لێدوانی پژاک له سه‌ر تروری سه ژنه سیاسه‌توانی کورد له پاریس
دوێنێ رێکەوتی 9 - 1- 2013 گوێی بیستی هەواڵی دڵتەزێنی شەهادەتی سێی ژنە سیاسەتمەداری کورد بە ناوەکانی هەڤال سەکینە جانسز یەکێک لە دامەزرێنەرانی PKK ـ و فیدان دوغان ـ نوێنەری کەنەکە لە وڵاتی فەرانسە ـ و لەیلا سۆیلەمەز ـ سیاسەتمەداری کورد ـ لە شاری پاریسی پێتەختی فەرانسە بووین کە لە ئەنجامی هێرشێکی تيرۆريستى دا شەهید کراون و هەتا ئێستاکە بکەرانی ئەم کردەوە هۆڤانەیە ئاشکرا نەکراون.
وەک پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ، ئەم هێرشە درندانەیە لەسەر سیاسەتمەدارانی کورد شەرمەزار دەکەین و بەم رێگایەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان و تایبەت لە رێبەری گەلی کورد، رێبەر ئاپۆ و پارتی کرێکارانی کوردستان PKK دەکەین.
بێ گومان پێک هاتنی هێرشێکی لەم چەشنە لە وڵاتێکی وەک فەرانسە و لەبەرامبەر کەسایەتی گەلێکی خاوەن ئەو ئاستە لە تێکۆشان و بەتایبەت لە بەرامبەر ژنە سیاسەتمەدارانی کورد،کارەساتێكى نوێیە وگەلەکەمان و سەرجەم لایەنە کوردییە بەرپرسیارەکانی رووبەرووی نیگەرانی جیدی کردۆتەوە . ئەمە روون و ئاشکرایە کە دەوڵەتی فەرانسە لە پێناو پاراستنی ئەم کەسایەتیانە بەرپرسیارە و روودانی بویەری بەم شێوازە لەو وڵاتە، لەکەیەك له سەر روخسارى ئەم دەوڵەتە سازدەكات. بە تایبەت کە هەنووکە گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادی خوازانەی گەلی کورد، لە قۆناخێکی یەگجار زۆر هەستیار دا تێدەپەرێت، رووداوی لەم چەشنە هەڵگڕی واتای زۆر مەترسیدارە بۆ گەلی کورد. لەسەر ئەم بنەمایە بانگ لە دەوڵەتی فەرانسە دەکەین کە پێویستە بە زووترین کات ئەم رووداوە روون بکاتەوە و ئاشکرای بکات کە کام هێز لە پشت ئەم هێرشە درندانەیە هەیە و بکوژانی ئەم سياسه تمه دارانه سه زا بکات.
شەهادەتی ئەم گەورە سیاسەتمەدارانە، خەسارێکی گەورەیە بۆ گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادی خوازانەی گەلی کورد. ژنێكى تيكوشەر وەک هەڤاڵ سەکینە جانسز لە تێکۆشانی سەردەمیانە و هاوچەرخی کورد خاوەن پێگەیەکی تایبەتە و سەرجەم ژیانی خۆی بۆ تێکۆشان لە پێناو ئازادی گەلی کورد و بەتایبەت ئازادی ژنانی کورد تەرخان کرد. هەڤال فیدان و هەڤاڵ لەیلاش هەروەها لە تێکۆشانی ئازادی خوازی گەلی کورد دا، خاوەن رۆڵی تایبەت بوون. لەسەر ئەم بنەمایە بانگ لە سەرجەم گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان و لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت کوردانی نیشتەجێی ئەورووپا دەکەین کە بە شێوەی جەماوەری و بە شێوەیەکی شیاوی ئەم شەهیدە قارەمانانە، خاوەنداریەتی خۆیان نیشان بدەن و لە پێناو ئاشکرا کردنی ئەو پیلانە چەپەڵانەی کە لە پشت ئەم کردەوە تيروريستييه شاراوەیە، لە هەموو گۆرەپانەکاندا دەست بە چالاکی و رێپێوان بکەن.
سڵاو و رێزی شۆرشگێری
10-1-2013
کۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK
-------------------
PJAK : بڕی (100)هه‌زار دۆلار کۆمه‌ک راده‌ستی نوێنه‌رانی رۆژئاوا کرا
سلێمانی -
له‌کۆنفرانسێکی راگه‌یاندنیدا له‌ئۆفیسی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی رۆژئاوای کوردستان له‌شاری سلێمانی له‌سه‌ر ناوی پارتی ژیانی کوردستان PJAK لێدوانێکدرا و راگه‌یه‌نرا که بڕی (100) هه‌زار دۆلار هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان کۆکراوه‌ته‌وه و راده‌ستی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی رۆژئاوای کوردستان کرا.
له کۆبوونه‌وه راگهیاندنیهکهدا PJAK پشتگیری سیاسی و مادی و مه‌عنه‌وه‌ی خۆی بۆ شۆڕشی گه‌لی کورد له‌رۆژئاوای کوردستان دووپات کرده‌وه و بانگی هاوکاریشی له‌ته‌واوی لایه‌نه‌کان و به‌تایبه‌تی پارت و رێکخستنه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرد.
له‌لێدوانه راگهیاندنیهکهدا نوێنه‌ری پارتی ژیانی کوردستان PJAK شه‌ماڵ به‌شیری هاوکارییه‌که‌ی راده‌ستی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی رۆژئاوای کوردستان کرد و رایگه‌یاند" ماوه‌ی مانگێکه له ناوه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و له‌ده‌ره‌وه‌ش ده‌ستمان به‌هه‌ڵمه‌تێکی کۆکردنه‌وه‌ی هاوکاری بۆ رۆژئاوای کورستان کردوه و تا ئێستا بڕی (100)هه‌زار دۆلارمان وه‌کو هاوکاری کۆکردۆته‌وه. "
به‌شیری راشی گه‌یاند" ئێمه وه‌کو PJAK ته‌نها لێدوان بۆ پشتگیری کوردانی رۆژئاوای کوردستان به‌س نابینین و پێویسته هه‌موو پارت و لایه‌ن و که‌سایه‌تی و به‌تایبه‌تی پارته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌شێوه‌ی کرداری هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان کۆبکه‌نه‌وه. "
هاوکات به‌شیری ره‌خنه‌شی لهنزیکبوونی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ شۆڕشی گه‌له‌که‌مان له‌رۆژئاوای کوردستان گرت به‌هه‌ڵوێستی نه‌رێنی به‌ناوی کرد و وتی"داخستنی سنوره‌کان به‌رووی گه‌له‌که‌مان له‌رۆژئاوای کوردستان له‌لایه‌ن هه‌رێمی کورستانه‌وه کارێکی شیاو نییه. چونکه گه‌له‌که‌مان به هه‌لومه‌رجێکی هه‌ستیاری شۆڕشدا تێده‌په‌ڕێت، و پێیوسته هه‌موو لایه‌ک بهههستیارانهو به‌روحێکی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵدا بکه‌ین. "
هه‌ر له‌کۆبوونه‌وه رۆژنامه‌وانیه‌که‌دا نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی گه‌لی رۆژئاوای کوردستان له‌هه‌رێمی کوردستان محه‌مه‌د ره‌شۆ قسه‌ی کرد و ده‌ستخۆشی له‌پارتی ژیانی کوردستان PJAK کرد و بانگه‌وازی بۆ پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کانی تری کوردستانیش کرد که هه‌موو هێز و توانای خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ رزگارکردنی خه‌ڵکی رۆژئاوای کوردستان له‌و قه‌یرانه مرۆییه‌ی له ئه‌نجامی گه‌مارۆ تونده‌وه به‌سه‌ریدا هاتووه.
ANF NEWS AGENCY
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر