قوتسیەت :
مێژوویی پەرستش کردن یاخۆد قوتسیەت ئەگەر بۆ بنچینە بگەرێنەوە دەتوانین بلێن :
دەگەرێتەوەی بۆ چاخی یەکەم سەدەکانی مرۆڤایەتی و ئەم رەوتە لە پەرستنی ئاگر و مانگ و خۆر و هتد دەستی پێی کردوە و بەردەوام لەگەل پێشکەوتنی کۆمەلایەتی و ئابوری و زانستی بە شێوازی جیاواز هاتوتە ئاراوە و خۆی لە خۆ دا شێوازێک لە بێی ئیرادەی کۆمەلگا و زەق بونەوەی دەسەلاتداری تاک چەسپاوە بە واتایەکی دی کۆ بە مانای ئێمە لاواز بوە و من یان ههمان تاک دەوری بینیوە و ئاین بە پلەی یەکەم لەم رەوتە کەلکی وەر گرتوە بۆ بێی دەسەلاتی مرۆڤ و ههست و زانست و بیر و هوش تەنانەت پاشی تەواو بونی حەیاتی مرۆڤیشی بە تاک گرێ داوە و بە کورتی مڵ کەچ بوونی مرۆڤ بەرانبەر بە فەرمانی دەسکردی کردوەتە ئامانجی سەرەکی و توانا و ههستی مرۆڤ لە گرەوی تاک داوەتە قەلەم و لە ههر سەردەمێک بە پێێ قازانج و پاراستنی بەرژەوەندیەکانیان لە ناو گەلاندا ههر یەکە بە شێوازی جیاواز لە سەر تاک و پەرەستن جەختیان کردوە وبە خولقێنەری کائیناتی پێش و پاشی مرۆڤ دەسنیشان کردوە ! ئەم رەوتە قیزێونە ههر وەک ئاگادارن بۆ مڵ کەج کردنی ههرچی زیاتری مرۆڤ کوشت و کوشتاری زوری ههتا ئێستە کردوەتە پیشە و ئێستاش لە قالبی جیاواز بەردەوامە .
ئەم بیروکە چەوتە وەک قودسیەت بە دیوێکی دی دا خۆی کێشاوەتە بوارە سیاسیەکە و (تاک) بۆ پاراستنی دەسەڵات و سوار بوونی ههرچی زیاتر بە سەر خەلک دا باوی بوە و تا ئێستا زوربەی رای گشتی لە قودسیەتی و ئاکامەکانی و سەرچاوەکەی بە ههلەیدا بردوە . تەنانەت لە ههندێ بوار تاک بە بێی ئەوەی لە بواری جیاواز یەکەم داهێنەر یا خۆد تەواو کەری داهێنانێک بێت لە ههر یەک لە بوارەکانی چەرخی سەردەم یا خۆد چەندە دەوری کارامە و زانستیانە و پسپورانەی دیوە لە پێش چاو نەگیراوە و بە هوی نەزانین قودسیەتی پێی بەخشراوە و تەنانەت بوتە جورێک لە نەریت و ئەم دەسەلاتدارەیە بە وەرسەشی گەیشتوە .
ههولدانی بەردەوامی مرۆڤ لە ئالوگوریەکانی کۆمەلایەتی و ..... لە چ ئاستێک دا بوە و چەندە بە ئاکام گەیشتوە لایەکی مەسەلەکەیە و سەر ههلدان و هاتنە ئارای پسپوران و لێهاتوان لە بوارە جیاوازەکانی زانستی بۆ خزمەت کردنی ئەو بیروکە نوێیانە لایەکی دی مەسەلەکەیە و لە ههر دوو حالەت روحی دەسەلات داری و خۆ بە قودسیەت کردنی تاک ئاکامی گەشە زانستیەکانی لە گرەوی بەرژەوەندی گشتی دا سنور دار کردوە . گەر ئاورێکی کورد لە مێژووی خۆمان بدەینەوە بە راشکاوی دەبینین فلانە سەر کردە ههر چەن لە هیچ بوارێک داهێنەر یاخۆد تەواو کەری داهێنانێک نەبوە و ئەگەر زور بلیمەت بێت کەلکی لە زانستەکانی رۆژ وەر گرتوە و قودسیەتی وەپالە خۆی داوە و ههمو ههولی پاراستنی ئەو پلە کوشەندەیە بوە و تەنانەت بە خول لە چاو کردنی ههندێ مورید و دەروێشی چاو بەستراوی بۆ خۆی تەیار کردوە ! سستی و بێی دەسەلاتی وا باو کردوە کە ئەگەر بە ههر هویەک لە ئارادا نەمێنێت گەل پەکەوتە و سەر لێی شیواو دەبێت و بە کوردی دەبنە مەری بێی شوان !! کە واتە ههر چی ئەو فەرمویان بە بێی یەک و دوو فەرمودەکانی خودایە و دەبێ رەچاو بگیرێ و لێکدانەوە و لێکولینەوە تا ئەو رادەیە حەلالە قودسیەتیان نەخاتە خەتەرە وە!!! ئەگەر نا بەرانبەرە بە سەر پێچی لە کاری خوا !!! لە ئاکام ئەم قودسیەتە لە مانە تێپەریوە و گەیشتوەتە رادەیەک کە ههمو ههول و تەقەلا و خوێن رژانی گشتی و ئاوارە بوون و بە دیل گرتن کە لە کۆ ههمان ( ئێمە ) سەرچاوەی گرتوە بە ملک و مالی تاک ئەژمار دەکرێ و لە ههمان کاتدا لە مەر نەکسە و شکان و هوکاری لێکولینەوی ههمەلایەنەش کەس خۆی بە ساحێب ناکات !!! ئەم فکرە چەوتە ئەوەندە بانگەشەی جیاوازی بۆ کراوە و سوفی و دەروێشی سست و نەزانی لە دەوری خۆی خر کردوەتەوە ، گەر رخنەیەک ئاراستەی سیاست و ههلسوکەوتی ناراستی ئەم تاکە سەرکردەیە بکرێ لایان : بەرانبەرە بە بێی رێزی بە خوێنی ههزاران نەمر و قارەمانی گەل ، لە کاتێک دا قودسیەت خاک و کەش و ههوای ئەو وڵاتەیە کە ههبوون و حەیات و پێناسەی ئەم گەلە و نەمرانی پێی پێناسە دەکرێ . ههر وەک ئاماژەی پێی کرا لە ههر سەردەمێک بە پێی پێویست و ههموار بوون زانا و لێهاتوانێک دێنە ئارا و بەم پێوانەیە گەرسەرکردە بوون لەم کەسانەش ئەژماریان کەین خۆ جگە لەوە بە پێی دەنگ دان و متمانە پێی بەخشینی ئەو کۆمەلە کەسە لێهاتوانە یا خۆد ههڵسوراوانە بە سەرکردە نازەد کرا بۆ ماوەیەکی کاتی وە بەئەنجام گەیاندی راسپێردراوەکان یا خۆد ئەرکەکانیەتی ، نەک کردنە قودسیەت بوونیان ، وە تا ئەو کاتەی لە مەر ئەنجامی ئەرک بە فەرمانی خۆی ههلدەستێ قودسیەت ناگرێتە خۆ بەلام کە کەوتە خاوەنداریەتی بیری قودسیەت بوون ، تاکی متمانە پێی دراو ناتوانێ لە بەرژەوەندی گشتی هنگاو بنێت و ههمو هوش و فکری لە چوار چێوەی کورسی و دەسەلاتە و بە پێی زانستە مێژووییەکان ئەم شێوازە برینی پلەی سەرەتایی روو لە دیکتاتوریەتە و بەس .
کورد بە مێژوویکی دور و دێژ و کارەساتگەلی فەراوان لای سەلمێندراوە کە بە یەک ریزی و هاو خەباتی دەتوانێت دووری لە تاک رەوی بکات و قوتسیەت بوونی خاک و نیشتمانی سەر بەرزی کوردستانە دەتوانی بە بەرههمی مەلایەن خوێنی رژاو و ئەنفال و رەدوو نان و بەند کراوانی بگەیەنێت ، پاراستنی ئەو قودسیەتی خاک و وڵات لە ههلدێر و دەستی دەرەکی ، تەنیا بە خر بونەوە لە ژێر چەتری بەرەی نیشتمانی دایە کە بە بەشداری سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەلگای کوردەواری ببێتە وتەبێژ و دەسەلات داریەتی شورش وە ئەستو بگرێ و بە یەک دەنگ سەر بەستی و سەر بەخۆیی کوردستانی لا ئامانج و مەبەست بێت . گەل بەوە گەیشتوە کە خۆی یەک لا بکاتەوە ، ئەوەی ئوپوزیسیونی گەلی داگیر کەر رەدوای چی کەوتوە و چی دەوێت ، نە دەردی منە و نە ئەمن کوێخای ئەوم و هاوکات کەسیش ناکەمە دەم راسی خۆم و خێر و خێراتم پێی بکەن . یەکێک لە رەوشت و پلانی داگیر کەر زال کردنی بیری چەوتی تاکە لە ناو کۆمەلگا تا ئەو رادەیەی تاک بتوانی لەغاوی حەرەکە وە دەس بگرێ و پاشان بە تێزە تێزە دانی پاراستنی کورسی بیکاتە حەلقە لە گوێی خۆی ، کاتێ کۆمەلگا مڵ شوری تاک بێت کرینی ئەو تاکە یان لە خشتە بردنی بەرانبەرە بە کرینی گشتی و ......
جێگەی ئاماژە پێی کردنە ئەوەی کە بە دەنگی دوو یان دەیان کەس متمانەی رێبەری یان سەرکردە بوونی پێی دەبەخشرێ لای من رێزی ههیە و بە واتای لایەنیکی سیاسی ناو کۆمەلگای کوردەواری چ چوار بێت و چ ههزار سەرەرای جیاوازی فکری سیاسی ههمو بە رۆلەی گەل دەزانم کە پێکهاتەی چین و توێژی جیاوازی کۆمەلگان ، لە خانەوە بیگرە تا سەپان . بەلام ئەوەی کە دەنگدەرانی ئازیز دەبێ رەچاوی بکەن و بە وریایەوە لێی بکولنەوە : جگە لە پەیرەو و پروگرامی رازاوە ، پاراستنی بەرژەوەندی گشتیە و تاک پەرستی و قودسیەت بۆ خاک و نیشتمان بە حەق بزانن . ئەو بەرێزەی نان بە قەرزدانی لەم بابەتەوە ههبێ بە دڵنیایەوە خۆی بەرههمی تاک پەرەستی و پایە و مقام و کورسیە ، ئەگینا تا بە کەی دەس لە سەر دەس دانان و وەعدەی ئەمرو بەیانی و بەخەیال ژیان رەچاو دەکەن ؟
لە ماوەی پتر لە ٣٤ سال جگە لە پرشو بلاوی !! جگە لە دۆژمنایەتی کردنی یەک !! جگە لە رەسەن و نارەسەنی یەک !! جگە لە شاردنەوەی راستیەکان و زال بونی رەوشتی قیزێونی سانسور و تیروری شەخسیەتی !! جگە لە بونە دار دەسی بە ناو ئوپوزیسیونی هیچ لە بارا نەبوی داگیر کەران !! وە تەنانەت چاو لە دەسی بێگانە و .... پێشکەوتن لە بواری کۆمەلایەتی ، سیاسی ، ئابوری و ... لە کوێی دا بوە ؟؟ کامە پلان و رێنوێنی و بەرنامە و بە خۆدا چونەوە لە ئەم ههمو کونگرە و کونفرانسانەیان دیاری و بەرچاو بوە و لە ماوە زەمەنی دیاری بە راشکاوی بە ئەنجام گەیشتنی یا خۆد نەکسە و شەلەلی دانیان پێێ دا ناوە ؟؟!! لە کاتێک دا دەبینین کونگرە و کونفراسی نوێی بە دەهول لێدانی زور بە سەرکەوتویی لە قەلەم دەدەن و تاک بەردەوام ئەسپی خۆی ههلینگ ئەدا !! کاتێ بە عالەم ئاشکرا ئێوەی بەرێزی دەنگ دەر دەزانن لە دەوری یەکەن – نا ، لە دەوری دووههم – نا ، لە دەوری سێههم – نا و .... کارامە و لێهاتویی بەرچاو لە لایەن متمانە پێی بەخشراوراو بۆ ئێوە و بە گشتی بۆ کۆمەلگا بەدی ناکرێ ! ئایا لە متمانە پێی دان توشی ههلە نەهاتون ؟؟ یا خۆد لە درێژ خایەن بونەتە مەر و نقەتان لێوە نایەت یان دەستان لە یەک کیسە دایە ؟؟؟ در دونگ مەبن و بە خۆ دا بچنەوە ، باسی سیاسەت و رێبەرایەتی کردن باسی شەریکەیەک نییە کە ئەوی بیدورێنن پارە بێت ، باسی سیاسەت و رێبەری کردنی باسی بە ههزاران خوێنی رژاوە ، بە ههزاران کەم ئەندامی لێی کەوتوەتەوە ، بە ههزاران ئاوارە و دیل و بەش مەینەتی بەدواوە بوە و ههیە. خۆ کەر کردن لە بەرانبەری ئەم راستیانە جەنایەتە ، پاشێل کردنی یاسا و راسای ئازادیەکان و ماڤی مرۆڤە ، پەرە پێی دانی تاک پەرەستی و دەسپێکی چەمکی دیکتاتوریەتە . بە درێژایی ئەم چەن سالە قەلەمەکان بێی دەنگ نەبوون و هاتونەتە زبان ، بەلام ئێوە شەهامەتی ولام دانەوەتان نەبوە !! ئەمە چی دەگەیەنی و دەلالەت لە چی دەکات ؟؟ نوسراوە و رخنە و وتار و باسی کەسێک لە ئەوپەری دنیا دەبینن و بلاوی دەکەنەوە و تانە و توانجی خۆتانی لێێ دەدەن !! ئەم ههمو رخنەیە ئاراستەتان دەکرێ چاوتان نایبینی و خۆتانی لێێ کەر دەکەن یان بەرژەوەندیتان دەخاتە خەتەرەوە ؟؟ دەلێن : زەرەر لە نیوەش بەری پێی بگیرێ قازانجە . دەمارگیر مەبن و بەخۆدا بچنەوە دەنگ دەری بەرێز . گەلی کورد ههژارە ، ژێر دەستەیە و بێکەسە و بریندارە . ئێوەی روناکبیر و دڵسوز و غەم خۆری خاک و نیشتمان نابێ تەسلیمی رووداوی رۆژ بن ، نابێ بە دوای قودسیەتی تاکەوە بن ، نابێ بە هیوای شتی خەیالی واقعەکان و راستیەکان وەلانێن وە لە مەر ماندو بوون و بریندار بوونی ههستان بە تەمای موعجزەکانی خوا بن . ژنانی خاوەن ههستی کورد ، پێشمەرگە ئازیز و دێرینەکان ، کەسایەتیە لێێ قەوماوەکان ، گەنجان و چینی نوێی کۆمەلگا ، نوسەران و هونەرمەندانی گەل ، لە ئاستی ئەم ههمو مال وێرانییە و بێێ بەش لە وڵاتێکی سەر بەخۆ بێی دەنگ مەبن . بە ویژدانەوە چاو لە واقع بکەن و خۆ بە بەرپرس بزانن ، ئەم دەردەی توشی هاتون بۆ چینی نوێی بەجێ مەهێلن ، تا کەی دەبێ دەمار گرژ بن و سوفی ودەروێشی خانقا ؟ تا کەی دەبێ رخنەگرتن بڤە بێت و دژی ئەحکامی خوا بیدەنە قەلەم ؟ یا خۆد تا کەی خۆتان لە ولام دانەوە دەشارنەوە و وەک کەو سەر بە ناو بەفرا ئەکەن ؟ لە بەرانبەر خوێنی رژاو دا چی دەلێن ؟ کێی بەرپرسە و دەبێ چی بکەین ؟
تاکە چارە سەری ههمو کوێرەوەری و مرارەتەکانی توش بوی کۆمەلگای کوردەواری ، یەک ریزی و تەباییە ، ئەگینا هیچ ئایدیولوژی کوپی کراو و هیچ موعزەیەکی ئاسمانی ولام دەری دەردەکانمان نین و لەوە زیاتر دوای کلاوی لار مەکەون . بێن با ههمو بە یەک دەنگ رق و کینە لە گور نێن و خۆشەویستی و رێز بۆ ههر تاکێک بونیاد بنێن ، بێن قودسیەتی خاک و نیشتمان وەک چرایەک لە ههمو مالەکانمان روناکی بەخش بێت ، بێن سەرکردەکانمان پابەندی دەس بەردان لە کورسی بێی بەقا بکەین ، بێن ... ئێوە باش دەزانن و ئاگادارن لە ماوەی پتر لە ٣٤ سال سیاسەتی دنیا نەما کوپی لێی ههلنەگیرێ و لە کوردستانی ئازیز پەیرەوی نەکەن و نەکسە و شکانی یەک بە دوای یەکی خەلات نەکردبین ! پتر لە ٣٤ سالە بە هوی گرتنەبەری رەوشتی چەوت دەس درێژی ، کوشت و کوشتاری گەل بەردەوام و ههر رۆژە بە شێوازی جوراو جور روو لە ههلکشانە ، بەلام سەداخ بە داوای لێبوردن ، کورد گوتەنی ، دەلێن : ..... مەمرە بەهارە !! تاکەی ؟؟؟ دڵنیا بن پەرە پێی دانی بەرەی نیشتمانی و بە تاکە ئەلترناتیو زانینی بۆ رزگاری و سەربەخۆیی کوردستان جگە لە پێشکەوتن ، جگە لە خستنە گوری دوژمنایەتی ناوخۆ ، جگە لە باوەر و متمانە بە خۆ ، جگە لە یەکیەتی و یەک ریزی مالی کورد ، جگە لە سارێژ بوونی برینەکان و برینی دەستی دەرەکی و .... هیچ زیان و دورانێکی بە دواوە نییە و دوژمن لەوە زراوی چوە . کفرە ، تاوانە لەوە زیاتر دوای کلاوی لار کەوتن و بە تەمای بێگانە و پەیرەو کردنی تاک . کۆمەلگا پێکهاتەی ههمو چین و توێژێکە و بە بێی زیاد و کەم دەبێ مەیدانی بەشداری سەرجەم چین و توێژەکان لە ژێر چەتری بەرەی نیشتمانی ههموار بکرێ و وزە و تاواناکان بخرێنە گەر و بە راپەرینێکی گشتی کوتایی بە ژێر چەپوکە بوون ودیلەتی بێنین . ئێوە ئاگادارن کە بەرەی نیشتمانی رۆژههڵات راگەیەندراوە ، بێن خۆتان بە ویژدانەوە بەرپرسایەتی و دەوری کارامەی تێدا ببینن ، بەرەی نیشتمانی مالی هیچ فکرەیەکی سیاسی و تاقم و گروپێک نییە و مالی کۆمەلگای کوردەواریە و درگای لە سەر پشتە بۆ ههمو کوردێکی خاوەن ههست وڵات پارێز ، چیتان لە چەندەیە و چیتان بۆ دەلوێی و چیتان پێی دەکرێ لە ههر بوارێکەوە مالی خۆتان رازاوەتر کەن ، ههر فکرەیەکی سیاسیتان ههیە ، ههر ئاین و رەوشتێکتان رەچاو گرتوە ، سەر بە ههر چین و توێژێکن ، مادام کورد و کوردستانین ، مادام وڵات پارێز و نیشتمانین ، مادام غەم خۆر و دڵسوزی گەلن ، مادام داکوکی لە رزگاری و سەر بەخۆیی کوردستان دەکەن ، مادام پەیرەوی خوێنی نەمران و قارەمانان ، مادام لە خاک و زێدی خۆتان دورخراونەتەوە ، مادام ..... ماڤی رەوای خۆتانە خاوەنی جێگە و پێگەی خۆتان لە بەرەی نیشتمانی دا بن ، خاوەنی سەر بەخۆیی و دەنگدان بن ، خاوەنی هێنانە ئارای وزە و تواناکانتان بن لە ههر بوارێک بۆ خزمەتی گەل و نیشتمانی ئازیزمان کوردستان کە بۆتان دەلوێت. بێن لە برو بیانو هێنانوە و فیتی دوژمن دورە پەرێز بن ههر یەکە لە ئاستی خۆیەوە بیری بەرەی نیشتمانی بێنێتە ئارا و ولامی گونجاو و زانستیانەی بۆ بهونێتەوە و بیکاتە باسی رۆژ و پێویست . بیری بەرەی نیشتمانی وەک تاکە ئالترناتیو چون و بە چ شێوازێک دەبینی بە پێی زانست و لێهاتویی و کارامەبونت بیهێنە ئارا و گەل وەخۆ بێنە . بەرەی نیشتمانی حەلقەیەکی بەستراوی حیزبی نییە کە بە حەزەرەوە لە مەر پاراستنی ئایدولوژیەکەی بروانێتە واقعەکان و وەک ئایەتەکانی خوا جێگەی مشت ومر و گورانکاری و رخنە نەبێت ، تاکە هێلی سووری ئەوەیە کە بەشدار بو دار دەسی بێگانە نەبێت و چەواشەکاری لە یەک ریزی و خۆشەویستی خاک و نیشتمان دا نەکات و قودسیەت کوردستانی بە خوێن شەلال بێت . بەو هیوایەم لە تاکی کوردەوە تا دەگاتە لایەنی سیاسی لەوە زیاتر خۆیان لە مەر گەشە کردنی بەرەی نیشتمانی نەدزنەوە و بە برو بیانوی هیچ و پوچ ههل لە دەس نەدەن و بە حەیاتی داهاتوی گەل گەمە نەکەن و لە بەرانبەر مێژوودا لەوە زیاتر ڵومە نەکرێن .
نەمر ناری دەفەرمێ :
به ده ردی مه عسیه ت ئالووده یه ئه مڕۆ وجووی من
له ڕه نجی زه حمه ت و ئازاری سه ختی بێ ده وا چیبکه م؟
حەمەی شاسواری
برواری ٠٣ / ٠٢ / ٢٠١٣
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر