Pages

۱۳۹۱ اسفند ۲, چهارشنبه

درۆ و درۆزن رۆژنامە وانی بی ویژدان و درۆزن کومەلگای کوردەواری برۆ چی ئاقارەیک دەبات؟


درۆ و درۆزن  رۆژنامە وانی بی ویژدان  و درۆزن کومەلگای کوردەواری برۆ چی ئاقارەیک دەبات؟
هیچ کەس نالێت دوەیی من تەرشە و ناخۆشە و کەسیش بخۆیی نالێت درۆ ئەکات بەلام تەکنۆلۆژیایی سەردەم هەموو راستیەکان ئاشکرا دەکات درۆ درۆزنەکانیش بۆ گەل نیشتمان روون دەکاتەوە واتە کەس ناتوانێت درۆەیەک تا سەر بەبات و درۆ تەمنی کورتە تەمنی دریژ نییە شاید بۆ ماوەیەکی کورت بە تەمنی نەخۆشی خۆیی ئیدامە بەدات بەلام تەمنی کوتاییە و کورتە و کەسیش ناتوانێت لە راستیەکان حاشا بکات ئەگەر لە سەر درۆست بوونی بەردی بەناخەی درۆ دەست بە لیکۆلینەوە بکەێن ئەوا درۆ کردن خۆیی لە درۆست بوونی بەردی بناخەی ئائین دا دەدوزیتەوە بەتایبەتی رۆژهەلاتی ناوەراست کە درۆ یەکجار زۆرە کە مرۆڤ بە چاوەی خۆیی ئەو درۆیانە دەبێنێت دەی بێسێت کە مرۆڤەکان بە شانازیەوە درۆ ئەکەن لە ئەو ناوچێەدا.


ئەگەر سەیرەیکی سیاسەتی حیزب و ریکخراوەکانی رۆژهەلاتی ناوەراست بکەێن لە بارەی میژۆی ئەم ریکخراوانەوە دەست بە لیکۆلیەوە بکەێن ئەوا بۆمان روون دەبێتەوە کە بەردی بناخەێان لە سەر ئەساسی درۆ کردن درۆست کراوە هەر بویە سەرکەوتوو نەبووەن لە خەباتیاندا.
کەسایەتی درۆزن رۆژنامەوانی درۆزن نوسەری درۆزن نەبوونی راستگۆیی لە کومەلگادا دەتوانێت کومەلگاکە برۆ ئاقارەیکی خراپ بەبات کە داهاتێکی باشیشی نابێت بۆ بارەی دەرۆنیی سایکۆلۆجی کومەلگاکە.
لە کاتێکدا رۆژنامە وانانمان درۆ ئەکەن لە کاتێکدا نوسرانمان وژدان و کەرامەتی خۆیان درۆفرۆشن لە کاتێکدا بە ئاسانی درۆ و دەلسە لە سەر رۆژنامەکانیان بەلاو دەکەنەوە بە بی ئەوەی داوایی لێبۆردەن لە خۆینەرانیان بکەن چوون دەبێت چاوەروانی ئەویش بێن کە روناکبێرانمان کە درۆ دەکەن بتوانن کومەلگاکەمان برۆ پێش بەبن.
لە گەل ریز و سوپاسمدا سامۆئیل کرماشانی ٢٠/٢/٢٠١٣

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر