Pages

۱۳۹۱ بهمن ۹, دوشنبه

كۆمپانیایه‌كى ئه‌مریكى كامێرایه‌ك دروست ده‌كات كه‌ له‌ توانایدایه‌ بفرێت و فه‌رمانه‌كانى خاوه‌نه‌كه‌یشى جێبه‌جێ بكات.


كۆمپانیایه‌كى ئه‌مریكى كامێرایه‌ك دروست ده‌كات كه‌ له‌ توانایدایه‌ بفرێت و فه‌رمانه‌كانى خاوه‌نه‌كه‌یشى جێبه‌جێ بكات.
سەرچاوە کانالی کوردستان

كۆمپانیاى (ئه‌لویز ئینۆفیتینگ) كه‌ باره‌گاكه‌ى له‌ شارى سانفرانسیسكۆیه‌ له‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه‌ كه‌ كامێرایه‌كى به‌ناوى "مى كام" دروستكردوه‌ كه‌ له‌ كامێرایه‌كى بچووك پێكهاتووه‌ و چوار په‌روانه‌ى هه‌یه‌ و له‌تواناشیدایه‌ بفڕێت، ئه‌و كامێرایه‌  14 مایكرۆفۆنى هه‌ستیاریشى هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كامێراكه‌ له‌ هه‌ر خۆپیاكێشانێك به‌ دیوار و ماده‌ ره‌قه‌كان بپارێزێت. 
ئه‌و كامێرایه‌ ده‌توانێت وێنه‌ى جێگر بگرێت و گرته‌ى ڤیدێوش تۆمار بكات، ده‌شكرێت وێنه‌كان له‌ رێگه‌ى واى فاى و بلۆتۆزه‌وه‌ ره‌وانه‌ى موبایله‌ پێشكه‌وتووه‌كان بكات، یاخود راسته‌وخۆ به‌ یوتوب و فه‌یسبووكه‌وه‌ بلكێندرێت، كۆمپانیاكه‌ هیچ زانیاریه‌كى دیكه‌ى له‌باره‌ى ئه‌و كامێرایه‌ بڵاونه‌كردووەته‌وه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ ده‌ڵێت نرخى ئه‌و كامیرایه‌ له‌ 49 دۆلار تێناپه‌ڕێت.  
////////////////

ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ڕه‌خنه‌ی له‌ حكومه‌تی عێراق ده‌گرێت و داوای كرد به‌ پێی بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ ڕووداوی كوژرانی خۆپێشانده‌رانی فه‌لوجه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد و بێلایه‌ن بكرێت. 

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى داواى كردووه‌ كه‌ تۆمه‌تباران بدرێنه‌ دادگا و ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی عێراق گره‌نتی ئه‌وه‌ بكات كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێز له‌ مافی مرۆڤ رابهێنێت و سنوورێك بۆ پێشێلكردنی مافی مرۆڤ دابنێن به‌ تایبه‌ت له‌ گرتووخانه‌كان دا. 

به‌یاننامه‌كه‌ى ڕێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى جه‌ختیشى له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ڕێكخراوه‌كه‌یان پێشتریش داوای له‌ حكومه‌تی عێراق كردبوو كه‌ مافی مرۆڤ  پێشێل نه‌كات به‌ تایبه‌تیش له‌ به‌ندینخانه‌كان دا به‌ڵام حكومه‌ت هیچ هه‌ڵوێستێكی له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌بووه‌.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر