ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی فه‌یس بوك هاككران
كۆمپانیای "فه‌یس بووك" رایگه‌یاند ژماره‌یه‌ك كه‌س ئامێری كۆمپیوته‌ری ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی كۆمپانیاكه‌یان هاككردووه.
كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه به‌هۆی ئه‌و هاككردنه‌وه، هیچ زانیاریه‌كی به‌كارهێنه‌ران روبه‌ڕوی مه‌ترسی نه‌بوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها فه‌یس بوك رایگه‌یاندووه هه‌ستاون به پاككردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و ئامێرانه‌ی ڤایرۆس لێیداون به‌هۆی ئه‌و هێرشهوهو پۆلیسیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ستپێكردووه‌و تائێستاش به‌رده‌وامن.
شاره‌زایه‌كی ئه‌منی له‌و باره‌یه‌وه به "رۆیته‌رز" ی راگه‌یاندووه كه پێده‌چێت سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هێرشه وڵاتی چین بێت.
-------------------------
ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئیسرائیل ده‌كات
به‌رپرسێكی باڵای ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئیسرائیل ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسداران له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان.
عه‌لی شیرازی نوێنه‌ری رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران له سوپای پاسداران ڕایگه‌یاند، ده‌بێت به‌مزووانه ئیسرائیل باجی كوشتنی ژه‌نڕاڵ شاتری بدات، كه به‌وته‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئێران، شاتری به‌رپرسی پڕۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی باشوری لوبنان بووه له ئه‌نجومه‌نی ئێرانی لوبنانی، به‌ڵام نازانرێت به‌چ مه‌به‌ستێك ناوبراو سه‌ردانی سوریای كردووه.
سوپای پاسداران، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، لایه‌نگران‌و نۆكه‌رانی حكومه‌تی ئیسرائیل به‌رپرسیاربوون له كوشتنی ژه‌نڕاڵ حه‌سه‌ن شاتری، كه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان دیمهشقو به‌یروت كوژرا.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر