بەرخودانى رۆژئاوا کوردوستان خەونى گڵاوى دوژمنان لەگۆر ئەنێت
چوار شەممە, 02 کانونی دووەم 2013
نوسینی: ئاکام حاجى.. پێنوسهکان
دواى سەرهەڵدانى شۆرش لە رۆژئاواى کوردوستان و نەمانى هێزى سەربازیى و ئیدارى رژێمەکەى ئەسە د لەشاروونەوچەکانى کوردوستان گەلىمەلەم پارچە دابراوە ى ووڵات خۆبەرێخستنێکى بەرچاوچالاک ئەبینرێت بۆ بەرگرى کردن و باراستنى ناوچەئازادەکان . هەربۆیە جەوانانى ئێمە بەرێژەیەک کەچاوەروان نەدەکرا تەڤلى یەکینەکانى پاراستنى گەل ئەبن بۆپارێزگارى کردنى گەل بۆئەوەى لەهەرپێشهاتێک کەرووبەرووى گەل ئەبێتەوە ببنە بەربەستێکى پۆڵاین .
بەڵام ئەوەى جێگاى باس وهەڵوێستە لەسەرکردنە ئەوتەوژمە ئیقلمى و نێودەوڵەتەیە کە بۆدژایەتى گەلى کورد لەرۆژئاواى کوردوستا بەرێوە ئەچێت وەتائێستا دەیان کوسپ بەربەستیان داناوە بۆلەناو بردنىئەم شۆرشەو کپ و بێدەنگى کوردان بەڵام خۆراگیرى گەل نیشانى دنیایدا کە ئێمە لەپێناو ماف و ئازادى خۆمان سڵ لەهیچ پیلانێکى قرێژ ناکەینەوە وەئامادین لەپێناوژیاندا بمرین ئەوەى مایەى تێرامانە ئەو دژایەتیەى حکومەتەکەى ئاردۆغانە کەبەئاشکراو بەبێ پەردە هاوکارى سەربازى و داراى ئەدات بەم گرووپە چەتەناى کەچاویان بەئازادى گەلى کوردلەرۆژئاوا هەنایەت وەهەمیشە لەهەوڵان کە سیاسەتێکى ترسناک و قێزەون لەبەرامبەر گەلى کورد بدەن مەشاندە چونکە دەوڵەتى تورکیا دروست بوونى هەرێمێکى کوردى لەرۆژئاواى کوردوستان بەمەترسى ئەزانێت بۆسەرئایندەى تورکیا بۆیە بەردەوام لەدانانى بەربەست و کۆسپ دروستکردنەبۆئەوەى شتێک لەرۆژ ئاوا چێنەبێت بەناوى هەرێمى کوردوستانى رۆژئاوا .
بەڵام ئەوەى زیاتر جێگاى نیگەرانى هەڵوێست وەرگرتنە لەوبارەیەوە حکومەتى هەرێمیش لەدژایەتى کردنى کوردانى رۆژئاوابێبەش نەبوو بەداخستنى سنورەکانى باشوورى کوردوستان بەرووى رۆژئاوادا لەکاتێکا بارووگوزەرانى گەل رۆژ بەرۆژ بەروو خراپ بوون ئەچێت بەهۆى نەبوونى خوراکى پێویست و سوتەمەنى و پێداویستى تەندرووستى بەداخەوە هەرێمى کوردوستانى باشوور نەی توانى خۆى بەدوربگرێت لەوسیاسەت قرێژەى کە بۆلەناوبردن وکپ کردنى کوردانى رۆژ ئاوا بەرێوە ئەچێت وەداوام وایە چیتر هەرێمى کوردوستان نەبێتە بەشێک لەو گەمارۆیەى کەخراوەتە سەر رۆژئاواى کوردوستان شەر برسى بوون وکورد بەکورد نەکەن چونکە ئیرادەى گەلى مە لەرۆژئاوا زۆر لەم شەرە بەهێزترە کەرووبەروویان ئەبێتەوە وەدڵنیام دووژمان خەونى لەناوبردن و کپ کردنى کوردانى رۆژ ئاوا ئەخەنە گۆرەوە .
بۆیە من ئەپرسم ئاخۆهۆکارى داخستنى سنوورەکانى باشورى کوردوستان بەرووى رۆژ ئاوادا بۆ رێگرى کردن لەگەیاندنى هاوکارى بۆچى و لەپایى چى؟ یان لەداخستنى سنورە کان جگە لەکوردکێ زەرەر مەند ئەبێت ئایا حکومەتى هەرێمى باشوور پێى وانیە دەست بەربەرى ئەرکێکى ئەخلاق ى نیشتیمانى بووە؟
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر