مامى عومه‌ر گیونه‌ى بانگه‌شه‌ى سه‌رنجڕاکێش ده‌کات
چهترپرێس
زه‌کى گیوناى مامى عومه‌ر گیونه‌ى که له‌سه‌ر کوشتنى سێ ژنه سیاسه‌تمه‌دارى کورد له پاریس ده‌ستگیر کراوه، بۆ رۆژنامه‌ى ئاکشامى تورکى بانگه‌شه‌ى کردووه که کاتێک عومه‌ر گیونه‌ى چۆته ناو نوسینگه‌که‌وه دوو که‌سى تریشى له‌گه‌ڵ بوون، به‌ڵام دیمه‌نه‌کانى ئه‌وان له تۆمارى کامێراکاندا سڕدراونه‌ته‌وه.
زه‌کى گیونه‌ى رایگه‌یاند که سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته زانیاریان له پارێزه‌ران وه‌رگرتووه و بانگه‌شه‌ى کرد که کاتێک برازاکه‌ى چۆته ناو نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى کوردستان "ئه‌و شوێنه‌ى کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ى تێدا کرا" به ته‌نیا نه‌بووه، دوو که‌سى تر‌ى له‌گه‌ڵ بووه، به‌ڵام دیمه‌نى هه‌ر دوو که‌سه‌که‌ى تر سڕدراونه‌ته‌وه. نابراو وتی: عومه‌ر له کاتى لێپرسینه‌وه‌که‌دا وتویهتى "من ئه‌و تاوانه‌م به‌ته‌نیا نه‌کردوه".
ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کرێت که یارى به تۆمارى کامێراکان کراوه، به‌گوێره‌ى بانگه‌شه‌کانى عومه‌ر، کاتێک چۆته ناو نوسینگه‌که‌وه به‌ته‌نیا نه‌بووه، به‌ڵام تۆمارى ئه‌و دوو که‌سه‌ى باسیان ده‌کات له‌و دیمه‌نانه‌دا نین که له‌ده‌ستى داواکارى گشتى پاریسدایه. عومه‌ر ده‌ڵێت که یاریان به دیمه‌نه‌کان کردووه و هه‌ردوو که‌سه‌که‌ى تریان سڕیوه‌ته‌وه. له‌و بڕوایه‌دام که ناوى ئه‌وکه‌سانه‌ى تریشى داوه. باوکى عومه‌ر ئه‌و زانیارییانه‌ى دا به من، و ئه‌ویش له داواکارى گشتى پاریس و پارێزه‌رانییه‌وه وه‌ریگرتووه .
ئه‌وه‌شى وت: له ئه‌گه‌رى راستى ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌دا ژیانى عومه‌ر له مه‌ترسیدا ده‌بێت، ده‌ترسین عومه‌ر له زینداندا بکوژرێت، یاخود دواى ئازادکردنى بکوژرێت. من بڕوا ناکه‌م فه‌ڕه‌نسا له‌ناو ئه‌و ئیشه‌دا بێت، گه‌ر وا به‌رده‌وام بێت رووداوى کوشتنى PKK ییه‌کان روون نابێته‌وه، تا میدیاکان نه‌یانوت عومه‌ر له مانگى ئابى ساڵى رابردوودا نه‌هاتووه بۆ ئه‌نقه‌ره، ئێمه ئاگامان لێى نه‌بوو، دواى ئه‌و رووداوه و گرتنى عومه‌ر، له‌گه‌ڵ باوکى قسه‌م کرد و وتى هاتووه بۆ ئاهه‌نگى که‌سێک که له ئه‌ڵمانیا ناسیوێتى.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر