عومەر گۆنەی چۆن ئەو تیرۆرەی پێکراوە؟
دیارە عومەر گۆنەی یێکێک لەو کەسانە بوە کە دەستی لە تیرۆری پاریس دابوە، وە پلانەکەش دەوڵەتی تورک بۆیان داڕشتوە، ئەو تەنیا یێکێک لە جێبەجێ کەری تیرۆرەکە بوە.

ئەوا بە بەردەوامیش عومەر گۆنەی و ڕابردوی بڵاو دەبێتەوە و نەهێنیەکانی زیاتر ئاشکرا دەبێت، بەڵام بە پێی ئەو چەند خاڵانەی لە میدیاکانی پۆلیسی فەڕانسە و میدیای کوردی بڵاو بۆتەوە، زۆر ڕون دیارە کەسێک لە تورکە فاشیستەکان بوە، هەتا کاری خۆشی بە جێ گەیاند ناوی ئەسڵی خۆی و بنەماڵەی بە کەس نەگوتوە. نەهێنی خۆی پاراستوە، چۆن زانیویەتی ئەگەر کوردەکان بزانن بنەماڵەکەی عومەر چەندان گێنڕاڵ و پلەداری پایە بەرزی دەوڵەتی تورکن، وە لە فاشیستەکانن، نابێتە جێی متمانەی کۆمەڵە کوردیەکان، بۆیێش نەهێنیەکانی حەشار داوە.
دیارە ئەو پلانە لەمێژە کاری بۆ کراوە، وە ڕاستەوخۆش دەوڵەتی تورک، هەم لە بواری ماڵی و ئاموزشی تایبەتیش بۆ عومەر کراوە، بۆیێ ئەو کارە بە تەنیا کاری خۆی نیە.
عومەر لە ماوەی یێک ساڵ دا چەندان جار چۆتەوە بۆ تورکیە، بێئەوەی کەس بزانیت،
ساحێب ماڵی عومەرگوتویەتی، جارێک پێی گوتم ئەگەر تۆ نازی بیت من عوسمانیم،
عومەر هیچ زانیاری ڕاستی خۆی و بنەماڵەی بە کەس نەگوتوە،
عومەر چایچی تیمی سپۆرتی تورکی لە فەڕانسە بوە،
عومەر لە گەورەترین فرۆکەخانەی پاریس ئیشی هەبوە،
عومەر لە گەڵ تورکە هەرێ ڕەگەزپەرستەکان ئیشی کردوەو خۆشی لە چەقوو ئەسلعە بوە،
بە فەیس بوکی عومەر دیارە وەە هیچ شتێکی باشی لە سەر کورد نیەو بەڵکە بە پێچەوانەوە،
مامی عومەر، کە گێنڕاڵێکی تورکیە، وێنەی عومەری لە سەر فەیسبوکی خۆی دابەزاندوەو پێی هەڵا گوتوە،
مامی عومەر ڕەتی کردەوە کە لە بنەماڵەیان دا کەسێک هەبێت خۆشی لە پ‌ک‌ک بێت،
چەند ڕۆژ دوای تیرۆرەکە، ئەردوغان گوتی کە ئیمکانی تیرۆری هەمان شێوە هەیە لە ئاڵمان!!!؟
ئەو کارە لە کاتێک دا کرا کە دەوڵەتی تورک داوای دانیشتن لە گەڵ کورد دەکرد،
هەر لە ڕۆژی تیرۆرەکەش دا دەوڵەتی تورک کەوتە چەواشە کردنی ڕاستی هەواڵەکە،
ئەو خاڵانە پێمان دەڵێن، ئەو تیرۆرە کاری بە تەنیا کەسێکی وەک گۆنەی نیە، بەڵکو دەوڵەتانیش لە پشتی ئەو کارەن.
ئەو تیرۆرە بە تەنیا بە گۆنەی ناکرێت، بەڵکو بێ گۆمان دەوڵەتی تورکیەی لە پشتە.
لێرەدا زۆر ڕون و ئاشکرایە کە تورکیە ئەو کارەی کردوە، بەڵام دەوڵەتی فەڕانسەش لە ئاشکراکردنی ئەو ڕاستیە شلە، وە وەک دیارە چاوەڕوانی معاملەیێکی دوو لایەنەیە کە تورکیە پێشکەشی بکات بۆ چاوپۆشی، ئەگینا بۆ زانیاری زیاتر نادات.
دیارە ڕەنگە معاملەکە لە پێشداش کرابێت، بەڵام ئەگەر گەلی کورد فشاربۆ فەڕانسە بێنێت، ڕەنگە لە بەرژەوەندی کورددا و بە قازانجی گەلی کورد کارەکان باشتر بەرەو پێشەوە بچن.
----------------------
ئەندامێکی بنەماڵەی "ئەنوەر حوسێن پەناهی"، گیراوی سیاسی کورد بە ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژی راگەیاند کە دوابەدوایی قۆڵبەست کردنی چەند ئەندامی تری بنەماڵەکە و دەستبەسەرداگیرانی بڕەپارەیەکی بنەماڵەکە لە لایەن ئیتلاعاتی ئێرانەوە، ئەمجار هەڕەشەی ئەوە کراوە کە بنەماڵەی حوسێن پەناهی بۆ شوێنێکی دەرەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان دوور دەخرێنەوە.
بە گوێرەی سەرچاوەکە، ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگەی تەلەفۆنەوە بە بنەماڵەی حوسێن پەناهی راگەیاندووە کە ئەگەر بێت و چیتر هەواڵ و زانیاری پێوەندیدار بە رەوشی گیراو یا قۆڵبەستکراوانی ئەو بنەماڵە بڵاوبکەنەوە، بۆ دەرەوەی کوردستانیان رادەگوێزن.
دوایین هەڕەشەی ئیتلاعاتی ئێران لە پارێزگای کوردستان پاش ئەوە دێت کە گەنجێکی تری بنەماڵەکە بە ناوی "سیروان"، لە رۆژی چوارشەممە ٢٠ی بەفرانبارەوە، قۆڵبەست و رەوانەی شوێنێکی نادیار کرابوو.

-------------------
له‌ماوه‌ی مانگێکدا رژێمی ئێران (49) که‌سی له سێداره دا
چالاکانى مافى مرۆڤ له ئێران ئامارێکى سه‌باره‌ت به پیشێلکارییه‌کانى مافى مرۆڤ له مانگى به‌فرانباردا بڵاو کرده‌وه که‌تێیدا به تایبه‌ت ئاماژه به ڕێژه‌ى زۆرى له‌سێداره‌دان کراوه .
به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ی که هه‌رانا بڵاوی کردۆته‌وه :" له مانگى ڕابردوودا، نزیکه‌ى له (83%)ی له سێداره‌دانی زیندانیان له زیندانه‌کاندا یان له پێش چاوى خه‌ڵک بووه واتا به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرابووه ."
هه‌ر له‌و راپۆرته‌دا ئاماژه به‌وه کراوه که له‌ماوه‌ی مانگێکدا واتا له (21 ی کانوونی یه‌که‌مه‌وه تا 20ی کانوونی دووه‌م ) دا سزای له سێداره‌دانی (49) که‌س جێبه‌جێ کراوه که (11) یان له‌به‌رچاوی خه‌ڵک بووه و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆریش له زیندانیانی سیاسی له‌به‌ر په‌تی سێداره‌دا راگیراون .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه به‌وه ده‌کات ( بێهروز ئالخانى ) که زیندانییه‌کی سیاسییه و سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، سزاکه‌ی له‌لایه‌ن دادگاى پێداچوونه‌وه‌ی سزاکانه‌وه ئهرێکراوه و ئێستاکه یه‌کێکه له‌و زیندانیانه‌ی له‌ژێر په‌تی سێداره‌دایه .
ئالخانى له‌گه‌ڵ (15) که‌سى تر له ڕێبه‌ندانى ساڵى 1388 هه‌تاوی واتا له ساڵی 2009 ى هه‌تاوى له لایه‌ن هێزه چه‌کداره‌کانى ڕژێمی ئێرانه‌وه له شاری سه‌ڵماس و به‌تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ پارتی ژیانى ئازادى کوردستان PJAK دا ده‌ستگیر ده‌کرێن و پاش ماوه‌یه‌کی که‌م سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت .
زیندانییه‌کی سیاسی تریش به‌ناوی (ره‌زان مه‌لازاده) ی ته‌مه‌ن (25) ساڵ و که خه‌ڵکى گوندی ئاشناکی سه‌ڵماسه، دیوانى باڵاى ئێران سزای له‌سێداره‌دانی ئه‌رێ کردووه. هاوکات سزای له سێداره‌دانی پێنج زیندانی سیاسی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب له زیندانى کارونى ئه‌هواز له‌لایه‌ن هه‌مان ده‌زگای باڵای رژێمه‌وه ئهرێکراوه .
ئه‌مانه له‌کاتێکدان که دوو زیندانی سیاسی تر به‌ناوه‌کانی ( لوقمان و زانیار مورادی )یش له‌ژێر په‌رده‌ی سزای له سێداره‌داندان.
له راپۆرته‌که‌دا هاتووه که له‌و مانگه‌دا واتا مانگی به‌فرانباری هه‌تاوی، به گشتى (7972) پێشێلکارى مافى مرۆڤ له له ئێران‌دا تۆمار کراوه .
ئاژانسی هه‌واڵی فرات

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر