/12/07ANKARA2917.htmll
هێشتاش له‌ پاریس لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر دۆسێی کوژرانی سێ خانمی چالاکوانی کورد که‌ دره‌نگانێکی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ته‌رمه‌کانیان له‌ نێوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی کوردستان دۆزرانه‌وه‌ و هه‌رسێکیشیان گولله‌ به‌سه‌ریانه‌وه‌ بووه‌.




زوبێر ئایدار  جێگری سه‌رۆکی کۆنفێدراسیۆنی جڤاته‌ دیموکراتییه‌کان (ک.ج.ک.) ده‌ڵێت پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا هیچ ورده‌کاریه‌کی باس نه‌کردووه‌ ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت که‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ ئه‌م کرده‌ی کوشتنانه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رنامه‌بۆڕێژکراوی پرۆفێشناڵانه‌ کراوه‌ و پۆلیس ئاماژه‌شیان به‌وه‌ کردووه‌ که‌ ده‌شێت بکوژه‌کان سێ که‌س بووبن.

زوبێر ئایدار ده‌شڵێت ڕۆژی سێشه‌مه‌ ته‌رمه‌کان ده‌برێنه‌وه‌ و ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌ شاری دیاربه‌کر له‌ مه‌ڕاسیمێکی تایبه‌تدا پێشوازی له‌ ته‌رمه‌کان ده‌کرێت و هه‌ر له‌وێش به‌خاک ده‌سپێردرێن.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ئایدار ده‌شڵێت ئامانج له‌و کرده‌ی کوشتنانه‌ ڕێگه‌گرتن بووه‌ له‌وه‌ی کێشه‌ی کورد له‌ تورکیادا به‌شیوه‌یه‌کی ئاشتیانه‌ چاره‌سه‌ربکرێت و ده‌شڵێت وه‌ک کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان ( که‌نه‌که)‌ پشتیوانی له‌و هه‌وڵه‌ ئاشتیانه‌یه‌ ده‌کرێت که‌ له‌گه‌ڵ ئیمرالی ده‌ستیپێکردووه‌. 
http://www.dengiamerika.com/content/aydar/1583027.html

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر