راپۆرتێكی ڤیدیۆیی له‌سه‌ر تیرۆركردنی سه‌ركرده‌كانی كورد له ئه‌وروپا
سەرچاوە ئەن ئار تیڤی
له‌دوێنێوه وه‌فدێكی ئێرانی له‌سلێمانییه‌و به‌نهێنی چاویان به‌یه‌كێتی و گۆڕان كه‌وتووه
////////////////////
له‌دوێنێوه وه‌فدێكی ئێرانی له‌سلێمانییه‌و به‌نهێنی چاویان به‌یه‌كێتی و گۆڕان كه‌وتووه
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و جموجوڵه سیاسیانه‌دا كه له دوای نه‌خۆشكه‌وتنی تاڵه‌بانیه‌وه ده‌ستپێكردوه، له‌دوێنێوه وه‌فدێكی ئێرانی پایه‌به‌رز كه تائێستا نازانرێت چه‌ند كه‌سن و ناویان چیه، له‌سلێمانین و دوور له‌چاوی كامێرا‌كان، به‌جیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبونه‌وه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئێن ئاڕ تی كه‌وتوه وه‌فده‌كه دوێنێ له‌سلێمانی چاوی به‌چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی كه‌وتوه‌و ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای گۆران‌دا كۆبونه‌ته‌وه.
هاتنی ئه‌م وه‌فده ئێرانییه بۆ سلێمانی دوای دووه‌م سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم دێـت بۆ سلێمانی كه رۆژی هه‌ینی رابردوو ئهنجدامیدا و سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی یهكێتیو پارتی كرد.
هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كانی ئێن ئاڕ تی، وه‌فده ئێرانییه‌كه جارێكی تر داوایان له‌به‌رپرسانی یه‌كێتی كردوه كهڕیزهكانیان بپارێزن و له‌غیابی تاڵه‌بانیدا یه‌كگرتوو بن، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی ئێرانیشان نیشانداوه بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك كه له‌م قۆناغه‌دا یه‌كێـتی پێویستی بێت.
به‌ڵام تا ئێستا نازانرێت په‌یامی وه‌فده‌كه‌ی ئێران چی بووه بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
پێش نزیكه‌ی مانگێكیش لهمهوبهرو له‌دووه‌م رۆژی نه‌خۆشكه‌وتنی تاڵه‌بانیدا، ئێن ئاڕتی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌فده پزیشكیه‌كه‌ی ئێران‌دا بۆ به‌غدا كه‌بۆ پشكنینی تاڵه‌بانی هاتبونه به‌غدا چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی ئێرانیشیان له‌گه‌ڵ ببوو، وه هه‌مان په‌یامیان به چه‌ند لێپرسراوێكی یه‌كێتی راگه‌یاندبوو.

http://www.nrttv.com/dreje.aspx?jimare=24943
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر