زانیاری زیادتر لە سەر تومەتباری تاوانەکی وەڵاتی فەرنسا تێێدا ٣ ژنە چالاکوانی کورد تێرۆر کرد تورکە سر بە دەزگای نەهێنی تورک میتە. عومەر گینەی لە لایەن دەزگای هەوالگەری تورکیاوە مەشقی تایبەتی پێ کراوە پێش ئەوەی بنێردرێت بۆ ئەوروپا ئەو کەسە دیارە لە میانێ ٣ یان ٤ سال مەشقی چوونێەتی کۆشتن تێرۆر کردنی لە تورکیاوە بێنێووە دەتوانێت ئەو بەڵگەنامەییە ویکیلیکس بی سەلمێنێت کە ئەو پێلانە لە سالی ٢٠٠٨ داریژراوە بۆ تێرۆر کردنی ئەو کەسانی وا سەرچاوە داریەکانی پارتی کریکارانی کوردستانیان بە دەستەوەیە و دارایی پارتی کریکارانی کوردستان دابێن دەکەن.
عومەرگینەی سەر بە دەزگای هەوالگری تورکە عومەر گینەی لە ناو سوپای تورک‌دا پەلی ئەفسری هییە واتە سەر بە تیم تایبەتێکانی دەزگای هەوالگری میتی تورکیاییە.
لە مەر کۆشتنی ئەو ٣ ژنە چالاکوانە لە میژووە پێلانی بۆ داریژراوە لە لایەن دەزگای هەوالگری تورکیاوە دەزگای هەوالگەری تورکیا بە دوایی سەرچاوە دارایەکانی پارتی کریکارانی کوردستان گراوە وەک چوون لە بەڵگەنامەی ویکیلیکس داهاتووە چونکە دوابەدوایی تێرۆری ئەو ٣ چالاکوانە کەسیکی دیکە کە کوردی قەفقازیا خەلکی جورجیە بۆ لە وەلاتی روسیا تێرۆر کرابە قەناسە
http://wikileaks.org/cable/2007/12/07ANKARA2917.htmll
زانیاری زیادتر لە سەر تومەتباری تاوانەکی وەڵاتی فەرنسا تورکە سر بە دەزگای نەهێنی تورک میتە کە لە لایەن دەولەتی
تورکیاەوە ناردراوە بۆ چاوەدێری هەلسۆکەوتی کوردەکان تا پێش دەنۆستانەکی ئیمرالی لە نێۆان ئەوجالان تورکیا نەیتوانێووە خۆیی لە تیکۆشرانی کورد نیزیک بەکاتەوە بەلکۆ لە هەلومەرجی وا لە ریگای ئەو دانوستانانەوە هاتووە ئاراوە کەلکی وەرگرتووە خۆیی نیزیک کردوتەوە جا دەستی بە ئەنجامدانی ئەو تاوانە کردوە دیارە ئەو تاوانیش بە فەرمانی دەولەتی تورک بە تایبەتی دەزگای هەوالگری تورک ئەنجامدراوە ئەگر خۆێشی لە کوردەکانی فەرنسا نێزیک کردوتەوە دیارە بۆ سێخورەی کردن و چاوەدێری چالاکیکانی کوردان لە سەر داوای دەزگای هەوالگری تورک دەستی بە ئەوکارە کردوە.
-------------------------------------------------------
ته‌واوی زانیاریه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه، عومه‌ر گونیه‌ی كێیه؟
ڕاپۆرتی ڕاوێژ كامه‌ران
داوكاری گشتی پاریس به‌پشتبه‌ستنی به پاشماوه‌ی دی ئین ئه‌ی به‌جێماو له سه‌ر قه‌وانی فیشه‌كه‌كان و وێنه تۆماركراوهكانهوه عومه‌ر گونه‌ی وه‌ك تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی له تیرۆركردنی ساكینە جانسز و فیدان دۆغان و لەیلا سۆیلەمەز كه سێ ژنه چالاكوانی پهكهكهبون و له ڕۆژی 9/1 تیرۆركران، ده‌ستگیركرد.
به‌رێوبه‌رانی په‌كه‌كه ده‌ڵێن كه عومه‌ر ئه‌ندامی حزبه‌كه نیه‌و هیچكه‌س به دوو ساڵ هاتوچۆ نابێت به متمانه‌پێكراوی په‌كه‌كه، به‌لام رۆژنامه‌كانی توركیا ڕایانگه‌یاندوه كه عومه‌ری گونه‌ی له نێو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی په‌كه‌كه له پاریس كه‌سێكی ناسراو بووه نازانوی قه‌ره كه‌مال (كه‌ماله ڕه‌ش) یان لێناوه.
كه‌ماله ڕه‌ش كێیه
قه‌ره كه‌مال له بنه‌ره‌تدا ناوی كه‌سایه‌تیه‌كه له ڕۆمانی (یاسای گورگ) كه كه‌مال تاهیر نوسه‌ری چه‌پی توركی نوسیویه‌تی و كراوه‌ته زنجیره‌یه‌كی ته‌له‌فیزیۆنی و له ته‌ره‌ته‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، قه‌ره كه‌مال له ڕۆمانه‌كه‌دا كه‌سێكه به تۆمه‌تی پلان بۆ تیرۆری ئه‌تاتورك (دامه‌زرێنه‌ری كۆماری توركیا) ده‌گیرێت و له زینداندا خۆی ده‌كوژێت.
محه‌مه‌د ئولكهری سه‌رۆكی فدراسیۆنی ئه‌نجومه‌نی كوردی له فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت"عومه‌ر گونه‌ی خۆی وه‌ك كورد ناساندوه، به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له منداڵیه‌وه له فه‌ره‌نسا گه‌وره بوه‌و زمانی فه‌ره‌نسیه‌كه‌ی باش بووه، له كاری وه‌رگیڕاندا یارمه‌تی رێكخستنه‌كانی په‌كه‌كه‌ی داوه‌و وه‌ك كه‌سایه‌تیش به كه‌سێكی باش ناسراوه"
به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌نوانی بی بی سی گول ئای ئایدهمر یه‌كێك له په‌یامنێرانی ڕۆژ تیڤی، كچه هاورێ عومه‌ر گونیه‌ی بوه‌و په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له نێوانیاندا هه‌بوه.
ئه‌وه‌ی كه بوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی عومه‌ر گونه‌ی وه‌ك تۆمه‌تبار له‌م تیرۆره‌دا به توركیاوه ببه‌ستیته‌وه، ئه‌وه‌یه كه گونه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا كورد نه‌بوه‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له بنه‌ماڵه زۆر توندڕه‌وه توركه‌كانن، عومه‌ر گونه‌ی له ناوچه‌یه‌كی سیواس له دایك بووه، كه زۆر توركی نه‌ته‌وه په‌رستن، جێی له دایكبونهكهی پێشتر ناوی توزلا بوو، دوای هیرشی سوپای توركیا بۆسه‌ر قوبرس، كرا به‌ناوی ژه‌نه‌ڕاڵ عوسمان فه‌زڵی پۆڵا كه یه‌كێكه له فه‌رمانده‌كانی ئه‌و هێرشه‌یه، گوندی ته‌نیشتیان كه ناوی ئهڵماڵیه، شوێنی له‌دایكبونی موحسین یازچی ئوغلوه كه یه‌كیكه له گه‌وره‌ترین سیاسه‌تمه‌دارانی نه‌ته‌وه‌په‌رستی تورك و دامه‌زرینه‌ری پارتی ڕاستڕه‌وی توندڕه‌وی یه‌كێتی گه‌وره‌یه (بوبك بیرلیگی).
گونیه‌ی له 16/4/1982 له دایك بووه‌و له ساڵی 2011 وه په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه‌وه كردووه‌و وه‌ك شۆفێر و وه‌رگێڕی زمان كاری له‌گه‌ڵدا كردون، ئه‌مه‌ش له كاتیكدایه كه مامی عومه‌ر گونه‌ی كه له ئه‌نقه‌ره ده‌ژی ڕایگه‌یاندوه"خانه‌واده‌كه‌ی ئه‌و هه‌میشه هه‌واداری پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی تورك بوه، كه ئه‌وان هه‌میشه كاتێك ناوی په‌كه‌كه‌یان له لا هێندراوه، هه‌ستیان به ترس كردوه"
ئه‌رگه‌نه كۆنی سه‌وز
به‌پێی قسه‌كانی داواكاری گشتی پاریس عومه‌ر گونه‌ی له نێوان مانگه‌كانی ئاب و ئه‌یلول سێ جار چوه بۆ توركیا، كه كۆی ئه‌م زانیاریانه ئاماژهبون بۆ ئه‌وه‌ی كه لایه‌نێك له نێو توركیا ده‌ستی هه‌یه له تیرۆركردنی سێ چالاكوانه ژنه‌كه به ئامانجی تیكدانی چالاكیه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد و ڕیككه‌وتن له‌گه‌ل په‌كه‌كه.
سۆزدار ئاڤیستا یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه وتویه‌تی"سه‌كینه جانكز بڕیاربوو بچێت بۆ قه‌ندیل، به‌لام سێ ڕۆژ پێش گه‌شته‌كه‌ی تیرۆر كرا، كه ئه‌وه‌ش به‌لگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆریسته‌كان ئاگاداری ئه‌و گه‌شته بون"
جگه له‌وه‌ش موراد قه‌ره‌یلان ده‌ڵێت"عومه‌ر گونه‌ی پیاویی یه‌كێك له دوو گروپه دهستڕۆشتوهكهی توركیایه، كه ئه‌وانیش یان دامه‌زراوه ئاسایشیهكهی توركیایه یاخود ئه‌و گروپه ئیسلامیه نه‌ته‌وه پهرستهن كه وه‌ك ئه‌رگه‌نه‌كۆنی سه‌وز ناسراون و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی حكومه‌ت هه‌یه"
گونیه‌ی له فه‌یسبووك
عومه‌ر گونه‌ی له فه‌یسبووك كه‌سێكی چالاكه و دوو ئه‌كاونتی هه‌یه، كه یه‌كێكیان شوینی نشته‌جێبونی بایرنی ئه‌ڵمانیایه‌و ئه‌وی دیكه‌یان له پاریسه، له هیچكام له‌م دوو ئهكاونتهیدا هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی كوردی تێدا نیه‌و ئه‌و گۆرانیانه‌ی كه حه‌زی لێبوه تاركان و عهتیهبون كه هه‌ردوكیان توركن و لایه‌نگری زینجیره‌ی ته‌له‌فیزیۆنی دۆڵی گوركهكان بوه كه ناوه‌ڕۆكێكی نه‌ته‌وه په‌رستانه‌ی توركی هه‌یه‌و دژ به كورده، لایه‌نگری یانه‌ی گه‌ڵه‌ته‌سه‌رای توركی بووه‌و هه‌ندێك وینه‌ی كه‌عبه‌ی پیرۆزیشی بڵاو كردۆته‌وه كه پیشانده‌ری مه‌یلی ئایینیه.
داواكاری گشتی پاریس ده‌لیت عومه‌ر گونیه‌ی بێكار بوه، به‌ڵام له فهیسبوكهكهیدا وینه‌ی تیدا بووه كه پیشانده‌دات له فڕۆكه‌خانه‌ی شاردگۆڵ خه‌ریكی كاركردنه، جگه له‌وه‌ش له فهیسبوكهكهیدا باسی په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ل پهیامنیرهكهی ڕۆژتیڤیدا ده‌كات، له كاتیكدا بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌ڵێن پێشتر كچه پوره‌كه‌ی هێناوه و هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان سه‌كه‌وتوو نه‌بوه‌و لێكجیابونهتهوه، به‌لام هه‌ر له فهیسبوكهكهیدا وێنه‌ی خۆی و كچێكی بچوكی داناوه كه له‌سه‌ری نوسیوه "گیانه‌كه‌ی خۆم، كچه‌كه‌م"
پرسیاره بێ وه‌ڵامه‌كان
له‌كاتیكدا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی به‌ده‌په تیرۆره‌كه به شه‌رمه‌زاری بۆ ده‌زگای ئاسایشی فه‌ڕه‌نسا ده‌زانن، بنه‌ماڵه‌ی عومه‌ری گونه‌ی ئه‌و به قوربانی پلانێك ده‌زانن و ده‌لێت گونیه‌ی فێی له گه‌لدا بووه‌و تومۆری مێشكی هه‌یه‌و نه‌یتوانیوه وه‌ڵامی پۆلیس به باشی بداته‌وه، كه‌سانێكیش باوه‌ریان وایه ده‌زگای ئاسایشی فه‌ره‌نسا به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م زانیاریانه له‌سه‌ر گونه‌ی ده‌یانه‌ویت ڕای گشتی به‌ره‌و لایه‌نیكی تیرۆره‌كه بنێرن، هاوكاتیش لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی دیه به‌رن كه هێشتا ئاشكرایان نه‌ركردوه.
داواكری گشتی پاریس ڕای گه‌یاندوه له‌سه‌ر 8 قه‌وانی فیشه‌ك له‌و 10 قه‌وانه‌ی له شوینه‌كه دۆزراونه‌ته‌وه دی ئێن ئه‌ی عومه‌ر گونه‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه، جگه له‌وه‌ی له كامیراكانی چاودێریدا سێ كه‌س ده‌ركه‌وتون، كه یه‌كیان عومه‌ر گونهیهو ئه‌و دوو كه‌سه‌ی دیكه‌ش تا ئێستا له لایه‌ن حكومه‌تی فه‌ڕه‌نساوه ئاشكرا نه‌كراون.

------------------------------------------------------------
گومانلێکراوی تیرۆری سێ ژنە سیاسەتمەدارە کوردەکە کێیە؟
NNSROJ: پاش ئەوەی داواکاری کۆماریی فەڕەنسا لە کۆبوونەوەیەکی رۆژنامەوانیدا، کەسێک بە ناوی 'عومەر گونەی' بە گومانلێکراوی سەرەکی تیرۆری سێ ژنە سیاسەتمەداری کورد ناساند، میدیاکانی کورد و تورک، نهێنی زیاتریان لە سەر ژیان و ناسنامەی ئەو کەسە ئاشکرا کرد.
ئاژانسی 'فرات'ی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان، فۆڕمی ئەندامێتی ئەو کەسەی لە فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی فەڕەنسا (FEYKA) بڵاو کردەوە کە بە پێی ئەو فۆڕمە، عومەر گونەی لە ساڵێک و دوو مانگ لەمەو پێشەوە پەیوەندی پێوە گرتوون و بەشداری کۆڕ‌و کۆبوونەوە و چالاکییەکانی فیدڕاسیۆن بووە.
هەر لەمبارەوە سەرۆکی گشتی (FEYKA) محەمەد ئولکەر، سەبارەت بە گومانلێکراوی تیرۆری سێ ژنە سیاسەتمەداری کورد لە پاریس، وێڕای پشت راستکردنەوەی ئەو زانیارییانە گوتی: 'هەموو کەس بە فەرەنسی و تورکەوە دەتوانێ ببێتە ئەندامی ئێمە.' هەر وەک گوتیشی: 'بە دڵنیاییەوە ئەو کەسە وەک دەگوترێ شۆفیری سەکینە جانسز نەبووە و کەسێک نەبووە بە تایبەتی کاروبارەکانی سەکینە رابپەڕێنێ.'
سەر لە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە (٢١ی ژانوییە)، داواکاری کۆماریی فەڕەنسا فڕانسوا مولین، لە کۆبوونەوەیەکی رۆژنامەنووسیدا، کوردێکی تەمەن سی ساڵ بە ناوی عومەر گونەی، لە دایکبووی تورکیا و دانیشتووی (سێن سان دەنیز)ی بە گومانلێکراوی ئەو رووداوە ناساند.
محەمەد ئولکەر سەرۆکی (FEYKA) دەڵێ گونەی ساڵێک و دوو مانگ لەوپێش سەردانی کردوون و داوای کردووە لە رێکخراوەکەیاندا ببێتە ئەندام.
بە گوێرەی قسەکانی ئولکەر، گونەی رۆژی ١٨ی نۆڤامبری ٢٠١١ فۆڕمی ئەندامێتی پڕ کردۆتەوە و دواتر وەک سەرجەم ئەندامەکانی دیکە، هاتوچۆی کردوە و بەشداری کۆڕ‌و کۆبوونەوە و چالاکییەکان بووە.
'فەڕەنسیەکەی باش بوو و بۆیەش گیروگرفتی وەرگێڕانی بۆ زۆر کەس چارەسەر دەکرد. بەڵام بە پێی لێکۆڵینەوەکانمان، ئەو کەسە لە هیچ رێکخراوێکی کوردی‌دا بەرپرسیارێتی بە دەستەوە نەبووە. تەنیا ئەندامێک بوو و هیچی تر.' ئولکەر وای گوت.
ئولکەر بە وڵامی ئەو پرسیارە کە چۆن کەسێکی نەناسراو، سەکینە بە ئۆتۆمبێلەکەی دەباتە بیرۆ، درێژەی بە قسەکانی دا 'ئەندامێکی کۆمەڵەکە بوو. بەشداری چالاکییەکان دەبوو، وەرگێڕانی بۆ خەڵکی تر دەکرد. بەمجۆرە متمانەی بە دەست هێنابوو. فیدان دۆغان خۆی تەلەفۆنی بۆ کردبوو و گوتبووی دەیەوێ سەکینە جانسز بێنێتە بیرۆی ئینفۆرماسیۆنی کورد.'
ئولکەر ئەو زانیارییانەش بە درۆ دەخاتەوە کە عومەر گونەی شۆفیری سەکینە جانسز بووبێ یاخود بۆ کاروباری بیرۆکراتیک ئەرکدار کرابێ.
سەرۆکی (FEYKA) پێی وایە لێدوانەکانی داواکاری کۆماریی فەڕەنسا زیاتر تەکنیکی بوون و دەڵێ 'ئەمە تاوانێکی سیاسییە و پێویستە روون بکرێتەوە. چاوی کوردستانیان لە فەڕەنسایە. بەڕای ئێمە تاوانێک نییە تەنیا لە لایەن کەسێکەوە ئەنجام درابێ.'
لە لایەکی دیکەوە، بە گوێرەی هەواڵی میدیاکانی تورکیا عومەر گونەی لە تەمەنی ٥ ساڵییەوە وێڕای بنەماڵەکەی لە فەڕەنسا دەژی و چوار پێنج مانگ لەمەوپیش لە ئا‌ڵمانیا ژیانی هاوسەریی پێک هێناوە.
زەکی گونەی مامی عومەر گونەی دوێنێ شەو لە رێگەی بەرنامەیەکی راستەوخۆی (سی ئێن ئێن تورک)، رەتی کردەوە عومەر ئەندامی پەکەکە بووبێ و گوتیشی بنەماڵەکەیان هیچ سۆزێکیان بۆ پەکەکە نەبووە.
مامی گونەی بە تەلەڤزیۆنەکەی راگەیاند کە برازاکەی لە فڕۆکەخانە کاری کردووە و بڕوا ناکا تیرۆرەکەی ئەنجام دابێ.
هەروەها رەمزی کارتاڵ، سەرۆکی کۆنگرا گەل، لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی (نوچە تێ ڤێ) رەتی کردەوە عومەر گونەی ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان بووبێ.
شایانی باسە رۆژی چوارشەممە ٩ی ژانویەی ٢٠١٣، "سەکینە جانسز" سیاسەتمەداری کورد و لە دامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان، "فیدان دۆغان"، نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد و "لەیلا شایلەمەز"، چالاکی کورد لە بیرۆی ئەنفۆرماسیۆنی کورد لە پاریس تیرۆر کران.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر