Pages

۱۳۹۱ دی ۱۸, دوشنبه

دەستەلاتی کورد و ئەشکنجەدانی هاو وەلاتیانی کورد بە دەستی کورد جیگای شەرمەزاریە


دەستەلاتی کورد  و   ئەشکنجەدانی هاو وەلاتیانی کورد بە دەستی کورد جیگای شەرمەزاریە

لە تاوانەکانی بەعسی سەدامیەوە بۆ تاوانەکانی کورد بە دژی کورد ....

لە تاوانەکانی سەدامی کورد کوژەوە بۆ تاوانەکانی کورد و دیکتاتۆریە خۆدیەکان، 

-------------------------

کۆماری ئیسلامی خه‌ریکه‌ سانسۆڕی "هۆشمه‌ند" گه‌شه‌ پێ ده‌دا

NNS ROJ: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تیی ئێران ماوه‌یه‌که‌ ده‌ستیان کردووه‌ به‌ هه‌ڵمه‌تی بوونه‌ ئه‌ندام له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا، کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ نیازی گه‌شه‌ پێدانی سیسته‌مێکی نوێیه‌ بۆ سانسۆر کردنی تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌و مێدیا ئه‌لکترۆنییه‌کانییانه‌ که‌ ئه‌وان به‌ "نه‌گونجاو"یان ده‌زانن.

رۆژنامه‌ی "هفت صبح" بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ ده‌وڵه‌ت خه‌ریکی گه‌شه‌پێدانی‌ "نه‌رمه‌واڵه‌یه‌کی هۆشمه‌ند"ه‌ که‌ ته‌نیا رێگه‌ به‌ کرانه‌وه‌ی به‌شێکی که‌م له‌ ناوه‌رۆکی تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌دا.

کۆنتڕۆڵی هۆشمه‌ندانه‌ی تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وا ده‌کا که‌ لایه‌نه‌ نه‌رێنی و نه‌گونجاوه‌کانی ئه‌و تۆڕانه‌ فیلتێر و رێگه‌ش به‌ هاووڵاتیان ده‌دا له‌ به‌شه‌ به‌که‌ڵکه‌کانی سوودمه‌ند بن، ئیسماعیل ئه‌حمه‌دی، یه‌کێک له‌ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی وای به‌ رۆژنامه‌که‌ گوتووه‌.

زۆربه‌ی تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، له‌ ناویاندا "فەیسبووک" و "تویتر"، هه‌روه‌ها نزیک به‌ ته‌واوی ئه‌و مێدیا ئه‌لکترۆنییانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی ئێرانه‌وه‌ وه‌شان ده‌که‌ن،‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگای سانسۆڕی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییه‌وه‌ فیلتێڕ کراون، به‌ڵام ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر له‌ هاووڵاتیانی ئێرانی له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا چالاکن.

له‌ ماوه‌ی یه‌ک مانگی ڕابردووشدا به‌شێک له‌ سه‌رانی ده‌وڵه‌ت، له‌ ناویاندا رێبه‌ری کۆماری ئیسلامی "عه‌لی خامنه‌یی"ش هه‌ڵمه‌تێکی بوونه‌ ئه‌ندام له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان ده‌ست پێکردووه‌.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر